٣٠\٩\٢٠١٠
مه‌هتاب له
سه‌روه‌رانیش جیاوازه!!!

عه‌تا
ئه‌حمه‌د
که‌م که‌ستان هه‌یه‌که به‌رنامه‌ی من
جیاوازمی زاگرۆس تیڤی نه‌بینی بێت و براوه‌ی خه‌ڵاتی زنجیره‌ی 4یشی نه‌بینبێت
و نه‌یناسێت...
مه‌هتاب ئهوهکچهی که‌هیچ جیاوازیه‌کی تیانه‌بوو به‌ڵام بهشهرهشهق
و کردیانه جیاواز ومادام کاره‌که به‌رهه‌می خۆمانه‌یه هه‌ر ئه‌بیت
جیاوازبێت له هه‌موو پێوه‌ره کان و ستانداره‌کانی دونیا ئێ خۆ هیچ عه‌یبی
تیانی یه چونکه به‌رنامه‌که ناوی من جیاوازمه وهڵاههربهڕاستی
جیاوازن!!!لیژنه‌و پیشکهشکارو ده‌رهێنه‌رو ئه‌وانی تر...
کورد ئه‌ڵێت: خوا
خراپی خراپترنهدات...ڕه‌نگه بپرسن له‌مه خراپتر هه‌یه؟؟به‌دڵنیاییه‌وه
ئهومههتابهی من ئه‌یزانم زۆر زۆر جیاوازه..
هه‌ولێری پایته‌خت ی بێ سه‌وزایی که ئه‌م سه‌رو ئه‌وسه‌ری بکه‌یت به‌قه‌د
لادێ یه‌کی جارانی شاره‌زوور و هه‌ورامانی جاران سه‌وزایی تیانی یه و
زۆربه‌ی راپۆرته‌کانی ژینگه پارێزی ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌که‌نه‌وه
که‌ژینگه‌ی هه‌ولێر پیسه‌و یه‌کیک له هۆکاره سرهکیهکانیشی نه‌بونی
سه‌وزایی یه که به‌پی ستانداردی جیهانی پیویستهلهسهتا پانزه بۆ
سه‌ره‌وه‌ی هه‌رشارێک سه‌وزایی بێت...
له‌م دوایانه حکومه‌تی هه‌رێم کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ی پارک و سه‌وزای جێ به‌جێ
کرد که‌کاریگه‌ری باشی هه‌بوو به‌ڵام هێشتا ڕێژه‌که زۆر نزمه..و کاری
زیاتری ده‌وێت..ئه‌ڵبته من پسپوڕی ژینگه نیم جگه‌له‌وی کهلهئهم
لاو ئه‌ولا خۆیندبێتمهوه بیستبیم...بۆیه قسه‌ی ڕاست و ڕه‌وانی من ئه‌مه
نی یه..
به‌ڵکو ئهوبابهتهیهکهجێگای پرسیار‌و تێڕامانه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌م
هه‌موو جه‌نجاڵی و قهرهبالغیه و له‌و هه‌موو ده‌شتی خوا له سهروهرانهکهی
لای ئێمه له‌جیاتی پارک و سه‌وزایی زیاترمان بۆ دروست بکه‌ن ئه‌وا
پارکێکمان لی ئه‌که‌ن بهپێشهنگای فرۆشتنی ترۆمبیل له کۆێش له‌پاڵ
قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی منداڵه شه‌هیده‌کانی گه‌ڕه‌که‌که‌م دا ...
له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌و ئامێره قوڕبه‌سه‌ره‌ی ده‌زگای که‌شناسی به‌ته‌مای
ئه‌وه بو له‌ناو سه‌وزایی دا تۆزێک هه‌وا هه‌ڵمژێت و ئاماری دروستمان
پی بدات که‌چی له پڕێک خۆی له‌ناو یه ک کۆمه‌ڵ سهیارهدابنیهوه وه‌ک
ئه‌وه‌ی خه‌ونی دی بێت و داره‌کانی ئهوباخچهی که‌له چاوه‌روانیدابوو
سه‌یاره‌یان گرتبێت..
گه‌نده‌ڵی ههرگهندهڵی یه‌و هیچ پاساوێکی بۆ نی یه ئیتر ئه‌حمه‌و مه‌حموی
بۆ نی یه و ئه‌م کاره‌شه هه‌رکه‌سێ کردبێتی و ههرکیشی له‌پشت بێت ههرگهندهڵیهو
له‌وه‌ش زیاتر پۆپه‌که‌یه‌تی...
ده‌ستان خۆش ده‌وڵه‌مه‌نده چاو چنۆکه‌کانی وڵاتم ئهوهدیاری تان بو
بۆ مندالانی چاو گه‌شی شه‌هیدان له‌بری ئه‌وه‌ی هاوکاریان بکه‌ن و ده‌ستگیرۆییان
بکه‌ن هه‌رهیچ نه‌بێت تۆزقاڵێک له‌کات و سه‌رمایه‌ی خۆتان بۆ خه‌رج
کردنایه و چونکه ههرسهنتیکی سه‌روه‌تی ئیوه ئه‌نجامی دڵۆپه خۆینهگهشهکانی
ئه‌وانه...ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شتان له‌به‌رچاو نی یه بایه‌ک تۆزتان له سه‌رمایه‌داره
بیانیه‌کانی تربکات که‌چۆن ماڵه‌و ماڵ هاوکاری هه‌ژاران ئه‌که‌ن..
هه‌رچی جارێک ئه‌و دیمه‌نانه ئه‌بینم له‌جیاتی ئێوه شه‌رمه‌زاری دام
ده‌گریت و ئاره‌قه‌ی سارد ئه‌که‌م..
تۆش حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ست خۆش خانوه‌کانی گه‌ره‌ک خۆیان زۆر جوان نه‌بون
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وی جوانتر بێت ئه‌وا با زهوییهبهتاڵهکانیتریش بکه‌نه
کارگه‌ی چیمهونتۆ ئه‌وکات خانوه‌کان مافی خۆیان پی دراوه چونکه هه‌ر
له گابه‌ردی گه‌وره ئه‌چن...
ماڵپه‌ڕی عه‌تا
ئه‌حمه‌د
|