مــه‌یل.

ئیبراهیم حه‌یده‌ری
ئه‌م شه‌و هاتووم
له ژێر په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌که‌تا ڕاوه‌ستاوم
بوچ، له چرپه‌ی پێ و، ئیشاره‌توو، هاواری من ئاگات نیه
بوچ، تێ ناگه‌ی
که دڵدارت بانگت ئه‌کا.
********
ئه‌بێ هه‌ر ببمه کۆتره پاساری و
هێلانه‌که‌م له به‌رده‌رگه‌ت.
ئه‌بێ، هه‌ر ببمه کلووکه به‌ردو
خوم هاوێژمه په‌نجه‌ره‌که‌ت!
ئه‌بێ، هه‌ر ببمه باران و وه‌ک چۆله‌که
ده‌نووک بده‌م له شوشه‌که‌ت!
تا تۆ بڵێ ی
لێزمه لێدراوی بارانه‌و
بمکه‌یته کونجی ژووره‌که‌ت.
ibarahimhaidary@yahoo.com
|