٢٥\١٢\٢٠٠٩
مێژووێک پڕ له
سته‌م هزرێک پڕ له
راسیزم!

که‌ریم
سه‌رکه‌ش
تاچرای ئێمه‌نه‌سووتێ،*
ئێوه هه‌رگیز
ڕوونا‌کایی
نابینن به‌چاوی
خۆتان،
تا ئێمه‌دیل و
کۆیله‌نین،
هه‌ر کۆن نیر،
تۆق و زه‌نجیر
ده‌که‌ین بۆتان!
قڕمان ده‌که‌ن؟ |
قوڕتان
به‌سه‌ر!
گه‌ر بشمرین
ته‌نیا دیلی ده‌دۆڕێنین،
چ هه‌یه‌له‌دیلی ناڵتر؟
گه‌ر بشمرین هه‌ر سه‌رکه‌وتووین،
کوا له‌کۆیله‌ی شه‌هید زاڵنر؟
عه‌بدوڵلا په‌شێو |
یادی هه‌ر زیندوو گه‌وره‌گه‌پنووسی تورک عه‌زیز
نه‌سین، له‌سیمینارێک له‌دیاربه‌کر گوتی: له یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا
هاتووه، خه‌ڵکانێک که‌له‌باشووری ڕۆژئاوای تورکیا ده‌ژین ناوچه‌که‌یان
شاخاوی و سارده،که ڕێگاو بانه‌کان ده‌یبه‌ستێ، ده‌یکاته‌شه‌خته‌و به‌نده‌ڵان،
شه‌خته‌و به‌سته‌ڵه‌کیش‌له‌کاتی هاتووچۆ و گوزه‌رکردن به‌سه‌ریدا له‌ژێر
پێان وورد و خاش ده‌بێ، ده‌نگێکی سه‌یری وه‌ک (کرت کورت، کرد کورد)ی لێ
په‌یدا ده‌بێ، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ئه‌وێ که‌به‌خۆیان ده‌ڵێن کورد، به‌هه‌ڵه‌واتێده‌گه‌ن
ئه‌و ناوه‌یان له‌و کرت و هۆڕه‌ی شکان و وورد بوونی شه‌خته‌ی ژێر پێانه‌وه‌دێ!!
عه‌زیز نه‌سینی مرۆڤ به‌گه‌پجاڕییه‌کی ته‌واو خه‌فه‌تخانه‌وه‌گوتی ئه‌رێ
ئه‌مه‌یاسای بنه‌ڕه‌تی ووڵاتێکه‌یا گه‌پجاڕی؟!**
هه‌ر زیندووبێ نووسه‌ری بلیمه‌ت و هۆشمه‌ندی تورک ئیسماعیل بێشکچی که‌فه‌رموویه‌تی:
له‌کاتی به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌رکی سه‌ربازیم ناردمیانه، باشووری
ڕۆژئاوای تورکیا، له‌وێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانێک ڕوو بوڕوو بوومه‌وه که‌زمان،
مێژوو، کلتوور، داب و نه‌ریت، جل و به‌رگ، موسیک و گۆرانی هه‌موو
شتێکیان له‌هی ئێمه‌ی تورک جیاواز بوو، من تێناگه‌م‌حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تی
تورکیا‌بۆ درۆ له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێمه، له‌تورکیا ده‌کا؟ ئێ ئه‌مانه‌که‌ی
و له‌کوێ تورکن؟!***
له‌قه‌دپاڵی زۆرێک له چیا و به‌رزییه‌کانی کوردستانی باکوور، ده‌بیندرێ
که‌به گه‌وره‌یی نووسینی (من شانازی ده‌که‌م تورکم) یا سه‌ر و سه‌کوتی
ناشیرینی ڕه‌گه‌ز په‌رستی مێژوو مسته‌فا که‌مال هه‌ڵکۆڵراوه، به‌و مه‌به‌سته‌ی
وا له‌ڕای گشتی بگه‌یه‌نرێ که‌ئه‌مه‌خه‌ڵکی کوردسانه‌وابیر ده‌کاته‌وه،
نه‌ک سیستێمێکی نه‌ژادپه‌رستی داسه‌پاو.
به‌ر له‌یه‌ک دوو ساڵ سه‌فیری تورکیا له ووڵاتێکی دیموکراسی‌وه‌ک‌سوید
ڤیزا‌ی تێپڕ بوونی به‌خێزانێکی کورد نه‌دا هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی کچۆڵه‌که‌یان
ناوی کوردستان بوو!****
ئه‌مانه‌دڵۆپێکن له‌ده‌ریایه‌ک له‌و سته‌مکارییه‌ی‌ئاڵای تورکیزم،
مێژووی تورک، کلتووری تورک، زمانی تورکی، هزری تورکچێتی 80 ساڵه‌دڵڕه‌ق
و زۆردارانه، به‌زۆره‌ملێ نه‌ک هه‌ر مرۆڤی تورک، به‌ڵکه‌مرۆڤی به‌ڕه‌گه‌ز
به‌ده‌رله تورک، به‌تورک ده‌کا، شه‌ڕێکی نه‌ژاد په‌رستانه‌ی چه‌په‌ڵ
سیستماتیک له‌گه‌ڵ هه‌ست و نه‌ست و مێشک و ئاوه‌ز و ئه‌ندێشه‌ی گه‌لان
و کۆمه‌ڵگا جودا جوداکانی ژێر سته‌می ده‌سڵاتداره‌تی میلیتاری تورک ده‌کا.
که‌له‌ئاکامیش ئه‌م پاشاگه‌ردانی و ئه‌و ڕووباری خوێن و فرمێسکه‌ی ئه‌مڕۆی
لێ به‌رهه‌مهاتووه.
تا ئێستاش له‌نێو زۆر ماڵ و خێزانی کورد له‌تاراوگه‌و شاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان وه‌ک ئه‌سته‌مبول و ئه‌نکه‌ره، زمانی تورکی زمانی گفتوگۆیه،
هه‌رچه‌ند ڕه‌نگه‌زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانی خێزانه‌که‌ش کوردییه‌کی باش
بزانن، خۆیان به(کوردێکی بێ غه‌ل و غه‌ش)*****
بزانن، جارێک له‌ماڵێک له‌و ماڵانه‌له‌ئه‌سته‌مبۆڵ بۆ شه‌و به‌میوانی
مامه‌وه، هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی خێزانه‌که‌که‌له‌ته‌مه‌نی جوداوازیان
تیا بوو له‌گه‌ڵ من به‌کوردی قسه‌یان ده‌کرد، به‌ڵام هه‌رزوو ده‌یانکرده‌تورکی
که‌ڕووی قسه‌کانیان له‌یه‌کتر ده‌کرد.******
کاتێک گه‌وره‌میلییتاره‌که‌مالیسته‌کان ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تێکی کوردی له‌ئه‌فریقاش
دروست ببێ ئێمه‌له‌دژی ده‌وه‌ستینه‌وه، ئه‌مه‌په‌رده‌له‌سه‌ر مێژووێکی
تاڵی سته‌مکارانه‌لاده‌ده‌ن که‌تا ئه‌مڕۆش درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌مه‌بانگه‌وازی
ئه‌وپه‌ڕی ڕاسیزمه؟ ڕاسیزمێک که‌هێنده‌به‌رچاو ته‌نگ و چاوچنۆکه، مه‌گه‌ر
نازییه‌کانی ئه‌ڵمان و فاشیسته‌کانی ئیتالیا، هاوشێوه‌ی بووبن!
ڕژێمێک، سیستێمێک ئه‌مه، ئاسۆگه‌ی بیر و هزری بێ وا به‌سوک و سانایی
له‌چاوترووکانی شه‌و و ڕۆژێک نابێ به‌سیستیمێکی دیموکراسی!
بڕیاری داخستینی پارتی کۆله‌ڵگای دیموکراتی هه‌ر هه‌مان بیرۆکه‌نه‌خۆشه‌که‌ی
مسته‌فا که‌ماله‌که‌ئه‌مڕۆ له‌سه‌رده‌می ئینته‌رنێت و موبایل سه‌ری له‌گۆڕخانه‌ی
مێژوو ده‌ر هێناوه وه‌ک دووڕنده‌یه‌کی ترسناک ده‌بۆڕێنێ، له‌ترسی هه‌ڕه‌فانی
قه‌ڵای سته‌م و زۆرداری 80 ساڵه‌ی ڕاسیزمی تورکان.
بۆیه‌ده‌کرێ بگوترێ که‌له‌سه‌رخاکی ڕیال و له‌ژێر ئاو‌و هه‌وای خنکینه‌ری
ئه‌م ئه‌قله‌کاڵه،به‌و میتوده‌پرتوکاوه،تورکیای ئه‌ندامی ناتۆ، که‌ده‌خوازێ
سوک و سانا له‌ده‌روازه‌ی یه‌کییه‌تی ئه‌وروپا وه‌ژوور که‌وێ! سه‌خته‌ئه‌سته‌مه‌دژواره!!!
هاوکات باوه‌ڕ هێنان به‌به‌ند و بالۆره‌ی درۆزنانه‌ی کرانه‌وه‌ی ده‌رگا
به‌سه‌ر پرسی ڕه‌وای کورد و دۆزی خه‌ڵکی کوردستان زۆر سه‌خت، ئه‌سته‌م،دژوار
ده‌کا!!!
____________________________________________________
*
بڕوانه‌تا چرای ئێمه نه‌سووتێ ... لاپه‌ڕه91- 92 هه‌سپم هه‌وره‌و
ڕکێفم چپا / شیعری 1980/2005 عه‌بدوڵلا
په‌شێو
**
له‌سه‌ر ئه‌م قسانه‌ی نه‌سین ڕاستڕه‌وه‌نه‌ژاد په‌رسته‌کانی تورک به‌به‌ر
چاوی پۆلیس و ده‌وڵه‌تی فاشستی تورکیا، په‌لاماری شوینی سیمیناره‌که‌یان
دا، ئاگریان به‌ردایه‌چه‌ندان جێگای ده‌وروبه‌ری ئه‌و شوێنه.
***
ئه‌و مرۆڤه‌له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ی ڕووبه‌ڕووی زیندان و
ئه‌شکه‌نجه‌و سوکایه‌تی پێکردنی زۆر بۆوه.
****
ڕۆژنامه‌و میدیاکانی سویدی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌گوت به‌ڵام له‌گه‌ڵ
سیستێمێکی که‌ڕ چ ده‌کرێ.
*****
بڕوانه‌تاریک و ڕوون / فرمێسکی گه‌ش/ هێمن
******
ئه‌ندامانی ئه‌وماڵه‌خه‌ریکی کاری پۆلیتیکی و کلتوریش بوون بۆ پرسی
کورد. تا ئه‌م دواییانه‌ش زۆر تووڕه‌ده‌بووم که‌ده‌مبینی کورده‌کانی
تاراوگه‌ش که‌ئاماده‌ی هه‌موو شتێک بوون بۆ خه‌بات له‌ڕێی کوردستان له‌دژی
داگیرکاری هه‌ر چوار پارچه‌که‌ش، به‌ڵام کاتێک براده‌رێک هۆکاری ئه‌م
تراژیدیایه‌ی بۆ باس کردم ئارام بوومه‌وه، ئه‌و به‌ڕێزه‌ده‌یگووت
کاتێک ئێمه منداڵ بووین له‌خوێندنگا هه‌موو شتێک به‌تورکی بوو، فێریان
ده‌کردین که‌ئێمه‌تورکین، هه‌موو به‌یانییه‌ک ده‌بووایه‌بڵێین ئێمه‌تورکین،
نه‌وه‌ی ئه‌تا تورکین، نه‌ده‌بوو له‌زمانی توورکی بترازێ هیچ زمانێکی
تر به‌کاربهێنین هه‌تتا له‌ماڵێش، خۆ ئه‌گه‌ر منداڵێک بۆ هاوڕێکانی بۆ
مامۆستاکه‌ی بگێڕابووایه‌ته‌وه‌که‌له‌ماڵ به‌کوردی قسه‌ده‌که‌ن، ئه‌وا
که‌س و کاری منداڵه‌که‌تووشی سزا و لێپرسینه‌وه‌ده‌هاتن، سیستێمی نه‌ژادپه‌رستی
تورکیا به‌م شێوه‌یه‌هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندنی په‌یڕه‌و ده‌کرد، هه‌ر له‌ڕێگای
منداڵه‌کانی خۆیان سیخوڕی به‌سه‌ر مرۆڤی کوردا ده‌کرد، به‌ڵێ به‌م
پرۆسێسه فاشیستانه‌یه‌زمانی کوردیان قه‌ده‌غه‌ده‌کرد.
ئوپسالای سوید
2009.12.23
a_sarkash@hotmail.com
|