٥\٢\٢٠١٠
مێژوو به سۆز و ئاره‌زوو ، یان ڕق و قین ، نانووسرێته‌وه!

قادر ڕه‌شید (ئه‌بو شوان)
(سکرتاریا) ی یه‌کێک له باڵه‌کانی حیزبى دیموکراتى کوردسان – ئێران ،
له 12-12-2009 دا ، له‌سه‌ر هاوکارییکردنیان له یه‌کیه‌تى نیشتمانیی
له شه‌ڕى پشتئاشاندا و شه‌هیدکردنی پێنج کادێرى پێشمه‌رگه‌ى حیزبی
شیوعی عێراق له گوندى به‌رده‌قسڵ به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کانی حدکا ، ئه‌ڵین:
(له‌م رۆژانه‌ی دواییدا سایتی "نوچه" وتووێژێکی له‌گه‌ڵ که‌سێک به
ناوی قادر ره‌شید که کوتراوه سه‌رکرده‌و کادری دیرینی حیزبی شیوعی
بووه، ئه‌نجام داوه. له‌و دیمانه‌یه‌دا ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کا
که له شه‌ڕی پشت ئاشان که له نێوان یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان‌و
حیزبی شیوعی عێراقدا رویداوه حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دژ به
حیزبی شیوعی له گه‌یاندنی چه‌ک‌و ته‌قه‌مه‌نی‌و که‌ل‌و په‌ل‌و خواردن
یارمه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانی داوه؟!و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کا
که پێنج کادر‌و پێشمه‌رگه‌ی شیوعی له لایه‌ن حیزبی دێموکراته‌وه شه‌هید
کراون؟!
به له به‌رچاو گرتنی پێوه‌ندی دێرین‌و دۆستانه‌ی حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ حیزبی شیوعی ئه‌و ئیدعایه به ته‌واوه‌تی
ناڕاست‌و هه‌ڵبه‌ستراوه‌و هیچ بنه‌مایه‌کی واقیعی نیه.).
کوشتنی پێنج پێشمه‌رگه ، کارێکی ئاسان نیه و خوێنیان ون نابێت و
ناکرێت (سکرتاریا) ی باڵێکی حیزبێک ، به بێ به‌ڵگه خۆی بهاوێژێته
ناو باسه‌که‌وه!
شه‌ڕى پشتئاشان سێ ڕۆژى خایاند ، که‌س فریاى ناوبژى نه‌که‌وت ، ته‌نیا
دوو کادێرى PKK ، هاتبوون بۆ ناوبژیکردن ، به داخه‌وه چه‌کداره‌کانى یه‌کیه‌تى
له‌و به‌ینه‌دا شه‌هیدیان کردن!
نه‌وشیروان مسته‌فا له کتێبه‌که‌یدا "په‌نجه‌کان یه‌کتر ئه‌شکێنن" ،
لاپه‌ڕه 294 ، ئه‌ڵێت: (له به‌رده‌مى پشتئاشاندا وه‌ستا بووم ته‌قه
گه‌رم بوو، چه‌ند که‌سێکیان هێنا بۆ لام ، با‌نگم کردن قسه‌یان له‌گه‌ڵ
بکه‌م به کرمانجى ئه‌دوان لێم پرسین: ئێوه چین؟
وتیان ئێمه "پێ کا کا" ین و هاتوین بۆ ناوبژى ئێوه و جود!
وتم براده‌رینه قسه‌یه‌کى پێشینان هه‌یه ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر که‌چه‌ڵ حه‌کیم
بوایه ته‌داوى سه‌رى خۆى ئه‌کرد! ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌مو گروپ و حیزبه‌کانى
کوردستانى تورکیا له شه‌ڕدان بۆچى ناچن له‌گه‌ڵ ئه‌وان ڕێک بکه‌ون له‌باتى
خه‌ریکى ناوبژى ئێمه بن. یه‌کێکیان زۆر به داخ بو، به چه‌پۆک دای له
سه‌رى خۆى ، وتی "ئێوه هه‌ڤاڵێکى ئێمه‌تان کوشتوه ، تورکیا و ئه‌مریکا
و هه‌مو ئیمپریالیزمـى جیهانى به دوایه‌وه بو‌ن نه‌یانتوانى هیچى
لێبکه‌ن ، که‌چى ئێوه لێره کوشتان".
ئه‌مانه مه‌فره‌زه‌یه‌ک بو‌ن له‌گه‌ڵ حشع له کۆمتان بو‌ن.).
بێگومان وه‌ک ئه‌بینن ، نه‌وشیروان به گاڵته‌جاڕییه‌وه باسیان ئه‌کات!
هه‌روه‌ها عه‌بدوڵا ئۆجه‌ڵان له کتێبی (پرسی که‌سایه‌تی) دا، لاپه‌ڕه
26 ، ئه‌ڵێت: (له 02-05-1983 به ده‌ستى چه‌کداره‌کانى "ینک " دوو
پێشمه‌رگه‌مان کوژران له چیاى قه‌ندیل ، ئه‌وانیش ئیبراهیم دیلگین و
قه‌ره‌سونگورن بوون.).
هه‌وڵى به‌ردانى چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کى شیوعى ، تنۆکێکه له ده‌ریاى
هاوکاریى حدکا بۆ حیزبى شیوعى ، هه‌روه‌ها به هاوکاریى و یارمه‌تى بێ
وێنه‌ى حیزبى شیوعى کوردستان بوو که حدکا دوای ڕاپه‌ڕین توانى به‌وپه‌ڕی
نهێنییه‌وه کۆنگره‌یه‌کى خۆى به سه‌رکه‌وتووانه له هه‌ولێر ببه‌ستێت
، بێگومان ئه‌وه‌ش تنۆکێکه له ده‌ریاى یارمه‌تی و هاوکارییه‌کانی
حیزبى شیوعى عێراق و کوردستانیى بۆ حدکا.
وا دیاره (سکرتاریا) بێئاگایه له هاوکاریی ده‌یان ساڵه‌ى نێوان ئه‌و
دوو حیزبه!
کاتێک که ڕه‌فتار و لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌کان دێنه به‌ر باس ، ئه‌بێت له
میلله‌ت و قه‌واعیدى حیزبه‌کانمانی نه‌شارینه‌وه و ڕاستگۆ بین له‌گه‌ڵ
یه‌کتر و شه‌رم نه‌که‌ین له باسکردنیان و پێشیان ناڕه‌حه‌ت نه‌بین ،
چونکه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت ، ئه‌وانه مێژوون ، مێژووی ئه‌م گه‌له‌ی
ئێمه‌ش ، به‌تایبه‌تیی له سه‌رده‌می نوێ‌دا ، تا ئێستا که‌م لاپه‌ڕه‌ی
به بێ کێشه و خوێنڕشتن و به سپییه‌تی تێپه‌ڕیوه!
له ڕاستییدا ئه‌بووایه حیزبى شیوعى کوردستانیی وه‌ڵامى (سکرتاریا) ى
حدکاى بدایه‌ته‌وه و داکۆکیى له شه‌هیده‌کانى خۆى بکردایه!
دیاره چۆن ئه‌و (سکرتاریا) یه من ناناسن ، بێگومان منیش هه‌ر وا ئه‌و
سکرتاریایه ناناسم ، به‌ڵام ناچارم که به‌کورتیی به‌و سکرتاریایه و
خوێنه‌رانیش ڕابگه‌یه‌نم که له ساڵی 1965 ـه‌وه ، من ئه‌ندامى لیجنه‌ى
هه‌رێمى کوردستانی حیزبی شیوعی عێراق بووم و وا نزیکه‌ی شه‌ست ساڵ له
ته‌مه‌نم ، بێ دابڕان ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه‌م.
وا دیاره ئه‌و (سکرتاریا) یه لای وایه که ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی
(ده‌فته‌ر) ێکی سیاسی حیزبێک نه‌بێت ، ئیتر بۆی نیه باسی سیاسه‌ت و هه‌ڵه
و چاکه و خراپه‌ی حیزبه‌کان بکات و یادی شه‌هیده‌کان بکاته‌وه!
بۆ زانیار‌یی (سکرتاریا) ، من به مێژووی شه‌ست ساڵ ئه‌ندامییمه‌وه ،
خاوه‌نماڵم له حیزبی شیوعیدا ، نه‌ک کرێچی!
پێم باشه که (سکرتاریا) و غه‌یری سکرتاریا بزانن که من ته‌نیا
داکۆکیی له‌و پێنج شه‌هیده ناکه‌م ، به‌ڵکوو هه‌موو شه‌هیدانی حیزبی
شیوعی و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگارییخوازیی گه‌له‌که‌مان که به خۆڕایی
خوێنیان ڕژاوه. گومانیشم له‌وه نیه که بۆ هه‌ڵوێستێکی وا ، دوو هه‌رزه‌کار
هه‌ر هه‌ڵئه‌که‌ون که قسه‌ی هه‌لله‌ق و مه‌للق بکه‌ن و مێژووه‌که
بشێوێنن.
به‌ڵگه‌ى یه‌قین.
کاره‌ساتى شه‌هیدبوونى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى حیزبى شیوعى عێراق ، به نه‌خشه
بووه. به داخه‌وه ، تا ئه‌مڕۆ حدکا نکۆڵیى لێئه‌کات و له چۆنیه‌تى ئه‌و
نه‌خشه‌یه بێده‌نگه!
شه‌هیده‌کان:
1- مامۆستا ئیسماعیل ناسراو به هێمن ، به‌رپرسى سیاسى پێشمه‌رگه‌ى لقى
پشده‌ر.
2- محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ ، پێشمه‌رگه.
3- دکتۆر کاوه که‌ریم ، کادێرى سیاسى و عه‌سکه‌ریى.
4- هاشم زیاد توفیق ، کادێرى سیاسى و عه‌سکه‌ریى ، عه‌ره‌ب بوو.
5- ڕه‌سوڵ حه‌مه یوسف ، پێشمه‌رگه ، (هاوڕێ حه‌مه یوسف هه‌ر ئه‌و ته‌نیا
کوڕه‌ى هه‌بوو ، ئه‌ویشى نه‌زرى حیزبى شیوعى کردبوو! حه‌مه یوسف به
یه‌که‌م پێشمه‌رگه‌ى حیزبى شیوعى عێراق ناسراوه له ساڵی 1979 دا که
حیزب به ناچاریی ده‌ستیکرده‌وه به خه‌باتی چه‌کداریی).
مه‌فره‌زه‌یه‌کی هێزی پشده‌ر که 18 پێشمه‌رگه بوون ، له گه‌ڕانیاندا
به ناوچه‌کانی ڕه‌زگه و ماره‌دوو ، ئه‌گه‌نه گوندى به‌رده‌قسڵ ، ئه‌بیستن
که چه‌ند چه‌کدارێکی یه‌کیه‌تى له ناو ئاوایی‌دا خۆیان مه‌ڵاسداوه ،
ئه‌وانیش وا ئه‌زانن که بۆ ئه‌وان خۆیان مه‌ڵاسداوه ، بۆیه ده‌ورى
ماڵه‌که ئه‌ده‌ن و داوایان لێئه‌که‌ن که به بێ خوێنڕشتن خۆیان بده‌ن
به ده‌سته‌وه. له‌و کاته‌دا ئافره‌تێک له ماڵى کوڕانى حاجى خدر به‌رده‌قسڵییه‌وه
، خۆى ئه‌گه‌یه‌نێته باره‌گاى حدکا له سونێ و پێیان ئه‌ڵێت: پێشمه‌رگه‌کانى
(قیاده موه‌قه‌ته) گه‌ماڕۆى پێشمه‌رگه‌ى یه‌کیه‌تییان داوه ، ئه‌یانه‌وێت
بیانکوژن!
جێى ڕووداوه‌که زۆر نزیک ئه‌بێت له باره‌گاى عه‌سکه‌ریى (حدکا) وه له
گوندى سونێ.
ژماره‌یه‌کی هێجگار زۆر له پێشمه‌رگه‌ى حدکا که به سه‌دان چه‌کدار
مه‌زه‌نده ئه‌کرا ، له باره‌گاکه‌یانه‌وه ئه‌گه‌نه شوێنى ڕووداوه‌که
و گه‌ماڕۆى پێشمه‌رگه‌کانى حیزبى شیوعى عێراق ئه‌ده‌ن.
پێشمه‌رگه‌کانمان به ده‌نگى به‌رز هاواریان لێئه‌که‌ن که پێشمه‌رگه‌ى
حیزبى شیوعى هاوپه‌یمانتانین ، ته‌قه‌مان لێ مه‌که‌ن ، به‌ڵام بێ سود
ئه‌بێت!
هه‌روه‌ها کاک حوسه‌ین کونه‌مشکى به‌رپرسى پێشمه‌رگه‌کانی حدکا ئه‌بێت
، ئه‌ویش هاوار له هێزه‌که‌ى ئه‌کات: ته‌قه مه‌که‌ن.. ئه‌وانه براده‌رانى
حیزبى شیوعى عێراقى دۆستمانن و قیاده موه‌قه‌ته نین ، به‌ڵام که‌س
گوێى لێ ناگرێت و بێ سود ئه‌بێت!
ئه‌یانده‌نه به‌ر ڕێژنه‌ى گولله و ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه‌یه شه‌هید ئه‌که‌ن
و چه‌که‌کانیان و پاره‌وپولیان به تاڵان ئه‌به‌ن (دوایی ده‌رکه‌وت که
سێ چه‌کدارى یه‌کیه‌تى بوون و خه‌ڵکى گوندى شێنێ بوون و خزمى محه‌مه‌د
وه‌تمان بوون).
هێزى حدکا ئه‌و پێنج هاوڕێیه‌مان ئه‌کوژن و ئه‌و سێ چه‌کداره‌ى یه‌کیه‌تیش
ڕزگارئه‌که‌ن! له کاتێکدا خۆیان بۆ ئه‌وه ئاماده‌نه‌کردبوو که ده‌ست
له پێشمه‌رگه‌کانی حدکا بکه‌نه‌وه.
له دواى ڕووداوه‌که ، هاوڕێ مه‌حمودى فه‌قێ خدر ، وه‌ک نوێنه‌رى حیزبی
شیوعی له ناوچه‌که ، له‌گه‌ڵ سه‌عید کوێستانیى ، وه‌ک نوێنه‌رى حدکا ،
کۆئه‌بێته‌وه و ده‌رباره‌ى کاره‌ساتى شه‌هیدکردنى هاوڕێیان به ده‌ستى
چه‌کداره‌کانى حدکا ، نامه‌یه‌کى ئه‌داتێ بۆ سه‌رکردایه‌تى حدکا.
ئه‌و پارانه‌ی که له گیرفانى شه‌هیده‌کاندا بوو ، چه‌کداره‌کانی
حیزبی (دێمۆکرات) به تاڵان بردبوویان ، سه‌عید کوێستانیى ئه‌یداته‌وه
به هاوڕێ مه‌حمودى فه‌قێ خدر و به ناوى حدکاوه داواى لێبوردن له حیزبی
شیوعی ئه‌کات و به تاوانێکى گه‌وره‌ى دائه‌نێت!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، تا ئه‌م چرکه‌یه‌ش ، چه‌که‌کانیان نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه!
لێره‌دا ئه‌ڵێم ، با خوێنه‌ر بڕیارى خۆى بدات.
هاوڕێ عارف ڕانیه‌یى (به‌رپرسی ئه‌وسای کۆمیته‌ی ڕانیه‌ی حیزبی شیوعی)
که ئێستا دانیشتووی وڵاتی سویده ، ئه‌ڵێت: (له‌و ڕۆژانه‌دا ئێمه له
هێزى بتوێن و هێزی پشده‌ر ، جیابووینه‌وه و بۆ ئه‌رکى ڕێکخراوه‌یى
حیزبییمان ، به‌ره‌و ناوه‌وه ڕۆیشتین ، ئه‌و دوو هێزه‌مان له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا
ئه‌بیستن که له گوندى به‌رده‌قسڵ ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه توشی ئه‌و کاره‌ساته
بوون و ئه‌و پێنج هاوڕێیه‌مان شه‌هید کراون و پێشمه‌رگه‌یه‌کیش که
هاوڕێ کۆسره‌ت بوو ، به برینداریى که‌وتبووه ده‌ستى پێشمه‌رگه‌کانى
حدکا.
ماوه‌یه‌کى زۆر لای خۆیان هێشتبوویانه‌وه ، ئه‌وسا به قاچێکی
برینداره‌وه ئه‌ینێرنه‌وه بۆ هێزه‌که‌ى له بتوێن. تا ئه‌مڕۆ له
ژیاندا ماوه و پێى ئه‌ڵێن "کۆسره‌ته شه‌ل"! چونکه له‌و کاره‌ساته‌دا
بریندار کرا ، ئه‌گه‌ر (سکرتاریا) بیه‌وێت ، ئه‌وا ئه‌توانن له
چوارقوڕنه په‌یوه‌ندیی پێوه‌بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت ڕاسته حوسه‌ین کونه‌مشکى ڕێزى لێ ئه‌گرتن ، به‌ڵام
سه‌ید ڕه‌سوڵى بابی گه‌وره ، له ئێمه‌ى شیوعییه‌کان به قین بوو ،
نه‌مانئه‌زانی هۆی چی بوو!).
بێگومان له شه‌ڕدا هه‌ر مرۆڤه که ئه‌کوژرێت ، له کاتێکدا که حیزبی
شیوعی له شه‌ڕدا بوو له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تیدا ، ئه‌بووایه پێشمه‌رگه‌کانی
حدکا خۆیان نه‌هاویشتایه‌ته ناو ئاگره‌که‌وه. له‌و ڕووداوه‌دا زۆر به
ئاسانیی ئه‌یانتوانی کارێکی وا بکه‌ن که نه خوێنی شیوعییه‌کان و نه
یه‌کیه‌تییه‌کان بڕژێت ، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌یان نه‌کرد.
ئه‌وه مێژووه و نه به (سکرتاریا) یه‌ک و نه به بێده‌نگیی سه‌رکرده‌کانی
حیزبی شیوعی ناسڕێته‌وه و ناشێوێنرێت.
گومانم له‌وه نیه که چۆن زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامان و کادێرانی
ئه‌و سه‌رده‌مه و ئێستای حیزبی شیوعی ئاگایان له‌و به‌سه‌رهاته نیه
و مه‌کته‌بی سیاسییه‌که‌یان لێیانی شاردووه‌ته‌وه ، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش
ده‌فته‌ره سیاسییه‌کی حدکاش ڕاستیی ئه‌و تاوانه‌یان له کادێران و ئه‌ندامانی
ئه‌وسا و ئێستاشیان شاردووه‌ته‌وه!
له‌وانه‌یه هه‌ندێک که‌س له ئه‌ملا و له ئه‌ولاش ، دوای ئه‌وه‌ی که
ئه‌م ڕاستییه تاڵه قوتئه‌ده‌ن ، "بڵێن!" ئاخر ئه‌و کاره‌ساته له
ڕۆژانی هێرشه‌که‌ی سه‌ر پشتئاشاندا ڕووینه‌داوه!
به‌ڵێ ڕاسته ، له "پشتئاشانی یه‌که‌مدا" ڕووینه‌دا ، به‌ڵام له "پشتئاشانی
دووه‌مدا" له مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1983 دا ڕوویدا ، کاتێک که یه‌کتر
کوشتن له به‌رده‌وامیی شه‌ڕی پشتئاشاندا ، له ناو لایه‌نه‌کانی
باشوری کوردستاندا ، هه‌ر به‌رده‌وام و گه‌رم بوو.
(سکرتاریا) له وه‌ڵامه‌که‌یدا باسى بروسکه‌ى پیرۆزبایى هێزى ئاواره و
پیرانشاریان له سه‌رکه‌وتنى "ینک" له خوێنڕشتنه‌که‌یاندا له یه‌کى
ئایارى 1983 دا بۆ داگیرکردنى باره‌گاکانى حیزبى شیوعى له پشتئاشان نه‌کردووه!
که به بڕیار و سه‌رپه‌رشتیى سه‌ید ڕه‌سوڵى بابى گه‌وره کراوه که
له ئیستگه‌که‌ى یه‌کیه‌تییه‌وه به ڕۆژانه ئه‌و هاوسه‌نگه‌رییه‌ى
حدکایان ڕائه‌گه‌یاند و چه‌ند باره‌یان ئه‌کرده‌وه!
ئایا ئه‌وه‌شیان "ئیدیعاى" هه‌ڵبه‌ستراوه و بێ بنه‌مایه و که‌س گوێی
لێ نه‌بووه؟
سه‌یر له‌وه‌دایه که کتێبی "پشتئاشان له نێوان ئازار و بێده‌نگییدا"
، پێش دووانزه ساڵ بڵاوبووه‌ته‌وه و ئه‌و هه‌موو باسانه‌ی تیادایه ،
به‌ڵام تازه به تازه (سکرتاریا) کان لێی به ئاگا ئه‌بنه‌وه! له
کاتێکدا که له ساڵی 1998 دا ، به بێ ئاگاداریی و ڕه‌زامه‌ندیی خۆم ،
دوو جار کتێبه‌که له هه‌ولێر و سلێمانیی چاپکرایه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی
کوردستانیش له ده‌یان بڵاوکراوه و سایتدا باسکرا.
ئه‌بووایه (سکرتاریا) ، وه‌ک دووانزه ساڵ دوای ده‌رچوونی ئه‌و کتێبه
و باسکردنی ئه‌و ڕووداوه ، بێده‌نگ بوون ، با چه‌ند ڕۆژێکی تریش بێده‌نگ
ببوونایه و بچوونایه بۆ گوندی به‌رده‌قسڵ و باسی ئه‌و ڕووداوه‌یان له
دانیشتووانی گونده‌که بپرسیایه! یان له‌و کۆسره‌ته‌یان بپرسیایه که
بۆ تا هه‌تایه شه‌لیان کرد ، ئه‌وسا وه‌ڵامیان هه‌بووایه ، یان سه‌ردانی
خێزانه‌کانى ئه‌و پێنج شه‌هیده‌یان بکردایه و ڕاستیی کاره‌ساته‌که‌یان
ببیستایه ، ئه‌گه‌ر داوای لێبوردنیشیان نه‌کردایه ، هه‌ر گرنگ نه‌بوو
، چونکه 76 ساڵه ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌ی شیوعی تێرۆر ئه‌کرێن و تا
ئێستا نه سه‌رکردایه‌تییه‌کانی حیزبی شیوعی که‌سیان ناچارکردووه
داوای لێبوردن بکات! نه که‌سیش خۆی ئه‌و شه‌هامه‌ته‌ی هه‌بووه داوای
لێبوردن له که‌سوکاری قوربانییه‌کان بکات! چونکه به داخه‌وه پێشمه‌رگه
له هه‌ر لایه‌کی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگارییخوازیی گه‌له‌که‌ماندا بووبێت ،
هه‌ر وه‌ک ئامێرێک سه‌یرکراوه و ئامرازی به‌دیهێنانی ئاوات و ئامانجی
سه‌رکردایه‌تییه‌کان بوون!
بۆ زانیار‌یی خوێنه‌ران ، هاوڕێ مه‌حمود له ژیاندا ماوه و له وڵاتی
سوید ئه‌ژى.
دیزه به ده‌رخۆنه‌کردنى مێژوو ، بۆ هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندێک بێت ، تاوانه
به مێژووی ئه‌و حیزبه خۆى که ته‌نانه‌ت جۆرى شه‌هیدبوونى شه‌هیده‌کانى
خۆى و غه‌یرى خۆى ئه‌شارێته‌وه و ونی ئه‌کات ، له‌ژێر په‌رده‌ى "زه‌روره‌تى
هاوپه‌یمانیی" دا!
ئه‌و ڕاستییه تاڵه‌ش که نه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه ئاگایان لێی نیه ،
ئه‌وه‌یه که ئه‌و ڕووداوانه‌ى سه‌رکردایه‌تى حیزبه‌کان تیایدا
شکستیان هێناوه و خۆیان به‌رپرسن لێی ، له قه‌واعید و جه‌ماوه‌رى گه‌له‌که‌یانی
ئه‌شارنه‌وه!
له کۆتاییدا ئه‌ڵێم ، ناچاربووم که ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه بنوسم ،
چونکه بارودۆخی ئه‌مڕۆی حدکا و بوونی به چه‌ند به‌شێکه‌وه ، پڕ به
دڵ ئازارم ئه‌دات و کاری ئه‌مڕۆی ئه‌وان به هه‌ردوو باڵه‌که‌یانه‌وه
و لایه‌نه‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵات ، زۆر له‌وه گرنگتره که به شێواویی
ده‌ستکاریی مێژوو بکه‌ن.
ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی ئێران و خۆپێشاندانه سه‌دان هه‌زارییه‌کانی
تاران و شاره گه‌وره‌کانی ئێران ، پێویستی به‌وه هه‌یه که باڵه‌کانی
حیزبی دیموکرات یه‌کبگرنه‌وه و به‌رنامه‌ی جۆراوجۆریان بۆ گۆڕانکارییه‌کانی
ئێران هه‌بێت ، له کاتێکدا بێزارییه‌کی جیهانیی به‌رفره‌وان له ڕژێمی
مه‌لاکانی ئێران هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که من وه‌ک هه‌زاران هاونیشتمانیی
کوردستان ڕێزم بۆ حدکا و لایه‌نه‌کانی تری کوردستان هه‌یه و شه‌هیدی
هه‌ر لایه‌کی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگارییخوازیی گه‌له‌که‌مان ، به شه‌هیدی
خۆم ئه‌زانم ، به‌ڵام ناتوانم بێده‌نگ ببم له کوشتنی پێشمه‌رگه به
ناڕه‌وا و به ده‌ستی برای خۆی و له هه‌ر لایه‌نێک بێت ، مێژووش چۆن
بووه ، ئه‌بێت هه‌ر وا باس بکرێت.
|