٢٦\٨\٢٠١٠
مێژوونووسین
یان لاوک و حه‌یران بێژی!

سه‌عید عارف باپیر
مێژوو، وه‌کو نوسین و تێکست یان ده‌ملێدان و
هه‌ڵپه‌رداوتنی، بابه‌تێکی دووسه‌ره‌یه.
لهسهرێکیانهوه زۆر ساکارو ساده ی ده‌بینرێته‌وه تا ده‌گات به‌بایه‌خێکی
هێنده نزم و ئاسان ، لێره‌دا بۆ ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م سه‌ره‌یان
نمونه‌ی بابه‌تێکێ خوێندراوه‌م دێته‌وه بیر ، که ده‌رباره‌ی دیمانه‌یه‌کی
ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ شێخێکی که‌نداو دا بوو . که نۆره‌ی پرسیاردێته
سه‌ر به‌سه‌ربردنی کاتی پشووه‌کانی ، ده‌ڵێت ، به‌خوێندنه‌وه کاته‌کانی
خۆم به‌سه‌ر ده‌به‌م ، دواتر له‌درێژه‌ی پرسیاردا ، ده‌که‌وێته
بژاردنی بابه‌ته‌کانی خوێندنه‌وه‌ی بهبواردنی بابه‌تی مێژوو ، له‌وێدا
پرسکارهکهی ، لێی ده‌پرسێت : ((ئه‌ی مێژوو ده‌خوێنیته‌وه؟)) .
شێخ بهگرژیهکهوه له وه‌ڵام دا ده‌ڵێت : (( مێژوو چیه ؟ ئێمه
خۆمان مێژوو دروست ده‌که‌ین)).
* * *
به‌ڵام مێژوو له‌سه‌ری به قورسگرتن و به‌رپرسیاریه‌وه . نمونه‌ی نوسه‌ری
به‌ناوبانگی کۆلۆمبی ((گابریال گارسیا مارکیز))و نۆڤلێتی (جه‌نه‌راڵ له
سهرگهردانیهکهی )م دیته‌وه بیر ، ئه‌و نوسه‌ره بهههستێکیبهر
پرسیاری گه‌وره‌و و لهژێربارێکی سه‌خت دا خۆی ده‌بینێته‌وه بۆ به‌رهه‌م
هێنانی بابه‌تێکی ویژدانی و ئه‌ده‌بی له قه‌باره‌ی نوسینێکی بچوکی
خوار ناوه‌ندی دا ، چونکه په‌یوه‌نده به مێژووی ڕابه‌ری ئازادیبه‌خشی
ئه‌مریکای لاتینی (سیمۆن بۆلیڤار)وه هه‌یه .
له‌وێدا هه‌موو سه‌رمایه‌ی ناوبانگی ئه‌ده‌بی خۆی به‌کارده‌هێنێت و سود
له ناسیاوی په‌یوه‌ندیه گرنگ و تایبه‌ته‌کانی خۆی وه‌رده‌گرێت بۆ به‌دوادا
چونی کاره‌که‌ی ، له‌وانه‌ش هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری
کۆڵۆمبیادا ، بۆ ده‌رگا واز کردنه‌وه‌ی ئه‌رشیفی نیشتمانی کۆڵۆمبیا و
بینین و خوێندنه‌وه‌ی هه‌زاران نامه‌ی تایبه‌تی و گشتی ئه‌و ڕابهرهو
به‌ڵگه‌نامه ئۆفیسیاڵیهکانی سه‌رده‌می خه‌باته‌که‌ی .
( بۆلیڤار) ئه‌وکه‌سایه‌تیه ی بووه بهسیمبۆل و ئایکۆنی ئه‌فسانه
میللیه‌کان . نوسه‌ر ، بهووردو درشتی ژیانی دا دێته خوار ه‌وه ، هه‌رله
کێشمه‌کێشی خه‌بات و ڕۆژانی ئومێدیه وه ، تاکو ڕۆژانی پاشگوێ خرانی و
به ده‌ور چۆڵی ته‌نیا مانه‌وه‌ی له‌کۆتایی مه‌رگێکی خه‌مناک دا .
نوسه‌ر به‌بێ گوێدانه هیچ پیرۆزی و دوور له ئایکۆن بونی ، له هه‌موو
شتێکی جه‌نڕاڵ( بۆلیڤار) ده‌دوێت ، هه‌ر له‌کرده سه‌ربازیه گه ورهکان
و کۆنگره گرنگه‌کانیه‌وه که‌بونه مایه‌ی ئازادی کیشوه‌رێک له‌ده‌ست
ئیسپانیای کۆڵۆنیالیستی ، تاده‌گات به ناکامیه‌کانی خه‌باتی و به‌شبونی
کیشوه‌ره‌که بۆ چه‌ند ووڵاتی جیا‌و نه‌گه‌یشتن که پێچه‌وانه‌ی ئومێدی
بو ده‌یخواست وه‌کو ئه‌مریکای باکور به‌تواناو یه‌کپارچه بوایه .
تاده‌گات به تایبه‌تیه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی ڕابه‌ره‌که خۆی . کاتێک
به جێگایه‌کی نادیار‌و کوێره‌دێ یه‌کدا تێ په‌ڕی بێت ، یان سه‌ربوردی
تاقه شه‌وێکی ئه‌م پیاوه ڕهفتهنیه له باوه‌شی کامداری ژنێکی نه‌ناس
و تازهدیوی سه‌ر ڕێی دا ، له کاتێک دا پرشنگدارترین ئه‌ستێره‌ی خه‌باتێکی
هێند مه‌زن بووه .
له وێدا مارکیز ، بوێری و بهخۆداپهرمونی ، ده‌گاته ئه‌وه‌ی هه‌موو
سادهبونێکی مرۆڤی به‌به‌ری ئه‌م ڕابه‌ره مێژوییه‌دا بکاته‌وه ، پاش
ئه‌وه‌ی به‌رگی ئایکۆن وئهفسانهییهکهی لێ داده‌ماڵێت.
له به‌شێکی نوسینه‌که‌ی (مارکیز)دا ، کاتێک ( بۆلیڤار) به یه‌خته
چارۆکهدارهکهیهوه گوزه‌رده‌کات ، ده‌بینێت له ڕۆخی ڕوباره‌که‌دا
سه‌گێک له‌ژێر که‌ڵبه‌و چنگی چه‌ند سه‌گی تردا به‌ته‌نها زۆر به‌سه‌ختی
به‌رگری له خۆی ده‌کات . له‌وێدا بۆلیڤار ده‌ستوری له‌نگه‌ر گرتنی یه‌خته‌که
و ڕزگار کردن سه‌گه ته‌نیاو زامارهکه ده‌دات ، تاله‌گه‌ڵ سهگهخۆشهویست
وبه‌ناو بانگه‌کانی دا تێکه‌ڵی بکه‌ن ، به‌تایبه‌ت جه‌نه‌راڵ ــ سه‌گ
خۆشه‌ویست و هاوه‌ڵی هه‌میشه‌یی بووه له‌هه‌مو ژیان و ده‌رکه‌وتنه‌کانی
دا ــ . پاش تیمارو چاک کردنه‌وه‌ی برینه‌کانی سهگهبهرهڵاو بێناوه‌که
. ڕۆژیک ده‌یهێنن بۆ به‌رده‌می جه‌نه‌ڕاڵ تاناوێکی لێ بنێت به هاوتای
سه‌گه خۆشه‌ویسته‌کانی تری ، پاش تی ڕامانێک ده‌ڵیت :(( ئه‌و ڕۆژه ،
زۆر سه‌خت و نائومێدانه به‌رگری له خۆی ده‌کرد ، وه‌کو منی لی به‌سه‌ر
هات بوو ، ناوی بنێن ــ سیمۆن بۆلیڤارــ )) .
له دیمه‌نه‌که‌دا هه‌رچه‌نده له‌سه‌رزمانی (سیمۆن بۆلیڤار) وه خۆی
ده‌شوبهێنێت به‌سه‌گ ، وه‌لی زیاتر ئه‌ندێشه‌ی (مارکیز ) خاوه‌نی
شوبهاندنهکهیه . لای ئێمه بۆ شتێکی وه‌ها ده‌بێت چی قیامه‌تێک ههلگیرسێت
؟!! چه‌ند هه‌ستیاریه‌کی سه‌یرمان هه‌یه ؟!!
وه‌لی هیچ که‌س له میلله‌ته ئیسپانی زمانه‌کان یه‌خه‌گیری نوسه‌ر
نابن ، بگره ئافه‌رینێکی زۆریشی ده‌که‌ن بۆ لهعهودههاتن و بویریهک
له‌مه‌یدانێکی وه‌ها گران دا . چونکه ئه‌وه‌نده‌ی ئایکۆن و ئه‌فسانه‌ی
جه‌نه‌راڵی پێ ڕوشاندووه سه‌د ئه‌وه‌نده ڕه‌ونه‌ق و جوانییه‌کانی مرۆڤ
بونی پێ به‌خشیوه‌ته‌وه ، به‌تایبه‌ت له ئێستادا که به‌چاخی زێڕینی
مرۆڤایه‌تی ده‌ناسرێت .
له‌و دوو نمونه‌و جێگه‌یه‌وه ، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆلای خۆمان تا بزانین
که‌سایه‌تیه مێژوویه‌کان چۆن له چاخی زیڕینی مرۆڤایه‌تی مامه‌ڵه‌یان
له‌ته‌ک دا ده‌که‌ین . ئاخۆ به‌ره‌و مرۆڤ بونیان ده‌به‌ین ، له‌سه‌رزه‌وی
ڕایانده‌گرین و ده‌یان نوسێنین به خۆمانه‌وه ؟ یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه
، باڵی ئه‌فسانه‌ییان لی دهڕوینین به‌ره‌و ئاسمانی خوداوه‌نده‌کانیان
به‌رزده‌که‌ینه‌وه ؟ یان وه‌کو تارمایی پاڵه‌وانی ئه‌لیازه‌و ئۆدیسه‌ی
هۆمیرۆس و ناو داستانه سهرابیهکانی شانامه یان لێ ده‌که‌ین ؟ یان
له به‌یت ولاوک دا و به‌نه‌زمی سه‌ده‌ها و هه‌زاره‌ها ساڵی ڕابوردووی
له‌مه پێش ده‌یان لاوێنینه .
(ئه‌فسانه) نرخێکی هه‌یه جیاوازه له هی (مێژوو)
.
هه‌رچه‌نده که‌ره‌سه‌ی هه‌ردوکیان گێڕانه‌وه‌یه ، وه‌لێ وه‌رزی ئه‌فسانه
ده‌مێکه به‌سه‌رچووه . ده‌هرێکه (هۆمیرۆس) نه‌ماوه‌و ، وه‌خته خۆشی
که‌سایه‌تیه‌کی ئه‌فسانه یی بێت ، (ئه‌بولقاسمی فیرده‌وسی ) وا هه‌زار
ساڵی مه‌رگی دهبژیرینهوه .
(ئه‌فسانه) ساختمانی گیانی نه‌ته‌وه و قاڵب و نمونه‌ی پێشه‌نگی
تاکه‌کانێتی، خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاو وه‌رزی خۆی دا ، وه‌کو گریکی و
ئێرانیه‌کان ئه‌فسانه‌ی نهتهوهسازێنمان هه‌بوایه ، زۆر له‌سه‌رو
باشه‌وه ده‌بوو ، له‌وێدا نوقسانی گه‌وره‌ی پڕ ده‌کردینه‌وه .
وه‌لێ مێژوو شتێکی تره ، عیبره‌ت و زانستی دروست کردنی ڕۆژگاره ،
جێگه‌ی له عه‌قڵ وسهردا یه ، نه‌ک ئه‌فسانه‌ی سۆزی سینه .
کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ئه‌فسانه‌یه ، بۆیه که‌سایه‌تی تاکی کورد شل‌و
شێواو قاڵب کزه .
یاخود ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ی که‌به‌زۆر بۆ خۆی دروست کردووه خوازراوێکه
نه‌بونی چاکتره . چونکه (کاوه) نمونه‌یه‌که بۆ ساده‌یی و سه‌رسپاردن
.
وه‌لێ ئه‌وه‌ی هه‌مانه له داستانی دڵداری‌و ئازایه‌تی کوڕی دێ و عه‌شیره‌ته
، له سۆزی ئهوینو ئازایه‌تی ماڵهجوتیارێکهوه یان که‌متر ئه‌گه‌ر
ماڵه میرێک بێت .
له‌به‌یت و لاوک و حه‌یرانه‌کان دان و تاقه داستانێک ، پێک هاتون بۆ
سۆزی دڵ‌و سینه گه‌رم کردن ، ئیتر تێ ناپه‌ڕیت بۆ چاره‌نوس سازی گهلو
نه‌ته‌وه .
لای خۆشمان دوای (ئه‌حمه‌دی خانی) و( فه‌قێ ته‌یران) و هه‌ردوو عه‌لی (تهرموکی)
و (به ردهشانی)ه‌وه داستان و به‌یت و لاوک و حه‌یران کات و وه‌ررزی
خۆی ته‌واو کرد ، ئیتر بۆ ئێستاهیچی تری به‌دوادا نایه‌ته‌وه ، هه‌نوکه
هه‌رچی له‌و بابه‌ته بکرێت، ده‌بێت به کاری بێ هوده‌یی و جۆرێک له
پێکه‌نین و گاڵته‌جاڕی .
ئه‌گه‌ر مێژوو مامه‌ڵه‌ی بهعهقڵانیهت له گه‌ڵ دا بکه‌ین ده‌کرێت
جێێ چۆڵێ ئه‌فسانه‌ی به‌باشی پێ پڕ بکه‌ینه‌وه . ئه‌مریکا ووڵاتێکی بێ
ئه‌فسانه‌یه‌وه به مێژوویه‌کی کورتی شه‌ش سه‌د ساڵی وای کردووه ، یه‌کێکه
له نه‌ته‌وه و میلله‌ته هه‌ره زیندووه‌کان .
مێژوو ههنوکهباڵی ئه‌فسانه‌یی له کهسهناودارهکانی خۆی ده‌کاته‌وه‌و
دوریاندهخاتهوه لهتارماییه ئه‌فسانه‌ییه‌کان و زیاتر به‌ره‌و مرۆڤ
بونیان ده‌باته‌وه .
ئه‌مڕۆ حیزب لهناپیرۆزی خۆی دا بۆ پیرۆزی ده‌گه‌ڕێت ، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌یه
مێژوو ده‌گۆڕێته‌وه بۆ ئه‌فسانه‌و ڕاستی ده‌باته‌وه به‌ره‌و خه‌رافات
و له‌وانه‌ش ئایکۆن و پیرۆزی دروست ده‌کات و دهیدزێتهوه بۆخۆی ، به‌جۆرێک
حیزب وێڵه به‌دوی سهرابی خه‌ونی به‌سه‌رچوی دا .
لای ئێمه حیزب ده‌یه‌وێت وه‌کو شێخه‌که‌ی که‌نداو مێژوویه‌ک دروست
بکات .
مێژویه‌ک له که‌ره‌سه‌کانی (لاوک) و (حه‌یران) ده‌سازێنێت ، هه‌موو
هیزی خه‌یاڵ و فهنتازایای خۆی ده‌گوشێت بۆ هۆنینه‌وه‌ی داستان و خهرافهیهک
له‌جێگای چۆڵی ڕوداودا . هه‌موو هونه‌ره‌کانی دهنگو ئاواز ده‌خاته نهغمهیهکهوه
بۆ ڕهوزهخوانی که‌سایه‌تیه به‌ئه‌فسانه کردووه‌که‌ی ، تاکو خانه‌ی
چۆڵ و به‌ره‌وتی مێژووه‌که‌ی خۆی پێ پر بکاته‌وه .
بۆ به‌دبه‌ختی له‌مڕۆدا به‌هۆ ی ناسازی و کاری پێچه‌وانه‌ی حیزبه‌وه
ئه‌گه‌ر به‌سۆزو نهغهمهی داودیش حه‌یران و لاوک بچرێت ، گوی گری چاک
و بێ نیازی ده‌ست ناکه‌وێت . یان به ئیلهام و سروشی پێغهمبهرانهشهوه
بێته دواندن ، موریدو شوێنکه‌وتووی ساغ ودڵسافی ده‌ست ناکه‌وێت .
حیزب داهێنراوی ڕۆژگارێکی نزیکه ، ههڵدێتو ئاواده‌بێت ، به‌قۆناغه‌کانی
په‌یدابون و گه‌شانه‌وه و پوکانه‌وه‌دا ده‌ڕوات ، یان بهسادهتر بڵێن
حیزب ماڵی زه‌وال و زایهعه بونه ، به‌باش و به‌خراپ له ده‌روازه‌ی
مێژووه‌وه گوزه‌ر ده‌بێت . به‌ڵام که‌س ومرۆڤه‌کان له‌ده‌رگایه‌کی
دیار‌و فراوان تره‌وه ده‌ربازی مێژوو ده‌بن ، ته‌نها ژیانی فیزیکیان وه‌کو
حیزب به‌سه‌رده‌چێت ، خۆ ئه‌گه‌ر حیزب وازیان لێ بهێنێت سهربوردیان به‌پێچه‌وانه‌ی
خۆیه‌وه ، ڕۆژبه‌ڕۆژ جوان تر‌و نه‌مر تر ده‌بێت .
له‌وێدایه حیزب غه‌درێک له که‌سانی مێژویی ده‌کات کاتێک ده‌یانخاته
ناو چوارچیوه بچوک و به‌سه‌رچووه‌کانی خۆیه‌وه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که‌سایه‌تی
ئه‌وان له چوارچێوه ته‌نگ و به‌سه‌رچوه‌کانی خۆی دا ناشیرین و
تێکشکاو ده‌کات .
هه‌رکاتێک حیزب که‌سایه‌تیه‌کی ناوداری مێژویی ده‌کات به‌ئایکۆنی خۆی ،
بهههمیشهله سامانیجوانی و نه‌مری ئه‌و که‌ساتیه ده‌دزێته‌وه بۆ
ئارایشت کردنی ڕواڵه‌ته ناشیرینه‌کانی خۆی.
یان که‌ماڵ و چاکیهکانیان ده‌کات به سوپه‌ر و قه‌ڵغان بۆ حه‌شاردانی
دزێوی و ناته‌واویه‌کانی خۆی .
یان له مێژووی هه‌مه‌ڕه‌نگی ئه‌وان دێوجامه‌یه‌ک ده‌سازێنێت بۆ ڕاو
کردنی مرۆڤی پاک‌و ساده .
ئه‌و غه‌در و ناپاکیانهی حیزب به‌و جۆره له که‌سایه‌تیه مێژوییه‌کانی
ده‌کات ، هیچ هێزێکی تر له کۆ و تاک ، که میژوو نوس و هه‌ر قهڵهمگرێکی
بهدنیازیش بێت ، ناتوانێت به تۆزی پێی زیانه‌کانی حیزب دا بگات .
کاتێک حیزب که‌سایه‌تیه‌کی مێژویی له‌قه‌فه‌زی خۆی ده‌نێت ، په‌رو باڵی
دهژاکینێت و ته‌شق و ڕه‌ونه‌قی ده‌شکێنێت .دواتر تێکه‌ڵ به‌جه‌نگه چه‌په‌ڵ
وناشیرینهکانی ڕۆژانه‌ی خۆی ده‌کات ، به‌جۆرێک ته‌نها بیماری باڵشکاوی
ده‌بێته نسیبی قهفهسبهندهکهی .
که‌سایه‌تیه مێژووییه‌کان ، له سه‌ره‌تادا وه‌کو مرۆڤێکی ئاسایی به
ڕه‌نج و مه‌ینه‌تی ڕۆژگارێک ستایڵێکی جوانی له سه‌روه‌ری پیرۆزیه‌کانی
خۆی به‌رهه‌م هێناوه ، هه‌نوکه که‌سێک نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ لێ زیاد
کردنی سامانه مه‌عنه‌ویه‌که‌ی ، که‌چی حیزب له ئێستادا وه‌کو ماڵی
حازری له‌مامه‌ڵه‌ی زبر‌و دۆڕاوی خۆیدا له سامانه‌که‌ی خه‌رج ده‌کات و
ته‌نها نه‌فره‌ت و نهویسی بۆ که‌سایه‌تیه‌که ده‌هێڵێته‌وه .
له‌وێدا ڕۆڵی حیزب ، وه‌کو کوڕی به‌دو نامرادی باوکه .
{مێژوو ده‌رگایه‌کی هه‌یه بۆ میوانداری نوسه‌رو مێژو نوس و ئه‌هلی قه‌ڵه‌م
، وه‌لێ هیچ ده‌رگایه‌کی نیه بۆ حیزب و مه‌ئموره‌کانی ڕۆژ .
له‌وێدا میوان به وێڵ و مارفهت بێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه ، ماڵی
مێژوو ناچاره به‌عورفی خۆی په‌زێرایی و به‌خێرهاتن و به‌خێر چونی لێ
بکات .
دوای ئۆغری میوان ، باس له خوڵق و ئه‌ده‌بی ئۆغر کرد‌و ،ته‌نها شتێکه
له‌گه‌ڵ ماڵ‌و سه‌رنشینه‌کانی مێژوو خۆی دا ده‌مێنێته‌وه }.
15\8\2010
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|