په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٥\٢٠١٥

مێژووی برنج و بەشیر موشیر.
- زەردەخەنەیەک -

کامیل ژیر     

لە چەپەوە: عەزیز عەلی، کامیلی کاکەمین، رەشید سدقی، ئیحسان شێرزاد، بەشیر موشیر.

 

رۆژی ١٦ی ئایاری ٢٠١٥ لە سایتی پێنووسەکان، وتارێکی بەڕێز جەعفەر کەریمیم بەرچاوکەوت سەبارەت مێژووی برنج کە تێیدا ئەڵێ ٨٢٠٠ تا ١٣٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە دەرودۆڵی نزیک چەمی پێرڵ لە وڵاتی چین سەرچاوەی گرتوە.


ئەم نووسینە وتەیەکی سەرۆکی (فەخریی)ی کورد بەشیر موشیری وەبیرھێنامەوە کە رٶژی ١ی ئایاری ١٩٥٩ لە بارەگاکەی خۆی لەسەر شەقامی رەشیدی بەغدا، لە داخی ئەو رێپێوانەی لە ٨ی بەیانییەوە تا ١٢ی شەو بە بەردەمی ئەودا درێژەی کێشا بە بۆنەی رۆژی کرێکارانەوە و ھەموو بەرپرسە گەورە ورگ زلەکان بەشدارییان تێداکرد، وتی:


- مێژووی برنج لای منە.
- چۆن؟
- ٦٥٠٠ ساڵ لەمەوپێش کابرایەکی شیعە لە چینەوە، تۆوی برنجی ھێنا و بەم ناوەدا بڵاویکردەوە!
- ناوی چیبوو؟
- ناوی روبێن بوو!
- جا کەی ئەو کاتە شیعە ھەبوو!؟
- ھەبوو، بەڵام بە (خەفیی) ئیشیان ئەکرد!
- بۆچی وا تووڕەیت؟
- لە داخی روبێن. ئاخر ئەگەر ئەو گەوادە نەبوایە، ئێستە ئەم ھەموو ئەفەندیانە نەئەبوون کە بە برنج ورگیان زل بووە و لە بەیانییەوە مێشکی منیان برد بە ھەیت و ھاوار و ھەڵپەڕین!!

 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک