مێژووی هه‌ڵبژاردن
له ئێران.
رێبین زاگرۆس
وڵاتی ئێران له‌بواری به‌کۆمه‌ڵگابوون دا یه‌کێک‌له وڵاته کۆنه‌کانی
دونیایه که‌له‌بواری کولتووری،به‌کۆمه‌ڵگابوون،وته‌مه‌دون له‌سه‌ر
بناغه‌ی ته‌مه‌دونی میزۆپۆتامیا دامه‌زراوه .له‌بواری زمانه‌وانی وئه‌ده‌بی
وفه‌رهه‌نگیه‌وه میزۆپۆتامیا به‌ردی بناغه‌وپێک هێنه‌ری کۆمه ڵگای
ئێرانیه،له‌بواری سیاسیش دا ئیمپراتوریه‌تی ماد وه‌ک ئیمپراتوریه‌کی
کوردی مۆری خۆی له‌مێژووی سیاسی ئێران داوه وفه‌لسه‌فه وئایینی زه‌رده‌شتی
وه‌ک فه‌ڵسه‌فه وئایینێکی کوردی تا رۆژگاری ئه‌مرۆش له‌بواره
جیاجیاکانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لانی ئێران کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی خۆی
هه‌ر ماوه.ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه تاپێش ئه‌وه‌ی که‌خه‌یانه‌تی پێ بکرێ
وبکه‌وێته ژێر کاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌پێی لێ کۆلینه‌وه وهه‌ڵسه‌نگاندنێکی
فره ره‌هه‌ندی وقووڵ وسه‌ڵمێنراو له‌لایه‌ن فیله‌سوف وکۆمه‌ڵناس
ورۆژهه‌ڵات ناسه‌کانی ئه‌وروپی و جیهانیه‌وه وه‌ک پاک وخاوێن ترین فه‌لسه‌فه‌ی
ژیانی وئایینی وکۆمه‌ڵایه‌تی وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌شێوازێکی پێشکه‌وتوووبه‌شداری
چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌ده‌سه‌ڵات دا،بۆژیانێکی کۆمیناڵی مرۆڤ
ناسراوه.ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه نه‌ک له‌کوردستان وئێران به‌ڵکو به‌گشتی
له هه‌مووجیهان دا کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ئایین وفه‌لسه‌فه و
موزاییکی کولتووری گه‌لانی جیهان هه‌بووه.
به‌شداری کردنی کۆمه‌ڵانی خه‌لک له‌ده‌سه‌لات داله‌سه‌رده‌می ماد،هه‌خامه‌نه‌شی،ساسانی،وئه‌شکانیه‌کان
دا تاراده‌یه‌ک دیار بووه به‌ڵام قۆناغ به‌قۆناغ له‌گه‌ڵ به‌لارێدا
چوونی ئایدۆلۆژیای کۆمیناڵی زه‌رده‌شتی وگۆرانی ئیپپراتوریه‌کان راده‌ی
به‌شداری گه‌ل له‌ده‌سه‌ڵات دا که‌م و که‌متر بۆته‌وه .پرسی هه‌ڵبژاردن
وه‌ک به‌ردی بناخه‌ی دیموکراسیه‌ت هه‌رله‌کۆنه‌وه وله‌سه‌رده‌می موغه‌کان
وپاشان پادشاکان پرسێکی گرینگ بووه له‌ئێران .له‌راستی دا ئه‌ولایه‌نه‌ی
که‌ده‌گه‌یشته ده‌سه‌ڵات به‌شێوازی جۆراو جۆر وزیاتر نیزامی له‌کاتی
سه‌رهه‌ڵدان دا هه‌وڵی به‌رێخستن کردن و ئیقناعی بیرورای خه‌ڵکی داوه،به‌مه‌به‌ستی
پشتگیری ئه‌و لایه‌نه‌وپێک هێنانی له‌شکه‌ری سه‌ربازی و پاشان دروست
کردنی ده‌سه‌ڵات و... پرسی هه‌ڵبژاردن له‌دوای هێرشی ئیسلام بۆسه‌ر
ئێران ره‌نگێکی جیاوازی به‌خۆیه‌وه گرت ،خه‌لیفه‌کانی ئیسلام به‌نێوی
به‌یعه‌ت وبه‌زه‌هنیه‌تی پاشکه‌وتووی عه‌شیره گه‌رایی عه‌ره‌بیه‌وه
بۆ به‌رێوه بردنی کۆمه‌ڵگا وسازدانی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵده‌بژێدران .هه‌رئه‌وزه‌هنیه‌ته‌ش
که‌له سه‌ربنه‌مای پێشێل کردن و زه‌وتی مافی به‌رانبه‌ر، عه‌شیره‌گه‌رایی،مه‌زهه‌ب
گه‌رایی وبه‌رژه‌وه‌ندی خوازی شه‌خسی بووه له‌مژاری هه‌ڵبژاردن داله‌رۆژی
ئه‌مرۆش کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موولایه‌نه ئیسلامیه‌کان وبه‌تایبه‌ت
ئێرانیش هه‌یه.دوای خه‌لافه‌تی عه‌ره‌به‌کان له‌دونیای ژێر ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلام ده‌سه‌ڵاته‌کانی حاکم به‌سه‌ر ئێران تاکاتی کۆتاییه‌کانی حوکومه‌تی
قاجار ته‌قریبه‌ن وه‌ک یه‌ک بوون له‌زه‌مانی ئه‌شکانیه‌کان یه‌که‌م په‌رله‌مان
پێک هات به‌نێوی مه‌هیستان که‌ئه‌ندامانی له‌گه‌وره‌پیاوان وئه‌شرافی
ئێرانی پێک ده‌هات به‌ڵام پاش هێرشی ئیسلام بۆسه‌ر ئێران له‌راستی دا
پارڵمان بۆماوه‌یه‌کی 1000 ساڵه داخراتاکاتی ده‌سه‌ڵاتی قاجاره‌کان
وسه‌رده‌می ده‌سه‌ڵات داری ناسره‌دین شای قاجار،له‌سه‌ده‌ی 13ی کۆچی
دا.له‌کاتی شۆرشی مه‌شروته بۆیه‌که‌م جار دوای 1000 ساڵ خه‌ڵک راسته‌و
خۆ به‌شداریان له‌ده‌سه‌ڵات دا کرد.
هه‌ربه‌و پێیه له‌ساڵی1285ی کۆچی دا یه‌که‌م پارڵمانی ئێرانی به‌شێوه‌یه‌کی
فه‌رمی راگه‌ێندرا وبه‌پێی یاسای ئه‌و پارڵمانه‌ته‌نیا خه‌ڵکانی خاوه‌ن
موڵک مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه وئه‌وکات ژن له‌مافی ده‌نگدان بێ به‌ش
کراوه.
هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌شروته خوازی تاراده‌یه‌ک
دیموکراسیانه بوون هه‌رچه‌نده کۆمه‌ڵگاکه کۆمه‌ڵگایه‌کی پاشکه‌وتوو
و بێ سه‌واد بوو. دوای هه‌ره‌س هێنانی بزوتنه‌وه‌ی مه‌شروته خوازی
وتۆپ بارانی پارڵمان له‌لایه‌ن شای قاجاره‌وه ئه‌و پارڵمانه تارۆژی
ئه‌مرۆش که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ری ده‌سه‌ڵات وده‌وڵه‌ته‌وه وزیاتر
پارڵمانیکی ته‌ئیدکه‌ری شا وده‌وڵه‌ته نه‌ک پارلمانێکی گه‌له‌ری
وبه‌قازانج بۆگه‌ل.له‌وه‌ها پارڵمانێک دا راده‌ی به‌شداری کۆمه‌ڵگا
له‌دیار کردنی چاره‌نووسی خۆی و ولاته‌که‌ی دامه‌حدود به‌چینی
سه‌رده‌ست وسه‌رمایه داره.له‌سه‌رده‌می رژێمی په‌هله‌وی دا هه‌رچه‌ند
2تا4 ساڵ جارێک هه‌ڵبژاردن کراوه وخه‌ڵک نوێنه‌ری ناردۆته پارلمان
بۆبه‌شداری له ده‌سه‌ڵات دا به‌ڵام له‌راستی دا ئه‌و
هه‌ڵبژاردنانه‌هه‌موویان فه‌رمایشی بوون وهیچ کام له‌بنه‌ما ئه‌خلاقی
وکولتوریه‌کانی راسته‌قینه‌ی دیموکراسی ره‌چاو نه‌کراون وته‌نیا
ده‌سه‌ڵات وشاهه‌نشا بووه که‌به‌سه‌ر خه‌ڵک داحاکم بووه وپارڵمان
زیاتر بۆ فریو دانی خه‌ڵک ودژبه چین وتوێژه‌کانی خه‌ڵک به‌کار هێنراوه
.پاش ته‌شه‌نه‌ی کاپیتالیسم له‌کۆمه‌ڵگای ئێرانی دا وله‌سه‌ر بنه‌مای
به‌رژه‌وه‌ندی پارێزی وموعادیله‌ی سوود-سه‌رمایه پارڵمانی ئێرانی
بووه به موزحیک ترین پارڵمانی دونیا .شۆرشی گه‌لانی ئێران
له‌ساڵی57ورووخانی ره‌ژێمی پاشایه‌تی وه‌رچه‌رخانێکی مێژوویی بوو
له‌بواری زه‌هنیه‌تی دا بۆکۆمه‌ڵگای ئێرانی .خه‌ڵک ئه‌مجاره‌یان
به‌نێوی ئیسلام وقورعان فریو دران وبه‌شێوازێکی زۆر پاشکه‌وتوانه‌تر
چه‌وسێندرانه‌وه.سه‌ره‌تای دامه‌زرانی رژێمی ئیسلامی ئێران ویه‌که‌م
به‌شداری خه‌ڵک وفریو دانیان له‌و ده‌سه‌لاته‌دا له12ی
خاکه‌لێوه‌ی1358وه‌ک رۆژیکی مێژووی ته‌واوی سیاسه‌ت وناوه‌رۆکی
ئه‌ورژێمه‌ی به‌تایبه‌تی له‌بواری ده‌سه‌ڵات پارێزی دژه‌گه‌لی
وکاپیتالیستی وفریو کاری ئاشکرا کرد وئه‌و رۆژه‌مۆری نادیموکراتی
ودیکتاتۆری ودژه مرۆڤایه‌تی خۆی له‌قه‌واره‌ی رژێمی ئیسلامی ئیران
دا.ئه‌ورۆژه وه‌ک ریفراندۆم به‌ناو ده‌کرێ(راپرسی)،مێژوی هه‌ڵبژاردنی
ئێرانی سه‌رچاوه‌گرتووله‌کولتوری مێزۆپۆتامیا وفه‌لسه‌فه‌ی کۆمینالی
زه‌رده‌شتی له‌سه‌ربنه‌مای مه‌نتیقی ره‌ش وسپی واته‌چاکه‌وخراپه بووه
وگه‌ل به‌شێوه‌یه‌کی ئازادانه بریارده‌ربوون له‌هه‌ڵبژاردنی هه‌رکام
له‌چاکه وخراپه .به‌ڵام هه‌ڵبژاردن له کۆمه‌ڵگای ئێرانی ساڵی57دا
له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌نتیقی ره‌ش وره‌شترواته‌خراپ
وخراپتربوو.هه‌ڵبژاردنی12ی خاکه‌لێوه‌ش هه‌ڵبژاردنی یان ره‌ش یا هیچی
تره‌هاوکات ره‌ژیمی ئیسلامی به‌له‌نێوبردن وقه‌تڵ وعام وسه‌رکوتی
هه‌موو لایه‌ن وحیزب وکه‌سایه‌تیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی سه‌ڵماندی
که‌هیچ لایه‌نێکی ده‌ره‌وه‌ی خۆی قه‌بووڵ ناکاوله‌نێوی ده‌با هه‌رپێش
راپرسیه‌که ده‌ڵێ هه‌رکه‌س ولایه‌نێک ره‌ژیمی ئیسلامی قه‌بوون نه‌کا
کافر،مونافق وبێ دینه وپێویسته بکوژرێ پاشان خه‌ڵک دینێته
به‌رکامێراکان ولێیان ده‌پرسی کێ کۆماری ئیسلامی ئێران قه‌بووڵ ده‌کا
وخه‌لکیش له‌سه‌ر بنه‌مای زه‌هنیه‌تی کۆنی1400 ساڵ له‌وه‌پێشی ئیسڵامی
ده‌سه‌ڵات دار وله‌ترسی زیندان و ئعدامی ره‌ژیم وئاوری جه‌هه‌نه‌م
وخۆشباوه‌ری به‌ئیسلام وقوه‌عان ،به‌گشتی ده‌نگی ئه‌رێ ده‌ده‌ن
به‌رژێمی کۆماری ئیسلامی وره‌ژیم تارۆژی ئه‌مرۆش شانازی به‌و
هه‌ڵبژاردنه‌ی خه‌ڵکی ئێران ده‌کا پاش سه‌قام گیر بوونی،ره‌ژیم
سیاسه‌تی کۆنه‌په‌ره‌ستانه ودژه‌گه‌لیانه‌ی رۆژ له‌گه‌ل رۆژ زیاتر
په‌ره‌ی ستاندوه.سه‌رۆک کۆمار وپارلمانتاره‌کان هه‌ر هه‌موویان ده‌ست
نیشانده‌ی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌کرێ گیراوی ئیستیعماری پیر
واته ئینگلیس بوون ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی دژه‌ئینسانی کۆماری
ئیسلامی ئێران هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه زۆر به‌روونی دیار بووه
،قه‌تڵوعامی نزیک5000زیندانی سیاسی له‌زیندانه‌کانی ئێران –هێرشی
سه‌ربازی بۆسه‌ر حیزب ولایه‌نه‌کان له‌سه‌راسه‌ری ئێران داپه‌یره‌و
کراوه وبه‌تایبه‌ت له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سامناکترین تراژێدیاقه‌ومان
،لاوان به‌کۆمه‌ڵ له‌سێداره دران وتیرباران کران خه‌ڵکی مه‌ده‌نی
قه‌تڵ وعام کران –گۆری به‌کۆمه‌ل سازبوون .خومه‌ینی به‌نێوی ئیسلام
وقورعان به‌فه‌رمی گیان وماڵ وناموسی گه‌لی کوردی حه‌ڵاڵ کرد وگه‌لی
کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستان به‌درندانه‌ترین شێوه قه‌تڵ وعام کران
وتارۆژی ئه‌مرۆش ده‌چه‌وسێنه‌وه ودیسانیش ره‌ژیم باسی هه‌ڵبژاردن
وبه‌شداری خه‌ڵک له‌ده‌سه‌ڵات داده‌کات.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له‌ئێران وه‌ک بێ واتادارین هه‌ڵبژاردن
له‌ئاستی جیهانی دابۆجاری ده‌یه‌مه له‌و وڵاته به‌رێوه ده‌چێ
وهاوکات پێوانه نادیموکراسیه‌کانی هه‌ڵبژاردن وبێواتاکردنی وشه‌ی
کۆماریه‌ت وچه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌ل له‌هه‌مووبه‌شه‌کانی ژیان دا‌و
په‌یره‌و کردنی سیاسه‌تی هه‌ڵه ودژه ئینسانی له‌ئاستی نێوخۆیی ونێو
ده‌وڵه‌تی دا پێویسته ئه‌وهه‌ڵبژاردنانه له‌چه‌ند لایه‌نه‌وه شی
بکرێته‌وه.
ده‌سه‌لات دارانی ئێرانی به‌په‌ره‌پێدان وپراکتیزه کردنی چه‌مکی
ئۆمه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ئیسلامی رادیکاڵ له‌ماوه‌ی30ساڵی
ده‌سه‌ڵاتداریان داله‌ئاستی ناوخۆیی وه‌هابه‌ڵایه‌کیان به‌سه‌رخه‌ڵکی
ئێران داهێناوه که‌به300ساڵی‌تر کێشه‌بونییاد نراوه‌کانی ره‌ژیم
له‌کۆمه‌ڵگای ئێرانی داچارهسهر ناکرێت .گه‌ڵانی ئێران به‌نیه‌تی
پێشکه‌وتن وئازادی ومافی هاوبه‌ش شۆرشێکی دژواریان دژبه‌ده‌سه‌ڵاتی
شاهه‌نشاهی به‌دانی هه‌زاران قوربانی،سه‌رخست به‌ڵام به‌هاتنه
سه‌رکاری ره‌ژیم ئه‌وگه‌له‌به‌سیاسه‌تی نکۆلی وقڕکردن به‌شێوازێکی
تراژێدیک رووی له‌پاش که‌وتن کرد وگه‌رێندرایه‌وه بۆ سه‌رده‌می
جاهیلیه‌ت .سه‌نگه‌سار ئیعدام وکۆمه‌ڵکوژی بوون به‌سه‌به‌بی چاوترسێن
کردنی خه‌ڵک وگوێرایه‌ڵ بووون به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.مه‌لاکان
به‌سیاسه‌ت کردن له‌سه‌ر کۆماریه‌ت که‌به‌واتای به‌شداری کردنی خه‌ڵک
له‌ده‌سه‌ڵات دا دێت وتاراده‌یه‌ک مافی گه‌لانی چه‌وساوه ره‌چاو
ده‌کرێت،وهوکات پێوه لکاندنی وشه‌ی ئیسلامی به‌کۆماریه‌ته‌وه
وبه‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌هه‌ستی ئایینی کۆمه‌ڵگاتوانیان ده‌وڵه‌تێک
دامه‌زرێنن که له‌سه‌ده‌ی 21 دایه‌کێک له‌سه‌ره‌کی ترین وڵاته
چه‌وسێنه‌ره‌کانی دونیای لێ ده‌رهات. سه‌روه‌ت وسامانی له‌ژماره
به‌ده‌ری وڵاتی ئێران بۆپه‌ره‌پێدانی چه‌مکی ئۆمه‌ت ده‌رخواردی حیزبولا
وحاماس ورێخراوه ئیسلامیه رادیکاڵه‌کانی هاوشێوه درا .ره‌وشێکی
وه‌های دروست کردکه‌ته‌واوی دونیا پشتی له‌ته‌مه‌دۆن وکولتورو
که‌سایه‌تی پێشکه‌وتووی کۆمه‌ڵگای ئێرانی کرد،هاوکات ده‌وڵه‌ته زڵ
هێزه‌کان به‌گه‌مارۆی جۆراو جۆری ئابووری وسیاسی بۆسه‌ر گه‌لانی ئێران
بونه هۆی ئه‌وه‌ی که‌دانیشتوانی ئه‌و وڵاته به‌گشتی تووشی
قه‌یرانێکی ئابووری وژیانی ببنه‌وه وله‌سه‌ره‌تاییترین
پێداویستیه‌کانی ژیان بێ به‌ش کران .هاوکات ره‌ژیم سه‌ره‌رای فه‌قیری
وهه‌ژاری خه‌ڵک بۆپاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ترسی شۆرشی ناوخۆیی
وهێرشی ده‌ره‌کی به‌ته‌رخان کردنی برێکی یه‌کجار زۆر له‌بودجه‌ی
ساڵانه‌ی ئێران بۆکرینی چه‌کی جۆراجۆری پێشکه‌وتوو، خه‌ڵکی زیاتر برده
نێوزه‌ڵکاوی فه‌قیری وبێ به‌شیه‌وه له‌سه‌ربنه‌مای کاپیتالیسم
وبه‌گرێدانی زه‌هنیه‌تی خه‌ڵک به‌پاره وده‌سه‌ڵاته‌وه بنکه‌کانی
به‌سیج وجاشایه‌تی ئاوا کرد ومرۆڤه‌کانی له‌راستینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
وئینسانی خۆی دوورخسته‌وه وبه‌به‌کڕێگرتنیان کردنێ پاسه‌وانی
ده‌سه‌ڵات،په‌ره‌پێدانی ئیعتیاد وماده‌ی هۆشبه‌ر له‌نێو کۆمه‌ڵگادا و
بێکار هێشتنی گه‌نجان وسه‌رگه‌رم کردنی خه‌ڵک به کۆپین و وه‌عده‌و
وه‌عیده‌کان ئه‌و هۆیانه بوون که‌رژیم تونی له‌ئاستێکی به‌رزدا
بۆچه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌ڵانی ئێران به‌کاریان بێنی .
ره‌ژیم له‌پرسی هه‌ڵبژاردن دا به‌دانانی یاسای نادیموکراتیک وبێ
ئاگاهێشتنه‌وه وسه‌رکوت کردن وترساندنی خه‌ڵک له‌هه‌ر هه‌موو
قۆناغه‌کانی هه‌ڵبژاردن دائاکامی هه‌ڵبژاردنه کانی به‌قازانجی خۆی
له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا واته پێشترپاڵێوراوه‌کان له‌لایه‌ن رژیمه‌وه بۆ
وه‌کاله‌تی چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵک دیاری ده‌کرێن وپاشان
به‌هه‌ڵبژاردنێکی فه‌رمایشی ئیدیعای ئه‌وه ده‌که‌ن که‌ئه‌و
نوێنه‌رانه خه‌ڵک هه‌ڵی ده‌بژێرن .نامزه‌ده‌کانی هه‌ڵبژاردن
به‌تایبه‌ت بۆسه‌رۆک کۆماری پێویسته له‌سه‌ره‌تادا شیعه‌مه‌زهه‌ب و
12ئیمامی بن واته له‌یه‌ک خاڵ دا مافی میلیۆنان ئێرانی ده‌ره‌وه‌ی
شیعه،وه‌ک شیعه‌ی 6ئیمامی ،سونه‌کان به‌هه‌مولایه‌نه‌کانیه‌وه
،زه‌رده‌شتی ،مه‌سیحی وبه‌هاییه‌کان پێشێل وزه‌وت ده‌کری .له‌خاڵی
دووه‌م دا پێویسته نامزه‌ده‌کانی سه‌رۆک کۆماری پیاو بن واته مافی
ژنان که‌نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا پێک دێنن زه‌وت ده‌کرێ.له‌خالی سێهه‌م دا
نامزه‌ده‌کان پێویسته فارس یا تورک بن واته مافی گه‌لانی کورد
،تورکمه‌ن،عه‌ره‌ب وبه‌لوچه‌کان زه‌وت ده‌کرێ. له خاڵی چواره‌م دا
نامزه‌د پێویسته که‌سایه‌تیه‌کی چوار چوار گرێدراوی ره‌ژیم بێ وهیچ
کرده‌وه یاخود قسه‌یه‌کی دژبه‌ره‌ژیم له‌ژیانی دانه‌کردبی واته ئه‌و
که‌سانه‌ی که‌رۆژێک له‌رۆژان دژ به‌کرده‌وه دژی ئینسانی
ودژه‌دیموکراتیه‌کانی رژیم قسه‌یه‌کیان کردبێ وبه‌هه‌ڵوێستێکی
دیموکراسیانه دژایه‌تیکردبێ مافی خۆنامزه‌د کردنیان نیه.هاوکات
پاڵێوراوه کان پێویسته فیلته‌ره‌کانی وه‌ک شورای نیگابان
و،مه‌سڵه‌حه‌تی نیزام ورێبه‌ری تێپه‌ر که‌ن .که‌واته له‌پرۆسه‌ی
ته‌ییدکردنی پاڵێوراوه‌که‌ان له‌لایه‌ن ره‌ژیمه‌وه هه‌رپێش
هه‌رچه‌شنه هه‌ڵبژاردنێک به‌فه‌رمی وله‌به‌رچاوی هه‌موودونیا مافی
له‌سه‌دا 75ی گه‌ڵانی ئێران بۆدیاری کردنی سه‌رۆک کۆماری داهاتوویان
زه‌وت ده‌کری .
ره‌ژیمی ئێران پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی وابه‌د نێو کردوه وخه‌ڵکی
له‌وه‌هوا کولتوێکی پاشکه‌وتوو دا نوقم کردوه که‌گه‌ڵانی ئیران
به‌ته‌واوی له‌نێوی هه‌ڵبژاردن بێزار بوون ،ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه
سه‌رئه‌وه‌ی که‌گه‌ل تاراده‌یه‌ک وشیار بۆته‌وه وله‌ناوه‌رۆک
وسیاسه‌تی شاراوه‌ی هه‌ڵبژاردن تێده‌گا وگه‌یشتۆته سه‌ر ئه‌و
قه‌ناعه‌ته‌ی که‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئیران داوه‌ک ساحه‌ی سیرک
وایه وهه‌رپاڵێوراوێک به‌شێوه‌ی فێر کراو وبێ ئیراده له‌به‌ر چاوی
خه‌لک خۆی ناحه‌ز وشیرین ده‌کا وته‌قڵه لێ ده‌دابه‌مه‌به‌ستی فریو دان
وسه‌رگه‌رم کردنی خه‌ڵکی ئێران.ئه‌وسیاسه‌ته‌ی ره‌ژیم جاروباره‌توشی
هه‌ڵه‌ش ده‌بێ ره‌ژیم مه‌جبوره که‌سانێکی موزحیکی وه‌ک ئه‌حمه‌دی نژاد
بکاته سه‌رۆک کۆمار که‌ده‌بێته هۆی سه‌رسورمان و پیکه‌نینی ته‌واوی
دونیا.
ناوه‌رۆکی سیسته‌می رژیمی ئیسلامی ئیران له‌کاتی ده‌سه‌ڵاتداری هاشمی
ره‌فسه‌نجانی به‌ته‌واوی بۆرای گشتی ده‌رکه‌وت،دروشمی ره‌فسه‌نجانی
سازه‌نده‌گی بوو هه‌ڵبه‌ت ئه‌ودروست کاریه به‌واتای قه‌ره‌بو
کردنه‌وه‌ی خراپکاری ووێرانکاریه‌کانی سه‌رۆک کۆماری پێش‌و واته
خامنه‌یی وهه‌روه‌ها دروست کردنی کۆمه‌ڵگا ووڵاتێکی پێشکه‌وتوو
نه‌بووبه‌ڵکو له‌ماوه‌ی 8ساڵ ده‌سه‌ڵات داری ره‌فسه‌نجانی دا
بناغه‌کانی ره‌ژیم به‌ته‌واوی قایم کرا ومه‌به‌ستی ره‌فسه‌نجانی
له‌دروشمی سازه‌نده‌گی دروست کردنی ره‌ژیمێکی دیکتاتۆر وپاشڤه‌رۆ بوو.
دوای ده‌سه‌لاتداری ره‌فسه‌نجانی وئاشکرابوونی ناوه‌رۆکی ره‌ژیم بۆرای
گشتی ره‌ژیم قۆناغی رووخانی ده‌ست پێ‌کرد ووکه‌وته په‌له‌قاژه
بۆمانه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات دا هه‌ربۆیه‌خاته‌می به‌دروشمی ره‌نگاوره‌نگ
ووه‌عده‌ووه‌عیدی جیا جیا وته‌واو فریو ده‌رانه بوو به‌درۆزن ترین
سیاسه‌ت مه‌داری ئێرانی .خاته‌می بۆپێشگرتن له‌سه‌رهه‌ڵدانی گه‌ل
وناره‌زایه‌تی ده‌ربرینی چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا وبه‌تایبه‌ت
خۆێندکاران هاته کایه‌وه ،سیاسه‌تی ئه‌و کاراکته‌ره‌ی سیرک ئه‌وه
بوو که‌به‌ناوی ئازادی به‌یان وئیسلاحات له‌نێوخۆ،وبه‌دروشمی وت و وێژی
ته‌مه‌دونه‌کان له‌ده‌ره‌وه وکۆمه‌ڵێک درۆی هاوشێوه‌ی تر مه‌یدانی بۆ
خۆپیشان دانی گه‌نجان خویند کاران وتوێژه ئه‌کتیڤه‌کانی کۆمه‌ڵگا
ئاواڵه کرد تا ئه‌و که‌سایه‌تی ولایه‌نانه خۆیان ئاشکرا کرد وپاشان
ره‌ژیم به‌که‌مترین هه‌زینه وبه‌ئاسانترین شێوه قه‌تڵ وعام وزیندانی
و سه‌رکوت وچاو ترسێنی کردن له‌ئاکامی ئه‌و سیاسه‌ته دا که‌سایه‌تیه
ئاکتیڤه کان وبه‌گشتی ئه‌و دینامیکه‌ی کۆمه‌ڵگا که‌خوازیاری دژایه‌تی
له‌گه‌ڵ سیسته‌می دیکتاتۆری ره‌ژیمی ئیسلامی بوو خرایه‌وه‌هاجه‌وێکی
ته‌رسناکه‌وه که‌ئیدی که‌س بیری له‌ئازادی ودیموکراسی وسه‌رهه‌ڵدان
نه‌ده‌کرده‌وه وره‌ژیمیان وه‌ک قه‌درێکی ئیلاهی بۆخۆیان قه‌بوڵ کرد
.به‌وشێوه‌یه خاته‌می گه‌وره‌ترین خه‌یانه‌تی به پرۆسه‌ی
دیموکراتیزه‌کردنی کۆمه‌ڵگای ئێران وخزمه‌ت به سیاسه‌تی دژه‌گه‌ڵی
رژێم کرد وبووبه‌هۆی سه‌ره‌کی درێژبوونه‌وه‌ی رژیمی ئێران .پاش
خاته‌می قۆناغی هه‌ره‌س هێنان وپه‌له‌قاژه‌ی رژیم به‌دروشمی په‌یره‌وی
له‌خه‌تی خومه‌ینی ودژایه‌تی له‌گه‌ڵ کوفر به‌کاراکته‌ری موزحیکی
ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌ستی پێ کرد .دوبه‌ره‌کایه‌تی وچه‌ند به‌ره‌کایه‌تی
له‌ناو سیسته‌م داوبێچاره مانی حکومه‌ت له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
کۆمه‌ڵگا وبێ به‌رنامه بوون له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دا له‌کاتی
ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌حمه‌دی نژاد زۆر به روونی بۆهه‌موو دونیا ئاشکرا بوو
.دوباره ژیاندنه‌وه‌ی خه‌فه‌قانی سه‌ره‌تاکانی ده‌سه‌لات داری ره‌ژیم
وقه‌تڵ وعامی نه‌یاران وبه‌ره‌وپاش بردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی
پاشکه‌وتووی وه‌ک ئێران بووبه‌هۆی زیاتر بوونی کۆنتاکتی
کۆمه‌ڵگاوده‌سه‌ڵات .ئه‌حمه‌دی نژاد له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دا سپای
پاسدارانی سه‌دچه‌ندان به‌هێز کرد بۆپاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خامنه‌یی
وبه‌ره‌ی ئوسولگه‌راوبه‌دروستکردنی سیسته‌مێکی جاشایه‌تی به‌ر بڵاو
وبه‌کرێگیراویه‌تی بێ وێنه به‌شێکی زۆری له‌تاکی کۆمه‌ڵگای ئیرانی
به‌فریو دان به‌پول ومه‌قام کرده خائین به‌نیشتمانی ئێران
وزه‌ربه‌یه‌کی کاری له ئیکۆنۆمی فه‌له‌جی ئێران دا ،بێ سه‌وادی
وکه‌ه‌ره‌قی وتێنه‌گه‌یشتووی ئه‌حمه‌دی نژاد بووبه‌هۆی ئه‌وه‌ی
که‌دۆستان ولایه‌نگران وبه‌گشتی به‌ره‌ی ئوسولگه‌راش لێی بێزار بن ولێ‌ی
دوور که‌ونه‌وه دوایین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌کاتیک
دابه‌رێوه ده‌چێ که ره‌ژیم تووشی قه‌یرانیکی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی
وئابووری بێ وێنه‌بۆته‌وه وئه‌و هه‌ڵبژاردنه وه‌ک دوایین
په‌له‌قاژه‌کانی ره‌ژێم بۆ مه‌شروعیه‌ت دان به دیکتاتۆریه‌کی 30ساڵه
به‌ته‌واوی له‌بواری یاساکانی گشتی هه‌ڵبژاردن بێ ناوه‌رۆک وبێ واتان
گه‌ڵانی ئێرانیش زۆر باش له‌و راستیه تێ ده‌گه‌ن وهه‌ر وه‌ک
هه‌لبژارنه کانی پێش روخانی په‌هله‌وی چاوی لێ ده‌که‌ن پاڵێوراوه
کانی ئه‌م جاره‌ی سه‌رۆک کۆماری هه‌رهه‌مان تێرۆریست ودیکتاتۆر
وده‌سه‌ڵات دارانی کابیبه کانی پێشوون وه‌چ پێوه‌ندیه‌کی کولتووری
وکۆمه‌ڵایه‌تی وئه‌خلاقیان به گه‌لانی ئێرانه‌وه جیا له‌چینی
ده‌سه‌ڵات دار نیه ده‌نگ ده‌ره‌کان هه‌ر وه‌ک پێشوو هیزه‌کانی چه‌کدار
وکارمه‌ندان وخوێندکارانن که له‌ترسی له‌ده‌ست دانی پێگه‌ی ژیانیان
مه‌جبور به‌ده‌نگدانێکی کوێر کوێرانه‌ن خه‌ڵکانی هه‌ژاریش به‌وه‌عده‌ی
دامه‌زراندن له‌سه‌ر کار ووام پێدان و کۆپین وسه‌هامی عه‌داڵه‌ت
وکۆمه‌ڵێک بابه‌تی فریو ده‌ری هاوشێوه‌ی تر دێنه سه‌ر سه‌ندوقه‌کانی
ده‌نگدان وکاراکته‌ره‌کانی ساحه‌ی سیرکی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌که‌ن
.وهاوکات که‌سانی روناک بیر ونیشتمان په‌روه‌ر وئازادی خواز
ئه‌وهه‌ڵبژاردنه فه‌رمایشیانه بایکۆت ده‌که‌ن.
جائه‌و جاره‌یان چاوه‌روان ده‌بین بزانین عه‌لی خامنه‌یی مه‌دالیای
شومی فریو دان ،وه‌پێکه‌نین خستن وگریاندنی خه‌ڵک ده‌کاته ملی کام
کاراکته‌ره‌وه هه‌رچه‌نده دڵته‌نگی زاواکه‌یه‌تی که‌جارێکی تر
له‌مه‌یدانی حوکومه‌تی ئێران دا ته‌قڵه لێ دا .
|