٢٢\٦\٢٠١٢
مه‌لا به‌شیر و من
و چه‌ند راستییە‌کی مێژوویی!
گۆنا سه‌عید
هه‌موو رووداوێک یان مه‌سه‌له‌یه‌ک که‌سایه‌تی به‌رجه‌سته‌ی خۆی هه‌یه،
ناسینه‌وه‌ی که‌سایه‌تیه‌کان و مێژوویان ده‌توانێت راستیه‌کی زۆر
بدرکێنێت له‌سه‌ر رووداوه‌که. له پێشنیاری یاسای ''پاراستنی
پیرۆز‌یه ئاینیه‌کان''، مه‌لا به‌شیر وه‌ک پێشنیارکه‌رو قسه‌که‌ری
خراوه‌ته‌روو. ئێستا وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی‌و سه‌رۆکی
لیژنه‌ی ئه‌وقاف له‌گه‌ڵ بیلال سلێمان که ئه‌ندام په‌رله‌مانیکی
کۆمه‌ڵی ئیسلامیه یاسایه‌کیان خستۆته‌به‌رده‌م په‌رله‌مان که ده‌یانه‌وێت
سزای زیندانی کردن‌و غه‌رامه‌کردنی نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسان‌و
داخستنی ده‌زگاکانی راگه‌یاندن بسه‌پێنن به بیانووی به‌رگری له
پیرۆزیه‌کانی ئایین. ئه‌م پاکێجه که ده‌سه‌ڵاتی پارتی و لایه‌نێکی
ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی تێدا کۆبوونه‌ته‌وه.. ورده‌کاری راستیه‌کی
مێژوویی هێنایه‌وه یادم که ده‌مه‌وێ بۆتان باس بکه‌م که ١٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌رو
هه‌ر له شاری هه‌ولێر هه‌مان مه‌لا به‌شیرو که‌سانێکی سه‌ر به‌هێزه
ئیسلامیه‌کان کاراکته‌ری به‌رجه‌سته‌ی بوون که له زۆر روه‌وه له‌م
سیناریۆیه‌ی ئه‌مرۆ ده‌چێ !.
رێک ١٤ ساڵ له‌مه‌به‌ر له مانگی شوبات بۆ نیسانی ١٩٩٨دا له‌سه‌ر هه‌مان
کێشمه‌کێشی ئه‌مرۆ که مه‌سه‌له‌ی ئازادی راده‌ربرینه له کوردستان
مه‌لا به‌شیر له وتارێکی رۆژی هه‌ینی له مزگه‌وتێکی هه‌ولێردا فه‌توای
حه‌ڵاڵکردنی کوشتنی کۆمۆنیسته‌کان‌و ژنانی هه‌ڵسوراوی ''رێکخراوی
سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان''ی ده‌رکرد، رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان
له‌و ده‌وارانه‌دا فشاری زۆری بۆ هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کان هێنابوو وه
هه‌وڵی گۆرینی یاسای باری که‌سێتی و کۆتایی هێنان به ره‌شه‌کوژی
ژنانی ده‌دا .
کۆمۆنیسته‌کانیش ده‌وری به‌رچاویان هه‌بوو له به‌ریخستنی ناره‌زایه‌تی
جۆراو جۆری جه‌ماوه‌ری له هه‌ولێردا به‌تایبه‌ت له نێو ئاوا‌ره‌کاندا.
ئه‌و کاته هێشتا مه‌لا به‌شیر له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ئه‌وه‌نده ده‌ست
نه‌درابوه ژێرباڵی که یاسای له‌م بابه‌ته‌ی ''یاسای پاراستنی
پیرۆزه ئاینیه‌کان'' پێشنیار بکات بۆ په‌رله‌مان، ئه‌وکات له جیاتی
''یاس'' به‌پشتیوانی بانده ئیسلامیه‌کان به''فه‌تو'' دژی ئازادی
راده‌ربرین و پێشکه‌وتنخوازی ده‌وه‌ستایه‌وه..
له درێژه‌ی کێشمه کێشی نێوان فه‌تواکه‌ی مه‌لا به‌شیر و هه‌ڵسوراوانی
رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان، وه هاوکات سیناریۆیه‌کی ئیعلامی
به مه‌به‌ست سازکراوی ده‌زگای گوڵانی سه‌ر به پارتی، زۆری نه‌برد
که که‌سانێکی سه‌ر به گروپێکی ئیسلامی به‌رۆژی روناک و به‌به‌رچاوی
ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه دوو رابه‌ری حزبی
کۆمۆنیست (شاپورو قابیڵ)یان تیرۆرکرد.
له‌م رووداوه‌دا ''ده‌زگای گوڵان'' که هه‌ر وه‌ک ئه‌م ''گۆڤاری چرپه''یه‌ی
ئێستا له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ده‌رده‌کرا، ئه‌م کێشمه‌کێشه‌ی له راگه‌یاندنه‌کانی
خۆیدا وروژاند. رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان شکاتی له مه‌لا به‌شیر
کرد له‌سه‌ر فه‌تواکه‌ی‌و بریار بوو مه‌سه‌له‌که بچێته مه‌حکه‌مه.
ده‌زگای گوڵان چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ چه‌ندین هه‌ڵسوراوی رێکخراوی
سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان‌و له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌شیریش ئه‌نجامداو له یه‌کێک
له ژماره‌کانی ئه‌و کاته‌ی گۆڤاری گوڵان ئه‌م کێشمه‌کێشه به‌زه‌قی
ده‌نگی دایه‌وه، له بیرمه که ئه‌وکاته ده‌یانوت گۆڤاری گوڵان
زۆر زوو ئه‌و رۆژه له کتێبخانه‌کاندا نه‌ما له‌به‌ر فرۆشی زۆری.
ده‌زگای گوڵان به‌مه‌وه نه‌وه‌ستاو داوای سازکردنی مونازه‌ره‌یه‌کی
راسته‌وخۆیان کرد له ته‌له‌فزیۆنی گوڵانه‌وه له‌نێوان مه‌لا به‌شیرو
هه‌ڵسوراوانی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان، ئه‌و کات من و چه‌ند
هاورێیه‌کی تر وه‌ک ئه‌ندامانی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان ده‌ستنیشان
کراین بۆ نوێنه‌رایه‌تی کردنی رێکخراو له‌و مونازه‌ره‌یه‌دا له به‌رامبه‌ر
مه‌لا به‌شیر، وه به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین رۆژ له هه‌ولێر ماینه‌وه،
مونازه‌ره‌که سه‌ره‌تا بۆ رۆژی ١٢/٤/١٩٩٨ دیاری کرا به‌ڵام له‌و
رۆژه‌دا‌و یه‌ک سه‌عات پێش ده‌ست پێکردنی به‌رنامه‌که ده‌زگای گوڵان
جوابیان نارد که له‌به‌ر کێشه‌ی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک ناتوانێت راسته‌وخۆ
ته‌له‌فۆن کات بۆ به‌رنامه‌که بۆیه مه‌جبورن دوایخه‌ن بۆ هه‌فته‌یه‌ک
دوای ئه‌وه که ده‌یکرده رۆژی ١٩/٤/١٩٩٨.
له‌م کاته‌دا شاپوورو قابیل وه‌ک هه‌میشه پشتیوان‌و هاوکاری رێکخراوی
سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان‌و هه‌ڵسوراوانی بوون له‌م کێشمه کێشه‌دا، به‌رده‌وام
له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوراوانی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆ بوون و له هه‌وڵی
پاراستنی گیانی ئه‌و ژنانه‌دا بوون که هه‌ستیان به‌مه‌ترسی له فه‌تواکه‌ی
ئه‌و کاته‌ی مه‌لابه‌شیر ده‌کردو ترسی هێرشی ئیسلامیه‌کانیان هه‌بوو.
هه‌روه‌ها کۆمه‌کیان به‌خۆ ئاماده‌کردنی ئێمه ده‌کرد بۆ مونازه‌ره‌که
و دابین کردنی باری سه‌لامه‌تی‌و هات‌و چۆکه‌ی‌و …هتد، ئه‌و چه‌ند
رۆژه چه‌ند جارێک له باره‌گای یه‌کێتی بێکاران کۆده‌بوینه‌وه و به
تایبه‌ت که ئه‌وان له‌سه‌رو به‌ندی خۆ ئاماده‌کردنیش بوون بۆ مه‌راسیمی
یه‌کی ئایاری ١٩٩٨. له دوای دواخستنی مونازه‌ره ته‌له‌فزیۆنیه‌که
بۆ ١٩/٤ ئێمه گه‌راینه‌وه بۆ سلێمانی‌و بریار وابوو که چاوه‌روانی
جوابی ته‌له‌فزیۆنی گوڵان بکه‌ین تا دڵنیامان که‌ن که رۆژی ١٩/٤
مونازه‌ره‌که ده‌کرێت‌و ئێمه‌ش له کاتی پێویستدا بگه‌رێینه‌وه بۆ
هه‌ولێر، ئه‌وه بوو له گه‌رمه‌ی چاوه‌روانی ئێمه‌دا ، هه‌واڵی
تیرۆر کردنی شاپور و قابیل له باره‌گای یه‌کێتی بێکارانی هه‌ولێری
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی ١٨/٤/١٩٩٨ هات بۆ سلێمانی.
سه‌ره‌رای ئاگاداری ئاشکرای پارتی و ده‌زگای ''گوڵان''ه‌که‌ی له
فه‌تواکه‌ی که له‌لایه‌ن مه‌لا به‌شیره‌وه درابوو وه سه‌ره‌رای
روودانی تیرۆره‌که له ناو جه‌رگه‌ی کێشمه کێشێکی ئیعلامی له‌سه‌ر
ئه‌و فه‌توایه و روودانی به رۆژی رووناک به ده‌ستی چه‌ند
تیرۆرستێک له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێردا، مه‌لا به‌شیر نه‌ک هیچ
لێپرسینه‌وه‌یه‌کی لێ نه‌کرا به‌ڵکو له‌لایه‌ن پارتیه‌وه پشتیوانی
لێ کراو خودی کارگێری مه‌کته‌ب سیاسی ئه‌و کاته‌ی پارتی فازڵ
میرانی پێشوازی لێ کرد، له‌م لایشه‌وه هه‌ر ئه‌و ماوه‌یه نوسینگه‌ی
''یه‌کێتی بێکاران'' داخراو چالاکی ''رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان''
قه‌ده‌غه‌کرا.
ئه‌م کاردانه‌وه‌یه نیشانی‌دا که پارتی به‌دوای ئامانجێکه‌وه بووه
له‌م روداوه‌دا که ئه‌ویش سه‌رکوتی ده‌نگێکی ئازادیخواز بوو که له
هه‌ولێردا هه‌بوو. شتێکی تر که زۆر جێگای سه‌رنجه له‌م رووداوه‌دا
باسکرێت ئه‌وه‌یه که دوای چه‌ندین ساڵ پارتی له کاتی کێشمه‌کێشێکی
خۆی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له لایه‌نه ئیسلامیه‌کاندا باسی ئاکامی
لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌م تیرۆره‌ی خسته‌روو که گوایه به‌ده‌ستی دوو
که‌سی توندره‌وه‌ی ئیسلامی تیرۆر کراون ئه‌وانیش له‌دانپێدانانه‌کانیاندا
رایان گه‌یاندوه که‌فه‌رمانی تیرۆره‌که له‌لایه‌ن هێزیی عه‌سکه‌ری
''سه‌ید قوتب''ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌رکراوه که ''بیلال سڵێمان''
جێگری فه‌رمانده‌که‌ی بووه، ئێستا ئه‌ندام په‌رله‌مانی کۆمه‌ڵی
ئیسلامییه‌و هه‌فته‌ی رابردوو له ده‌ستی راستی مه‌لا به‌شیره‌وه وه‌ستابوو
له‌ژووری رۆژنامه‌گه‌ری په‌رله‌مان بۆ به‌رگری له یاسای ''پیرۆز‌یه
ئاینیه‌کان''!!!
ئێستا ئێوه بڵێن رووداوه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی شاری هه‌ولێر چه‌نده
خاڵی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه‌ی ١٤ ساڵ له‌وبه‌ردا هه‌یه.
ئه‌گه‌ر گۆڤاری ''چرپه'' بخه‌نه به‌ر ئاوێنه‌ی ئه‌و ١٤ ساڵه‌ی
رابردوو وێنه‌ی ''گۆڤاری گوڵان''تان ناداتێ له‌سازکردنی جه‌و و فه‌زای
گشتی بۆ بردنه‌پێشی پیلانێکی گه‌وره‌تر به ئامانجی سنووردارکردنی
زیاتری ده‌نگی ئازادی راده‌ربرین هه‌روه‌ک چۆن ئه‌و کاته سیناریۆ
سازدرا‌و بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چالاکیه‌کانی ''رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی
ئافره‌تان''؟! .
هه‌مان که‌س که ئه‌و کاته مه‌لا به‌شیرو ئێستا دکتۆر به‌شیره‌و ئه‌ندام
په‌رله‌مانه، ئه‌و کات به''فه‌تو''و وه‌کو زمانحاڵی میلیشیایه‌کی
ئیسلامی، و ئێستاش له‌به‌رگی پیاوێکی یاسایدا و به پشتیوانی
حیزبێکی ده‌سه‌ڵاتدارو هاوکاری لایه‌نێکی ئیسلامی خه‌ریکه هێرش ده‌کاته
سه‌ر ئازادی راده‌ربرێن. خۆ ئه‌گه‌ر بشته‌وێ به‌دوای تاوانبارکراوی
که‌یسی تیرۆری ''شاپوورو قابیل'' بگه‌رێی ، ئه‌وا له‌جیاتی گه‌ران
له‌هۆڵی دادگا‌و زیندانه‌کاندا، ده‌توانیت له ژووری راگه‌یاندنی
رۆژنامه‌گه‌ری په‌رله‌مانداو له ده‌ستی راستی مه‌لابه‌شیره‌وه
بیبینیت کاتێک پێداگری له‌سه‌ر سه‌پاندنی یاسای سنوردارکردنی
ئازادی راده‌ربرین‌و رۆژنامه‌گه‌ری له‌کوردستاندا ده‌که‌ن.
خۆ ئه‌گه‌ر پێشوازی گه‌رمی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی کابینه‌ی
حه‌وتی حکومه‌تی هه‌رێم له مه‌لاکان و لیژنه‌ی ئه‌وقاف بێنیته به‌رچاو
ئه‌وا یه‌کسه‌ر کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتیت ده‌که‌ویته‌وه یاد
که‌١٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێشوازی له مه‌لا به‌شیر کرد له دوای
تیرۆری شاپورو قابیل. ئه‌م به‌راورده یارمه‌تی ده‌دا که که‌سایه‌تی‌و
سیناریۆو هێزه‌کانی نه‌یارانی ئازادی بناسین و بزانین که چۆن به‌رده‌وامن
له پیلانگێری بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌و سنووردارکردنی ئازادی راده‌ربرین،
تیرۆری شاپورو قابیلیش ١٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نمونه‌یه‌ک له‌و مه‌ترسیانه‌مان
نیشان ده‌دات که کاتێک ده‌سه‌ڵاتی ''فه‌تو'' به‌رز ده‌کرێته‌وه بۆ
''یاس''، ئاخۆ چی به‌سه‌ر ئازادیخوازان بێنن له‌م کوردستانه، هه‌ربۆیه
جارێکی تر ده‌ڵێمه‌وه که ئه‌م یاسایه هه‌نگاوێکه له راستای سه‌پاندنی
نمونه یاساکانی ئێران‌و سعودیه که خه‌ڵک له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربرین
به‌ره‌سمی‌و به حو‌کمی یاسا له سێداره ئه‌درێت، واته کاتێک فه‌توا
ده‌بێته یاسا، تیرۆریش ده‌بێته له سێداره‌دانی ره‌سمی به‌پێی به
حو‌کمی یاسا.
١٤ ساڵ له‌مه‌وپێش سیناریۆکه‌ی ''گوڵان'' فرسه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌دا به‌من
که له‌و منازه‌ره ته‌له‌فزیۆنیه‌دا روبه‌روی مه‌لا به‌شیر ببمه‌وه،
به‌ڵام ئه‌مرۆ شانازی ئه‌وه‌م هه‌یه که وه‌ک یه‌کێک له رێکخه‌رانی
''که‌مپینی به‌رگرتن به سه‌پاندنی یاسای پاراستنی پیرۆز‌یه ئاینیه‌کان''
له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگادا رووبه‌روو بوینه‌ته‌وه، ئه‌و له‌ریزی دژی
ئازادیداو منیش له به‌ره‌ی به‌رگری له ئازادی‌دا. م
ه‌لا به‌شیر ئه‌و کاته‌و ئێستاش له خزمه‌تی پارتی‌و باندو هێزه
ئیسلامیه‌کاندا ئه‌م نوینه‌رایه‌تیه‌ی کرد، ئه‌وکات له به‌رامبه‌ر کێ
له‌گه‌ڵ کۆمۆنیزم‌و بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان ده‌رکه‌وت، ئه‌مجاره‌ش
له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌یه‌کی فراوان له خه‌ڵکی ئازادیخوازانی
کوردستاندا که له ١٧ شوباته‌وه هاوشانی خه‌ڵکی ئازادیخوازی ناوچه‌که
مێژووی بێده‌نگیان کۆتایی پێ هێناوه به‌رامبه‌ر به دوژمنانی
ئازادی و یه‌کسانی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی
گۆنا سه‌عید
|