مه‌لا به‌ختیاری سه‌رکرده‌و پێشمه‌رگه‌ی چیای دوێنێ و وتار خوێنی ئه‌مڕۆ له سایتی نیشتماننێت ده‌ڵێ:
(( ئێمه له گه‌ڵ پارتی دوو جیهانبینی جیاوازمان هه‌یه، هێشتا فکره‌مان جیاوازه،له ڕووی ئایده‌لۆژیاش جیاوازین،فه‌لسه‌فه‌مان جیاوازه، هه‌تا تێڕوانینمان بۆ حوکمڕانێتی ده‌رباره‌ی چۆنێتی و چۆنێتی جێبه‌جێکردنی کۆمه‌ڵێ‌له‌ئه‌رکه‌کانی حوکمڕانێتی هێشتا بیروبۆچوونی جیاوازمان‌هه‌یه)) 09/08/2007 سایتی نیشتماننێت/دیمانه
مه‌هدی کاوانی قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه نیه که کاک به‌ختیار لێدوانی وا ده‌دا به‌وه‌ی که گوتاری وه‌ها چه‌ندی ده‌چێته خانه‌ی ڕاستی یان نا . هه‌ر کاک به‌ختیاریش گوتار بێژ نیه به‌لکو ئه‌گه‌ر به‌راوردی گوتاره‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێزه‌و هه‌مان گوتاره‌کانی به دیوه پێچه‌وانه‌که‌ی چه‌نده‌ه‌ها سه‌رکرده‌ی تری یه‌کیه‌تی بکه‌ین، هه‌قی خۆمانه له سه‌ر هه‌ر یه‌که‌یان هه‌لوه‌سته‌یه‌ک بکه‌ین . ئه‌وانه‌ی ئاگاداری که‌میان له باری سیاسی کوردستان هه‌یه هه‌قیانه سه‌ریان لێ بشێوێ ، ئه‌وانه‌ی به ئاگاشن یان ئه‌وه‌تا قسه‌ی خۆیان تیا ده‌که‌ن یان ئه‌وه‌تا سه‌ری خۆیان نایه‌شێنن.وه‌ختی که له‌چیا بووین به‌ڕێز مام جه‌لال به چاو سوڕانێک له مه‌جلیسێکی قسه کردن قسه‌ی به مه‌سئولێکی به پله‌ی کاک به‌ختیاری ئه‌و کات گۆڕی . هه‌زار ڕه‌حمه‌تی لێ بێت ئه‌و که‌سه دکتۆر که‌مال خۆشناوی ڕه‌حمه‌تی بوو. ئه‌و قسه هی من نیه به‌لکو هی خودی کاک به‌ختیاریه که بۆ ئێمه‌ی باس ده‌کرد . له کۆنگره‌ی سه‌لاحه‌دینی ئۆپۆزسیۆنی عیڕاق وا بزانم ساڵی 1992 بوو کاته‌که‌م به جوانی به بیر نه‌ماوه . به‌ڕێز مام جه‌لال ئاخاوتنێکی به‌ڕێز فوئاد عارفی به دڵ نه‌بوو و یه‌کسه‌ر خۆی هه‌ڵهێنایێ وگوتی ئه‌وه ڕای خۆیه‌تی نه‌ک هی یه‌کیه‌تی کاک فوئادیش بێ ده‌نگی لی کرد‌و به دوایه‌وه به جه‌ماعه‌تی گۆت خۆ من قسه‌کانی مام جه‌لالی ڕۆژی پێشترم کرد بوو، وا پێ ده‌چوو دواتر مام جه‌لال پێی گۆتبی له به‌ر هه‌ندێ خۆم تێ هه‌ڵقورتی چونکه به که‌لکی ئه‌و کاتی کۆنگره نه‌ده‌هات . خۆ له‌وانه‌یه کاک به‌ختیاریش له گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه بێت که به ناوی لیستی سه‌وز له سه‌ر بڕیاری نه‌وت هۆڵی په‌ڕله‌مانیان به‌جێ هێشت به‌وه‌ی که ئه‌و بڕیاره‌مان به‌دڵ نیه . به دواشیه‌وه مام جه‌لال له دژیان ئه‌وه‌ی کردی کردی . له به‌رده‌م ڕاگه‌یاندنی مه‌رئی لێدوانی دا‌و گوتی لیستی سه‌وز شته‌کی خراپیان کرد که هۆڵی په‌ڕله‌مانیان به‌جێ هێشت و ده‌بوایه موافه‌قه‌تیان له سه‌ر بڕیاره‌که کردبایه و به دواشیه‌وه بڕیاره‌که ڕێ‌و شوێنی خۆی وه‌رگرت و هه‌موو ئه‌ندام په‌ڕله‌مانانی لیستی سه‌وزیش بێده‌نگیان لێ کرد‌و وه‌ک هه‌ر هیچ شتێ ڕووی نه‌دابێ . ئه‌و نمونه‌یه‌م بۆ هینایه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که قسه کردن و گوتار خوێندن به ناوی حیزب به ڕاست بێ یان به چه‌وت ،زیاتر پابه‌نده به مه‌رکه‌زی قه‌رار . هه‌مووشمان ده‌زانین 80%ی بڕیاره‌کانی یه‌کیه‌تی بۆ خودی مام جه‌لال ده‌گه‌ڕێته‌وه . 20%که‌ی تریش له پاش مام جه‌لال ما کێیه هه‌ر یه‌ک دووه‌کن خۆ کاک به‌ختیار بڕوا ناکه‌م 1% شی به‌ر بکه‌وێ با ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیش بێت . که‌م که‌س هه‌یه له ناو یه‌کیه‌تی و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه نه‌زا‌نێ که پله‌و پایه مه‌رکه‌زی بڕیار نیه له ناویان به‌لکو دابه‌ش بونێکی تره .له‌وانه‌یه کاک به‌ختیار هه‌ر به کاتی چیا بێتێ که ته‌یارێکی دلسۆزو خاوه‌ن بیر‌و بڕوای به‌تێن و زیره‌کی له پشت بوو .ڕاسته ئه‌و کاتی به هۆی ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی له پشتی بوون مه‌لا به‌ختیار مه‌لا به‌ختیار بوو وله مه‌وقعی بڕیاریش بوو . له پاش مام جه‌لال وه‌ک پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری نه‌ک پایه‌ی حیزبایه‌تی ئه‌و بوو . خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و کاتی لێدوانی هه‌ڵه‌شی بدابایه هه‌ر ده‌ست خۆشی لێ ده‌کرا . هه‌ر که‌سێ له کۆنفراسی سێی کۆمه‌ڵه به‌شدار بووبێ یان ئاگای له‌و هه‌رایه‌ی که له ناو کۆنفڕاس دروست بوو ، نیمچه ئینشقاقێک بوو،ده‌زانێ که مه‌رکه‌زی قه‌راری مه‌لا به‌ختیار چه‌ند به هێز بوو . ئێمه‌ی 70-75 که‌سی به‌شدار بووی کۆنفراس به قسه‌یه‌کی کاک به‌ختیار گۆڕه‌پانی کۆنفراسمان به‌جێ هێشت . خۆ کاک به‌ختیار بۆ ئه‌و کاتیش ئه‌گه‌ر سیاسیه‌کی محه‌نه‌ک بوایه ده‌یتوانی زۆر به‌جوانی ئه‌و هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حه‌شامه‌ته زۆره بۆ قازانجی بیر‌و باوه‌ڕی شۆڕشگێڕی بقۆزێته‌وه ، ده‌یتوانی هه‌ل و مه‌رجی کۆتایی هێنان به گفتوگۆی ڕژێم و ڕێک که‌وتن له گه‌ڵ ڕکه به‌ره‌کانی خۆیان که ئه‌و کاتی به‌ره‌ی جودیان پێ ده‌گۆتن و له گه‌ڵ دووباره ڕوونه‌دانی شه‌ڕی برا کوژی بچه‌سپێنێ . ما ئه‌و کاتی یه‌کیه‌تی کێ به‌ڕێوه‌ی ده‌برد . له ناو یه‌کیه‌تی نا با هه‌ر پارتێکی تر بێنینه‌وه ، بنکه‌ی به‌ڕێوه بردنی کادیره‌کانه . ئه‌و کاتی به نسبه‌ت یه‌کیه‌تی به‌شه زۆره‌که‌ی ئه‌و ته‌یاره بوو که له گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیاری دابووین . ڕێبازێکی پیرۆزی شه‌هید ئارامیشمان له پشت بوو . ئه‌گه‌ر کاک به‌ختیار له جیاتی ئه‌وه‌ی خۆی به هه‌رزان بفرۆشێ و ئێمه‌ی گه‌ڕانده‌وه ناو دانیشتنه‌کانی کۆنفراس له جیاتی ئه‌وه پێی داگرتبایه‌و به گران بیفرۆشتبایه هه‌موو شتی بۆ ده‌چووه سه‌رێ . ڕاسته له ڕووی ژماره‌وه ئه‌وانی له دانیشتنه‌کانی کۆنفڕاس هاتنه ده‌رێ هه‌نده‌ک له سێیه‌کی ئاماده‌بوان زیاتر بوون به‌ڵام 20 که‌سێکیش ده‌بوو له سه‌ر هه‌مان خه‌ت حیساب ده‌کران به هه‌ر هۆکارێکه‌وه بێت نه‌هاتنه ده‌رێ به‌ڵام یه‌کیه‌تی هه‌مان حیسابی بۆ ده‌کردن . خۆ کاک ملازم عومه‌رو شه‌هید ئازاد هه‌ورامی ڕه‌حمه‌تی و به‌کری حاجی سه‌فه‌رو قیادی تریش هه‌بوون که نه‌ش هاتنه ده‌رێ که‌چی له سه‌ر ته‌یاری ئێمه حیساب ده‌کران . باسی مامۆستا جه‌عفه‌ریشم نه‌کرد که ئێستاکه خۆی به نه‌وعه‌کی تر کردیه ، خۆ ئه‌ویش وه‌ک کاک به‌ختیار ئاسا عونسری قیادی بو و له به‌ر ناڕێکی وه‌زع تێی ته‌قاند. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له ڕووی مه‌وقعی ڕاسته قینه‌ی به‌شدار بوان واته چۆنایه‌تی خه‌تی ئێمه له ناو کۆنفراس له سه‌رووی ئه‌وان بوو چونکه زیاتر له 80 که‌س که نوێنه‌ری شار بوون به ته‌سکیه هاتن و نه‌یان هێشت نوێنه‌ری ئێمه‌ی تێ بکه‌وێ به سودفه دوو سێ که‌س به جه‌ماعه‌تی ئێمه ده‌رچوون و له جودا بوونه‌وه‌که‌ش له گه‌ڵ دابوون . ئه‌گه‌ر ئه‌و 80 که‌سه‌مان لێ ده‌رهینابایه و باقیه‌که‌شمان ژماردبایه ئێمه نیوه بووین و به زیاتریشه‌وه هه‌ر هه‌مووشمان به قسه‌ی کاک به‌ختیارمان ده‌کرد . به‌ڵام ئه‌و بۆ خۆی سیاسیه‌کی موحه‌نه‌ک نه‌بوو و نه‌ی توانی به قازانجمان بیقۆزێته‌وه . جا کابرایه‌ک نیوه‌ی نوێنه‌ری کۆنفڕاسی له گه‌ڵ بێ ئه‌گه‌ر ئه‌من بڵێم ئه‌و کاتی دووه‌م که‌س بوو پاش مام جه‌لال له ڕووی مه‌رکه‌زی قه‌راره‌وه به‌چی قسه‌کانم ناچیته ناو خانه‌ی ڕاستی . کاک به‌ختیاریش له من باشتر ئه‌و واقیعه ده‌زانی وه که لیدوانیش ده‌کا وا بزانم هه‌ر به فکری ئه‌و کاتیه‌وه یه . ڕاسته ئه‌و کاتی پله‌و پایه‌ی له خواره‌وه‌ی زۆر که‌سی تر بوو ، ڕاسته ئه‌و کاتی به نانه ڕه‌قه‌که هاتبووه مه‌یدان و ئیستا جۆره‌کی تره به‌ڵام که‌ش و هه‌وای ئه‌و کاتی بۆ ئه‌و له ئێستا خوڕتر بوو.ئێستا خه‌لکه‌که ڕووی له کۆمپانیای وشه‌یه جا ناشزانم ئه‌وان چه‌ند له ئێوه زیاتر خۆیان پێ ڕاده‌گیرێ یان قسه‌کانیان ده‌گه‌ینه جێ، گرنگ ئه‌وه‌یه خه‌لک تینوی شۆڕشگێڕیه ئه‌نگۆ بن ئه‌وان بن ئی تر بن کامه‌یان ئه‌سپ سواری باشتر بێ بازاڕی قه‌ڵه بالغ تر ده‌بێ . کاک به‌ختیاریش مادامه‌کینێ هه‌نده تامه‌زرۆی وشه‌ی شۆڕشگێڕیه ،یان ده‌بوایه له گه‌ڵ کۆمپانیای وشه پرچکه‌کی گرتبایه یان وه‌کو ده‌ڵێن پاره‌کی زۆری هه‌یه و به‌شی ئه‌وه ده‌کا حیزبه‌کی پێ دابمه‌زرێنێ و بۆ خۆشی خه‌تابه‌یه به‌شی ویش ده‌بی به گه‌ریان بکه‌وی و به دواشیه‌و ئه‌گه‌ر قسه‌ی له تێریش بکات له‌گینه بۆی بچێته سه‌ر . داوای لێ بوردن ده‌که‌م که هه‌ولێریانه قسان ده‌که‌م ، له به‌ر هیچم نیه ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌وه‌یه که لێی ڕاهاتووم و باشتر بۆم ته‌عبیر ده‌کرێ .نازانم که جه‌نابت ده‌ڵێی ئێمه جوداینه له گه‌ڵ پارتی وه‌ختی خۆشی که خۆت والێ کردبوو که قیاده‌ی فکری ئێمه ده‌که‌ی ده‌تگوت ئه‌مه نوێنه‌ری پڕۆلیتارینه و یه‌کیه‌تی و پارتیش برژوانه . جا نازانم ئه‌گه‌ر خوا بکا سبه‌ی یه‌کیه‌تی و پارتی ببنه یه‌ک حیزب که کاری وه‌هاش هه‌تا سه‌ر لێوان له به‌رژه‌وه‌ندی کورده ئه‌توو ده‌بی بۆ ئه‌و کاتی لێدوانه‌کانت چۆنچۆنی بن . باشه کاک به‌ختیار با به له‌سه‌ر خۆیی و بێ تووڕه بون و یه‌کتر ئیستفزاز کردن بدوێین، ئێوه چیتان له گه‌ڵ پارتی جیاوازه که وا ده‌ڵێی ده‌بوایه هه‌نده‌ک ته‌فاسیلیشت بدابایێ ،بۆ شت لای خه‌لک شاراوه بێت . ئه‌من ده‌زانم فه‌رقی ئێوه‌و پارتی وه‌ختی خۆی چی بووه‌و ئێستاکه‌ش چیه . وه‌ختی خۆی ئه‌توو زۆر باسی پڕۆلیتاریاو په‌یامی کرێکاری و شتی له‌و بابه‌تانه‌ت ده‌کرد ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه ماون بۆ بۆمان نادوێی .ئه‌گه‌ر جیاوازیه‌کان ئه‌وه بن که‌فایلداره‌کانی کامه لاتان زیاتر بووه یان قاره‌مانێکی سه‌رده‌می شاختان ئێستاکه کچه‌کی ده‌کاته وه‌زیر و کچه‌کی تریش ده‌کاته سه‌فیرو یه‌کێکی تریشیان پۆستی زانکۆی بۆ وه‌ر ده‌گرێو ئه‌وی تریشیان بۆ خۆی و مێرده ئینگلیزه‌که‌ی ڤیلایه‌کی مۆدێرنیان به پاره‌ی حیزب له سلێمانی بۆ ده‌کڕێ . یان قاره‌مانێکی تری چیاتان به هه‌وه‌ستی خۆی هه‌ستاوه هه‌موو حیمایه‌کانی خۆی ده‌کاته مه‌سئول مه‌لبه‌ندو هی تر . یان وه‌کو براده‌ره دێرینه‌که‌ی خۆمان خۆی له گه‌ڵ ئیتلاعات ڕێک خستبوو و ئه‌وڕۆش ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و وه‌زیره لاتان . ئه‌من نیمه ئه‌و قسانه ده‌که‌م به‌لکو دوو نوسه‌ری کوردستان پۆستن وا ده‌ڵێن خۆزگه ئه‌و قسانه وا نه‌بوایه . به‌ڵام چۆن ده‌زانین ڕاست نینه خۆ ده‌بی ئه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه ده‌یان گرێته‌وه له ناڕاستی ئه‌و قسانه بێنه وه‌ڵام تا وه‌کو ئێمه‌ش به دوایه‌و چی تر بڕوا نه‌که‌ین . نازانم ئه‌گه‌ر جیاوازیه‌کانتان ئه‌وها بن که خه‌لکی ناو پارتی برسینه‌و لای ئێوه تێرن . یان ئێوه هه‌موو ڕێگاو بانه‌کانی لای خۆتان قیڕتاو کردبێ و لای ئه‌وان خۆر بێت یان جاده‌و بانه‌کانی سولێمانیتان هه‌ر هه‌مووی ڕێک خستبێ و تونێڵی زۆرتان دروست کردبێ و هه‌ولێریش هه‌ر شاره کۆنه‌که‌ی جاران بێت . یان دیوه‌که‌ی لای ئێوه له به‌ر کارکردن و مه‌شغول بوون به ئیشه‌وه ناتوانن سه‌ری خۆیان بخورێنن و لای ئه‌وانیش له بێ ئیشی و برسیه‌تی بناڵێنن نازانم ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه هه‌یه با ئێمه‌ش بێینه سه‌ر قه‌ناعه‌ت که فعله‌ن ئێوه له پارتی جیانه. ئه‌شه‌ده‌مبیلله ئه‌من شک به شته‌کی تر ده‌به‌م هی سه‌رده‌می شاخ که ئه‌نگۆ و پارتی جودابن ئه‌وان وه‌ک ئێسته ئاسا هه‌ر باسی کوردانه‌و نه‌شیدی ئه‌ی ڕه‌قیب و ئاڵای زه‌ردیان ده‌کرد که‌چی ئه‌نگۆ له‌و کاتی باس باسی پڕۆلیتارو سه‌روه‌ری کرێکاران و بمری بورجوازی بوو، سرودی ئه‌نته‌رناشنالیشتان له جیاتی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌گۆته‌وه‌و ئاڵاکه‌شتان سوور بوو . به‌ڵام ئێستا ئاڵای سورتان به سه‌وز گۆڕیوه‌ته‌وه‌و باس و خواسی پڕۆلیتاریاشتان کۆتایی پێ هێنایه‌و سروده‌که‌ی ئه‌نته‌رناشنالیشتان هه‌ڵگرتوه‌و وه‌ک پارتی ئاسا ئه‌ی ڕه‌قیبه‌که ده‌ڵێنه‌وه . ئه‌گه‌ر بشڵێی که‌سه قیاده‌کانی پارتی له که‌سه قیاده‌کانی یه‌کیه‌تی ده‌وله‌مه‌ند تر‌و زیاتر خاوه‌ن کۆشک و ته‌لارو خاوه‌ن ئه‌پارتمان و ئوتێل و مۆنتێل و خاوه‌ن کۆمپانی جوراو جۆرن به‌رکی وابێ ئه‌گه‌ر به به‌لگه‌و ته‌فاسیڵ بچیه ناو بابه‌ته‌که‌و سه‌رژمێرێکی ته‌واوت پی بیت تا بزانین کاخوانه‌کینێ سه‌رکرده پارتیه‌کان به پاره ترن یان ئێوه یان وه‌کو یه‌کترن ، چی تێدایه ببێژه .باشه ئه‌توو ئه‌و ئاخاوتنانه ده‌که‌ی له‌وه ناترسێی که سه‌ره‌وه‌تر موحاسه‌به‌ت بکات یان ئه‌وان ئه‌و ده‌وره‌یان بۆت داناوه‌و ئه‌تووش وه‌ک مورید جێ به جێی ده‌که‌ی . کاک به‌ختیار ڕاسته هاوڕێی چیامان بوویت، له به‌ر هه‌ندێ تێمان هێشتۆته‌وه‌و بێ ده‌نگ بووین ، به‌ڵام که کوپه پڕ بوو له سه‌ر ده‌ڕژێ ، ئێمه‌ش به دواوه چیتر پێمان قبووڵ ناکرێ و وه‌جواب دێین یان ئه‌وه‌تا ئه‌تووش وه‌ک ئه‌وانی تر ئاسا لێی بێ ده‌نگ ده‌بی و له بنه‌وه لێی ده‌ده‌ی له سه‌ره‌وه‌ش قسه‌ی عام ده‌که‌ی ، یان ئه‌وه‌تا ئێمه‌ش پێمان قبوڵ ناکرێ و ئاخاوتنتان له سه‌ر ده‌که‌ین . له به‌رژه‌وه‌ندی تۆش قسان ده‌که‌م بۆیه پێت ده‌ڵێم کوڕه ده‌تۆش وه‌ک ئه‌وانی تر بێ ده‌نگ به‌و خوا هێناویه‌تی ، ئه‌گه‌ر نا مانگ له چوارده بێ عه‌وجه به ئه‌نگوستان ناکاو ئه‌مه‌ش نه‌بین خه‌لکی تر قسه‌تان له سه‌ر ده‌کات. وه‌سه‌لامو عه‌لێکوم.
به‌ریتانیا/10/08/2007 mahdikawani@yahoo.co.uk
|