١٧\٢\٢٠١١
مەلا کرێکار
بانگتان دەکا بۆ شەهیدبوون لەپێناو حکومەتی تەکنۆکراتی!

سەلام عەبدوڵا
کەناڵە جیهانییەکانی سەرمایە و ئاینەکانی، رۆشنبیرو فەیلەسوفەکانی
بەڕێوەن بۆ لەخشتەبردنی ژێردەستەکان. وشەی سیحراوییان"گۆڕان"ە، بەبێ
ئەوەی بڵێن چ جۆرە گۆڕانێک و بۆمان روونی ناکەنەوە: ئایا درووشمی
گۆڕانەکەی ئۆباما چی لێ سەوز بوو بۆ دەیان ملیون بێکار، لانەوازو
هەژارەکانی ئەمریکا؟!
کۆمەڵناسی ئەمریکی تۆرستن فێبلن رێپیشاندەری بیری تەکنۆکراتییە و
بەبۆچوونی ئەم زانایە دەبێ ئەندازیاران بەڕێوبردنی دەوڵەت لەئەستۆ بگرن...)،
بەڵام تێڕوانینی تەکنۆکراتی زۆر لەوە کۆنترەو بۆ نموونە(دەوڵەتی
ئەستێرەکان) لە نووسینی تۆماسۆ کامپانێلا(1602)و(ئەتلەنتیکی نوێ)ی
فرانسیس باکون بە یوتۆبیای تەکنۆکراتی دادەنرێت و هەندێکیش بۆ بۆچوونە
سیاسیەکانی ئەفلاتۆن دەیگەڕێننەوە. لەم بارەیەوە جۆرج ئۆرویل لە
وتارێکیدا دەڵێ: (تەکنۆکراتی قۆناغی پێش هاتنی فاشیزمە)و هەر یەک لە
یورگن هەبەماس، هیربەرت مارکۆزە، ئیریش فرۆم و زۆرێکتر بەشێوەی
جۆراوجۆر رەخنەی توندیان لەم جۆرە دەسەڵاتە گرتووە. ئێستا کاک
نەوشیروان دەیەوێت بە پشتیوانی"خوای گەورە"و هێزە ئیسلامییە
ناموبارەکەکان بەرەو ئەو شێوە دەسەڵاتە بمانبات!
مەلا کرێکار کە شارەزاییەکی لەبەرچاوی هەیە لە زانستی جەلدکردنی مرۆڤ
لە بەیاننامەیەکیدا لە 30/1/2011بەناوی"خوای گەورەو میهرەبان"ەوە
نووسیویەتی (ئێمه)من و هاوبیرانم) ووردهکارانه ئاگاداری جهمسهری
بۆچوونی شاراوهو دیاری روداوو ههڵوێستهکانین، پێمان وایه ئهوهی
بزوتنهوهی گۆڕان داوای کردووه، که به بهیاننامهیهک روونی
کردوونهتهوه داخوازی شهرعین و خهبات له پێناویانداـ وهکو بهشداریی
جهماوهرـ فهرمانه به چاکهو بهرههڵستییه له خراپهو کوژرانیش
له رووبهڕوو بوونهوهکاندا شههیدبوونه، له جۆری شههیدبوونی بهرهی
بهرگریی کردن له ماف و نامووس و سامان و رێزی مرۆڤایهتی خۆو خهڵکی
بهو مهرجهی کابرا نیهتهکهی رهزامهندی خوا بووبێت، پاشان
لابردنی ئهو ههموو زوڵم و ستهمهی لهو میللهته دهکرێت.. به
تایبهتی که به داخهوه ئهو دوو حزبه ئیسلامیهی کوردستان (یهکگرتوو،
کۆمهڵ) لایهنی ئهو سیستمه مێلیشیاییه لاکۆڵانیهو ئهو دهسهڵاته
سازشکارهیان گرتووه.. که به لای ئێمهوه ههڵهیهکی گهورهیهو
دینداران نابێت له سایهی فیرعهون و نهمروودهکاندا بن).
رەخنەگرتن لە ئەدای حکومەت و حزبەکانی ئاسانترین کارەو رۆژانە بە
هەزاران و ملیونان شێوە دەگوترێ و دەنووسرێ و تەنانەت ئەندامەکانی
پارتەکانی دەسەڵات بە خۆشیان رەخنەی توند لە حزب و حکومەتەکەیان دەگرن.
ئەوەی گرنگ بێت ئەم پرسیارەیە: ئێمە چی بەو رەخنانە بکەین و
ئەزموونەکەمان بەرەو کوێ ببەین؟
مەلا لەسونگەی تاوانی ئیسلامییەوە تەقەی خۆی دەکات و دەیەوێت
ئەزموونەکەمان بداتە بەر رەشەبای ئیمانەکەی. ئەم جەلادە، خەڵک بۆ
شەهادەت لەپێناو حکومەتی تەکنۆکرات واێحاب اعمالە شارەزاکان- وەک
نەوشیروان لە قسەکانی بۆ ک.ن.ن وتی- بانگدەکات.
لەلایەکیترەوە جۆقەی رۆشنبیرو فەیلەسوفە لیبڕاڵە کوردەکان کە پارتی و
یەکێتی و گۆڕان بە ڕێزەوە کەناڵەکانیان دەخنە خزمەتیان تا بەئارەزووی
خۆیان بەسەر خەڵکی رەشوڕووتی کوردستان بڕژێنەوەو سەری رمە ئەنتی
کۆمونیست و"حکمەت"ەکەیان لە خزمەت"ئازادی" بازاڕ و قازانجی"رەها"ی
سەرمایە لەسەریان ساغبکەن.
یەکێک لەو جۆقە حەکیمە زەحمەتی کێشا و "بەرچاومانی رۆشن کرد"و
وتی(راپەڕینەکانی تونس و میسر دژ بە رۆژئاوا نییە)...یەکێکی تریان
وتی(راپەڕینی دژ بە مۆدێلی دەسەڵاتی تاک حزبین!)، بەبێ ئەوەی پرسیار لە
خۆیان بکەن(ئایا حکومەتی یۆنان و فەرەنسا و ئیسلەندا و کەنەداو روسیا...هتد
کە خەڵک لە دژیاندا مانگرتنی گشتیان بەرپاکرد و دروشمی
دەستلەکارکێشانەوەو روخاندنیان بەرزکرایەوە، حکومەتگەلی تاک حزبین؟!)
بۆچی لە ئەمریکای لاتین چەپەکان برەویان هەیەو حکومڕانی وڵاتەکانی
دەکەن!
یەکێک لە سوودە گرنگەکانی ئەم راپەڕین و بەرگریانە ئەوەیە کە بە روونی
دەبینین چۆن حکومەتەکانی تورکیا، ئیران، ئەمریکا، ئەڵمانیا....هتد بە
ئاشکرا نیفاق و درۆ دەکەن و دوێنی بە بینینی هەواڵی ناڕەزایەتی
چەپەکانی رووسیا دژ بە حکومەتە تەکنۆکراتە فرەحزبییەکەی لە
کەناڵی(ک.ن.ن) زۆر پێکەنیم بە بۆچوونە تەکنۆکراتییەکەی نەوشیروان
لەبارەی روخاندنی بلۆکی رۆژهەڵاتی تاک حزبی!
ئەوەی ئیمڕۆ روودەدەن راستەوراست دژ بە دیکتاتۆرییەتی سەرمایەو
قەیرانەکانییەو ژێردەستەکان لە هەموو قوژبنێکی سەرزەمین بە
ژێردەستەکانی کوردستانیشەوە، چیتر ناتوانن لە بەرامبەریدا بێدەنگ بن و
تاقە ئەڵتەرناتیڤ ئەوەیە کەرتی تایبەت و دەسەڵات و فکری قازانجی
سەرمایەداری هەڵبووەشێتەوەو لە گەلیدا گەندەڵی، گرانی، بێکاری و
ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی رەوانەی نزیکترین زبڵخانە دەکرێ.
گۆڕان و رەوتە ئیسلامییەکان بەرهەمی ناعەداڵەتی، گەندەڵی و خۆزلزانینی
و بێمنەتبوونی حکومەت و حزبە دەسەڵاتدارەکانن و هەردوولایان یارییەکی
قیزەوەن بە ماف، چارەنووس و هەست و ژیانی چەوساوەکان دەکەن و هەردوو
لایان-بێجگە لە ئیسلامییەکان- خۆیان لە ئەڵتەرناتیڤی سۆسیالیزمی زانستی
و ئابووری هەرەوەزی کە تەمەنێک خۆیان بە شۆڕەسواری دەزانی کەڕکردووەو
تا پێیان کراوە برەو بە کەرتی تایبەت دەدەن و خۆیان خاوەنین(سەرچاوەی
هەموو گەنەڵی و چاوچنۆکییەکان) ئایا حکومەت و گۆڕان ئامادەن کەرتە
تایبەتەکان خۆماڵی بکەن؟! مەخابن زۆرێک لەوانەی دەزانن چارەسەرەکە
لێرەیە، خۆیان کڕکردووە و تەنانەت وەک پێشنیاریش سەرڕاستانە بە
هاوپەیمانەکەیان ناڵێن(گوڵەکە لێرەیە!).
تا خاوەن ماڵ و کار و رەنجە بە زۆرەملی هەرزانکراوەکان لە زانستی
رزگاربوونی خۆیان تێنەگەن، مەحاڵە رزگاری ببێت بە مێوانی شارو لادێ و
دەشت و چیاکانمان!
ماڵپهڕی سهلام عهبدوڵا
|