٨\١١\٢٠١٠
مه‌لا (زه‌رده‌شت)
له جیاتی ئاینه‌که‌ی خۆی که زه‌ردەشتییە،
به‌رگریی له ئاینی ئیسلام
دەکا !

عەباس
رۆستەم
مه‌لا زه‌رده‌شت له وه‌ڵامێکیدا بۆ نووسینێکی به‌دران حه‌بیب ، شه‌لم
کوێرم ناپارێزم که‌وتۆته وێزه‌ی نووسه‌ر و
ڕۆشنبیران و بۆ ترش و خوێ پێوه‌کردنیش له
وه‌ڵامه‌که‌یدا شیوعیه‌کانیشی تێوه‌گلاندوه به‌وانه‌ی کوردستان
و ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیشه‌وه ، له‌م رۆژانه‌شدا بازاری په‌لاماردانی
قه‌ڵای پیرۆزی شیوعیه‌ت بۆته بنێشته خۆشه‌ی ده‌می بۆگه‌نی هه‌موو
ئه‌وانه‌ی چاویان به رووناکیدا هه‌ڵنایه‌ت و شه‌مشه‌مه کوێرئاسا ده‌یانه‌ویت
هه‌ر باو باوی تاریکستانی غه‌یبیات و خه‌رافات
بێت، که‌به داخه‌وه پرۆفیسۆر عه‌لی قه‌ره‌داخیش چووه هه‌مان مه‌یدانه‌وه
! ، شێریش که لاوازبوو رێوی بازاری گه‌رم ئه‌بێت . مه‌لا زرده‌شت ئه‌مه
ناوی بێت یاخود نازناوی، کارێکی باشی نه‌کردوه به هه‌ڵگرتنی ئه‌م ناو
و نازناوه ، ده‌بوایه له جیاتیدا ناو و نازناوی (ئه‌بو هوره‌یره‌ی)
هه‌ڵگرتایه چونکه گه‌لی کورد و گه‌لانی دراوسیمان پێش ئیسلام زه‌رده‌شت
ڕابه‌ری ئاینیان بووه . که‌واته ئیسلام و زه‌رده‌شت کوجا مه‌رحه‌با
!! .
بۆیه‌ش ده‌ڵێم ده‌بوایه ناو و نازناوی (ئه‌بو هوره‌یره) بوایه چونکه
که‌سایه‌تی سوک و چڵێس و نه‌وسن و درۆزنیی ئه‌م کابرایه به شێوه‌ێه‌ک
بووه که له تۆڵه‌ی درۆ شاخداره‌کانی له‌لایه‌ن خه‌لیفه‌ی دووهه‌می
ئیسلام عومه‌ری کوری خه‌تاب له شاری مه‌ککه و مه‌دینه و ته‌واوی
حیجاز شاربه‌ده‌رکراوه بۆ به‌حره‌ین و له خەلافه‌تی عوسمان دوورخستنه‌وه‌که‌ی
له‌سه‌رلاچوو کاتێکیش معاویه‌ی کوری ئه‌بوسفیان به فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازی
و پاشقولدان ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتداگرتوو بوو به خه‌لیفه‌ی
ئیسلام بازاری درۆکردن و هه‌ڵدان به‌سه‌ر خه‌لیفه‌کانی هۆزی به‌نی ئومه‌یه
گه‌رمبوو ئه‌م ئه‌بو هوره‌یره‌یه‌ش بووه شۆڕه‌سوار له‌و بازاره‌دا ،له
کاتێکدا که زوربه‌ی هه‌ره زۆری وته‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له
زمانی ئه‌م که‌سه سوک و نه‌وسن و چڵێس و درۆزنه‌وه به میرات ماونه‌ته‌وه
بۆ مه‌لا زه‌رده‌شت و هاوبیره‌کانی ( دوای ئه‌وه‌ش که به سه‌ده‌ها له‌و
به‌ناو حه‌دیسه هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ی که به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وە هه‌ڵیبه‌ستبون
به درۆخرانه‌وه و به هه‌ند وه‌رنه‌گیران )که ئێستا به نرخێکی گران
و به قودسیه‌ته‌وه به خه‌ڵکی ئه‌فرۆشنه‌وه . هه‌ر بۆیه‌شه مه‌لا
ئه‌بو هوره‌یره ده‌سته‌واژه‌ی وه‌کو ( گیایان به وێیان خواردووه و
... نازانێت وته بۆگه‌نه‌کانی له کام زبڵدانه‌وه ده‌رده‌چن .) به‌کارده‌هێنێت
.
له خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌که‌ی به‌رێز به‌دران و وه‌ڵامه‌که‌ی (ئه‌بو
هوره‌یره ) ده‌رئه‌که‌وێت که یه‌که‌میان کاره تێرۆریستیه‌که‌ی ئه‌و
تاقمه مێشک پوته‌ی که کاره‌ساتی که‌نیسه‌ی ( النجات ) یان ئه‌نجامدا
به کارێکی ریسواکه‌ری ئاینی ئیسلام ئه‌داته قه‌ڵه‌م ، مه‌لا زه‌رده‌شتیش
به‌و بۆچوونه‌ی به‌رێز به‌دران هه‌ڵچووه و کوێرانه که‌وتۆته به‌رگریکردن
له ئاینی ئیسلام و ئه‌وه‌ی له‌بیر خۆی بردۆته‌وه که خودی ئه‌و ئاینه
و هه‌موو ئاین و ئاینزاکانی دیکه و گشت ئایدیۆلۆجیاکان به درێژایی
مێژوو که‌م و زۆر له ڕێێ خوێنڕشتن و داگیرکردن و تاڵانی ماڵ و سامان و
به دیلبردنی کوروکچی وڵاته داگیرکراوه‌کان ته‌شه‌نه‌یانکردوه و
ئاینی ئیسلامیش له‌و کاره بێبه‌ری نییە و شه‌ڕی قادسیه و که‌لاوه‌کانی
مه‌دائن و تاقی کسرا و شه‌ڕه به‌ناوبانگه‌که‌ی جه‌له‌ولا و نه‌هره‌وان
و دۆڵه‌کانی کوردستان و شه‌ڕه خوێناوییە درێژخایه‌نه‌کانی خاچپه‌رستان
بۆ داگیرکردنی شاری قودس و هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی ، باشترین به‌ڵگه‌ن
که ئاین و ئایدیۆلۆجیا به گشتی و ئاینی ئیسلام به تایبه‌تی به‌م
شێوه‌یه گه‌یشته کوردستان و تێپه‌ڕیکرد بۆ چیچان و سنووری چین و مه‌غریب
و سنووری فه‌ره‌نسا و ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقیا و تاقه نمونه‌یه‌ک نییه
ئه‌وه بسه‌لمێنێت که ئه‌م ئاینه به وتووێژ و ڕاگۆڕینه‌وه و له یه‌ک
تێگه‌یشتن و له رێگه‌ی ( و جادلهم بالتی هی احسن
) بڵاوبوبێته‌وه . په‌یره‌ویکردنی ئه‌م ئاینه‌ش له حوکمڕانیدا هه‌رگیز
رووسپیکه‌رنه‌بووه و نییه نه بۆ مه‌لا زه‌رده‌شت و نه بۆ ئه‌وانه‌ی
مه‌به‌ستیانه رۆژانی حوکمی خه‌لیفه‌کانی ئه‌مه‌ویه‌کان و عه‌باسیه‌کان
و عوسمانیه‌کان دووباره بکه‌نه‌وه ، خوێندنه‌وه‌ی کتێبی ( تاریخ
الخلفاء ) له نوسینی (عبدالرحمن سیوطی)
مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی به‌رگری له‌و مێژووه
خوێناوییه ئابرووبه‌ره ئه‌که‌ن . ئێستاش حوکمی ئاخونده‌کان له ئێران
و شاکانی سعودیه و شا و سه‌رۆک کۆماره‌کانی وڵاته ئیسلامییه‌کان به‌ڵگه‌ن
بۆ گه‌نده‌ڵی ئه‌و ڕژێمانه . نکولییش له‌وه ناکرێت که له ڕابوردوو
ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت هه‌وڵی هه‌ندێک له زانایانی ئیسلامی به‌رده‌وامه
له پێناو گونجاندنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له‌گه‌ڵ ڕۆژگار و پێشکه‌وتنه‌کانی
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی داخه ئه‌وانه‌ی که سودمه‌ندن له دیوه
دزێوه‌که‌ی ئاینی ئیسلام ، به خوێن و خۆسه‌پاندن و ( ته‌کفیر )کردن و
کاری تێرۆریستی ده‌یانه‌وێت ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو به‌ره‌و دواوه به‌رنه‌وه
بۆ زیاتر له چوارسه‌دساڵ پێشتر و به زۆره‌ملێ کلتووری عه‌ره‌به ده‌وارنشینه‌کانی
بیابانی حیجاز به‌سه‌ر مرۆڤی سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌کدا بسه‌پێنن.
که‌واته کاکه به‌دران و ئه‌بو هوره‌یره‌که‌ی لای خۆمان ده‌بێت باش ئه‌وه
بزانن که ئه‌و تێرۆریستانه له به‌چکه‌کانی بن لادن و ده‌رچوانی
قوتابخانه‌ی وه‌هابیه‌کانی سعودیه و چڵکاوخۆرانیان له کوردستان و هه‌موو
جیهان ، سوود له‌و بۆچوونانه وه‌رده‌گرن که له هه‌ندێک له ئایه‌ته‌کانی
قورئان و وته‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا هاتووه که هانی موسڵمانان ده‌دات
له ڕێگه‌ی جیهاده‌وه و به خوێن و کوشت‌وبڕ و داگیرکردن ئاینی ئیسلام
به‌سه‌ر دانیشتوانی ته‌واوی گۆی زه‌ویدا بسه‌پێنن ، مه‌یانڕه‌وه
مرۆڤدۆسته‌کانی به‌ره‌که‌ی تری ئیسلام که ویستویانه و ده‌یانه‌وێت به
په‌نابردن بۆ لایه‌نه ڕۆشنه‌کانی ئایه‌ته‌کانی دیکه‌ی قورئان و کاره
باشه‌کانی خودی پێغه‌مبه‌رو هه‌ندێک له ڕابه‌رانی ئاینه‌که ئه‌م
ئاینه و شه‌ریعه‌ته‌که‌ی له‌گه‌ڵ گیانی هاوچه‌رخدا بیگونجێنن و شانبه‌شانی
عیلمانیه‌کان و ڕۆشنبێران و پێشکه‌وتنخوازان ،به‌ره‌و رووی ئه‌و مێشک
پووتانه بونه‌ته‌وه و ده‌بنه‌وه و ، ئه‌م هه‌ویره‌ش ئاوی زۆری ده‌وێت
.
بۆیه‌ش له دانپیادانێکیدا که ئه‌م قورئانه‌ی موسڵمانان دوو رووه ،
ئیمام عه‌لی کوری ئه‌بو تالب له شه‌ری ( االصفین
) دا به هه‌وادارانی خۆی فه‌رموو (لا
تحتکموا للقرآن إنه حمالة الأوجه ، فیها ما لنا و فیها ما له‌م
، فیها ما لنا و فیها ما له‌م، به واتا په‌نا مه‌به‌نه به‌ر قورئان ،
قورئان چه‌ند روویه‌ک هه‌ڵده‌گرێت، چونکه به‌شی ئێمه‌و ئه‌وانیشی
تێدایه) کاتێ که معاویه‌ی فڕوفێڵباز ئه‌سحابه‌کانی لایه‌نگری ئیمام
عه‌لی له خشته‌داو ویستی به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له قورئاندا هاتووه
کێشه‌کانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن .
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌وه‌ی بن لادن و هه‌واداره تێرۆرسته‌کانی
ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن ئیسلامه‌تیه و به پشتبه‌ستنه به‌وه‌ی له هه‌ندێک
له ئایه‌ته‌کانی قورئاندا هاتووه و له ڕێگه‌ی جیهاده‌وه په‌یره‌وی
ئه‌که‌ن وه‌ک چۆن ( السلف الصالح ) ئه‌نجامیاندا
و ئیسلامیان گه‌یانده ئه‌و پانتاییه فراوانه .
ئه‌مه‌یه مێژووی ئاینی ئیسلام و ئه‌مه‌شه ئاینه‌که ، کاکه به‌دران
به‌و شێوه‌یه تێیده‌گات و مه‌لا زه‌رده‌شتیش به شێوه‌ێیه‌کی دیکه .
2\11\2010
ماڵپەڕی عەباس رۆستەم
|