په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٨\٢٠١٨

   مەلەکردن. خەونێک.

عەلی حەمەڕه‌شید

رۆژێک لە تاوی گەرمــا
جلم نەھێشت لەبەرمــا
حەوزێکی مەلەمــان بوو
خۆم ھـەڵدایە ناوی زوو
(ئارۆ) ش وەکــو مراوی
ھات خۆی ھەڵدایە ناوی
کەوتینە مەلە و یــاری
شــادی و خۆشی دەباری
دایکم وەک مامۆستا بــوو
لە نزیکمان وەستا بــوو
یاریمان دەکــرد بە ئاو
فێنک بووینەوە تــەواو
پاشان وەکـــو مەلەوان
ھاتینە دەر ھەردووکمان
خۆمان گۆڕی دەستوبــرد
چووم سوپاسی دایکم کرد.
٧\٧\٢٠١٧

    خەونێک.
لە خــــەونمدا ئەســـتێرە
خــــۆی ھــــاتبوو بۆ ئێرە
مـــــاڵی ئێمــــەی دەزانی
ھــــاتبوو بە میـــــوانی
وتی من میــــوانی تــــۆم
بردم بۆ ژوورەکـــەی خــۆم
کە ژوورەکـــــــەمی بینی
بە قــاقــا و پێکــەنینی
وتی دەست خۆش گوڵی جوان
سەرکـــەوتوو بیت لە ژیان.

 

ماڵپەڕی عەلی حەمەڕەشید

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک