٢٧\١٠\٢٠١٠
مەندەلی:
تەقاندنی ماڵە
کوردێک و هەڵهاتنی دوو خێزانی کورد لە سەعدییە و
سەردانی وەزیری
پێشمەرگەی کوردستان بۆ خانەقین.

سەلام عەبدوڵا
پاش پەرەسەندنی هێرشی رەگەزپەرەستی گروپ و حیزبە ئیسلامی تەندڕەو
بەعسییەکان لەناوچە بەزۆرەملی دابڕێنراوەکان، دوێنێ لە مەندەلی ماڵی
هاوڵاتی سلیمان ئەکبەر کە لەسەردەمی رژێمی بە زۆرەملی لە شارەکە
دەرکراوەو، لە(باقوبە)نیشتەجێ بووە، بۆ شارەکەی گەڕاوەتەوەو ماڵێکی نوێ
دووستکردووە، بەڵام پێش ئەوەی بە خێزانەوە نیشتەجێی ببن، تەقێنرایەوە.
ئەم هێرشە بەشێکە لەو چالاکییە تیرۆریستییانە کە لە رۆژی9/10و12/10دژ
بە جواد کازم(بەرپرسی کۆمیتەی ینک)ئەنجامدران.
لەم بارەیەوە جواد کازم، وتی: تیرۆریستەکان 2جار هەوڵی تیرۆرکردنیان دا
و لەپێش ماڵم 2جار مینیان چاند. پاش هەفتەیەک لەو 2هەوڵە، تیرۆریستەکان
بە ماتۆری بە مین چێنراو هەوڵی تیرۆرکردنی دوو پۆلیس(رائد سەلمان و
سەباح عەباس) دا.
هەروا لە درێژەی قسەکانی، وتی: تیرۆریستان پێشی دوو کاتژمێر لە
ناوچەی(جسر)هاوڵایەتییەکی عەرەبیان تیرۆرکرد کە هێشتا ناوەکەی
نەزانراوە.
سەبارەت بە بارودۆخی شارۆچکەی سەعدیە، شاکر سوڵتان(کارگێڕی کۆمیتەی ینک)،
وتی: هەڵهاتنی خێزانە کوردەکان درێژەی هەیەو رۆژانە یەک تا دوو خێزان
شارۆچکەکە بەجێدەهێڵن. لێرە پۆلیس و هێزی فریاکەوتن دژ بە ئێمەن.
لەلایەکی ترەوە ئیمڕۆ شێخ جەعفەر(وەزیری کاروباری پێشمەرگە) سەردانی
شاری خانەقینی کرد و لەگەل بەرپرسان کۆبووەوە، بەڵام ناوەڕۆکی
کۆبوونەوەکان تا ئەم کاتە بە"نهێنی"راگیراوە.
شایانی باسە ناوچە بە زۆرەملی دابڕاوەکان لەلایەن حکومەتەکانی هەرێمی
کوردستان پەراوێزخراون و وەک دانشتوانی پلە سێ رەفتاریان لەگەل کراوە.
ماڵپهڕی سهلام عهبدوڵا
|