١١\٦\٢٠٢٣
مەنسوور جیهانی:
به‌همه‌ن قوبادی له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی کان
به جیهان ناسێندرا.

"مەنسوور
جیهانی" پەیامنێری سەربەخۆ و نێودەوڵەتیی سینەما له وتووێژ
له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی "فڕانس ٢٤" گوتی: سینه‌ماکاری
ناوداری کورد "به‌همه‌ن قوبادی" له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی
فیلمی "کان" به سینەمای جیهان ناسێندرا.
"مەنسوور جیهانی" پەیامنێری
سەربەخۆ و نێودەوڵەتیی سینەما له وتووێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی "فڕانس
٢٤" فه‌رنسا گوتی: فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان" له وڵاتی فه‌رنسا
به ناونیشانی گرینگ‌ترین رووداوی سینه‌مای دنیا هه‌میشه گرینگییه‌کی
تایبه‌تی به سینه‌مای کوردستان و ئێران داوه و پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ
ته‌رخان کردوون. به‌رچاوترین سینه‌ماکاری ئێرانی ڕه‌وانشاد "عه‌باس
کیارۆسته‌می" به فیلمی سینه‌مایی "طعم گێلاس" واته "تامی گێلاس" به وه‌رگرتنی
خه‌ڵاتی به‌نرخی چڵه‌خورمای زێڕین و ده‌رهێنه‌ری ناوداری کورد"به‌همه‌ن
قوبادی" به فیلمی سینه‌مایی "کاتێک بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کان" و به وه‌رگرتنی
خه‌ڵاتی کامێڕای زێڕین و سینه‌ماکارانی به‌ناوبانگی ئێرانی له‌وانه؛ "ئه‌سغه‌ر
فه‌رهادی"، "جه‌عفه‌ر په‌ناهی"، "محه‌مه‌د ڕه‌سووڵ ئۆف" و ... دوای به‌شداری
له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان"ی فه‌ڕه‌نسا و وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی
به‌شه جۆراوجۆره پێشبڕکییه‌کان به سینەمای جیهان ناسێندران.
جیهانی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: هه‌موو ساڵیک، نوێترین به‌رهه‌می
سینه‌ماکارانی به‌رچاوی ئێرانی بۆ به‌شداری له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی
فیلمی "کان" ڕه‌وانه ده‌کرێن و بۆ یه‌که‌مین جار، هۆگران و لایه‌نگرانی
هونه‌ری سینه‌ما، ڕۆژنامه‌نووسان، ڕخنه‌گران، نووسه‌ران و به گشتیی
ستافی سینه‌مای جیهان له میانه‌ی ئه‌م ڕووداوه گرینگه سینه‌ماییه‌دا سه‌یری
ئه‌م به‌رهه‌مانه ده‌که‌ن و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی
به‌شه جۆراوجۆره‌کانه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن و به وردی و به جوانی
دادوه‌ری ده‌کرێن.
"مەنسوور جیهانی" له کۆتایی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا جه‌ختی کرده‌وه:
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کان"ی فه‌ڕه‌نسا، یه‌که‌مین په‌نجه‌ره‌ی
گرینگی سینه‌مایی له جیهاندایه که به‌ره‌وڕووی سینه‌مای کوردستان و
ئێران ده‌کرێته‌وه و ئه‌م هاوکارییه گرینگ و پڕبایخه؛ وه‌کوو خوله‌کانی
ڕابردوو، له خوله‌کانی داهاتووشدادرێژهی ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|