مه‌راسیمی هه‌شتی مارس له که‌نه‌دا شکۆدار بوو.
په‌یامی رێکخراوی رزگاری ژن له عێراق به زمانی کوردی له لایه‌ن سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌ده‌وه پێشکه‌ش کرا تێیدا بانگه‌وزی ژنانی کرد به‌م رێكخراوه وه په‌یوه‌ست بن .ئه‌نجا ده‌قیقه‌یه‌ک راوه‌ستان و بێده‌نگی راگه‌یه‌نرا بۆ رێز لێنان له ژنانی گیان به‌خت کردوو له پێناو ئازادی و یه‌کسانی ژنان و هه‌ره‌ها بۆ رێز نان له‌و ژنانه‌ی بوونه‌ته قوربانی ناموسی و پیاو سالاری .
گۆرانیه‌ک که به کلیب بۆ دوعا ووترابوو پێشکه‌ش کرا به شێوه‌ی سلاید له گه‌لیدا چه‌ندین وێنه له سه‌ر کوشتنی دوعا و توند و تیژی له سه‌ر ژنان پیشان درا..
ووته‌ی رێکخراوی رزگاری ژن له لایه‌ن خه‌یاڵ ئیبراهیم ه‌وه به زمانی ئینگلیزی پێشکه‌ش کرا که باسی ههلو مه‌رجی ئێستای ژنانی کرد له عێراقدا که رۆژ له دوای رۆژ له سایه‌ی ده‌سه‌ڵات و ململانێ ی ئه‌مه‌ریکا و ئیسلامی سیاسی زۆر خراپتر بووه ژنان زیاتر مافه‌کانیان پێشێڵ کراوه ، تۆند وتیژی له سه‌ر ژنان زۆر زیادی کردوه ، نه‌خۆشخانه‌کانی کوردستان پرن له ژنی خۆ کوژ وسوتاو که له به‌ربوونی هه‌لومه‌رجی پیاو سالاری و عه‌شیره‌تی ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتداری ناسیونالیستی کوردی ئه‌م دیارده‌یه له کوردستاندا په‌ره‌ی سه‌ندووه .
ووته‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئێران له لایه‌ن لاله موشیری وه پێشکه‌ش کرا هه‌روه‌ها ووته‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق له لایه‌ن کاوه عومه‌ر به‌رپرسی رێکخستنی که‌نه‌دای حیزب پێشکه‌ش کرا که تیدا ته‌کیدی کردوه ته‌نها رێگا بۆ لابردنی هه‌موو کوێرهوهریهکان له سه‌ر ژنان و ته‌واوی ئینسانه‌کان خه‌باته له پێناو دونیایه‌کی باشتر وه هه‌مووان له ده‌وری حیزبی کۆمۆنیستی کرێكاری چه‌پی عێراق کۆ ببنه‌وه، که ئاڵای لابردنی ئه‌م سته‌مه‌ی هه‌ڵکردوه تا رزگاری یه‌کجاری و تا دامه‌زراندنی جمهوری سۆشیالیستی بریاری داوه کار بکاو خه‌باتی خۆی بکا وه ووتی ته‌نها سۆشیالیزمه ده‌توانێ ژنان به ئازادی و یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه بگه‌یه‌نێ بۆیه ئه‌مرۆ ئه‌م حیزبه زۆر به جیددی و لێبراوانه ده‌ستی داوه‌ته هه‌لکردنی ئه‌م چرای ئومێده بۆ ژنانی سته‌مدیده و ته‌واوی ئینسانه به‌شمه‌ینه‌ته‌کان له عێراقدا. ووته‌کانی کاوه عومه‌ر به شۆرو شه‌وقی ئاماده بوانه‌وه پێشوازی لێ کرا.
پشوویه‌ک وکاتی خواردنی ئێواره راگه‌یه‌نراو پاشان برگه‌ی دووه‌می مه‌راسیمه‌که ده‌ستی پێ کرد و که بریتی بوو له ئاهه‌نگی موسیقا و هه‌لپه‌رکێ و سه‌مای جۆراو جۆر هه‌ر له نێوه‌ندی ئه‌م برگه‌یه‌دا سه‌ر و پێكێ شهمپاین درا به ئاماده بووان و ئاهه‌نگه‌که تا دوای نیوه‌شه‌و درێژه‌ی کێشا و به خۆشی و شادی به‌شداربووان کۆتایی هات .
ڕێکخراوی رزگاری ژن له عێراق نۆی مارسی 2008 تۆرینتۆ - که‌نه‌دا
|