مه‌راسیمی یادی دوعا له شاری ڤانکۆڤه‌ری که‌نه‌دا.
دوای ده‌سپێکردنی مه‌راسیمه‌که هێڤی سه‌ردار لایه‌نگری ریکخراوی ئازادی ژن و مافه‌کانی ژنان، به‌یاننامه‌ی ریکخراوی ئازادی ژنی به زمانی ئینگلیزی خوێنده‌وه. پاشان ئه‌مه‌ل عوسمان ئه‌ندامی ریکخراوی ئازادی ژن له عیراق ووته‌ی رێکخراوی سه‌باره‌ت به‌یادی دوعا پێشکه‌ش کرد. له قسه‌وباسه‌که‌یدا باسی تاوانی به‌رده‌بارانکردنی دوعای کرد ، هه‌روه‌ها دوعای وه‌ک ره‌مزی خۆشه‌ویستی و پاکی و بێگه‌ردی نیشان دا‌و کوشتن و به‌رده‌بارانکردنیشی به مانای به‌رده‌بارانکردن و کپکردن و تۆقاندنی خۆشه‌ویستی و هه‌ره‌شه‌کردن له هه‌موو ئه‌و کچ و کوره تازه‌لاوانه بوو که خۆشه‌ویستی وه‌ک ئاره‌زوویه‌کی ئینسانی خۆیان پیاده‌ده‌کان. له کۆتایی قساکانیدا باسی ئه‌و ناره‌زایه‌تی و توره‌ییه‌ی خه‌لکی کرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه‌دا و هه‌ره‌وه‌ها چۆنیه‌تی دژ وه‌ستانه‌وه له به‌رامبه‌ر دیارده‌ی ژن کوژی وسوننه‌ت و عاده‌تی عه‌شائیری و دواکه‌وتوو. به داوای ئه‌مه‌دا سروه فائیق ئه‌ندامی ریکخراوی ئازادی ژن پارچه شیعرێکی سه‌باره‌ت به کاره‌ساتی به‌رده‌بارانکردنی دوعا خه‌لیل پێشکه‌ش کرد. پاشان کوبرا بهروزی نوێنه‌ری ریکخراوی دژی نابه‌رابه‌ری ژنانی ئیرانی ووتارێکی سه‌باره‌ت به به‌رده‌بارانکردنی ژنان له عیراق و ئیران پێشکه‌ش کرد. هه‌روه‌ها هه‌لوێستی راوه‌ستاوی ژنانی دژی ئه‌م کاره‌ساته زیاتر نیشان دا. هه‌ر له دریژه‌ی مه‌راسیمه‌که‌دا تابان قادر نوێنه‌ری ژنانی سازمانی خه‌بات پارچه شیعرێکی سه‌باره‌ت به به‌رده‌بارانکردنی دوعا پێشکه‌ش کرد. هه‌روه‌ها سه‌عاده‌ت هه‌ڵسوراوی مه‌یدانی ژنان و ژنیه کازمی نوێنه‌ری ژنانی کۆمه‌له ووتاریان به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشکه‌ش کرد. هه‌روه‌ها سوره‌یا هالیکی هه‌لسوراوی مه‌یدانی ژنان چه‌ندین پارچه شیعری خۆی به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشکه‌س کرد. شایانی باسه دارای شاعیر به ده‌نگی به‌سۆزو چه‌ندین پارچه شیعر به‌رنامه‌ی مه‌راسیمه‌که‌ی سه‌رکه‌وتوانه تا کۆتایی به‌ریوه‌برد. هه‌روه‌ها نه‌خشی سروه فائیق وئه‌یوب فائیق رۆڵی گرنگی هه‌بوو له به‌سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی کاره‌کانی مه‌راسیمه‌که و جێگای رێز وپێزانینه. هه‌ر له کاتی به‌ریوه‌بردنی به‌رنامه‌که‌دا سه‌ته‌لایتی رۆژهه‌ڵات تیڤی چاوپیکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ل عوسمان و هیڤی سه‌ردار و سوره‌یا هالیکی ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به یادی دوعا. هه‌روه‌ها که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی مه‌لتی که‌لچرالیزمی که‌نه‌دی شاری ڤانکۆڤه‌ر به‌شی کوردی تیڤی یه‌ک هه‌فته به‌ر له مه‌راسیمه‌که هه‌واڵ و ته‌بلیغی بۆ مه‌راسیمی یادی دوعا ئه‌نجام ده‌دا. پاشانیش ته‌واوی چالاکیه‌کانی رۆژی به‌رپاکردنی مه‌راسیمه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه.
رێکخراوی ئازادی ژن له عیراق- نوینه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه 4/5/2008
|