٢٠\١٠\٢٠١٧
مەرجەکانی سەرکەوتن.

عەلی حەمەڕه‌شید
وتەکـــــانی
ئەمجارە.... وەکو مەرجی سەرکەوتن
واباشە گشت بیزانین.... چونکە لامـــان گرنگن
* * *
یەکەم مەرجیش ئاسـانە.... ئەویش بڕوا بەخۆبـوون
لەگەڵ بوونی بەرنامە و.... پلانێکی راســت و روون
* * *
ھەوڵ و کۆشــشکردنی.... بەردەوام و کــۆڵنەدان
بۆنی خۆشی سەرکەوتن.... دەدەن بە ژینی ھەمووان
* * *
گفتوگۆ و راوێژکـــــردن.... بۆ ھەر کارێک کە دەیکەین
باش بزانن پێویســـــتن.... تا بە ســەرکەوتن بگەین
* * *
ئازایـــــەتی و بـوێری.... راستگۆیی و راستی وتن
یەکێکن لەو مەرجــانەی .... دەبنە مایەی سـەرکەوتن
* * *
ھـەر کەس بوو بە خاوەنی.... لـە خۆبــایی بوون و فیز
دەبێت زۆر چــاک بزانێت.... سەرکەوتوو نابێت ھەرگیز
* * *
بۆیە دەبێ ئێمـەی ژیر.... تا سەرکەوتووبین لە ژین
بۆ ئەو مەرجە جــوانانە.... ھەمیشــە تێبکـــۆشین.
١\٤\٢٠١٦
باران.
ئای كه چه‌ند جوان بوون
په‌ڵه هه‌وره‌كـــــــان
ئاســـــــمانی شینیان
وه‌ك تابلۆ نه‌خشـــان
*
* *
ده‌مــویســــت بفڕ‌م و
بۆی بكــــه‌ومــه ڕێ
یه‌ك یه‌ك هه‌مــوویان
بكه‌م به هــــاوڕێ
*
* *
خۆم كـــرد به هاوڕێ
له‌گه‌ڵ شـــــنه‌ی با
بۆ ئه‌و به‌رزی یـــــه
له‌گه‌ڵ خـــۆی بمبـا
*
* *
ده‌ســــتی بام گرت و
به په‌رۆشـــــــه‌وه
چـــوومه نێو ده‌ریای
خه‌ونی خــۆشـــه‌وه
*
* *
قــاقــای پێكـه‌نین
وه‌كو مۆســـــیقا
تێكه‌ڵاو بوو بوو
له‌گـــه‌ڵ شـــنه‌ی با
*
* *
هه‌ر گه‌یشـــــــــتینه
نزیك هــــه‌وره‌كــــان
بــــــــه بینینی بــا
هـــــه‌ڵاتن لێمــــان
*
* *
ئه‌وان ڕۆیشــــتن
ئێمــــه‌ش به دواوه
هه‌ســـتم به ســاردی
ده‌كرد له‌و نــــاوه
*
* *
كـــه ســـه‌رنجم دان
په‌ڵه هـــه‌وره‌كان
نـم نـم ده‌بـــارین
بوو بوون به بـــاران.
١١\١٢\٢٠١١
ماڵپەڕی
عەلی حەمەڕەشید
|