٢١\١١\٢٠١٥
''مەردان''
لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ''ماڕدین''
نمایشکرا.
مەنسوور
جیهانی
فیلمی
سینەمایی "مەردان" لە دەرھێنانی "بەتین قوبادی" لە دەیەمین خولی
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ماڕدین " لە باکووری کوردستان نمایشکرا.
فیلمی سینەمایی "مەردان" یەکەمین بەرھەمی بڵندیی سینەماکاری کورد "بەتین
قوبادی" فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عێراق بە ھەشتاو حەوتەمین خولی
ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٥، بە
نوێنەرایەتیی لە ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی "بەتین قوبادی" و
ھەروەھا "فەیاز دۆمان" و "ئیسماعیل زاگڕۆس" دوو ئەکتەری سەرەکیی
فیلمەکە لە دوو سانسی جیاوازدا، لەوانە: لە کاتژمێر ٣٠/٥ دوانیوەڕۆی
ڕۆژی ١٣ نۆڤەمبەری ٢٠١٥ و کاتژمێر ٥ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی ١٦ی نۆڤەمبەری
٢٠١٥ لە میانەی دەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ماڕدین "
چووە سەر پەردەی سینەماکان.
ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی ٢٥ فیلم لە وڵاتانی تورکیا، میسر، عێراق،
ئێران و ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی ١٣ تا ٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ لە شاری
ماڕدین لە باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت.
فیلمی سینەمایی "مەردان" لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە
ڕۆژانی ١٣ و ١٥ی تەشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ لە بەشی "سینەمای
جیھان" لە سی و ھەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "میلی ڤالری"
لە شاری ڕافائیل لە ویلایەتی کالیفوڕنیا لە وڵاتی ئەمەریکا چووە سەر
پەردەی سینەماکان.
ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی زیاتر لە ٢٠٠ فیلم لە سینەماکارانی زیاتر لە
٥٠ وڵاتی جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆر، لەوانە: "سینەمای جیھان"، "سینەمای
ئەمەریکا"، "سینەمای دیکۆمێنتاریی"، "فیستیڤاڵی فیلمی منداڵان"، بەشی "کورتە
فیلم"، بەشی "سینەمای چالاک" و ھەروەھا چەندین بەشی دیکە لە ڕۆژانی ٨
تا ١٨ی تەشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ لە شاری ڕافائیل لە ویلایەتی
کالیفوڕنیا لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.
بۆ زانیاریی پتر:
http://www.sinemardin.com.tr/10-s%C4%B1nemard%C4%B1n.html
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|