په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\١١\٢٠١٦

    مەرگەسات.

کانی

دیسانەوە دڵەڕاوکێ
هەنگاوەکانمی خزاندە باخچەی پایز
کە خشەخشی گەڵاکان
سەمفۆنیایەکە بۆ مەلوولیی!
دەستێك ئاڵۆزیی پرچی (هەوڤ) دەبارێنێ
دەستێك خەمی دەریا ئاوەژوو دەکا!
ئای خاڵخاڵۆکە
بەم خاڵانە فڕین تاقیوەکە
ئەوشۆ مەرگ دەستلەملانێمە!
ئەو هەموو کۆششەت کرد
من هەر بەرەو پایز هەنگاوم نا
ئەو هەموو دەریابوونەت
منی نەفرەتیی
مەلە فێرنەبووم!
بێ ئەندێشە شیعرێك گۆڕەوشارم دەدا و
ئەهریمەنێ (تەلقین)م دەدا.
 

بانە

kanihemdemin@gmail.com


 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک