٢٥\٩\٢٠١٠
مـه‌رگی سه‌رده‌شت
و مۆنۆلۆگی ده‌سه‌ڵات.*

سه‌عید عارف باپیر
پێکهینانی لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه بۆ تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان،
له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆکی هه‌رێم، خۆی له‌خۆی دا مانای تایبه‌تمه‌ندی و
گرنگی ئه‌و کێشه‌یه‌ی گه‌یاند، جیاواز له‌ڕای شاره‌زایانی یاسا که
تێبینیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌و به‌ده‌ست تێوه‌ردانی دادگای
ده‌خوێننه‌وه.** به‌ڵام
به‌حوکمی که‌سایه‌تی سه‌رۆک له‌پله‌ی ده‌وڵه‌ت و پێکهاته‌ی حیزبێکی
گرنگ دا ، بۆخۆی هێمایه‌کی بێ چه‌ندو چونی به‌رزترین دووده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌ت و حیزبێکی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌کات .
(باوه‌ڕ) سیفاتێکی سه‌یره له‌تاکی مرۆڤ دا ، به‌وه‌ی ده‌توانێت
بڕوابه هه‌بونی دێ‌و درنج و هه‌ژدیهاو ئه‌سپی باڵدار شتی نادیار بکات ،
له‌هه‌مان کاتیش دا باوه‌ڕ به‌ڕاستیه‌کی به‌رجه‌سته‌ی نێو ژیانی خۆیشی
نه‌کات ، به‌ڵام جۆرێکی تر (بڕوای جه‌ماوه‌ر)یه که به‌پێچه‌وانه‌ی
(بڕوای تاکه که‌س)ه‌وه چه‌سپاوه‌و گران تر جوڵه وگۆڕانی تیا ده‌کرێت
.
لێژنه‌ی ناوبراو ،پاش چوار مانگ له ڕودانی کێشه‌که‌وه ، له
ڕاگه‌یاندنێکی 440 وشه‌ییدا ، له‌سه‌ر دانپیانانی تاوانبار (هیشام
مه‌حمود ئیسماعیل) ، کوردێکی فیته‌ر پیشه‌ی شاری( بێجی) یه ، نهێنیه
گرنگه‌کانیان بڵاوکرده‌وه ، پاش سازنده‌کردنی (ته‌شویقدان) به دانانی
48 کاتژمێر ، بۆ چاوه‌ڕوان کردنی هه‌واڵه‌گرنگه‌که بۆ جه‌ماوه‌ری
چاوه‌ڕوانکه‌ری چه‌ند مانگه .
پێش ده‌وروبه‌ری هه‌زار ساڵ ( حه‌سه‌ن سه‌باح) به‌ناوبانگترین پێشه‌وای
ترس و تۆقاندن بووه له قه‌ڵای (ئه‌لموت) له وسه‌ری ( ڕه‌ی) و
(خۆراسان)ه‌وه که خۆی تیا حه‌شارداوه بۆ ئه‌مسه‌ری ووڵاتی (شام)و
(میسر) توانیویه‌تی کاری کوشتن و تۆقاندن به‌رامبه‌ر به‌نه‌یاره‌کانی
جێ به‌جێ بکات به هۆی تیپی شوینکه‌وتووه باتینیه‌کانی ئاینزای
ئیسماعیلی شیعه‌ییه وه ، که به‌تاکه خۆبه‌خشه‌کانی گوتراوه
(فیدائی) یان له‌ئه‌و روپا به (ئه‌ساسین ــ حه‌شاشین) ناسراون ،
(حه‌سه‌ن سه‌باح) کێی ویستبێت له‌ناوی به‌رێت ، ئه‌م موریده
خۆبه‌خشانه‌ی بۆ ناردون له‌هه‌رکوێیه‌ک بوبێت ، له‌زوربه‌دا جاره‌کان
دا به‌شێوه‌ی خۆکوژی به‌فه‌رمانی ئه‌و ، له‌ناویان بردووه . (نیزام و
مولک) و( سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی) به‌ناوبانگترین که‌سانی ئامانجی
تیرۆرکردنه‌کانی بوون ، جگه له‌زۆر که‌سانی تریش .
به‌ڵام ، له‌دانپیانانه‌که‌ی کاک( هیشام) دا ، ئه‌میری
(ئه‌نسارولئیسلام) ی ناو قه‌ڵا سه‌خت و نهێنیه‌که‌ی (نه‌ینه‌وا) ، له
(حه‌سه‌ن سه‌باح)ی مێژویی زۆر به‌تواناترو پڕ جه‌به‌روت ترێکه
له‌ئێستاکه‌دا . چونکه ئه‌میری (نه‌ینه‌وا) ، ده‌توانێت نێچیره‌که‌ی
له قه‌ره‌بالغترین جێگا‌و پڕ ئارامترین شوێن دا ، به گروپێک موجاهید
بڕفێنێت و په‌لبه‌ستی بکات ، به موجاهیدێکی تر به پایته‌ختی هه‌رێمی
پڕ له هێزی نه‌یارو بازگه‌ی هه‌ستیاردا بهێنێت بۆ قه‌ڵانهێنیه‌که‌ی
له( نه‌ینه‌وا)ی کۆنه پایته‌ختی ئاشوری دا‌و له‌به‌ر ته‌ختی ئه‌میردا
فڕێی بدات ، دواتر به وردیان و ده‌ستو پێوه‌نده‌کانی ناو قه‌ڵا که‌ی ،
به شێوازی گه‌مه‌ی پشیله وازی پی بکرێت و دواتر به‌گوله‌ی ناوده‌م
بکوژرێت ، له‌سه‌ر به‌جێ نه‌گه‌یاندنی گفتێک له‌لایه‌ن ئه‌م تابیعه
تازه کوره‌یه‌وه . به‌وه‌ش سزای کورتی بهێنان و قسور کردن له‌ئه‌رک
دا ، له‌م باڕه‌که‌وه بێ فێڵه بکه‌نه‌وه ، به مه‌به‌ستی عیبره‌ت
گه‌یاندن به موجاهیده‌کانی تری ئه‌میر .
ئه‌م سه‌ربورده ، نه‌ک بۆ سه‌رده‌می هه‌زار ساڵه‌یی( حه‌سه‌ن سه‌باح
)ده‌ستنادات ، به‌ڵکو بۆ سه‌رده‌می سێ هه‌زار ساڵه‌یی سه‌رده‌می
نه‌ینه‌وا ، زه‌حمه‌ته به(کۆباوه‌ڕ)ی جه‌ماوه‌ری ئاشوریه‌کانیش
به‌ئاسانی په‌سه‌ندی بکه‌ن . له‌به‌ر هۆیه‌کی زۆر ساکار ، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌موو خۆخستنه مه‌ترسیه‌وه بایی عیبره‌تێک ناکات که
ئه‌میره‌که‌ی نه‌ینه‌وا ده‌یه‌وێت بی نوینێت بۆ موجاهیده‌کانی .
به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به
لێسه‌ندنه‌وه‌ی سیفاتی نوسه‌ری و ڕۆژنامه‌نوسی له قوربانی ، تا ده‌گات
به مۆر لێدانی تیرۆریستی ئێستاکه‌ی ، ده‌یه‌وێت سه‌ری ناشیرینیه‌ک
دابپۆشێت ، له‌کاتێک به‌و کاره‌ی توشی ناشیرینی و عه‌یبه‌یه‌کی
گه‌ره‌تر ترده‌بێت ، به‌وه‌ی که ده‌کاته دان پیانان به هه‌بونی
ده‌لاقه‌یه‌کی گه‌وره له توانستی دابین کردنی ئاسایشی پایته‌ختی
هه‌رێم دا. که تاکه ده‌رسکه‌ته‌ده‌یده‌ن به‌چاوی جه‌ماوه‌رداو
شانازیه‌که به‌دنیادا ده‌یگێڕن .
(به‌جۆرێک ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات لێفه‌یه‌کی پێ یه، کاتێک سه‌ری
خۆی پێ داده‌پۆشێت قاچی ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه ، کاتێکیش قاچی پێ
داده‌پۆشێت سه‌ری ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه ).
به‌ڵام ئه‌و دانپیانانه‌ی کاک( هیشام) ، سیناریۆکه‌کی سه‌رتاپا پوچ و
به‌تاڵ نیه چونکه ، زۆر پردی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هێڵراوه‌ته‌وه ،
به‌وه‌ی هێشتا سێ تاوانباری فڕێنه‌ری سه‌رده‌شت ده‌سگیر نه‌کراون ،
که‌ناوی دوانیان زانراوه‌و به‌پێت به‌جێ هێڵراون ، ئه‌وانیش قسه‌ی
خۆئان ده‌بێت و جۆرێک ده‌بن له‌پرده‌کانی گه‌ڕانه‌وه ، یان ئیفاده
گۆڕینی کاک( هیشام) پردێکه هه‌میشه به‌ده‌سته‌وه‌یه ، یاخود به شێت
و دێوانه کردنی ناوبراو ، هه‌موو ئه‌مانه ته‌وقی نه‌جاتن له خنکان و
ته‌نگانه‌ی کێشه‌که‌داو به‌ده‌ست لێژنه‌و لایه‌نی ناوبراوه‌وه‌ن .
(به‌کورتی ، ئه‌و دانپیانانه ، ده‌کرێت به هه‌ربارێک دا به‌پێی پێویست
کاری تیا بکرێت . یان زیاتر ، له‌شێوه‌ی تفێک دایه ، ڕۆنه‌کراوه تا
نه‌توانرێت هه‌لبگیرێته‌وه ، به‌ڵکو له ده‌می ئه‌و لایه‌نه‌ی
ده‌سه‌ڵات دایه ، له‌م گوپه‌وه ده‌یبات بۆ ئه‌و گوپه‌ی تری ، سات
به‌سات بۆقی تفه‌که له‌ده‌می دازلترده‌کات تاده‌یکاته به‌ڵغه‌مێکی
گه‌وره و ئاماده‌ی ده‌کات بیدات به‌ناوچه‌وانه‌ی ئه‌و نه‌یاره
جارسکه‌ره‌دا ،که خۆی ده‌یه‌وێت . یان ئه‌وه‌ی زیاتر جه‌ساره‌ت
ده‌کات زۆر نزیک ببێته‌وه لێی) .
به‌ڵام ، ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رێک دا ، سه‌رجه‌م
هه‌موو ئه‌مانه‌ی بۆ دیالۆگێک کرد . وه‌لێ مه‌خابن ، کاره‌که‌ی
به‌مۆنۆلۆگی ماوه‌ته‌وه تائیستا ته‌نها خۆی ده‌دوێنێت !!!
_____________________________________
ســـــــه‌رنج:
(*)
له‌سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی من هه‌ر له‌سه‌ره‌تای تیرۆری سه‌رده‌شته‌وه ،
ڕاوبۆ چونی خۆم له چه‌ند کۆمێنت و دوو نوسینی
http://www.emrro.com/mergiwadeyi.htm
http://www.emrro.com/serdeshtronmenus.htm
نوسیوه ، له‌به‌ر ده‌م ویژدانی خۆم دا هه‌ست
به لێ پرسرینه‌وه‌یه‌ک ده که‌م له سه‌ره‌نجامی به پشتاخستی تیرۆری
سه‌رده‌شت دا ده‌بێت به‌جۆرێک باری سه‌رنج بده‌م ، که جوت بێته‌وه
له‌گه‌ل سه‌ره‌تاکه‌م دا.
(**)
http://www.sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=3490&AuthorID=161
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a872a809
21\9\2010
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|