کورته چیڕۆک:
مەرگى شەوێک.

هیوا رەش
تۆزقاڵێک نەوت لە بنەکەیدا مابۆوە ، بلوورە ڕەش داگەڕاوەکەشى کێشمە
کێشیەتى ڕووناکییەکەى خەفە بکات بەڵام دەروەستى نایەت و تاڵە دەزوولەى
تیشکەکە ى بە تۆبزى دزە ئەکاتە ناو ژوورەکە و ڕۆشناییەکى کەم بە دەورى
خۆیدا ئەبەشێنێتەوە ، چرکە چرکى کاتژمێرە هەڵواسراوەکەى ژوور سەرى وەکو
مەیتەرى جەنگێکى پڕ لە قات و قڕیى دڕ بە بێدەنگى ژوورەکە ئەدات ، ناخى
تا دێت جۆش ئەسێنێت لە گەڵ ترپە نائاساییەکانى دڵى قوڵپ ئەدات و خەریکى
سەر ئەکات و لە کەلێنێکى هەناویەوە هەڵقوڵێت زوخاو ئاسا بڕژێتە دەرەوە
، ڕاکشاوە و چاو بە مۆلەق لە وێنەکەى بەرامبەرى ئەڕوانێت ، کەس نازانێت
سەرەداوى چ خەیاڵێکى بێسەر و بنى کەوتۆتە دەست !
چەشنى گەڵاى زەردى ووشکەوە بووى وەریوى ناو گەردەلوولى پاییزە وەرزەیە
و کۆنترۆلى خۆى داوەتە دەست ئەسپە خەیاڵى سەرکێش و بە ئاوزەنگى
ئازارەکانى ڕایردوویەوە تاوى سەندووە و جڵەوى داوەتە دەست قەدەرى تاڵى
و سوێریى بیرەوەرەکانى ، دەم نادەمێک شپرزەییەکى خۆنەویستانە عەینەن
ئاوى ناو ڕۆنى قرچاوە هەڵبەزێکى سەرسووڕهێنى پێوە لوول ئەدات ، کە
هێووریش ئەبێتەوە هەر حەجمانى لێ هەڵئەگیرێت و ئەڵێى لە ناو دڕکەزێ پاڵ
کەوتووە و جووڵەیەکى بەردەوام ئاوێتەى ئەبێت و خەوى گەمارۆدەرى
پێلووەکانى ڕاو ئەنێت - - - - - تەماشا چەند سەغڵەت بووە ! خوا ئەزانێت
چ مۆتەکەیەکى ڕۆژانى قەترانیى زۆرى بۆ ئەهێنێت و بە زۆرانێکى
نابەرامبەر لەگەڵ جەستەى بێهێزی دا وا ناویەتییە بن و خەریکە دەست لە
بیناقاقاى گیر ئەکات و ئەیخنکێنێت ؟ ! ئەها لە چنگى مۆتەکەى ئازارەکانى
لنگە فرتێیەتى و پەتووەکەى دایە بەر پێلەقە و لە ژێر خۆیدا گرمۆڵەى کرد
! خەریکە ئاگرى دەروون بیکات بە هەڵم و هەڵى بکشێنێت بۆ بەربەرۆچکەى
ئاسمان و بۆ هەتا هەتایە ئاسەوارى نەهێڵێت .
ئەو کاتەى جێگە بۆ وێنەکەى بەرامبەرى لە نێو قەرەووڵى نیگاى خۆش ئەکات
حەوانەوەیەکى دەروونى ئەیباتەوە قاووغى خۆیەوە و هێورى ئەکاتەوە و لەو
ڕێگەیەشەوە بانگۆزى دڵى ، ترپەى خۆشەویستییەکى ئەزەلى ئەکاتە ئاوازە
مەرگى تەنیایى و نامۆیى نێو عەشاماتى ئەو خەڵکەى بە ئازارەکانى خەندە
ئەیانگرێت - - - - - پاییز و بەهار دوو وەرزى هەمیشەیى شەوانى نێو
ژوورە بێ کێلەکەین و ئارامى کەم و نائارامى زۆر تێیدا ڕاوڕاوێنیانە ،
گەندەڵیى شۆڕشەکەى و بەدنمەکى خۆشەویستەکەى و کاربەدەستیى ئێستاى
جەللادەکەى زیندانى و بەتاڵیى گیرفانى و سەرما بردەڵەیى زستانى
گەلەکۆمەیان لێ کردووە و سەرتاپاى جەستەیان لە لەرز و ئارەقە هەڵکێشاوە
.
ئێجگار نەوتەکە لە کەمیى داوە و هەر ئەوەتا بە ژێر لالەکەوە دیارە ،
فتیلەکەش خەریکە خۆى ڕاپسکێنێت و لێى دەرباز بێت و چى تر نەبێتە
سووتەمەنى تاریکى ژوورەکە و بە دەهۆڵى پرتە پرت هەڵپەڕکێى کوژانەوەى
ساز کردووە ، چاوە ماندووەکانى ئەویش وەکو کانى بەهار تەقییەوە و
فرمێسکە قەتیس بووەکانى هۆن هۆن دەرپەڕین و کێڵگەى ڕوومەتەکانى پاراو
کرد ، ڕووى بە لاى دیوارەکەیا وەرچەرخاند و پڕمەى گریانێکى تەنیایى
بووە سەداى ئاوازێکى نائومێدیى ، پەتووەکەى لە خۆلوول داو ئەڵێى سەرما
زۆرى بۆ هێناوە دەست و قاچەکانى هێنایەوە یەک و خۆى لە ژێریا گرمۆڵە
کرد ، هێندە بچووک بووبۆوە بەقەد پیرەمێردێکى کەنەفتى زۆر بەساڵاچووى
لێ هاتبوو ، یا وەکو مارێکى سەر پەڕیو لەکاتى لوول خواردنا بێت وابوو -
- - - - ئەم بارەى هێندەى پێ نەچوو ، گەڕایەوە سەر ناسەقامگیرى و
ئەمجارەیان پشووسوارى تەنگى پێ هەڵچنى بۆیە دیسانەوە پەتووەکەى دایەوە
بەر پێ لەقە و یەک بینا هەناسەى قوڵى هەڵئەمژى و بە پەیامى ئاخ خ خ
دوایى بەو حاڵەتەش هێنا و بەرزەپێ هەستایە سەر پێ و دەلعاز خۆى
گەیاندەلاى وێنەکە و چەقبەست و بێ جووڵە لێى ڕاما ، پرتە و وورتەى ژێر
لێوى کردە پاشکۆى ڕامانەکەى و بە بزەیەکى غەماوییەوە سەرى بێزارى
لەقاند و جێى هێشت .
خۆى لێ بووە ڕۆستەمى زاڵ و بەوپەڕى ئەو ئازایەتى و بوێرییەى کە دەمێک
بوو وەبەر خۆى ئەنا دەستى برد و چەکمەجەى کۆمەدییەکەى ڕاکێشا ، قوتووە
لوولەییە حەبەکەى دەرهێنا و بەرە و سوراحییە ئاوەکەى بەر پەنجەرەکە
ڕۆییشت ، تاکە دەنکە حەبێکى تێدا نەهێشتەوە و سوراحییە ئاوەکەى نایە
سەریەوە و بە زەبرى ئاو هەمووى بە قوڕگیدا ئاودیو کرد و شۆڕیانى کردەوە
بۆ گەدەى ، وێنە قەمچ کراوەکەى نێو دەستى تووڕ دایە ژێر پێیەکانى و
گەڕایەوە سەر جێگاکەى ، پاکەتەکەى دەست دایێ یەک جگەرەى تیا مابوو
خستیە نێوان لێوەکانى و دەستى برد بۆ دەفتەرى یادەوەرییەکانى و پەڕێکى
لێ کردەوە و بە ئاگرە بێ بڕستەکەى لالەکە گڕى تێ بەردا و دایگیرساند ،
ئینجا بە کاوەخۆ کەوتە هەڵدانەوەى لاپەڕەکانى :
گەر چاوى تۆیان بدیبایە شاعیران
نەیان ئەکرد وەسفى چاوى باز و سەقەر
مێژوو نووسان بێ ڕەحمى تۆ پێ بزانن
لا ئەدەنە لاوە سەفحەى مێژووى هیتلەر
بۆچى قەتڵ و عام پیشەتە بەرامبەرم
نەکراوە لە کاتى مەغۆل و تەتەر
هێوورییەکەى زۆرى نەبرد و بە خوێندنەوەى ئەو هۆنراوەیەى بە تووڕەییەوە
دەفتەرەکەى بە یەکدا دا و دایخستەوە - - - ئم م م م م یادگاریى
پێشمەرگایەتى و خۆشەویستى و زیندان ! پووڵێک ناهێنن .
لەو بێ ئاگاییەیدا کە کەس نەیئەزانى جووڵەى خەو بوو یان دوا پەلەقاژەى
مەرگ ، وەکو ئەوەى خەون ببینێت و باوەش بۆ دەزگیرانەکەى بکاتەوە
لالەکەى خستە ژێر خۆیەوە ، ئەو شەوە ئەو ژوورە بووە خانەخوێیەکى
خانەدانى میوانى دەروازە ژیان لێ داخراو ، ڕۆشناییەکى سووریش بۆ دەور و
بەر هەڵبوو .
_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _
_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _
کورتیله چیرۆک:
درز.
له سهرووى دوا قۆپچهى داخراوى لاى سهرهوهى کراسهکهى ، له خوار
یهخهکانیهوه درزێک سهرنجى ڕاکێشابووم و ببوو به کلیلى شۆڕ
بوونهوهم به قوڵایى دۆڵهکهدا و له وێوه چنگهڕنێم ئهکرد بۆ
گهییشتن به لوتکه ، ههڵبهته ههڵشاخان بهرهو لوتکه و دهم
خستنه کانیاوهکانى بۆ تینوێتى شکاندن به ئاوى حهیات شیرازهى
خانهکانى مێشکمى شڵهژاندبوو ، تا ئهو دهمهش بهو شێوهیه له
دهست ڕهنگینیى خوا وورد نهببوومهوه بهڵام حهیفێ تێناگهم بۆ
ناهێڵێت لێى تێراو بم ؟ !
به دهسته نهرم و نیانهکانى باسکى گرتم و به دهنگى چپهدووى
ناسکى بهدهم مامۆستا - - - مامۆستا وه له دۆڵهکه دهرى هێنام ،
ئهوسا زانیم زانستى هاوچهرخ نهیتوانیوه وهکو چاوهکانى من دنیا
چکۆله بکاتهوه ، نهک بیکات به گوندێک بهڵکو له پانتایى سینهى
ژنێک دا کۆى بکاتهوه .
_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _
_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _
کورتیله چیرۆک:
ترۆپک.
ئەوسا زۆر ئازا بووم
وەک ئێستا نەبووم
بە چاو نوقانێک
بڵند ترین لوتکەى بە مین ڕێژ کراو
بۆ شۆڕش ئەمکرد بە هێلکەى پاک کراو
ئێستا
مەمکى بە ستیان شەتەک دراو
گیرۆدەیان کردووم بە داو
بەر لەوەى بیانگرم ، گرتمیان
پێش ئەوەى بگەمە ترۆپکى گۆیان
قۆڵبەسیان کردم و
بۆ زیندانى سینە بردمییان.
07701309524
Hewarash1@yahoo.com
|