مه‌رگی واده‌یی.

سه‌عید عارف
له سه‌ره‌تاکانی به‌هاری 1991 دا که ڕاپه‌ڕین
ڕویدا ،( سه‌رده‌شت) تا زه زمانی به‌ره‌و پاك پاک بونه‌وه چووه، ره‌نگبی
به‌کۆڵی یه‌كێک له دایک و باوک و گه‌وره هه‌راشه‌کانی خێزانه‌که‌یه‌وه
کۆڕه‌وی ئه‌و ساڵه‌ی به‌سه‌ر برد بێت .هیچ له‌و تان و پیس بونێکی توش
نه‌هاتووه ، ڕێک خۆی ئه‌وه‌یه که له نوسینی دوایی دا ده‌ڵێت :
(كه‌سانێكین نه كوردمان كوشتووه و نه بانگه‌وازی
كورد كوژیمان كردووه، وه‌لی ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و پیاوه ناشیرینانه‌ی
لێدابنیشێت هه‌زار میل دوورده‌كه‌وینه‌وه)(*).
سه‌رده‌شت منداڵی و پێگه‌یشتن و پیاو بونی تائه‌وه‌ی ببێت به‌که‌سێکی
ئینگلیزیزان و ڕۆژنامه‌نوسێکی ڕاسته‌قینه له ماوه‌یه‌کی پێوانه‌یی دا
که‌سێکی سه‌رکه‌وتووی لێ ده‌رچێت ، له‌ژێر سایه‌ی بیست ساڵی ده‌سه‌ڵاتێکی
کوردی دائه‌وانه‌ی ته‌واو کردووه .
(به‌ڕاستی نه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین و قۆناغی ده‌سه‌ڵاتداری خۆماڵی کوردیه).
که‌ده‌بوایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ، ده‌رگای به‌خت و سه‌رکه‌وتنی بۆ واز
بکردایه‌ته‌وه ، که‌چی ده‌روازه‌ی مه‌رگ و کۆتایی ژیانی پێ ڕه‌وابینی
. ئه‌مه چی پاداشتێکه بۆ لاوێکی هه‌ڵکه‌وتوی خاوه‌نی خه‌ونی ڕه‌نگاڵه‌یی
؟
له ڕاستی دا ، شوره‌ییه بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی خه‌مسارد چرۆی خونچهدار وپڕ
له به‌رهه‌مه‌کانی خۆی به‌نینۆکی ڕق و بێزه‌ونی هه‌ڵبپچڕوکێنێ.
ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکه ئه‌ستێره‌کانی به‌ختی خۆی به‌ویستی خۆی خامۆش ده‌کات
. نازانم ئاینده‌ی ده‌سه‌ڵاتیكی وه‌ها به‌ره‌وه چی ئاسۆیه‌کی تاریک تر
ده‌چێت!!
یان ده‌سه‌ڵاتێکه له شێوه‌ی نموونه‌ی میرنشینه ته‌مه‌ن کو‌رت و
گرگنه‌کانی مێژوو ، که هه‌میشه کرمی نابوتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له
تۆمی دروست بونیان دائاماده‌بووه.
من بۆ جارێکی تر هه‌موو نوسینه‌کانی ئه‌م لاوه‌م خوێنده‌وه . سه‌یره
مرۆڤێک بتوانێت له ئاگری ڕاستیه‌کانی ژیانی خۆی و کۆمه‌ڵگه‌که‌یه‌وه
ئه‌وه‌نده نزیک ببێته‌وه تاده‌گات به‌سوتاندنی خۆی . ئه‌م لاوه هه‌ولێریه
، وه‌ها چۆته ناخی ڕاستیه‌کان و په‌نهانی ناخودئاگای ئێمه‌وه هیچی
تری بۆ ووتن نه‌هێشتوه.
ئه‌و ڕاستیانه‌ی ئێمه زوربه‌مان ده‌یزانین و له ده‌ربڕینی ده‌ترسین ،
ئه‌و بێ ترس و به‌ده‌نگی به‌رز گوتویه‌تی.
ئاماده‌ی باج به‌خشینی بووه ، تادواسنوره‌کانی مه‌رگ خۆیشی به‌وه‌ی ،
وه‌سێتی به‌ده‌وامی ڕێچکه‌که‌ی ، به هاوڕێکانی ده‌سپێرێت .
من وام ده‌زانی ، قاره‌مان سه‌رده‌می به‌سه‌ر چووه ، به‌وه‌ی که‌سێک
نه‌ماوه له‌ژیانی هۆشمه‌ندی مادیاته‌کانی ئه‌مڕۆوه بتوانێت نه‌خشه‌ی
تراژیدی مه‌رگی خۆی دیاری بکات و بزانێت چی کۆتاییه‌کی به‌نسیب ده‌بێت
.
که‌چی ئه‌وه‌تا سه‌رده‌شت له نوسینه که‌مه‌کانی دا ده‌ڵێت:
(له‌چاوه‌ڕوانی كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته‌كه‌مم تا دیداری بكوژه‌كانی خۆم
بكه‌م، دوعاش ده‌كه‌م مردنێكی تراژیدیام پێببه‌خشن كه شایسته‌ی ژیانه
تراژیدیاكه‌م بێت).(**)
من له ته‌مه‌نی( سه ر‌ده‌شت) دا به که‌سایه‌تی (جێمس دین) سه‌رسام
بووم ، چۆن توانی کۆتایی مه‌رگی خۆی به‌هۆی ڕاستگۆیی و هه‌ستیاریه‌وه
ده‌ست نیشان بکات ، هه‌روه‌ها چۆن توانی ،به‌ته‌نها سێ فیلم (***)
ببێته به ئه‌فسانه‌و ئایکۆنێک له ڕۆژئاوا‌و دنیای هونه‌ری حه‌وته‌م
دا .
سه‌رده‌شت له نێوان شه‌ش نوسینی دا چه‌سپاندویه‌تی چه‌ند، ئه‌ونده
زیاتر هه‌ستیار بووه به ده‌وروبه‌رو ڕاستیه ناشیرین دزێوه‌کانی .
به‌ڵام سه‌با له‌و هه‌مووبوێری و ڕاستگۆیی و کو‌رت وچر ده‌ربڕێنه ی
نوسینه‌کانی ، هاوتا به‌ومه‌رگه تراژیدیه‌ی که‌خۆی چاوه‌ڕوانی کردووه.
باوه‌ڕ ناکه‌م نوسینه‌کانی بتوانرێت ، تاقه پیتێکی لێ زیادو که‌م
بکرێت و هه‌تا هه‌تایه ده‌مینێته‌وه وه‌کو ماینه‌فێستی مه‌رگێکی ناحه‌قی
که‌سێکی یاخی بو ، له ناشیرینی و دزێویه‌کانی سه‌رده‌مه‌که‌ی.
هه‌رچه‌نده خۆی داوای هه‌ڵبڕینی وێنه‌کانی نه‌کردووه ، به‌ڵام سیما‌و
نوسینی ئه‌و ده‌بنه هێمایکه‌سێکی نه‌مر و ڕه‌مزی یاخی بوونه‌جوانه‌کان
، زۆر نه‌مرتر ده‌بن له جه‌لادو ئاغای جه‌لاده‌کانیشی .
ده‌بنه نه‌فره‌تێک به‌ملی ده‌سه‌ڵاتی به‌دبه‌خت وچاره‌ڕه‌شی کوردیه‌وه!!!
ووڵاتێک ، قوتابی زانکۆکه‌ی، مامۆستا‌و ڕاگره‌که‌ی له مه‌ترسی مه‌رگی
خۆی ئاگادار بکاته‌وه !!
ووڵاتێک به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسه‌که‌ی ئاگادار بکه‌یته‌وه له ژماره‌ته‌له‌فونی
هه‌ڕه‌شه کار!!!
ووڵاتێک ، ڕۆژنامه‌که‌ی ئاگار بکه‌یته‌وه ، که‌مپێن بۆ به‌ربه‌ستی هه‌ڕه‌شه‌کانت
بکات ، تۆ سه‌یری چاوه زیته‌کانی و سیمای لاوی بزێوی پڕ له ژیانی بکه‌یت
،باوه‌ڕ به‌نزیکی مه‌رگی نه‌که‌یت !!!! سه‌ره‌نجام هیچ یه‌کێک له‌وانه
به‌ده‌نگیه‌وه نه‌چوون!!!!!
له‌دوای ئه‌مانه‌شه‌وه ، سه‌رده‌شت ، بێ باک ده‌بێت و ده‌ڵێت: ((شاره‌که‌م
به‌جێ ناهێڵم)).
ئاخۆ ئێستاکه ئه‌وانه که به‌ده‌نگیه‌وه نه‌چون چی هه‌ست و شانازیه‌ک
به هه‌ڵوێسته‌کانیانه‌وه بکه‌ن.
خۆمن ئه‌وانه ناڵیم که ڕاسته‌و خۆ ترۆریان کرد ، چونکه ئه‌وانه ،
نه‌ک ویژدان ، گۆڕێکیش بۆ ویژدان له ناخیان دا نیه.
ئه و‌په‌ڕی نه‌هێلیستی و عه‌ده‌میه‌ته بۆژیانی کۆمه‌ڵگه وده‌ڤه‌رێک ،
به وجۆره خه‌مسارد بێت به لێدان و فڕاندنی لاوێک ، له‌به‌ر زانکۆکه‌یدا
، کاتێک خۆی له پێنج نوسینیدا زۆربێ باکانه موناجاتی مه‌رگی خۆی
کردووه.
له‌دوو تایتڵی نوسینه‌کانی دازۆر نه‌به‌ردانه جاڕی هاتن و نزیک بونه‌وه‌ی
مه‌رگی ڕاگه‌یاندووه(****).
ئه‌ی دونیای ده‌سه‌ڵات وکۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌و کاتانه‌دا، غیره‌ت له
کوێدا خۆی مه‌ڵاس دابوو ، له‌کاتێک دا هه‌ر میلله‌تێکی تر باسی غیره‌ت
بکات ، واده‌زانین به‌شه‌که‌ی ئێمه‌ی دزیوه‌و خواردووه .
سه‌رده‌شت له دوا دیمه‌نی ئازادی خۆی دا ، ئاماده‌کردنی شوێن و ئه‌تمۆسفیری
گۆڕه‌پانی ترۆرکردنه‌که‌ی زۆر توند تر له دنیای نوسه‌ری کۆڵۆمبی (گابریال
گارسیا مارکیز) له ڕۆمانی (چیرۆکی مه‌رگی واده‌یی) خوڵقێندراوه .
هه‌رچه‌نده سه‌رده‌شت خۆی زۆر ئازایانه تر چاوه‌ڕوانی واده‌ی مه‌رگی
خۆی کردووه.
_________________________________________
(*)
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d3181a2e
(**)
http://www.kurdistannet.info/net/index.php/nuser/468-2010-05-07-08-37-00/12154-2010-01-20-21-47-22
(***)
ــ جێمس بایرۆن دین ــ ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی ئه‌مریکی ، له ناوه‌ڕاستی
ساڵانی په‌نجا کان دا ده‌رکه‌وت ، به سێ فیلمی (جه‌ینت ــ فه‌لامه‌رزــ)
و (ئێست ئۆف ئێدن ــ ڕۆژهه‌ڵاتی به‌هه‌شتی عه‌ده‌ن ــ ) و (ڕێبڵ وزاوت
زه که‌یس ــ یاخی بوون به بێ بۆنه ــ ) به‌دوای ئه‌و سێ فیلمه‌دا له‌نێو
ئۆتۆمبیله (پۆڕشه) وه‌رزشیه‌که‌یدا له ڕێگای( سالینا) به‌مه‌رگ چوو
، له تافی لاوی و ته‌مه‌نی 25 ساڵی دا ، سیمبولی نه‌وه‌ی یاخی بونه
له دنیای لاوانی رۆژئاوادا ، سه‌رده‌ق شکێنی سه‌رده‌مه‌که‌ی بوو ، له
دوای په‌نجا کانی سه‌ده‌ی ڕابوردا ، که به‌سه‌ره‌تاکانی ژیانی یاخیگه‌ریانه‌ی
لاوان ده‌ستی پێ کرد له دژی چه‌ق به‌ستن و مانه‌وه و مه‌نگ بوون ،
داوای شڵه‌قاندنی گۆمی مه‌نگی ژیانی دوای جه‌نگیان ده‌کردو به‌دوای
گۆڕانکاری دابوون له ترادیشونه‌کانی ژیان دا . له‌وێوه بوو به ته‌وژم
و ، به‌رده‌وامی وه‌رگرت بۆگۆڕانی ڕیشه‌یی هه‌تا ئێستا له ژیانی به‌ره‌ی
نوێ ی لاوان دا ، که یه‌که‌م زنجیره‌ی گۆڕان له‌وێوه ده‌ستی پێ کرد
له‌دواتردا به‌گۆرانی و ئاوازی ڕۆکی( ئه‌لفس پرسیلی) و( تیپی موزیکی
بیتلس) و(شۆڕشی 1968 قوتابیانی فه‌ڕه‌نسا)و ته‌وژمی هیپیزم و هاوتا به
بیر‌و باوه‌ڕی فه‌لسه‌فیانه‌ی (ئیکزسته‌نتالیسته‌کان)ی شوێنکه‌وتوانی (کامۆ)
و ( سارته‌ر) ،تاهه‌نوکه گۆڕان بووه خواستی سه‌ره‌کی لاوان به‌گشتی
له زوربه‌ی شوێنه‌کانی دونیادا .
(****)
1/ به‌ناونیشانی (یه‌که‌مین زه‌نگی کوشتنم
لێ درا).
2/ به‌ناونیشانی(وامن ڕۆیشتم).
11\5\2010
saidaraf@hotmail.com
|