مه‌رگ لێمگه‌ڕێ..
گوڵاڵه پشتده‌ریی ئه‌وا مه‌رگ له‌پێشمدا و دێت و زه‌وی دڵ ده‌کێڵێ هه‌رچی خه‌ون و ئاواتیشمه لێناگه‌ڕێ تاکه یادگارییه‌ک جێبێڵێ . خه‌زانی باخچه‌ی ته‌مه‌نمه گه‌ڵا و گوڵم هه‌ڵده‌وه‌رێ.. ''گوڵێ'' ناومه به‌ڵام هه‌رگیز من نه‌مده‌ویست زه‌رده‌خۆری ئێواره‌یه‌ک به‌ره‌و رێگه‌ی گۆڕم به‌رێ . * * * ده لێمگه‌ڕێ با به‌هارێک به چه‌پکێک نێرگزی ته‌ڕ ته‌ڕ له پێشوازیی سه‌مای دره‌ختێک هه‌ڵبه‌زم و دابه‌زم و له‌به‌رده‌می بخولێمه‌وه . با ته‌نیا هه‌ر تاکه جارێک هه‌ناسه‌ی ساردی پهخشبووم تێکڕا هه‌مووی کۆکه‌مه‌وه . * * * چه‌ند شیرینه له ئامێزی گه‌رمی ژیان خۆرهه‌ڵاتن.. له کازیوه‌ی ده‌مه‌وبه‌یان لێی تێههلکهیه گۆیندان.. سه‌ما بکه‌ی بۆ ئه‌وینی به‌رزی ئینسان . * * * خه‌ونم ژیانه و چاوه‌ڕوانم چرۆی به‌ختم شکۆفهکا.. ده لێمگه‌ڕێ مه‌رگ .. لێمگه‌ڕێ با جارێکی‌تر .. منی ''گوڵه'' له‌به‌ر تریفه‌ی ئه‌م ههیوهشهوه له‌م مه‌نفای پڕ له غوربه‌ته چؤڕێک ئاوی ژیان هه‌ڵبده‌م ده لێمگه‌ڕێ. پایزی ٢٠٠٧ هۆله‌ندا
|