١\٦\٢٠١٣
مەڕۆ.

ھاوار تەیب
مەڕۆ
پێویستم پێتە مەڕۆ،
تا ئەبەد لامبە.
تا بتوانم
لە دوای بەرزەخیش
بە دیەکانت شاد ببمەوە.
رەند.
ئەی کەوتنى گەڵاکانى خۆشبەختیی و
واڵابوونى پەنجەرەى نائومێدیی
بۆ هەمیشە لە یۆتۆپیای تۆدا دەژیم،
تا ئەبەد پەیوەستم بە فرمێسکەکانتەوە.
رەند
کۆتاییت هێنا بە خەونەکانم
سەرابی کردە میوانم
رووناکییت گۆڕیم
بە تاریکیی.
خەندەی ئەبەدییت کردم
بە ئاوێکی لێڵ.
فرمێسکت
کردە میوانێکی ناوەخت و خۆشەویست.
رانیە
hawarteyb@gmail.com
|