مه‌ڕوماڵات.
تاریق حوسێن هه‌مه‌وه‌ندی
(ڕان) یان(ران) ووشه‌یه‌که له‌زمانی
کوردی‌دا، وه گه‌لێک مانا ده‌به‌خشێت. ئه‌م ووشه‌یه له زمانی
فارسیشدا هه‌مان شێوه؛ به‌ڵام ماناکانی سنووردارن. ده‌توانم بڵێم ئه‌م
ووشه‌یه هاوتای (Run) ئینگلیزییه‌و، که ئه‌م مانایانه ده‌دات:
کارکردن،به‌کاربردن، سه‌رپه‌ره‌شتکار،ده‌وین (ڕاکردن)، پیاده‌کردن،
هاژۆتن،ده‌رکردن، به‌سه‌ربردن و ده‌یه‌ها مانای دی، به پێێ شوێنی له
ناو ڕسته‌دا. هه‌روه‌ها له کوردیش‌دا به هه‌مان شێوه.
با بڕوانینه ئه‌م ووشانه: گۆران، چڕان، ستران،حه‌یران...هتد
(گۆ) ڕه‌گی کرداری دێرینی (گووتن) ه‌وله‌گه‌ل (ران) یه‌کیگرتووه‌و بووه
به( گۆران) . لێره‌دا( گۆران) ده‌بێت به(بکه‌ر)و به عه‌ره‌بی مانای(
ناطق یان خاطب) ده‌گه‌یه‌نێت ،وه پاش پێوه‌لکاندنی (ی)ی نیسبه‌ت ،ده‌بێت
به (گۆرانی)و به مانای(خطاب) دێت، به‌ڵام ئه‌م ووشه‌یه ،مانایه‌کی
تری گرتۆته‌خۆ،که ئه‌ویش به مانای(اغنیە) ی عه‌ره‌بی و(ترانه) ی
فارسی دێت. که ڕه‌نگه (ترانه)ش به هه‌مان شێوه‌پێکهاتبێت له (ته‌ه+ران)،
له‌وانه‌یه ناوی(ته‌ران)ی پایته‌ختی ئێرانیش له‌مه‌وه هاتبێت. ووشه‌ی(ته‌ه،ته،تاه،تا)
به مانای(نێو یان ده‌رون) دێت. پاش ئه‌وه‌ی که(ته‌ران) پیتی (ی)ی
پێوه ده‌لکێت، ده‌بێت به(ته‌رانی) ،وواتا(ده‌رونڕانی ) که مانای(ده‌ربڕینی
هه‌ستی ده‌رون) ده‌دا ، وه پاشان (ترانی) ده‌بێت به ته‌رانه.
ووشه‌ی (ته‌ه،ته، تاه،تا) ووشه‌یه‌کی کوردییه، بڕوانه( تاه وتوێ)
یان(تاو و توێ) واته:( ناو و ده‌ر)، ووشه‌ی (ته‌ه ،تاه) چه‌نده‌ها
شێوه‌ی دیکه‌ی گرتۆته‌خۆ ،وه‌ک: (تێ، تیا،پیا)، بۆنموونه: (تێی ناچێت=
ناچێته‌ناوی)، (پیایناچێت= ناچێته ناوی)،( تیای نییه+ له‌ناویدا نییه)،
وه دیسان ووشه‌ی (توێ)ش چه‌نده‌ها گۆڕانکاری به‌سه‌ر هاتووه ،وه‌ک :(توێک)
بۆ بچوککردن ، (توێکڵ) بۆبچکۆله‌کردن، توێغ، توێژ، ....هتد ، هه‌ندێکجار
،وه‌کو پاشگرو پێشگری ووشه به‌کاردێت ،وه‌ک: سه‌رتوێی ماست یان سه‌رتوێژی
ماست ،(شیرێژ)یش هه‌ر هه‌مان مانایه‌و، له( شیر+توێژ) پێکهاتووه،یان
(توێشه‌به‌ره) که پێکهاتووه له( توێ+ئاشه+به‌ره) بریتییه له په‌ڕۆیه‌ک
یان توره‌که‌یه‌ک که خواردن له(توێ)یدایه‌و، شوان له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبات
بۆشوانی. له سه‌ره‌تادا ووشه‌ی(ناو یان نێو) به‌مانای(داخل)ی عه‌ره‌بی
نه‌هاتووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌ومانایه ڕیشه‌ی داکوتاوه‌و، خه‌ریکه
ووشه‌ی(تا، ته،تاه،ته‌ه) به‌ره‌و پوکین( انقراچ) ده‌بات. له‌بنه‌ڕه‌تدا
ووشه‌ی(ناو)، ته‌نها به مانای(نامه)ی ئاوێستا و ( اسم)ی عه‌ره‌بی
هاتووه. وه ووشه‌یه‌کی تریشمان هه‌یه له (ناو)ه‌وه نزیکه ، ئه‌ویش
ووشه‌ی(ناوک)ه، که له‌عه‌ره‌بیدا بووه به(نواە) ، ئه‌م ووشه‌یه چه‌نده‌ها
ناوی تری هه‌یه ، وه‌ک : نێوک، ناف،ناڤ،ناڤک... وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی
به به( ناو)ه‌وه نییه.
(گۆ) دووباره له شوێنێکی دیکه‌دا، ناوی (گۆرانی) ده‌گریته خۆی،وه‌ک
له ووشه‌ی( گۆوه‌ند، گۆبه‌ند)دا ده‌یبینین،که پێکهاتووه له(گۆ+وه‌ند
یان گۆ+به‌ند)، لیره‌دا(به‌ند،وه‌ند) هه‌مان‌مانای(Band)ی ئینگلیزی هه‌یه
و، به‌عه‌ره‌بی (فرقە)ی پێده‌ڵێن. گۆوه‌ند، به‌وجۆره هه‌ڵپه‌رکێیه ده‌ووترێت،
که یه‌کێک گۆرانی ده‌ڵێ و، باندی هه‌ڵپه‌رکێ به‌دواییدا ده‌یڵێنه‌وه.
ئێستا ئه‌مجۆره هه‌ڵپه‌ڕکێیه به‌زۆری له ناوچه‌ی بادینان و لوڕستان
به‌دیده‌کرێت. به بۆچوونی من، زه‌ماوه‌ندیش هه‌ر به‌مشێوه‌یه دروست
بووه،که پێکهاتووه له(زه‌ما+وه‌ند). هه‌ندێ که‌س وا‌ی بۆده‌چن که،ووشه‌ی
(زه‌ما) له(زاوا)وه‌هاتووه‌و زه‌ماوه‌ند وواتا(زاوابه‌ند)، به‌ڵام به
بۆچوونی من وانییه و (زاوا) له ئاوێستادا پێیده‌ووترێت(زاماته) . (زه‌ماوه‌ند)له(زه‌ما
یان سه‌ما)ه‌وه هاتووه‌و، (زه‌ما+وه‌ند) وواتا (گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێ)،ووشه‌ی
(سه‌ما) وواته(Dance) به لوڕی هه‌مان مانای(هه‌ڵپه‌رکێ)ده‌دات،
بابڕوانینه ئه‌م په‌نده لوڕییه: چه داوڵ سی که‌ڕ، چه سه‌نگین سه‌ما
سی کور. وواتا : چ ده‌هۆڵ بۆ که‌ڕ، چ سه‌نگین سه‌ما بۆ کوێر. (سه‌نگین
سه‌ما) جۆره هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌که‌و، له فارسی‌دا بووه به (سنگین
سماع)وواته(گوێ‌گران).
(چڕان ، چه‌ڕان) که (چڕین،چه‌ڕین)یشی پێده‌ووترێت، له (چه‌ه+ڕان)ه‌وه
هاتووه، (چه‌ه)به ده‌نگی بوڵبوڵ ده‌ووترێت، بڕوانه(چه‌هچه‌هی)بوڵبوڵ،
لێره‌دا ووشه‌ی (چه‌ه) دووباره بۆته‌وه‌و، ئه‌و دووباره بوونه‌وه‌یه
له زۆر ده‌نگی باڵدارانی تردا ده‌رده‌که‌وێت، وه‌ک: گاره‌گاری مریشک،
قیڕه‌قیڕی قاز...هتد. (چڕان) جگه له‌وه‌ی که به مانای گۆرانی دێت،
به‌مانای بانگکردنیش دێت، له بنه‌ڕه‌تدا (چه‌ڕان)ی بولبوڵیش هه‌ر بۆ
مه‌به‌ستی بانگکردنه. لێره‌دا ووشه‌یه‌کی دیکه‌مان هه‌یه به‌ناوی(چراندن)
،که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌وه‌ی سه‌ره‌وه نییه، (چراندن) به
مانای(له‌وه‌ڕاندن)دێت و (چراگه) به‌مانای(له‌وه‌ڕگه) دێت ،هه‌رچه‌نده
ئێمه پێمانوایه که (چرا)و(له‌وه‌ڕ) ته‌نها بۆ ئاژه‌ڵ به‌کاردێن، به‌ڵام
ده‌توانین بۆمرۆڤیش به‌کاریان بهێنین، بڕوانه ووشه‌ی (شه‌وچرا) یان(شه‌وچه‌ره)که
ووشه‌ی(چه‌ره‌س)یش له‌مه‌وه‌هاتووه، ئه‌گه‌ربڕوانینه
(چه‌ره+سات)ده‌بینین (چه‌ره)به‌مانای خواردن دێت و، (سات)به مانای
تێکه‌ڵه دێت، که چه‌ره‌سات تێکه‌ڵه‌یه‌که له(گوێز، بادام،پسته،گوڵه‌به‌ڕۆژه...هتد)،
له زمانی کوردی‌دا چه‌نده‌ها پاشگری دیکه‌مان هه‌یه که مانای تێکه‌ڵه
ده‌گه‌یه‌نن ،وه‌ک: (وات،هات...هتد) هه‌روه‌ک له(سه‌وزه‌وات، میوه‌هات)ده‌رده‌که‌ون.
(له‌وه‌ڕ،چرا) له کاتێکدا بۆ مرۆڤ به‌کاردێت، که (ژه‌می خواردن) نه‌بێت،
به‌ڵکو(چه‌ره‌سات)بێت، شتێکی که‌م بێت و به‌رده‌وام بین له خواردنی،
ئه‌گه‌ر بڕوانینه ووشه‌ی له‌وه‌ڕ ده‌بینین پێکهاتووه له (لا+وه‌ر)
لێره‌دا (وه‌ر)به‌مانای(خۆر)دێت و (له‌وه‌ڕ) به مانای (لاخۆر)دێت.
هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه بینیمان، ترانه و گۆرانی به‌مانای ده‌ربڕینی
هه‌ست و سۆز دێن،که‌واته ڕه‌نگه(ستران)یش هه‌مان مانای هه‌بێت و، له(سوت+ران)ه‌وه
هاتبێت ، ده‌بینین که (سۆت یان سۆز) ڕه‌گی چاوگی(سووتان)ه، بڕوانه(دڵسۆز،
دڵسۆت). من پێم وایه (سۆران)یش جۆرێک بووه له گۆرانی و هه‌مان
مانای(ستران)ده‌دات و، پێکهاتووه له ( سۆ+ران)، وه (سۆ)یش هه‌مان
مانای (سۆز، سۆت)ی هه‌یه ، بڕوانه (بۆسۆ)=(بۆسوت) واته( بۆنی سووتاو)،
وه‌ک ده‌ووترێت : داخی به‌سۆم، جه‌رگی به‌سۆم ، وه‌یان له‌م دێڕه
هۆنراوه‌یه‌ی وه‌فایی، که ده‌ڵێت: شبه‌وێرانه‌ی دڵی شێواوم شین و واوه‌یلایه‌و
ڕۆرۆ ئاورێک به‌ربۆته هه‌ناووم دێته ده‌ر له هه‌ناسه‌م بۆسۆ.
(حه‌یران) من پێموایه ، پیکهاتووه له(هێ+ران) که جۆره گۆرانییه‌که
هه‌میشه ده‌نگی (هێ)ی تیا دووباره ده‌بێته‌وه، به بۆچوونی من ناوی
گوندی (هیران)یش له‌مه‌وه هاتووه، که گوندێکه ده‌که‌وێته نزیک
شاری شه‌قڵاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر. وه هه‌روه‌ها جۆره
گۆرانییه‌کی که‌ڵهوڕیش هه‌یه که پییده‌ڵین (هۆره) من پێم وایه ئه‌میش
له بنه‌ڕه‌تدا(هۆران) بووه‌و، گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه‌و بووه به
(هۆره)، ئه‌گه‌ر بڕوانین ده‌بینین ئه‌میش هه‌میشه ده‌نگی (هۆ) ی تیا
دووباره ده‌بێته‌وه.
(ڕان)یان(ران) له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها ووشه‌ی دیکه دێت، وه‌ک:مێڕان،
گاڕان،په‌زڕان، حوکمڕان،که‌شتیڕان،دۆڕان، کامه‌ڕان ، که پێکهاتووه له
(کامه+ڕان) که به‌مانای (سعادە)ی عه‌ره‌بی دێت، (کامه) له
ئاوێستادا به‌مانای خواست یان ئاره‌زوو دێت. ووشه‌ی دۆڕان که
پێکهاتووه له (ده‌و+ڕان) ، لێره‌دا( ده‌و)بریتییه له ڕه‌گی
چاوگی(ده‌وین) که به مانای ڕاکردن دێت ، وه ووشه‌ی دۆڕان به
مانای(هزیمە)ی عه‌ره‌بی دێت . (ده‌وین) ووشه‌یه‌کی جوانی کوردییه‌و، به‌داخه‌وه
خه‌ریکه به‌ره‌و پوکین ده‌چێت، له جیاتی ئه‌مه ووشه‌ی(ڕاکردن)یان(ڕه‌ڤین)به
کاردێت که هه‌ردووکیان هه‌ڵه‌ن. ڕاکردن بریتیه له (ڕا+کردن) که(ڕا)ووشه‌یه‌کی
فارسییه‌و مانای(ڕێ) ده‌گه‌یه‌نێت، به‌کوردی ده‌بێت به (ڕێکردن)، وه
(ڕه‌ڤین)یش بریتییه له (ڕه‌ڤ+ین) یان(ڕه‌و+ین) وواتا(ڕۆیشتن). (ده‌وین)
چه‌نده‌ها ووشه‌ی دیکه‌ی گرتۆته‌خۆ، وه‌ک: (ده‌وده‌وان یان ده‌وده‌وین)که
به مانای(هرولە)ی عه‌ره‌بی دێت، وه( هه‌ڵه‌ده‌وان یان هه‌ڵه‌ده‌وین)
وواته به هه‌ڵه‌شه‌یی ڕاکردن.
(مه‌ڕ) له بنه‌ڕه‌تدا ناوی(مه) یان (مێ) بووه،که ئه‌ویش له‌وانه‌یه
له مێینه‌ی( کاوڕ)ه‌وه هاتبێت، بڕوانه ووشه‌ی(مێگه‌ل)، یان که ده‌ووترێت:
ئه‌وه‌نده بێده‌سه‌ڵاته،ئه‌ڵێی مێی پێغه‌مبه‌ره، وه‌یان کورتکراوه‌ی(مه‌یشه)یه
که له ئاوێستادا به مانای (مه‌ڕ) دێت. (مه) یان (مێ) له‌گه‌ڵ
پاشگری (ڕان) یه‌کیگرتووه‌و، بووه به(مه‌ڕان) یان (مێڕان) لێره‌دا (ڕان)
به‌مانای (هاژۆتن) یان(ئاخوڕین) دێت و (مه‌ڕان) یان(مێڕان) به‌مانای
شوانی (مه) یان(مه‌ڕ)دێت ، هه‌روه‌ک (گاڕان)که به‌مانای شوانی (گا)دێت.
له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌زۆری ناوی(مه) له‌گه‌ڵ(ڕان) هاتووه ، ووشه‌ی(مه)
پیتی(ڕ)ی گرتۆته‌خۆو، بووه به(مه‌ڕ) ، زۆر که‌س واده‌زانن که (مه‌ڕان)
پێکهاتووه له دووبڕگه‌ی(مه‌ڕ+ان).
(مه‌ڕ)و(ڕان) به‌شێوه‌یه‌ک ئاشنابوون، که به‌بێ یه‌کدی هه‌ڵناکه‌ن،وه‌ک:
ڕانه‌مه‌ڕ،لێره‌دا ڕان به‌مانای کۆمه‌ڵ دێت و (ڕانه‌مه‌ڕ) جێی(مێگه‌ل)ی
گرتۆته‌وه، هه‌ندێجار خودی(ڕان) به‌مانای(ڕانه‌مه‌ڕ) دێت، بۆنموونه
ده‌ووترێت گورگ له ڕانه‌که‌ی داوه،یان ڕانه‌که هاته‌وه...هتد.
(مه‌ڕ) پێش ئه‌وه‌ی که پیتی(ڕ) بگرێته‌خۆی و، به پاشگری (ڕان)
ئاشنابێت ، له‌گه‌ڵ پاشگری(ڵات) یه‌کی گرتووه‌و، زاراوه‌ی(مه‌ڵات)یان(مێڵات)ی
پێکهێناوه‌و، پاشان بووه به(ماڵات)و (مه‌هلات)یشی پێده‌ووترێت،من وا‌ی
بۆده‌چم که ناوی(وه‌لات)یان(وڵات)یش له‌مه‌وه هاتبێت، ئه‌ویش به
گۆڕانی ده‌نگی (م) بۆ ده‌نگی (و).
دیسان (مه‌ڕ) له‌گه‌ڵ (ماڵات) یه‌ک ده‌گرن و ، زاراوه‌ی(مه‌ڕوماڵات)
پێکدێنن ،لێره‌شدا (مه) وه‌ک له سه‌ره‌وه بینیمان پیتی(ڵ)ی (ڵات) ده‌گرێته
خۆ،ده‌بێت به(مه‌ڵ) یان(ماڵ). پاشگری(ڵات) له‌ناو زۆر ووشه‌ی دیکه‌دا
ده‌رده‌که‌وێت، وه‌ک (ئێڵات)یان(خێڵات) که له فارسی‌دا بووه به(ایالات)و
له عه‌ره‌بیدا بووه به (ولایات)که له‌و که ناوی(ولی)و(والی)یش له‌مه‌وه‌هاتووه،
هه‌روه‌ها (دا‌و) له‌گه‌ڵ(ڵات)یه‌کده‌گرن و زاراوه‌ی (داوڵات) یان( ده‌وڵه‌ت)
پێکدێنن، که له‌فارسیدا ده‌بێت به(دولت) و له عه‌ره‌بیدا ده‌بێت به
(دولە) . (دا‌و) به‌مانای ئاژه‌ڵی ماڵی وه‌ک(مه‌ڕو بزن) دێت، که به‌فارسی(دام)ی
پێ ده‌ووترێت، بڕوانه(داویاری) و(دامیاری) .
لێره‌دا ده‌بینین، ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسمان کردن،هه‌مووی به‌مانای
مه‌ڕ دێن ، وه‌ک ده‌ووترێت: ڕانه‌که هاته‌وه، ده‌وڵه‌ته‌که هاته‌وه،
ماڵاته‌که هاته‌وه، یان(مه‌ڕانه) ئه‌وباجه‌ی که مه‌ڕدار ده‌یدات
پێیده‌ووترێت(ماڵانه)وبه‌عه‌ره‌بی پێیده‌ڵێن(مالیات).وه‌ک ده‌بینین له
بواری بازرگانیدا (مه‌ڕ)بایه‌خێکی زۆری هه‌بووه،که به (ده‌وڵه‌ت)و(ماڵ)
ناوبراوه، بێگوومان ماڵیش له عه‌ره‌بیدا بووه به(مال) واته(پاره)،
هه‌روه‌ها زاراوه‌ی(مولک)و(مالک)و(ملک)و(مملکە)یش له‌مه‌وه هاتوون.
وه‌ک ده‌بینین که، زاراوه‌ی(ماڵ) هه‌رچه‌نده که ئه‌مڕۆ ،به‌مانای(خانوو)
جێی خۆی کردۆته‌وه له زمانی کوردی‌دا، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا به
مانای (مه‌ڕ)هاتووه، با بزانین زاراوه‌ی(ماڵپه‌ڕ) مانای چییه؟ ده‌بینین
پێکهاتووه له(ماڵ+په‌ڕ) لیره‌دا (ماڵ) به‌مانای مه‌ڕدێت و(په‌ڕ)یش ڕه‌گی
چاووگی کرداری(په‌ڕین)ه. زاراوه‌ی(ماڵپه‌ڕ)نه‌ک هه‌ر هه‌ڵه‌یه ، به‌ڵکو
به‌هیچ شیوه‌یه‌ک به مانای(Website) ناگه‌یه‌نێت.خۆ ئه‌گه‌ر ڕاستیش
بێت و (په‌ڕ) به‌مانای(په‌ڕه‌بێت)،ئه‌وا به‌مانای(Webpage) دێت.
ئه‌گه‌ر بڕوانینه ووشه‌ی(ته‌ون) ده‌بینین پێکهاتووه له(تا+هۆن)واته
هۆنینه‌وه‌ی تا، لێره‌دا(تا) به‌مانای(تار) یان(تاڵ)دێت، ئه‌گه‌ر
بڕوانینه (تار)ی جاڵجاڵۆکه) ده‌بینین له‌گه‌ڵ (تا)دا هیچ جیاوازییه‌کیان
نییه، که‌واته زاراوه‌ی (ته‌ون) ده‌کرێت بۆ هۆنینه‌وه‌ی تاری
جاڵجاڵۆکه‌ش به‌کاربێت.وه به‌رامبه‌ر ده‌بێت له‌گه‌ڵ(Spiderweb)و ده‌بینین(Web)
به‌مانای (ته‌ون) دێت و، ووشه‌ی(گه) به‌مانای(شوێن)دێت، (ته‌ون+گه)
که ده‌بێت به (ته‌ونگه)مانای (Website) ده‌دات به ده‌سته‌وه.
نیوجه‌رسی
25/01/ 2009
naziar@verizon.com
|