په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٩\٢٠١٥

مەرزیە فەریقی؛ کودەتایەک لە گۆرانی ژناندا.
- بۆ ساڵیادی مەرگی ھونەرمەندی نەمر (مەرزیە فەریقی) -


نەجم محەمەد     


پێش ئەوەی بچمە نااو بابەتەکەمەوە حەزدەکەم ئەوە بڵێم کەئەمە وەسف وستایشی دوای مەرگ و نەمانی ھونەرمەند نیە بەڵکو ڕاستیەکە کە ھونەرمەند ھەتا خۆشی لەژیاندا بوومن ھەستم بەم ڕاستیە کردووە وھەستم بەگەورەیی مەرزیە فەریقی کردووە وچەندین جار بابەتم لەسەر مەرزیە نووسیوە و بڵاوکردۆتەوە ئەو دەمەی کەخۆی ھێشتالەژیاندا بووەھەتا جارێکیان خۆم لە نزیکەوە یەکێک لە وبابەتانەی کەلەسەرم نووسیبوولەنزیکەوە خۆم پێشکەشم کردوو دامە دەستی زۆر سوپاسی کردم و زۆریشی پێ خۆشبوومن ئەو دەمەو ئیستاشی لەگەڵ بێت مەرزیەم بە قوتابخانەیەکی تایبەت زانیوە وپێم وایە کودەتایەکی جوانی کرد لە گۆرانی ژناندا.


دیارە خاتوو مەرزیەی نەمرجیاواز لە ھونەرمەندە ژنەکانی پێش خۆی و دوای خۆی بیری دەکردەوە و گۆرانی دەوت وھونەری دەکردگۆرانیبێژە ژنەکان لە ڕابووردوو داوئێستاشی لەگەڵ بێت بەئیحساسێکی پیاوانەوە گۆرانیان دەوت ووەک پیاو گۆرانیان دەوت ووەک پیاو مخاتەبەی ژنیان دەکرد لەگۆرانیەکانیاندا واتە ئەمانیش وەک پیاو گۆرانیان دەوت بەبەژن و باڵا و لێو وپرچ و ھتد ژنداوەک پیاو ئیحساسیان بەیان دەکرد بۆژن کەئەمەش کارێکی نەگونجاوە ئەمەڕێک وەک ئەوە وایە کەپیاو گۆرانی بڵێت بەسەر سمێل وکڵاو جامانەی پیاودابەڵێ لێرەدا مەرزیە دێت و ئەم کۆت وبەندە دەپسێنێت وئەو ڕێچکەیە دەشکێنێت کەژن بەئیحساسی پیاوانەوە گۆرانی بڵێت.


ئەو لەوبوارەدا کودەتایەک دەکات بەئیحساسێکی سادقانەی ئینسانیانەی ژنەوە گۆرانی دەڵێت ولەگۆرانیەکانیدا مخاتەبەی پیاودەکات نەک ژن بۆ نموونە لەگۆرانی (ئەی بێنن بێنن کەژاوە بێنن دەڵێ ئەو کوڕەمنداڵە ودڵی مەشکێنن نەک ئەو کچە منداڵە ودڵی مەشکێنن) لێرەدا مەرزیە وەک نوسراوی ئاسمانی سەیری تیکستی فۆلکلۆری ناکات وبەپیرۆزو نەگۆڕی نازانێت و دێت دەسکاری دەکات ئەوی بەلای مەرزیەوە گرنگە وپیرۆزو گەورەیە بەھای مرۆیی ژنە دیارە مەرزیە ھەرلەخۆڕاو ولەڕێگەی سوتفەوە ئەم کارەی نەکردووە بەڵکو ئەو زۆر ئاگایانەو ھوشیارانە ئەو کارەی کردووە ئەو خاوەنی فەرھەنگ وئایدیاو بیرکردنەوەیەکی جوانی ئینسانی بوو ئەو زۆر باش سیستەمی پیاو سالاری ناسیوە زۆر باش فەرھەنگ وکلووتوری کۆنەپەرستانە و دواکەوتوانەی کۆمەڵگای ناسیوە وئەو بۆخۆی فیمینیستێکی چالاک وھوشیاربوو وخاوەن باکگراوندێکی باشی ڕۆشنبیری بوو لەو مەیدانەدا ھەڵوسوڕاو خەباتکاری مافەکانی ژن بوو وبۆخۆی خاوەنی چەند بەرھەمێکی ھونەریە کەباس لەستەم وچەوسانەوەی ژن دەکات وباس لە ووشیارکردنەوەی ژن دەکات.


.مەرزیە زۆرباش خۆی ناسیبوو وەک ئینسانێکی خاوەن بەھاو کەسایەتی دەیڕوانیە ژن..لای ئەو ژن بەھا بوو نەک کاڵا ولەش و سیکس لای ئەو ژن پلەیەکی بەرزی ئینسانی ھەبوو نەک پلە دوویی لەبەرابەر پیاودا ئەو خەباتی بۆ یەکسانی نێوان ژن وپیاو دەکرد نەک بۆ سەنگەرگرتنی ژن وپیاو یەکتری ئەو بەپیاو ژنی دەگوت دەبێ سەنگەر لەسیستەمی پیاوسالاری وفەرھەنگی کۆنەپەرستانە بگرن نەک لەیەکتری ئەمەش لەھونەرەکەیدا ڕەنگی دابوویەوە بەڵێ ئەمە خاڵی جیاوازی مەرزیە یە لە گەڵ گۆرانیبێژە ژنەکانی دی ئەمەیە ڕچەشکێنی وتابۆشکێنی وکودەتاکەی مەرزیە بەداخەوە لەگەڵ ڕیزو حورمەتمدا بۆ ھەموو گۆرانیبێژە ژنەکان چ ئەوانەی ڕابردوو چ ئەوانەی ئێستا چ ئەوانەی ماون چ ئەوانەی کۆچی دواییان کردوە ھونەرو توانایی ھونەری وھاتنە مەیدانیان بەرز دەنرخێنم بەڵام بەداخەوە کەسیان وەک مەرزیە تەوزیفی ژنیان لە گۆرانیەکانیاندا نەکردووە وبەو ئیحساسەی مەرزیەوە گۆرانیان نەوتووە خۆ گۆرانی ژنان ھەرئەوە نیە تۆ ڕەگەزی مێ بیت و دەنگێکی ناسکی ژنانەت ھەبێ و جل و بەرگێکی جوانی ژنانەت لەبەردابێت وخۆو ڕازاندبێتەوە وپرچت بەردابێتەوە ولارولەنجەیەکی ژنانەی بۆبکەیت تەواو تۆ ئیتر بڵێت بەئیحساسێکی ژنانەوە گۆرانی دەڵێم ئەمە بەتەنیا بەس نیە وپێوەر نیە ئەوەی زۆر گرنگە لەپاڵ ئەمانەدا ئایدیاو بیرکردنەوە وفەرھەنگی ئینسانیە ..ھەڵبژاردنی تیکستە کەدوور بێت و خاڵی بێت لە ھەڵاواردن و سوکایەتی کردن بەژن و وێنا کردنی ژن وەک کاڵا و لەزەت وسیکس و لەش وخاڵێکی زۆر گرنگتر ھەیەئەویش ئەوەیە کە گۆرانیبێژی ژن وەک مەرزیەدەبێ خۆی باش بناسێت و خۆی وەک کاڵاولەش نەبینێت و نمایش نەکات لە گۆرانی و کلیپەکانیدا بەداخەوە ئێستا ھەندێک لە گۆرانیبێژە ژنەکان لە کلیپ و گۆرانیەکانیاندا وەک کاڵاو لەش و سیکس خۆیان نمایش دەکەن...بەداخەوە ھەندێ لە و کلیپانە لە نمایشی جل و بەرگ و ریکلامی شامپۆوعەتر وگرتەی ووروژاندنی سیکسی دەچن نەک کاری ھونەری بەداخەوە ئەمە گەورەترین کارەساتە کەھونەرمەندێکی ژن ئەوەندە ھوشیاری نەبێت خۆی وەک کاڵاو سیکس ببینێت و ھەمان تیڕوانینی سیستەمی پیاوسالاری و نیزامی سەرمایەداری ھەبێت بۆخۆی وەک ژنێک بەڕاستی جوانی ھونەرو پیشکەوتن و تازەگەری ھونەر ئەوە نیە تۆ خۆت ڕووت کەیتەوە ونمایشی جەستەی خۆت بکەیت بەڵکو جوانی وپێشکەوتن وتازەگەری وداھێنان ئەوەیە کەتۆ یاخی بیت لە و سیستەمەولەو فەرھەنگە کۆن وداواکەوتوە وڕەچەشکێنی بکەیت ولەھونەرەکەتدا بەھاو ڕێزو حورمەتی ئینسانی بۆژن بگیڕیتەوە وبدەیتەوە بەژن وژن وەک ئینسانێکی خاوەن ئیرادەو توانایی نمایش بکەیت نەک ھەمان فەرھەنگی نائینسانی سیستەمی سەرمایەداری و پیاو سالاری نمایش کەیتەوە.


بەڵێ مەرزیە لەھونەرەکەیدا حورمەت و ڕێزو بەھاوئیرادەی ئینسانی بۆ ژن گەڕاندەوە ونمایش کرد تۆ گوێ لە گۆرانیەکانی بگرن تەماشای کلیپەکانی بکەن وگوێ لە تێکستی گۆرانیەکانی بگرن بزانن یەک شت دەبین و دەبیستن کەمەرزیە وەک کاڵا ولەش خۆی نمایش کردبێت ؟! بۆیە داواکارم ھونەرمەندە ژنەکان ڕێچکەی مەرزیە بگرن و سوود لە قوتابخانە فەرھەنگی و فیمینستی و ھونەریەکەی وەربگرن دیارە من لەگەڵ تازەگەری وپێشکەوتن وستاتیکای ھونەری وئازادی پۆشینی جل وبەرگدام بەڵام ئەوەی ئەو کۆمەڵە گۆرانیبێژانە دەیکەن ناچێتە ئەم خانەیەوە بەڵکو دەچێتە خانەی تەماشاکردنی ژن وەک کاڵا نەک بەھا ئەمەش جۆرێکە لە ستەم بەرامبەر بەژنان لەلایەن ژنان خۆیانەوە وئەمەش خزمەتێکی گەورەدەکات بەمانەوە وگەشەکردنی فەرھەنگ وسیستەمی کۆنەپەرستانەی پیاو سالاری وکۆت وبەندکردنی زیاتری ژنان وچەوساندنەیان وشێواندنی پەیامی ڕاستەقینەو ستاتیکی ھونەر کەپەیامێکی ئینسانیە..
 

ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک