٩\٢\٢٠١٠
مه‌سعوود بارزانی
له نێوان که‌سایه‌تییه‌کی به‌هێز و هه‌ڵوێستی بێهێزدا.

موحسین جوامێر
مه‌سعوود بارزانی، بێجگه له‌وه‌ی له‌ڕووی ڕه‌سمییه‌وه وه‌ک سه‌رۆکێکی
هه‌رێم دانی پێدا هێنراوه، هاوکات وه‌ک که‌سایه‌تییه‌ک هه‌م کوڕی سه‌رکرده‌یه‌کی
مێژوویی کورده، هه‌میش وه‌ک سه‌رۆکی گه‌لێک که خاوه‌ن مه‌سه‌له‌یه‌که،
سه‌یری ده‌کرێ و له‌م پێودانگه‌وه بایه‌خی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه.
بۆیه ده‌کرێ بوترێ له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه وه‌ک سه‌رۆک ده‌وڵه‌تی
وڵاتێک ڕووی تێ ده‌کرێ، ئه‌مه‌ش زۆر له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی کوردستان
بووه و ده‌بێ، به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه ناسکه‌ی کێشه‌ی کوردی پێدا
تێپه‌ڕ ده‌بێت. هه‌ر بۆیه ده‌بینین ده‌ستپێشخه‌ری له چاره‌سه‌ریی
پرسی کورد له تورکیا؛ به که‌ناڵی سه‌رۆکی هه‌رێمدا تێپه‌ڕ بوو، به‌ده‌ر
له‌و کۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی هاتنه پێش ڕه‌وته‌که، که ئه‌مه‌یان پێوه‌نده
به ڕه‌وشی ناوخۆی تورکیا و ئه‌و هۆکاره مێژووییانه‌ی به میرات ماونه‌ته‌وه
و بڕوا ناکرێ ئاوه‌ها زوو ماڵئاواییان لێ بکرێت.
به‌ڵام به‌سه‌رێکی تر، ده‌بینین هه‌ڵویستی مه‌سعوود بارزانی و خه‌مساردی
و کاردانه‌وه‌کانی به‌رانبه‌ر ڕووداو و پێشهاته ناسکه‌کان که چاره‌نووسی
کورد و کوردستانیان پێوه به‌نده، له ئاستی پێویستدا نین و له‌گه‌ڵ
ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ی وه‌ک قه‌ڵغان تێی ده‌ڕوانرێ، هه‌رگیز ناگونجێن..
ئه‌مه‌ش له چاره‌سه‌رنه‌کردنی یان لاوازینواندن له زۆر هه‌ڵوێستدا؛
به‌رجه‌سته ده‌بێ، نه‌ک ته‌نیا له کاتی ئێسته‌دا، بگره هه‌ر له‌و
ساوه که کورد خۆی کوێخای عێراق بوو و به‌ڕهه‌ڵستی به‌توانای که‌م
بوون. باشمان له‌بیره، زۆر له سه‌رکرده‌کانی ئێسته‌ی به‌غدا که خه‌ریکه
کلکیان له کورد قیت ده‌که‌نه‌وه، ئه‌و وه‌خته مه‌منوون بوون دوو سه‌عات
له‌گه‌ڵ بارزانی دانیشن و وێنه‌یه‌کی له‌گه‌ڵدا بگرن.
یه‌ک له‌و خاڵانه‌ی ده‌با مه‌سعوود بارزانی له کاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری
به‌غدا ڕه‌فزی بکردایه، مادده‌ی 142 بوو که بیدعه‌ی سوننه‌کان بوو و
له وێنه‌ی نارنجۆکێک بوو بۆ هه‌ر خاڵێکی له داهاتوودا له به‌رژه‌وه‌ندیی
کوردا بێ، به‌تایبه‌تی که‌رکووک، بگره هه‌تا بۆ سیسته‌می فیدڕاڵی و هه‌رێمه‌کانیش،
چونکه سوننه خۆڕسک عاشقی حوکمی مه‌رکه‌زی و شه‌یدای تاکڕه‌وین.. ئه‌وه‌ی
که ئه‌وساش تێبینیی ده‌کرا، ئه‌وه‌بوو، کاتێ بارزانی له هه‌ولێر بوو،
هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌کرد، هه‌ر که ده‌گه‌یشته به‌غدا چۆکی شل و ده‌سه‌وسان
ده‌بوو و له ئه‌نجامدا شاندی کوردی نه‌رمیی ده‌نواند و ( هه‌بوو )مانی
لێ ده‌کرد به ( نه‌بوو ).. ئه‌م بێخه‌مییه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم، ته‌نانه‌ت
له ده‌رکردنی ده‌ستووری کوردستاندا، که‌وته به‌ر چاو و دیده..به‌نده
هیچ به دووری نازانم، ئه‌گه‌ر له داهاتوودا بویسترێ ده‌ستوور ده‌نگی
له‌سه‌ر بدرێ، نه‌ک ئۆباما، بگره زۆر له‌و خوارتر قه‌ده‌غه‌ی بکا،
چونکه ئه‌گه‌ر حوکمداری کورد، به ته‌له‌فۆنێکی بێی هیچ زه‌مانه‌ت و
گه‌ره‌نتی، ئاوه‌ها به‌له‌ز خۆی بهاوێته باوه‌شی قه‌ده‌ری ئه‌وانیدیکه‌وه؛
دراوی کورد له بازاڕی به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێزاندا بێبره‌و ده‌بێ و داده‌شکێ،
چ له به‌غدا بێ و چ له واشنتۆن و نیۆیۆڕکێ. بێجگه له که‌مته‌رخه‌میکردن
له چاره‌ی مه‌سه‌له‌ی زمانی یه‌کگرتوو که خه‌ریکه ببین به دوو قه‌ومییه‌تی
ڕێک زمان جودا و ته‌نیا چه‌مکی به‌کوردیبوونیش قه‌ڵه‌ش و درزی تێ بکه‌وێت.
به‌خوێندنه‌وه‌ی خۆم، ئه‌و هاوپه‌یمانییه ڕووکه‌شه‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی،
نه‌ک هیچ که‌ڵکێکی بۆ کوردستان نه‌بووه، به‌ڵکوو کاره‌ساتێک بوو. ده‌کرێ
بوترێ ئه‌و کاکه‌وبراله‌یه له قۆنته‌راتی دوو کۆمپانیای هاوبه‌ش و
هاوبه‌رژه‌وه‌ندیی ماددی بترازێ، هیچی دیکه نه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌مێکه سه‌ریان ده‌رکردووه.. واته ئه‌گه‌ر وه‌ک
دوو حیزبی ئازاد، کاریان بکردایه و ململانێ‌یان هه‌بایه، له‌وانه بوو
هه‌ر هیچ نه‌با له شکست و نسکۆی گه‌وره به‌دوورتر ده‌بووین.. هه‌روه‌ها
هه‌بوونی مام جه‌لال له به‌غدا، له‌ڕووی هه‌ڵوێسته‌وه، وه‌ک شه‌ریکێکی
دژ به هه‌ولێر که‌وته کار، نه‌ک وه‌ک هاوکارێک، به‌ده‌لیلی ئه‌وه‌ی
هه‌تاکوو ئێسته هیچ ڕۆڵێکی ئه‌رێنیی نه‌بووه بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد..
تاکه کارێ که ئه‌و وه‌ک نوێنه‌ری کورد له به‌غدا تا ئێسته کردبێتی،
ئه‌وه بوو، پاش ( ئه‌رێ ) یه‌که‌ی مه‌سعوود بارزانی بۆ داوای ئۆباما و
دیاری کردنی 6 ی مارتی 2010 بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه بۆنه‌یه‌کی شوومه له مێژووی کوردا؛ مام جه‌لال
مافی ڤیتۆی به‌کار هێنا و له‌باتیی ئه‌و ڕۆژه کردیان به 7 ی مارت،
بێی ئه‌وه‌ی یه‌کێ پێی بڵێ ئاخر مامه 6 ی کانوونی دووه‌می 2009
جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی نییه له‌گه‌ڵ 6 ی مارتی 1975 دا، به‌ڵام ئاسه‌واره‌کانی؛
دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان و بچووکبوونه‌وه‌ی قه‌واره و ده‌سه‌ڵاتی کورد له
په‌رله‌مانی به‌غدا؛ سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن!
ئه‌مڕۆ که پارتی و یه‌کێتی دووباره بوونه‌ته‌وه به برابه‌شی یه‌کتر
و له‌وانه‌یه ناز به‌سه‌ر خه‌ڵکیشدا بکه‌ن تا ده‌نگیان پێ بده‌ن، ئه‌مه‌ش
هه‌ڵه‌یه‌کی دیکه‌یه و چه‌ندباره ده‌بێته‌وه.. هه‌ر بانگه‌شه و
دروشمێک به‌رز بکرێته‌وه، نابێ خه‌ڵکی فریوی پێ بخوا، چونکه له حه‌وت
ساڵی ڕابردوودا، له ( هه‌ره‌سی 6 ی کانوونی دووه‌می 2009 ) به‌ولاوه،
هیچ ده‌سکه‌وتێکی دیکه‌یان نه‌بووه..بگره، به حوکمی ئه‌وه‌ی ژیانی
سیاسیی مام جه‌لال به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێ و یه‌کێتی بێپسانه‌وه ڕووی
له لاوازی و ژاکانه، بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد باشتر بوو پارتی له‌گه‌ڵ
حیزبی دیکه‌دا هاوپه‌یمان بایه، هه‌ر هیچ نه‌با بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆحێکی نوێ
بکرایه‌ته به‌ر جه‌سته‌ی بزاڤی کوردایه‌تی و جارێکی دیکه ئه‌م میلله‌ته
به‌قوربانی هه‌ڵوێستی بێهێزی سه‌رکرده نه‌کرایه.
mohsinjwamir@hotmail.com
|