١\٩\٢٠١٠
مه‌سعود بارزانی سی و یه‌کی ئابی قه‌بوڵ کرد.

رێبوار هه‌مه‌وه‌ندی
چوارده ساڵه نه برینی ئه‌م گه‌له سارێژ بووه و نه خوێنی جه‌رگی
دایکانی شه‌هیدانی سی و یه‌کی ئاب ڕاوه‌ستاوه و نه منداڵه بێ باوک
کراوه‌کانی سی و یه‌کی ئابه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی ئه‌م ڕۆژه شومهیان
له یاد چووه ، مێژووی هه‌موو میلله‌تێک بێ گومان بێ نه‌هامه‌تی و
دوور له خیانه‌ت نه‌بووه ، به‌ڵام باوه‌ڕ ناکه‌م هیچ مێژوو نوسێک یان
لێکۆڵه‌وه‌رێک بتوانێت ئه‌و خیانه‌ته‌ی مه‌سعود بارزانی له سی و
یه‌کی ئابدا له کوردی کرد له دووتۆی په‌رتوکی مێژووی میلله‌تێکی تردا
به‌دیبکات ، له سیاسه‌تدا پاساو هێنانه‌وه بۆ هه‌نگاوه‌کانی سیاسه‌ت
له وانه‌یه گونجاو بێت ، له سیاسه‌تدا و له شه‌ڕیشدا ئاداب و
نه‌ریتێکی تایبه‌ت هه‌یه که هه‌رگیز که‌سانی خاوه‌ن که‌رامه‌ت ده‌ست
به‌رداری نه‌بوونه ، له زۆر کاره‌ساتی مێژووی شه‌ڕی کۆن یان مۆدرێندا
که دوو هێز ڕوبه‌ڕوی یه‌کتر بونه‌ته‌وه ڕێزیان له قاره‌مانه‌کان
گرتووه و زۆرجاریش بهخشبهر بوونه ، پێیان له‌نگ بووه که که‌سانی
جوامێر بکوژن یان ڕاده‌ستیان بکه‌ن ، به‌ڵام مه‌سعود بارزانی قانونی
هه‌موو ڕێیاساکانی شکاند و ته‌ڕ و ووشک و جوامێر و نا جوامێری کرده
قوربانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی.
په‌ندێکی پێشینانی کورد هه‌یه له باره‌ی ئه‌م جۆره که‌سانه‌وه که
بێ شه‌رمن و بێ ئابڕو و گوێنه‌دانه که‌سایه‌تی و ده‌وروبه‌ری و
گوێنه‌دانه به‌ها مرۆیه‌کان .. په‌نده‌که ده‌ڵێت { ئه‌و ئیتر
گوێناداته هیچ شتێک چونکه ئاره‌قه‌ی ناوچه‌وانی تکاوه } ، هه‌ڵبه‌ت
وه‌ک نوسه‌رێک نه‌ده‌بوایه وا بڵێم به‌ڵام مه‌سعود بارزانی ڕێگا
چاره‌یه‌کی تری له به‌رده‌ماندا نه‌هێشتۆته‌وه ، ئێمه هه‌رگیز 36
شه‌هیده‌که‌ی بنکه کولتورێکهی هه‌ولێر که باکوری بوون له بیر
ناکه‌ین هه‌روه‌ها هه‌رگیز .. هه‌رگیز سی و یه‌کی ی ئابیش ، ئه‌م 2
کوشتاره به ئیمزای خودی مه‌سعود بارزانی ئه‌نجام دراوه ، هه‌ردوکیشی
دژ به کورد ، سی و یه‌کی ئاب مێژوویه‌کی پڕ شه‌رمه‌زاری و سه‌ر شۆڕی
خودی مه‌سعود بارزانییه ، سه‌دامی جانه‌وه‌ر بۆ مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات به چه‌کی خۆی و به پیاوه‌کانی خۆی دوژمنه‌کانی له
ناودهدا ، به‌ڵام مه‌سعود بارزانی نه‌ک به چه‌ک و پیاوه‌کانی خۆی
به‌ڵکو هێزی دوژمنی بۆ کوشتنی کورد به‌کارهێناوه ، مێژوو شاهیده که
میتی تورک له شه‌ڕی کوشتارێتی هه‌ڤاڵانی pkk له هه‌ولێر شانبه‌شانی
پێشمه‌رگه‌کانی مه‌سعود بارزانی به‌شدار بوونه ، له سی و یه‌کی ئابیش
توانی به ئاشکرا و به ڕۆژی ڕووناک به‌بێ سڵمینه‌وه له مێژوو .. له
کورد .. له که‌رامه‌تی مرۆیی و جه‌نگاوه‌ریش هێزی سه‌ربازی سه‌دامی
هێنایه هه‌ولێر تاکو کوردی پێ بکوژێت ، نێچیر و موسعود و مه‌سرور
هه‌رچه‌نێک بکه‌ن له هه‌ولێر گوندی نوێ دروست بکه‌ن .. ئاپارتمانی نوێ
هه‌ڵبچنن .. سوپه‌رمارکێتی مۆدرێن بکه‌نه‌وه خه‌ڵکی هه‌ولێر و گه‌لی
کورد به گشتی ده‌بابه‌کانی سهدمایان له یاد ناچێت له‌به‌رده‌م
په‌رله‌مانی هه‌ولێردا.
له به‌رنامه‌کانی کوردستان tv زۆرجار به‌رنامه‌ی دێکۆمۆنتاری
له‌باره‌ی مه‌لا مستافاوه نمایش کراوه ، که ناوی لێده‌نێت خه‌باتی
پڕ سه‌روه‌ری و مێژووی پڕ سه‌خت و ڕاستی ، ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی و
خودی ئه‌ندامانی پارتیش ئه‌وه‌نده باوه‌ڕیان به مێژوو هه‌بوایه
ده‌بێت مێژووی ده‌سته سووره‌کانی مه‌سعود بارزانی بکه‌نه به‌رنامه‌ی
دێکۆمانتاری ، ئه‌گه‌ر مێژوویه‌کی پڕ سه‌روه‌ری و سه‌ختی ڕۆژگار
له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بوونی هه‌بێت که له‌لایه‌ن منه‌وه جێی بڕوا
نییه ده‌بێت ئه‌مه‌ش بزانن که له‌لایه‌ن ئێمه‌شه‌وه مێژووی پڕ
خیانه‌ت و نه‌هامه‌ت و ماڵی وێرانی کورد هه‌یه که له‌لایه‌ن خودی
مه‌سعود بارزانییه‌وه نوسراوه‌ته‌وه.
سه‌دامی دیکتاتۆر له‌سه‌ره مه‌رگدا له‌به‌رده‌م په‌تی سێداره‌دا
قسه‌کانی شیعه‌کانی پێ هه‌زم نه‌کرا ، توانی وه‌ڵامیان بداته‌وه و
پێیانی گووت ئه‌و کاره‌ی ده‌یکه‌ن پیاوه‌تی نییه ، هه‌ربۆیه چاوه‌ڕێم
ڕۆژێک موسعود بارزانی ئه‌م قسانه‌ی ئێمه‌ی پێ هه‌زم نه‌کرێت و وه‌ڵامی
ڕاستیمان بداته‌وه.
ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی سه‌دام ئاسا ئه‌م قسانه‌ی ئێمه‌ی پێ هه‌زم
ناکرێت ده‌بێت مه‌ردانه بێته وه‌ڵام و وه‌ک سه‌دام ئاسا بێته قسه‌و
بڵێت من ئه‌م کاره‌م کردووه و ئاماده‌ی هه‌موو سزایه‌کم به‌ڵام توخوا
ئه‌وه‌نده قسه‌ی ناشرینم پێمهڵین.
ئه‌ی مه‌سعود بارزانی ئه‌گه‌ر ئازای وه‌ره دادگا و مه‌ردانه سه‌دام
ئاسا به‌ره‌و په‌تی سێداره هه‌نگاو بنێ.
هیوادارم ئه‌و ڕۆژه ده‌بینین.
ماڵپه‌ڕی رێبوار هه‌مه‌وه‌ندی
|