٢٨\٣\٢٠١٠
مهسعود حهسهن:
دادگای سویسرا پێ ڕاگەیاندم سەرۆکی ووڵاتەکەت رازی
بووە بتاننێرینهوە.
زوریخ
26-3-2010:
ئەحمەد عەلی ئەندامی سکرتارێتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
ووتی "ئەمرۆ کاتژمێر 2 پاشنیوەرۆ بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون
لەڕەوشی پەنابەرە کوردەکان نیو زیندانەکانی گرتووخانە زوریخ بە بەشداری
دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن سەردانی زیندانی دیپۆرتی شاری
زۆریخمانکرد".
ئەحمەد ئەوەشی ووت "پەنابەرانمان دڵنیاکردەوە کە هەوڵەکانی فیدراسیۆن
لە پێناو ئازادکردنیان بەردەوام دەبێت و لەدوایین کارو هەڵسورانەکانی
لە پێناو پەنابەران ئاگادارمان کردنەوە".
مەسعود حەسەن یەکێک لە زیندانە کوردەکان ووتی"ماوەی 14 مانگە لەم
زیندانەدا هێشتویانمەتەوە تەنها بەخاتری ئەوەی ئیمزام نەداوە لەوەی
بەزۆر دیپۆرتی کوردستانم بکەنەوە".
مەسعود ووتی "بەداخەوە لە دوایین داگادا کە بۆیان دانابووم پێیان ووتم
تۆ بۆ ناگەڕێتەوە بۆ کوردستان سەرۆکی ووڵاتەکەت داوای کردوە بتان
نێرینەوە،".
مەسعود لە وەڵامی دادگادا ووتی "ئێوە ئامادەن ژیانم مسۆگەر بکەن تا
ئیمزاتان بۆبکەم .. ئایە سەرۆکی ووڵاتەکەم کە داوای کردوە ئێمە
بنیرنەوە عێراق ئامنە خۆیان دەتوانن بە بێ بوونی دەیان چەکدارو پاسەوان
هاتووچۆبکەن ..لەوەڵامدا ئەوان هیچ ئامادەییەکی داواکانی منیان
نەدایەوە ..منیش ئیمزامکرد لە زینداندا بمێنمەوە بەو مەرجەی بەزۆر
دیپۆرتم نەکەنەوە".
مەسعود سەبارەت بەرەوشی پەنابەران لەو گرتووخانەیدا ووتی"بەو پەرێ
شێوازی نامرۆڤانە مامەڵەمان لەگەڵ دەکەن 5 دەرگام بڕیوە تا گەیشتمە لای
ئێوە ،من و8 پەنابەری دیکەی کورد بۆ زیاتر لە هەفتەیەک لە نارەزایەتی
بەرامبەر بە هێشتنەوەمان مانمانگرت تا ئێستا تەنها فیدراسیۆن بە دەنگ
کێشەکانمانەوە هاتووە".
محەمەد عبدول کەریم ئەندامی سکرتارێتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی لەسویسرا ووتی"رۆژی یەک شەمە 21 مانگ لەگەڵ چەند رێکخراوی
ئینسانی و پەنابەری خۆپیشاندانی نارەزایەتیمان بردە بەردەم ئەو زیندانە
کە هەفتەی پێشو بەهۆی مامەڵەی خراپی بەرپرسەکانی ئەوزیندانە لەکاتی
دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرێکی نیجیری لەرێگایدا بەرو فرۆکەخانە بەمەبەستی
ناردنەوە گیانی لە دەستدا،هەروەها لە پشتیوانی لەمانگرتنی 8 پەنابەری
کورد لەو زیندانەدا".
محەمەد ئەوەشی ووت"بەدوای ئەو هەوڵانە ئێمەو و ڕێکخراوەکان،حکومەتی
سویسرا بەڕەسمی ڕایگەیاند ئەو جۆرە لەسیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی
پەنابەران ڕادەگڕێت".
ئەحمەد عەلی ئەوەی ووت"ئەو زیندانە یەکێکە لەو زیندانە پەنابەییانەی تا
ئێستا 3 پەنابەر لە پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەدا گیانیان لە دەستداوە،جگە
لەوەی چەندین حاڵەتی خۆکوژی تا ئیستا تیا رووی داوە بەهۆی شێواز
ومامەڵەی نائینسانیانەی کارمەندەکانی ئەو زیندانە ، بەمەش جارێکی تر
ڕیسوای سیاسەتی ڕاستی ئەم حکومەتانەی ئەوروپا نیشان ئەدا بەرامبەر بە
پەنابەران ، لە ووڵاتێکدا کە شانازی بە ئارامی و ئاشتی سویسراوە دەکرێت
بەڵام جێگیان بۆ قوربانیان جەنگ و نا ئارامی بەر تەسکە".
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی
____________________________________________
IFIR:PO.BOX1575،
ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK
00447856032991 , 00447895636633
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
|