''مه‌سعود بارزانی''
سه‌رۆکێکی نابه‌رپرس!

موحسین که‌ریم
له کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان که ته‌رخان بوو بۆ به‌خشینی
متمانه به کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌ت، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستانی عێراق له‌په‌یوه‌ند به‌کێشه‌ی که‌رکوک و ده‌نگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
په‌رله‌مانی عێراق له‌شاری که‌رکوک رایگه‌یاند:" با هه‌موو جیهان
بزانێت قبوڵی ناکه‌ین بارێکی تایبه‌ت به‌سه‌ر که‌رکوکدا بسه‌پێنرێت و
چی ده‌بێت با ببێت."
"چی ده‌بێت باببێت!" ئه‌مه قسه‌ی که‌سێکه که به‌زۆربێت یان به‌خوایشت
سه‌رۆکی هه‌رێمێکه که‌ناوی کوردستانه و به هه‌ق بێت یان به ناهه‌ق
به‌ناوی دانیشتوانی ئه‌و هه‌رێمه‌وه قسه‌ده‌کات.
ئه‌گه‌رچی مه‌سعود بارزانی و لایه‌نگران و به‌رگریکارانی ئه‌مه وه‌کو
په‌یامێکی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌یی له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌راستیدا
بێجگه له په‌یامێکی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و فووکردن به‌شه‌یپو‌ری جه‌نگێکی
نه‌ته‌وه‌یی زیاتر شتێکی دیکه نیه، که ئاگره‌که‌ی به‌ر "دوژمن"انێک
که ده‌یانه‌وێ پاقشقول له بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی بگرن و خه‌زێنه‌ی
ژێرزه‌وی که‌رکوکیان لێبفڕێنن، ئه‌و خه‌ڵکه ده‌سوتێنێ که مه‌سعود
بارزانی گوایه شیوه‌نیان بۆده‌کات! یه‌که‌م قوربانی ئاگری ئه‌و شه‌ڕی
نه‌وت وگازه ئه‌و خه‌ڵکه ده‌بن که مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێ نایه‌ڵم
غه‌دریان لێبکرێ!
خه‌ڵکی کوردستان و خه‌ڵکی که‌رکوک به‌تایبه‌تی ده‌بێ ئه‌م په‌یامه‌ی مه‌سعود
بارزانی وه‌کو په‌یامێکی ترسناک ته‌مه‌شا بکه‌ن. هیچ به‌رائه‌تێک له‌پشتی
ئه‌م بانگه‌وازه‌وه نیه. ئه‌م په‌یامه که‌سێک رای ده‌گه‌یه‌نێ که
خاوه‌نی میلیشیاییه‌کی ده‌یانهه‌زار که‌سییه‌و ده‌توانێ له‌گه‌ڵ
میلیشیا مونافیسه ناسیۆنالیست و ئیسلامیه عه‌ره‌بیه‌کانیدا که ئه‌وانیش
خاوه‌نی هه‌زاران چه‌کدارن، کوشتارێک به‌رێبخه‌ن و کاره‌ساتێک بۆ خه‌ڵک
بنێنه‌وه. نه چاوه‌ڕوانیه‌کی له‌وجۆره له‌پارتی زیاده‌رۆیی یه‌و نه
له میلیشیا ئیسلامی و ناسیۆنالیسته عه‌ره‌بیه‌کان. ئه‌میان له‌شه‌ڕی
ناوخۆدا له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانی هاوپه‌یمانی ئه‌مڕۆیدا ماهیه‌تی خۆی
له‌وباره‌وه نیشانداوه و نه‌یاره‌کانیشی له شه‌ڕی تایفی و ته‌قینه‌وه‌کانی
ناوشاره‌کانی عیراقدا ئه‌مه‌یان بۆهه‌موو که‌سێک سه‌لماندوه.
ده‌مێکه‌یه ئێمه کۆمۆنیسته‌کان باس له‌وه ده‌که‌ین که ئه‌گه‌ری ئه‌وه
هه‌یه که‌رکوک له‌سه‌ر ده‌ستی ئیسلامیه‌کان و ناسیۆنالیسته ره‌گه‌زپه‌رسته
عه‌ره‌بیه‌کان له‌لایه‌که‌وه‌و ناسیۆنالسیته کورده‌کان له‌لایه‌کی
دیکه‌وه بکریته مه‌یدانی سه‌ره‌کی شه‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی. ده‌مێکه‌یه
ئێمه له‌وباره‌وه هوشیاری به خه‌ڵکی کوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌کانی
کوردستان ده‌ده‌ین. ته‌نانه‌ت زۆر له لێکۆڵه‌ره‌وه سیاسیه‌کانیش که
توانای ناسینی هه‌لومه‌رجی سیاسی و پێکهاته‌ی هێزه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
ناو ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن"پرۆسه‌ی سیاسی"یان هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندیان
له‌شاردنه‌وه‌ی راستیه‌کانی بارودۆخی عێراقدا نیه، ئه‌وه‌یان پێلێناوه
که که‌رکوک وه‌کو به‌رمیلێک باروت وایه‌و ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی له‌هه‌رکاتێکدا
هه‌یه! بێگومان هه‌موشیان ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن که شه‌ڕی که‌رکوک له‌نێوان
"کورد و عه‌ره‌ب"دا ده‌بێ، واته شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی!
هیچ گومانێک له‌وه‌دا نیه‌ی که راکێشانه‌وه‌ی کوردستانی عێراق بۆ
ژێرده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ئیسلامی- قه‌ومی عه‌ره‌بی عێراق به‌ناوی
فیدراڵیزمی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، که هێزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی
وه‌کو ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی مێژویی بۆخه‌ڵکی کوردستان و سه‌رجه‌م" نه‌ته‌وه‌ی
کورد" وه‌سفی ده‌که‌ن، ته‌نها ئاکامه‌که‌ی کاره‌سات و دوباره‌بونه‌وه‌ی
روداوه‌کانی پاکسازی نه‌ته‌وه‌یی له‌بابه‌تی یوگوسلاڤیای کۆن ده‌بێ.
ئێمه کۆمۆنیسته کرێکاریه‌کان ده‌مێکه‌یه ئه‌و راستیه‌مان بۆ جه‌ماوه‌رو
لایه‌نه ساسیه‌کان ئاشکراکردوه که فیدرالیزمی قه‌ومی ئاکامی هاوسه‌نگیه‌کی
هێزی سیاسی-چه‌کداری نێوان ناسیۆنالیزمی کورد و ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب و
ئیسلامی سیاسی پان عه‌ره‌بیه که‌هه‌رکاتێک ئه‌و هاوسه‌نگیه لاسه‌نگ
بوو ئه‌ویش تێکده‌چێ، ئاکامه‌که‌ی شه‌ڕو خوێنرێژی و پاکسازی نه‌ته‌وه‌یی
ده‌بێ، وه‌کو چۆن له‌شه‌ڕی تائیفی نێوان شێعه‌و سوننه‌دا پاکسازی
تائیفی و کوشتن له‌سه‌ر پێناسه بوه سیمای هه‌مورۆژه‌ی ژیانی خه‌ڵکی
عیراق و خوێن شه‌قام و کۆڵانه‌کانی شاره‌کانی عێراق و به‌غدای سوورکرد
و هێشتاش جه‌سته‌ی خه‌ڵکی عێراق ئه‌نجن ئه‌نجن ده‌کات!
هێشتنه‌وه‌ی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا قومارێکه که له‌لایه‌ن
بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیه‌وه به‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌کرێ. راگرتنی چاره‌نوسی
سیاسی خه‌ڵکی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی فیدراڵیزمدا له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی
سیاسی و ئابوری یه‌کێتی و پارتی و ناسیۆنالیزمی کوردا به‌گشتی، راگرتنی
خه‌ڵکی کوردستانه وه‌کو دیلی موجازه‌فه‌یه‌کی به‌رده‌وام! کورتکردنه‌وه‌ی
مه‌سه‌له‌ی کورد‌و چاره‌نوسی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان له شه‌ڕو ده‌عوای
یاسای نه‌وت وگازو رێژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم، ژماره‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان
و وه‌زیره‌کانی پارتی ویه‌کێتی و ئه‌وانی دیکه له به‌غدا، مه‌سه‌له‌ی
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له که‌رکوک و شتی له‌م بابه‌تانه‌دا، ته‌نها
شه‌ڕی شه‌راکه‌تی به‌شه‌جیاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیه له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتدارانی ناسیۆنال-ئیسلامی له‌به‌غدا و چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی
کورد دوا ده‌خات و ئاڵۆزی ده‌کات و فرسه‌تی چاره‌سه‌ری به‌شێوه‌یه‌کی
عادیلانه که‌مده‌کاته‌وه‌و له‌باریشی ده‌بات!
هه‌ڕه‌شه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی له‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێ بارێکی تایبه‌تی
به‌سه‌ر که‌رکوکدا بێنن به‌رگریکردن نیه له خه‌ڵکی کوردستان و
دانیشتوانی کوردزمانی که‌رکوک، به‌ڵکو به‌کارهێنانی ناوی ئه‌وانه بۆ
شاردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی راسته‌قینه‌ی پشتی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه. ئه‌و
هه‌ڕه‌شه‌یه له میلیشیا ئیسلامی و ناسیۆنالیستیه عه‌ره‌بیه‌کانه که
ده‌یانه‌وێ به‌شی که‌متر له نه‌وت و داهات و ده‌سه‌ڵات بده‌ن به‌پارتی
و به‌سه‌رکرده‌کانی ناسیۆنالیزمی کورد. ئه‌گه‌ر به‌شی یه‌کێتی وپارتی
له‌ده‌سه‌ڵات و داهات و بودجه‌ی عێراق زیادبکات چی له‌وه‌زعی خه‌ڵکی
کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان ده‌گۆڕێ؟ ئه‌وه‌نیه
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که پاکوپوخت له‌ژێرده‌ستی یه‌کێتی وپارتیدایه بوه‌ته
مایه‌ی خیڕوخۆشی بۆ به‌رپرسانی ئه‌و دوو حیزبه‌و سه‌رمایه‌دارانی
نزیکیان. ئه‌وه‌نیه "فیرعه‌وناوا" و"دۆلاراوا"ی ملیۆنێرو ملیارده
کوردزمانه‌کان له‌پاڵ ژووری به‌کرێی خێزانه کرێکاری و زه‌حمه‌تکێشه‌کاندا
کێبڕکێی یه‌کتری ده‌که‌ن!؟ ئه‌وه‌نیه ته‌نانه‌ت له‌سایه‌ی ره‌حمه‌تی
ئه‌و دوو حیزبه‌ی کوردایه‌تیدا به‌رپرسانی ئه‌وانی دیکه‌ش به بچوک
وگه‌وره‌یانه‌وه، به‌ڕازی و ناڕازییانه‌وه ژیانێکی شاهانه‌یان
بۆدابینکراوه که‌چی کارمه‌ندێکی خاوه‌ن ده‌یانساڵ خزمه‌ت به‌په‌له‌قاژه
ژیانی رۆژانه‌ی خۆی و خێزانه‌که‌ی دابین ده‌کات! ئه‌وه‌نیه هه‌ر
دانیشتوانی ئه‌و شارانه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم لێیان نارازین
و به گه‌نده‌ڵ و تاڵانچی ناویان ده‌به‌ن. خۆپیشاندان له‌دژیان ده‌که‌ن.
هه‌رده‌رفه‌تێک شکبه‌رن ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆیان له‌دژی ئه‌و نایه‌کسانی
و زوڵم‌و ناحه‌قیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی کوردایه‌تی هه‌ڵده‌بڕن. ئه‌وه‌نیه
خه‌ڵک بۆنیشاندانی ناره‌زایه‌تی له‌ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی وپارتی( ده‌سه‌ڵاتی
ره‌سمی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی) و تۆڵه‌سه‌نده‌نه‌وه لێیان تاوێک ده‌نگ
بۆ ئیسلامی ده‌ده‌ن و تاوێک بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا که ئه‌وانیش هه‌ر
له‌هه‌مان خێزانی یه‌کێتی و پارتین، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی وتاڵانچێتی ئه‌وان
له‌لاوازی بزوتنه‌وه‌یه‌کی یه‌کسانیخوازانه‌ی جه‌نگاوه‌ردا بازاری ئه‌مانی
گه‌رمکردوه.
چاره‌سه‌ری که‌رکوک به هه‌ڕه‌شه‌و بادانی شمشیرو نیشاندانی لوله‌ی چه‌ک
نابێ! "چی ده‌بێت با ببێت" هه‌ڵوێستێکی نامه‌سئولانه‌یه‌و حساب نه‌کردنه
بۆ ئه‌و مه‌ئساته‌ی که ئه‌و په‌یامه ده‌کرێ به‌دوای خۆیدا بهێنێ.
گوێنه‌دان و بێبایه‌خ سه‌یرکردنی ژیانی خه‌ڵکی کوردستانه به‌دانیشتوانی
کوردزمانی که‌رکویشه‌وه پێش له خه‌ڵکی دیکه‌ی ئه‌وشاره‌و باقی خه‌ڵکی
عێراق. ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی مه‌سعود بارزانی نه‌ک له‌قسه‌ی که‌سێک ده‌چێت
که خۆی به "سه‌رۆکی کوردستان" پێناسه‌ده‌کات، به‌ڵکو زیاتر له قسه‌فڕێدانی
که‌سێکی بێهیوا ده‌چێ که حساب بۆ قسه‌که‌ی خۆی و ئاکامه‌که‌شی ناکات
یان له‌راستیدا نازانێ ئاکامی قسه‌که‌ی چیده‌بێت!
ئایا ناکرێ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوک که‌به‌شێکه له‌کێشه‌ی کورد‌و
پێوه‌ی گرێی خواردوه، په‌ناببرێته به‌ر خه‌ڵکی کوردستان و که‌رکوک
خۆیان نه‌ک به‌ر هێزی میلشیاو هه‌ڕه‌شه‌ی خوێنرێژی! ئایا ناکرێ
ریفراندۆمێکی ئازاد له‌کوردستاندا به‌رپابکرێ بۆبڕیاردان له‌سه‌ر مانه‌وه
یان جیابونه‌وه‌ی کوردستان له‌عێراق و به‌دوای ئه‌ویشدا ریفراندۆمێک
بۆخه‌ڵکی که‌رکوک به‌رپابکرێ بۆدیاریکردنی ئه‌وه‌ی که‌رکوک بچێته‌سه‌ر
کوردستانی ئازاد یان ده‌وڵه‌تی عێراق. چه‌ندین ساڵه ئێمه کۆمۆنیسته
کرێکاریه‌کان له‌عێراق وکوردستان ئه‌و رێگاچاره‌سیاسیه‌مان خستۆته‌به‌رده‌م
رایگشتی و حیزبه‌کانیش. ته‌نانه‌ت له‌کاتی هه‌ڵبژاردنی 2005یشدا ده‌رکه‌وت
که خه‌ڵکی کودرسان ریفراندۆمی ده‌وێ. بۆچی مل به‌وه‌ناده‌ن!؟ بۆچی په‌نانابه‌نه‌به‌ر
ریفراندۆمێک له کوردستان و له که‌رکوک و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و
فیدرالیزمه شه‌قوشره قه‌ومیه ببن و به‌ڵای شه‌ڕیش له‌کۆڵی خه‌ڵکی
کوردستان وکه‌رکوکیش بکه‌نه‌وه! په‌رپاکردنی ریفراندۆم و وه‌رگرتنی
رای خه‌ڵک و هێنانه‌مه‌یدانی خه‌ڵک خۆیان بۆمه‌یدانی سیاسی و بڕیاردان
له‌سه‌ر ژیان و چاره‌نوسی خۆیان مافێکی بێئه‌ملاو لاو یاسایی خۆیانه.
بۆچی له‌گه‌ڵ شۆڤێنیسته عه‌ره‌به‌کان و ئیسلامیه تیرۆریست و
ئینسانکوژه‌کانی شێعه‌و سونه ئه‌ومافه له‌خه‌ڵک زه‌وت ده‌که‌ن و به‌ناوی
خه‌ڵکیشه‌وه شمشێری شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی راده‌وه‌شێنن!؟
________________________________________
تێبینی: ئه‌م وتاره‌م هه‌ر هه‌مان رۆژی
نووسینی نارد بۆ هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی به‌ڵام
دوای 9 رۆژ وه‌ڵامیاندامه‌وه که بابه‌ته‌که
لای ئه‌وان بڵاونابێته‌وه!
1/11/2009
|