٢٢\٩\٢٠١٦
مەسعود و دەمیرتاش
و پڕۆژە و تاوانەکانی تورکیا.

ئهحمهد رهجهب
ئەمرۆ ٢١/٩/٢٠١٦ بریارەھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە
سەڵاحەدین دەمیرتاش بەسەرۆکایەتی شاندێکی ھەدەپە سەردانی ھەرێمی
کوردستان ئەکاتو لەسەردانەکەیشدا لەگەڵ بەرپرسانی ھەندێلایەن و
حزبەکان کۆئەبێتەوەو ھەر بەپێی ھەواڵەکە دەمیرتاشو شاندەکەی ھەدەپە
لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆئەبێتەوەو، لە
پاش رۆژێک لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم کۆئەبنەەو
پاشان شاندەکەی ھەدەپە بەسەرۆکایەتی سەڵاحەدین دەمیرتاش سەردانی
سلێمانی ئەکاتو لەو سەردانەشدا لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی
کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کوئەبێتەوە.
کێشەوگرفت زۆرەو، نابێت بەھیچ شێوەیە پشت گۆێ بخرێن و، ئەبێت باس
بکرێن و، لە پێش ھەموو شتێک پەیوەندی نێوان تورکیاو ھەریمی کوردستان و،
ھەر لە بانگەشەی ھەڵپژاردن وچوونی مەسعود بارزانی و رەجەب تەیب
ئەردۆگان و، شوان ""پەروەر"" و ئیبراھیم تاتلیس بۆ ئامەدو، ھەلوێستی
تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان و، خەندەق لێدان و، وئاخافتن و ھەوڵەکانی
ئەردۆگان دەربارەی کۆبانێ و، چەند جارێک باسی لە کەوتنی ئەکردو،
یارمەتیدانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لەلایەن تورکیاوەو، وباسکردنی
پرۆژەکەی وڵاتی قەتەرو، دەستێوەردانی وڵاتانی ناسراو بە پشتگیری
توندوتیژی و تیرۆر بۆ نموونە عەربستانی سعودی وقەتەرو وڵاتانی کەنداو
لە کاروباری تورکیاو، و دەستێوەردانی تورکیاش لە کاروباری وڵاتان وەک
سوریاو عێراق و ھەرێم و، ئاماژە کردن بە گرێبەستی نەوت بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ
و، رۆشتنی نەوت بە خۆرایی بۆ تورکیاو، ئەو ھۆیەشەوە ئابووری تورکیا پێش
ئەکەوێت و، لە رووی سەربازییەوە بەھێز ئەبێت و، تورکیاش ناسراوە بە
سەخترین دوژمنی کوردو کوردستان و، پێویستە راشکاوانە باسی پارتی
کریکارانی کوردستان وپارتی یەکێتی دیموکراتی و یەکینەکانی پاراستنی گەل
و حزبی گەلانی دیموکرات و، ھەڵوێستی لایەن و حزبەکانی باشووری کوردستان
و، نابێت دەستدرێژییەکانی ئەردۆگان و رژێمی تورکیا بۆ سەر شارو
ئاوایەکانی باکووری کوردستان لەبیر بکرین و، وباسی سەندنەوەی
پارێزبەندی لە ئەندامەکانی ھەدەپەو، پەلکێکردنیان بۆ دادگا بە خواستی
ئەردۆگان و تاقمە خوێنرێژەکەی و، باسی داعش و لە ناوبردنی و، باسکردنی
ئازایەتی و قارەمانێتی پێشمەرگەو شەرڤانان و بەرگری بێ وێنەیان لە خاک
وشەرەفی کوردو کوردستان و، دیارە خاڵی زۆرتریش ھەیەو، ھیوادارم تێکۆشەر
سەلاحەدین دەمیرتاش و شاندەکەی یاوەری بتوانن ھەرچی لە خزمەتی گەل و
نەتەوەو وڵاتەکەمانە بیخەنەروو، ورووژاندنی ھەر بابەت و خاڵێک قسەو
باسی زۆری ئەوێت.
شاراوە نییە ھەرێم و حکومەتی کوردستان پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان لە گەڵ
رژێمی تورکیا ھەیەو، لە تەموزی ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستاو، بە فەرمانی رەجەب
تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆمار سوپای تورکیا ئوپراسیۆن لە دووای ئۆپراسیۆن
دژ بە کوردو باکوریکوردستان بەرێوە ئەبات و، تاوانی جینوسایدو
قەلاچۆکردن ئەنجامئەدات و ماڵەکانیان وێران و خاپور ئەکات و، سامانیان
بە تاڵان ئەبات و، کورد بووەتە کۆچبەرو زێدی باوباپیرانیان لێی
زەوتکراوەو، سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە شانوباڵی
ئەردۆگان و جزبەکەی بە ناو "" دادو گەشە پێدان "" ھەڵئەدەن و، ناتوانن
ئەو تاوانانە کە دەرحەق بە کوردانی باکور کراو ئەکرێن ریسواو شەرمەزار
بکەن.
لە پاش ھەڵپژاردنەکانی ٧ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥ ی تورکیا حزبەکەی رەجەب
تەیب ئەردۆگان بەناو "" دادو گەشەپێدان "" دووچاری شکست ھات و نەیتوانی
حکومەت بە تەنھا پێکبھێنێت و ھەدەپ توانی بەربەستی لە١٠٪ی
تێپەرێنێت و سەرکەوتنێکی مەزن بەدەستبینێت و ببێتە خاوەنی ٨٠ کورسی
بۆیە ئەو حزبە ئیسلامییە دۆراوە چەند پیلانێکی یەک لە دووایەکی
دەستپێکردەوە بۆ رێگریکردن لە دووبارە سەرکەوتنی ھەدەپە بۆ پەرلەمان لە
ھەڵبژاردنی پێشوەخت کە بریاردرا لە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەر (تشرینی
دووەم) بەرێوەبچێت و ھەر لەو کاتەوە ناوچە کوردییەکان رووبەرووی شەرو
نا ئارامی بوونەوە و مەبەستی سەرەکی ئاک پارتی ئەوە بوو ھەدەپە لە ژێر
بەربەستی ١٠٪ بمێنێتەوەو ئۆردوگان زۆرینە بەدەستبھێنێت و خواستی
چەپەڵی بێتەدی.
لە دووای شکستەکەی حزبە ئیسلامییەکەی رەجەب تەیب ئەردۆگان ( ئاک پارتی
) لە ھەڵبژاردنی ٦ ی ٢٠١٥ کە نەیتوانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبھێنێت
و، ھەروا نەیتوانی لە گەڵ حزبەکانی تر بگاتە رێکەوتن بۆ پێکھێنانی
حکومەتێکی ھاوبەش، بۆیە کەوتە بانگەشەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت و، بۆ ئەو
مەبەستەش لەناو تورکیا رۆژنامەو گۆڤارو رادیو و تەلەفزیۆن وکەناڵەکانی
ستەلایتی سەر بە دەسەڵات تەرخان کرد بۆ پروپاکندەو، ئەردۆگان و ئەحمەد
داوود ئۆغڵۆ بە ھەموو شێوەیەک درێژەیاندا بە پروپاگەندە بۆ
بەدەستھێنانی دەنگ و سەرکەوتن قورئان و ئیسلامیان بەکارھێناو، لە
دەرەوەش دەستوپەیوەندەکانی و کەناڵەکانی میتی تورکی و رابیتەی ئیسلامی
کوردو حزبەکانی ئیخوان ئەلموسلمین و عەلی قەرەداغی ئەمینداری زانایانی
موسڵمان و تەپڵ لیدەرو خۆفرۆشەکان لەو رووەوە زەلیلانە دریغیان نەکردو،
سەرەرای ھەڵگیرسانی شەر دژ بە ناوچەو شارەکان کۆمسیۆنی ھەڵبژاردەکانی
تورکیا لە چەند ناوچەیەکی باکوری کوردستان بە بیانووی ئاڵۆزیی سندوقی
دەنگدانی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت دانەناو ھەزاران کەس لە دەنگدان بێ بەش
بوون و، مەبەست لەو ھەنگاوش کوردەکان سەرنەکەون و، خواستی ئەردۆگان
بێتەدی و نیارەکانی نەگەنە پەرلەمان و، لە رۆژی ( ١ی نۆڤەمبەر - تشرینی
دووەمی ساڵی ٢٠١٥ ) ھەلبژاردنی نۆی دەستیپێکردو، ئەمجارەیان (ئاک
پارتی) پێشکەوت و، توانی بە تەنھا حکومەت پێکبھێنێت بەڵام سەرەرای فرت
و فیڵ و دەستکاریی کردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان خواستی رەجەب ئەردۆگان
نەھاتەدی و، ئەو دەنگانەی نەھێناو، نەیتوانی سیستمی وڵات بە سەرۆکایەتی
بگۆرێ و، ھەر ئەو ھەوڵەش بووە ھۆی سەرەکی ناکۆکی نێوان ئەردۆگان و
ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ.
ناکۆکی و کیشەکانی ئەردۆگان تەنھا لە گەڵ ئەندامانی حزبی "" دادو
گەشەپێدان "" نییەو، سەرۆک لە ماوەی رابردوو ھێرشی راگەیاندن و دادگایی
کردە سەر دۆست و ھاوپەیمانی دێرینی ( فەتح اللە گۆێلن) و، ئەم کابرایە
ناسراوە لە تورکیاو دەرەوەی تورکیاو، لە ئەمریکاو لە ئەوروپاو ئەفریقاو
لە ئاسیاو وڵاتانی بەلکان و، خاوەنی چەندین پرۆژەی بازرگانی و
وەبەرھێنانی گەورەیەو، کاتی ئەردۆگان ھەستی کرد فەتح اللە گۆێلن دژ بە
خواستەکانی ئەوەستێت و، ئەیەوێت دەسەڵاتی لە گەڵ دابەش بکات بە تایبەتی
لە دادگاو سوپاو ئاسایش و، ببێتە رێگر لە جێبەجێ کردنی خواستەکانی و،
ئاماژە پێکردنی وەک دیکتاتۆرێک کە ھەمیشە لە ھەوڵدایە ببێتە سوڵتان و،
گۆیلن توانی سیاسەتی ناوخۆو دەرەوەی ئەردۆگان ریسوا بکات و، گەندەڵی
ئەردۆگان و کورەکەی و خزمانی دەربخات.
رژێمی تورکیا زیاتر لە ساڵێکە بە توندترین شێواز شاڵاوی سەربازی دژ بە
خەڵکی سڤیلی شارەکانی کوردستانی باکوور ئەنجامئەدات و، بە ئاشکەراو بە
بەرچاوی دونیاداو، بە پێی ( دیموکراتییەکەی ئیخوانچی رەجەب تەیب
ئەردۆگان و حزبە ئیسلامییەکەی) و بێدەنگی فراکسیۆنە سیاسییەکانی تری
پەرلەمان پاریزبەندی (حەسانە) لە نوێنەرانی کورد ئەندامانی پەرلەمانی
تورکیا وەرئەگرێتەوەو، حکومەتی تورکیا رەشنووسێکی بۆ گۆرانکاری لە
یاسای پارێزبەندی پەرلەمانتاران ئامادە کردو، رەشنووسەکەی خستە بەردەم
ئەندامانی پەرلەمان و، دەنگی لە سەر دراو، حکومەت ئەتوانێت
پەرلەمانتاران دەستگیر بکات و، ئەم کردەوەیەش، ھەڵگرتنی پارێزبەندی و
زیندانکردنی پەرلەمانتارانی کورد کەلێنی نێوان کوردو تورکیا
بەرفراوانتر ئەکات.
ئەم ھەنگاوەی حکومەت و پەرلەمانی تورکیا رەنگدانەوەی سیاسەتی حکومەتە
بۆ کپکردنی دەنگی کوردانی باکوور دارشتنەوەی سیستمی سیاسی لە تورکیاداو،
کارکردنە بۆ خواستەکانی سوڵتان ئەردۆگان و، جێگیرکردنی سیستمی
سەرۆکایەتی لە باتی سیستمی پەرلەمانی و، ئەم ھەنگاوانەش بۆ نەھێشتنی
بنەماکانی سکۆلاریزمە لە دەستوری تورکیاو، ھەوڵدانێکە بۆ ئاوێتەکردنی
ئاین و ماددەکانی دەستور.
ھەموو ھەوڵەکانی سوڵتان رەجەب تەیب ئەردۆگان ئەوەیە بتوانێت پرۆژەی
دەوڵەتی تۆرانی گەورە لە دەریای ئەدراتیکەوە تا ئۆقیانۆسی ئارام جێبەجێ
بکات و، بۆ ئەو مەبەستەش لەکاتێک خەڵکی سوریا دژ بە رژێمی بەشار
ئەلئەسەدو حزبی بەعس بەرنگاربوونەوە، ئەردۆگان بە ھەلی زانی و یەکسەر
خۆی خزاندە ناو رووداوەکانی سوریاوەو، لە پێشدا ئامۆژگاری و رێنمایی
بەشاری ئەکردو، راکردن و ھەڵاتنی زەین ئەلعابدینی تونس و، دەست
لەکارکێشانەوەی حوسنی موبارەکی میسری وەبیر ئەھێنایەوەو، کەمە کەمە بە
یارمەتی و پارەی عەرەبستانی سعودی و وڵاتی قەتەر لە گەڵ تێروریستەکان
نزیک بووەوەو دەستی لە گەڵیادا تێکەڵ کردو، بەشار ئەلئەسەدنەچووە ژێر
رکێفی و، سوڵتان ئەردۆگان توورە بوو، وەک موسلیمێک سوێندی خوارد کە بەم
زووانە بە سواری ئەسپێکی سپییەوە ئەچێتە دیمەشق و، لە مزگەوتی ئەمەوی
بانگ ئەدات و نوێژ ئەکات و، بەم زووانەش و، لە پاش چەند رۆژێک بەشار
ئەلئەسەد لە سەر حوکم لائەبرێت و، تا ھنوکە ئاواتەکەی ئەم موسلیمە
نەھاتووەتەدی.
نزیکەی ساڵێکە تورکیا لە جەنگێکی ناوخۆیی سەختدایەو، بە ئاگرو ئاسن
وەڵامی ماف و داواکارییە رەواکانی کورد ئەداتەوەو، لەو کاتەوە تا ئەمرۆ
بە گەرمی شاڵاوی راونان و گرتن و زیندانیکردن و کوشتن دەرھەق بە
رۆڵەکانی کورد درێژەی ھەیەو، ماڵ و سامانیان بە تاڵان ئەبرێت و رەزو
باخیان ئەسووتێت و گوندو شارەکانیان خاپور ئەکرێن، بۆیە ئازادیخوازان
داوا ئەکەن دەسبەجێ شالاوی سەربازی لە کوردستانی باکوور رابگیرێت و،
لەم رووەوە رەخنە لە ھەڵویستی وڵاتانی ئەورۆپاو ئەو وڵاتانەی
دیموکراتیخوازن و ھەریم و حکومەتی کوردستانئەگیرێت بەرامبەر بێدەنگی لە
پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیاو، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای
تورکیاو جەردوانان (جاشەکان) بەرامبەر بە کوردەکان.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی{ ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ}، لە دوایین
راپۆرتی خۆیدا، لە بارەی تورکیاوە ئەڵێت "ئەو وڵاتە سزای بە کۆمەڵی
کورد ئەدات و، کورد ئەکووژێت و، رێکخراوەکە لە راپۆرتەکەیدا،
دەسەڵاتدارانی تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئەمنی و سەربازی،
لەناوچەکانی باکووری کوردستان تۆمەتبار کردووە و باس لەوە ئەکات، کە
ئەو وڵاتە لە رێگای ھێزی سەربازییەوە، سزای بە کۆمەڵی کوردی داوەو،
ئاماژەی بەوە کردووە، تورکیا پرۆسەی چەکداری لە باکووری کوردستان
ئەنجامئەدات و، قەدەغەی ھاتووچۆی راگەیاندووە و، رێگای نەداوە
ھاووڵاتییانی کورد دەستییان بە کەلوپەلی تەندروستی و ئاوی خواردنەوە
بگات و، رێکخراوەکە ئەو کردەوانەی ( سزای بە کۆمەڵ ) وەسفکردووەو
وتوویەتی ھاوڵاتیانی باکووری کوردستان رووبەرووی رەوشێکی سەختبوونەتەوە.
وڵاتی قەتەر دوور لە رۆژنامەو راگەیاندنەکان پرۆژەیەکی بەدەستەوەیەو،
بە ھاوئاھەنگیی لەگەڵ تورکیا ژوورێکی گفتوگۆ لە نێوان کورد و تورک
دروست ئەکات و جەخت لەسەر سەروەریی تورکیا و مافی "" ( برا کوردەکان)
"" ئەکات و، ھەوڵی بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو کوردانەی
ھاوبیری مەسعود بارزانین، لە تورکیادا ئەدات، بۆ دۆزینەوەی ھەلێک بۆ
گفتوگۆیەکی سیاسیی مێژوویی لە نێوان نەتەوەکانی تورکیا.
پرۆژەکەی قەتەر ئەڵێت : گرنگترین شت بۆ سیاسەت و کۆمەڵگەی کوردی
دوورکەوتنەوەیە لە { بیری مارکسی} ، دیارە وڵاتانی کۆنەپەرست و
دوواکەوتوو رقیان لە بیری پیرۆزی مارکسییەو، ئەگەر بۆ پشتگیری رژێمی
تورکیای خوێنرێژ نەبێت، قەتەر پرۆژە ناخاتەروو. ھەروا قەتەر دیسانەوە
پرۆژەیەکی تر بە ناوی (پرۆژەی قەتەر) کە لە میدیاکانی ئەم وڵاتەدا
بڵاوکراوەتەوە پێشکەش ئەکات بۆ کۆتاییھێنان بە قەیرانی تورکیا، کە بە
ھەماھەنگی لەگەڵ عەرەبستانی سعودی و، بە راوێژکردن لە گەڵ تورکیاو
ھەرێمی کوردستان کراوەو، مەسعود بارزانی بڕبڕەی پشتی سەرکەوتنی
پرۆژەکەیەو، ئەردۆگان لە کێشەی کورد رزگار ئەکات و، درێژیش ئەبێتەوە بۆ
پێشگرتن بە بەرفراوانخوازییەکانی ئێران لە عێراق.
لە پێناوی سەرکەوتنی پرۆژە چەپەڵەکەی قەتەرو عەربستانی سعودی مەسعود
بارزانی بەشداری لەم پرۆژەیەدا ئەکات و مەرجەکانی سعودیە و تورکیا و
قەتەر قەبوڵ ئەکات، کە ئەم سێ وڵاتە قایل بوون بە دامەزراندنی (
میرنشینێک) لە ھەرێمی کوردستان بە تەنھا، چونکە پرۆژەی کوردستانی گەورە
لە دژی بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەکەیە ( مەبەستیان وڵاتانی عەرەب و
عروبەیە)بۆیە ئەو لایەنە کوردییانەی بەشداری ئەم پرۆژەیە ئەکەن،ئەبێت
دژی سەربەخۆیی کوردستانی گەورە بن و، ئەبێت سەربەخۆییەکە کورتبکرێتەوە
تەنھا لە ھەرێمی کوردستاندابێت و، ئەکرێت ئەم ھەرێمە دژایەتی بەشەکانی
تری کوردستان بکات و، جەخت لەسەر پرۆژەکەی قەتەریش کراەوەتەوەو،
بەشێوەی ئاشکرا بارزانی پێش چەند مانگێک رایگەیاند، کە بڕوای بە
سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان ھەیە بە تەنھا، نەک تەواوی پارچەکانی تری
کوردستان.
لەم چوارچێوەیەدا دووپاتکراوەتەوەو، ئەبێت بارزانی بەشداری پرۆسەی
کۆتاییھێنان بە پەکەکە و ھەدەپە بکات و، کار بۆ پشتیوانی ئەو حیزبانەی
دژایەتی پەکەکە ئەکەن لە باکوری کوردستان بکات و، ھەروەھا حیزبەکەی
بارزانی (پارتی دیموکراتی کوردستان) لە چەندین بواری کۆمەڵگای
مەدەنییەوە دەست بکات بە چالاکی لە باکوری کوردستان، سەرباری کەناڵی
رووداو، کە بە روونی پشتیوانی لەم پرۆژەیە ئەکات.
دژایەتیکردنی ئێران یەکێک لە مەرجەکانی تری قەتەر و عەرەبستانی سعودی و
تورکیایە بۆ بارزانی و، ئەبێت، بارزانی کۆنترۆڵی پارێزگای سلێمانی
نێزیک لە ئێران بکات و، لەبەرامبەردا قەتەر و سعودییە توانای ماڵی و
سەربازی پێویست ئەدەنە بارزانی، ھەروەھا ئەم وڵاتانە قایل بوون بە
ئەنجامدانی راپرسی لە ھەرێمی کوردستان، بە جۆرێک جیاببنەوە لە عێراق و،
رەنگە بارزانی راپرسی دوا بخات لەپێناو تێگەیشتن لە نییەتی راستەقینەی
قەتەر و سعودییە و تورکیاو. ئەم سێ وڵاتە دڵنیان کە ئێران دژی راپرسی
ھەرێم ئەوەستێتەوە، ئەمە ئەبێتە ھۆکاری ھەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان ھەرێم و
ئێران و، بەمەش ھەرێم ئەبێتە یەمەنی دووەم و، پاسەوانی سعودییەو قەتەر
و تورکیا.
بە خوێندنەوەیەکی ورد لە پرۆژەکەی قەتەر و سعوییە و تورکیا ھەرێم وێران
ئەبێت و، وردە وردە پیلانی عەرەبستانی سعودی و قەتەر لەسەر کوردەکان بە
ھاوبەشی لە گەڵ چەند لایەنێکی کوردی دەر ئەکەوێت و، ئەو پلانەش
تێوەگلانی ھەرێمی کوردستانە لە شەڕ دژ بە ئێران، ئەم پلانانەش لە ژێر
ناوی ( گەردەلولی ئیرادە) ی سعوودی بەھاوبەشی لەگەڵ چەند دەوڵەتێکی
عەرەبی سونی و تورکیا بەڕێوە ئەچێت و، شایانی ئاماژەپێدانە سعودیە لە
ئازاری ٢٠١٥ سەرپەرشتی ١٠ وڵاتی تر ئەکات لە (گەردەلولی ئەلحەزم –
دیسپلین) دژ بە خوسییەکان و ، تا ئێستا دۆراون و ھیچیان پێ ناکرێت.
قەتەر پڕۆژەیەکی راگەیاندووە بۆ لەناوبردنی شۆڕشی کورد لە تورکیا و
سووریا، بۆ ئەو مەبەستە بارزانی وەک بەدیل خراوەتەڕوو، تاکوو جێگەی
پارتی کرێکارانی کوردستان { پەکەکە} و حزبەکەی دەمیرتاش پڕبکاتەوەو،
مەبەست { ھەدەپە} یە، کە لەم دواییەدا، تورکیا زنجیرەیەک رێوشوێنی
گرتۆتەبەر بۆ بەندکردنی ھەموو سەرکردەکانی ئەو پارتە، ئەمەش بۆ ئەوە
ئەکرێت وەک کار ئاسانی بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکە.
لێرەدا پێویستە کوردانی باشوری کوردستان لە خەباتی خۆیان بەردەوام بن و
نەبنە بەشێک لەو جەمسەرگیرییە تائیفیەیە کە تەنیا وێرانکاری و
ماڵوێرانی لێ ئەکەوێتەوەو، شەڕ لە نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان لە
بەرژەوەندی ھیچ لایەکیاندا نییەو ئەبێتە مایەی خوێنرشتن و دوژمنایەتی
لە پێناو بەرژەوەندی وڵاتانی تر.
ھەر لە سەرەتای دروسبوونی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانلییەکان پیشەیان کوشتنی
بە کۆمەڵی خەلکی سڤیل و بێ دەسەڵات بووە لە گەڵ لەناوبردن و خاپورکردنی
گوندو شارو داگیرکردنیان و، ئەو پیشە قیزەوەنە گوازرایەوە بۆ
نەوەکانیان تا گەیشتە رەجەب تەیب ئەردۆگان و رژێمە خوێنرێژەکەی و،
نموونەی کردەوە نامرۆڤەکانیان زۆرەو، لەوانە لەناوبردن و جینوسایدی
ئەرمەنەکان و دەرسیم و قەسابخانەکەی گوندی رۆبۆسکی پارێزگای شێرناخ و
کوشتارەکەی پاریس و تاوانەکەی گوندی کورتەک و زارگەلی و ناوچەکانی تری
کوردستان و، ئەم رژێمە لە دوواین ھێرشی بۆ سەر کوردستان چەکی
قەدەغەکراوی بەکارھێناوەو دەستی نەپاراستووە لە بۆردومانکردنی خەڵکی
سڤیلی گوندنشینەکان و قوتابخانەو نەخۆشخانەو سەرەرایوێرانی کردنی ماڵ و
سوتاندنی باخ و لە ناوبردنی ئاژەڵ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل و
بێدەسەڵاتی شەھیدو بریندار کردووەو، لەسەردانێکی نوێنەری ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق {سەفیە سوھەیل} بەڕاشکاوانە ئاماژەی بەوەکرد کە سوپا
داگیرکەری تورکیا چەکی قەدەغەکراوی نێودەولەتی دژ بە ھاوڵاتیانی سڤێل
لە بناری قەندیل بەکارھێناوە.
تورکیا بووە ھاوکاری ھەرچی شۆڤەنیست و تیرۆریست ھەیەو، ھەوڵی بێوچانی
ئەدا بۆ ئەوەی بچیتە ناو خاکی سوریاو، جێ پێی خوێ قایم بکات بەڵام
ھەرچەند یارمەتیدرا تەنانەت لەلایەن ئەمریکاشەوەو، تەرخانکردنی
راھێنەری سەربازی و ھەموو کەرەستەی مەشق پێکردن بە سوپاکەی
ئەنجومەنەکەی ئیستەنبول "" سوپای ئازاد "" نەیتوانی بگاتە مەرام و
خواستە نەزۆکەکانیجێبجێ نەبوون.
چەند ساڵێکە تورکیا باس لە دروستکردنی ھەرێمێکی ئارام و ناوچەیەکی
دژەفڕین ئەکات لە ناو خاکی سووریا، گوایە بۆ خۆپاراستن و پاراستنی خەڵک
و سنوورەکانیەتی، بەڵام خواست و ئارەزووەکانی نەھاتەدی تا ھێرشەکەی بۆ
سەر شارۆچکەی جەرابلوس لە رۆژی ٢٤/٨/٢٠١٦ و داگیرکردنی، ھەرچەندە
ھەرێمێکی ئارام پیویستە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە
یەکگرتووەکان دەستنیشان بکرێت.
نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا دژ بە خواست و ئارەزووی تورکیا
وەستان و، بە ھیچ جۆرێک رێگایان بەو کارە نەداو، ئەمریکا چەندجارێک لە
رێگەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی، وەڵامی داخوازی تورکیای بۆ
پێکھێنانی ھەرێمکی ئارام لە ناو خاکی سوریا داوەتەوە و ئاماژەی بەوە
کردەوە ( ئەمریکا پێکھێنانی ھەرێمێکی لەوجۆرە لە سووریا بە پێویست
نازانێت و بیری لێ ناکاتەوە) بەڵام لە پێش ھاتنی بایەقوشی چارەدێز جۆ
بایدن جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ تورکیا،
سوپاکەی ئەردۆگان سنووری سوریای بەزاندو ئاواتەکەی لە درۆستکردنی بەناو
زۆنی ئارام ھاتەدی و، لە کاتێکدا ئەمریکا پشتگیری ھێزە کوردییەکانی
رۆژئاوای کوردستان و یەپەگە ئەکات لە شەڕی دژی داعش و، تورکیاش بە
ئاشکرا دژی ئەم ھێزانە وەستاوەتەوە.
تورکیا ماوەیەکە بە فرۆکەی جەنگی و بە بیانوی بنکەکانی پارتی کرێکارانی
کوردستان ھێرش ئەکاتە سەر دێھاتی باشووری کوردستان و، ئەرکی حکوومەتی
ھەرێمی کوردستانە ھەڵوێستی بتەو تەواوی ھەبێت لە ئاست پاراستنی
ھاووڵاتیانی کوردستان و ئاسایشیان و، لێرەوە بە بۆنەی دەستدرێژییەکانی
تورکیاو بۆردومانکردنی خەڵکی سڤیلی بێ تاوان و، خاپور کردنی دێھات و،
سوتاندنی پوش و دارستان وباخەکانی وڵاتەکەمان داوا لە حکومەت بە فەرمی
ئەکەێن سکاڵا بەرامبەر بە تورکیای کەمالیست تۆمار بکات و، ھاوکات داوا
لە پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئەکرێت ھەڵوێستی راشکاوانە
بەرامبەر بەم تاوانانە دەرببڕن و ئیدانەی ئەم تاوانانە بکەن کە
بەرامبەر بە گەل و نیشتمان ئەکرێن و، پێویستە حکومەتی کوردستان و ھەموو
لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی بە شەرەفی کوردستان بە یەک دەنگ بڵێن: سوپای
تورکیای داگیرکەر بۆ دەرەوە.
روون و ئاشکرایەو بە بێشک تورکیا خوێ بە دونیا ناساندو، سوور بوو لە
سەر یارمەتیدان و پشتگیریکردنی چەتەکانی داعش و، وڵاتانی عەرەبی و
ئیسلامی و گشت وڵاتانی جیھان خۆیان کەر کرد بوو، کر کەوتبوون و نقەیان
لێوە نەئەھات و، تا دوێنێ سوڵتانە گۆر بەگۆرەکانی عوسمانی سیاسەتێکی
فێڵبازانەو ناشایستەیان بەکار ئەھێنا بۆ فریودانی خەڵک و وڵاتان بەناوی
ئاین و ئیسلام و، ئەمرۆ سوڵتانە ئیخوانچییە دێزەکەی تورکیا رەجەب تەیب
ئەردۆگان نیازی وایە خۆڵ بکاتە چاوی خەڵک و گەلانەوە بەناوی پاراستنی
سەروەری خاکی تورکیاوە دژ بە کورد شەر ئەکات.
لە بەرامبەر درۆو پاکانەی رژێمی تورکیا کە یارمەتی دەوڵەتی ئیسلامی (
داعش) نادات، جۆن بایدن جێگری سەروکی ئەمریکا ئاشکرای کرد تیرۆریستانی
ناو سوریا بە ئەندامانی داعش و جەبھەی ئەلنوسرەشەوە، لەلایەن ئەو
دەوڵەتانەوە ھاوکاریی کراون کە بە ھاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا
ئەژمار ئەکرێن و، ھەروەھا وتی: کێشەی گەورەی ئێمە ھاوپەیمانەکانمانن لە
ناوچەکەدا، تورکەکان کە ھاوڕێی باشن و ھەروەھا سعودییەکان و
ئیماراتییەکان و دەوڵەتانی تریش بەڵام چییان کرد؟، ئەوانسەدان ملیۆن
دۆلار و سەدان تەن چەک و تەقەمەنییان بەو دوو گروپە تیرۆریستییەداوە.
ھەر لە میانەی یارمەتیدانی چەتەکانی داعش جۆن کیری وەزیری دەرەوەی
ئەمریکا بە ئاشکرا تورکیای تۆمەتبار کرد بەوەی ھاوکاریی داعش و گروپە
توندرەوو تەکفیرییەکانی کردوەو، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئەڵێ
تورکیا بەرامبەر ئازادکردنی دیپلۆماتەکانی گوایە بە بارمتە گیرابوون لە
لایەن داعشەوە چەندین توندرەو جیھادی ئەو گروپەی بەرەڵا کردووەو،
رێگەی پێداون بگەرێنەوە ناو داعش و، ئەوەش بە بێ شک گومانێکی تر ئەخاتە
پاڵ تورکیاوە.
کلاودیا رۆس ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کە بۆ بینینی
پەنابەرانی کوردی شنگال و کۆبانێ چووبووە تورکیا و باکووری کوردستان ،
بە تووندی رەخنەی لە حکومەتی تورکیا گرت و، بە پشتیوانیکردن لە داعش
تۆمەتباری کردو، وتی ئەم وڵاتە سیاسەتێکی ناشیرین بەڕێوە ئەبات و، بە
ئاشکەرا پشتیوانی داعش ئەکات و رۆژی ئەوە ھاتووە ناتۆ بە تورکیا بڵێت :
ئیدی بەسەو، پێشتر کاتیا کیپینک سەرۆکی پارتی چەپی ئەڵمانیا تورکیای
تومەتبار کرد بەوەی کە لە مێژەوە یارمەتی داعش ئەدات لە پێناو کپ کردنی
دەنگی کوردان.
ئیخوانچی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا ئاواتەخواز بوو شاری
قارەمان و خۆراگری کۆبانێ بکەوێت و، ھەر ئەو بوو رۆژی ٧/١٠/٢٠١٤ لە
وراوەیەکدا وتی: ئێستا کۆبانێ لە سەر کەوتنەو، ھەر لەو وراوەیەدا وتی
ئێمە داوای سێ شتمان کردووە: دروستکردنی ناوچەی دژەفرین، پێکھێنانی
ناوچەیەکی ئارام ھاو تەریب لە گەڵ ئەو ناوچە دژەفرینەو پرجەککردنی
لایەنە میانرەوەکانی ئۆپۆزسیۆن و، ھەر لەوێشدا دەستیدایە درۆکردن و وتی:
ئێمە پێشھاتەکانی کۆبانێ و ناوچە کوردییەکانی تر لە نزیکەوەو بە
نیگەرانییەوە چاودێری ئەکەین، بەڵام کەس نییە بەم روو رەشە بڵێت: پەتی
درۆ کورتە و بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێت ئەی گەلحۆی ھەزار روو، ئەوەتا
سەربازو تۆپ و تانکەکانت لە سەر سنوورەو زۆر نزیکن لە کۆبانێ و داعش،
ئەگەر راست ئەکەێت تەکانێک بدەو دەستبوەشێنەو چیتر نیگەران مەبە!.
کاتێک ئەمەریکا لە ئاسمانەوە چەکی گەیاندە شەرڤانانی ئازاو قارەمان لە
کۆبانێ رەجەب تەیب ئەردۆگان زۆر دڵ تەنگ و نیگەران بوو وتی: نابێت چەک
و ھەر جۆرە یارمەتییەک بدرێت بە پارتی یەکێتی دیموکراتی چونکە ئەو
پارتە لای ئێمە رێکخراوێکی تیرۆریستییە و ھیچ جیاوازییەکی لە گەڵ
پەکەکە نییە و، ئێمە دژی ئەو کارەێن کە لەلایەن ئەمریکای دۆستمان و
ھاوکارمان لە ھاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ئەکرێتو، تا بتوانین
بە سەختی دژی ئەوەستین و قەت رازی نابین.
ھاوڵاتیانی سوریا لە نێوان مانگەکانی { شوبات - فبرایەر و ئازار- مارس}
ساڵی ٢٠١١ دژ بە رژێمەکەی بەشار ئەلئەسەد ھەڵسان بە ھەڵگیرسانی شۆرش،
بەڵام ئیخوان موسلیمەکانی سوریا بە ھەماھەنگی لە گەڵ ئەردۆگان و
ئیخوانەکانی تورکیا یەکیانگرتەوەو بە پارەو پولی عەرەبستانی سعودی و
قەتەرو وڵاتانی کەنداو توانیان رووی شۆرشەکە بگۆرن و بیخەنە ژێر دەستی
ئیخوانچی و سەلەفی و وھابی وئیسلامی توندرەو تیرۆریست و، سەرانی ئەو
گروپانە لە ئیستەنبول کۆبوونەوەو ئەنجومەنێکیان بە ناوی (ئەنجومەنی
نیشتمانی سوریا) راگەیاندو، بە ئەنجومەنی ئیستەنبول ناسراوەو لە
بنچینەوە دژی کوردو کوردستانە ، چونکە پرە لە کەسانی شۆڤەنیست و سەر بە
وڵاتانی کۆنەپەرست و رەگەزپەرست وەک عەربستانی سعودی و قەتەرو تورکیا.
ئەنجومەنەکەی ئیستەنبول لە عەرەب و سریان و کلدان و کوردو نەتەوەی تر
پێکھاتووەو، لە سەرەتادا کوردێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان گوایە ""چەپ
گەرایە ""، بەڵام لە راستیدا سەر بە پارتێکی کوردستان بوو، بەبێ
رەزامەندی کوردان خوێ خزاندە ناو ئەنجومەنەکەو بۆ ماوەیەک کردیان بە
سەرۆک چونکە ئەجیندەی تورکیاو ئەمریکاو وڵاتانی رۆژئاوای جێبەجێ ئەکردو،
پرۆژەی ئەنجومەنەکە لە سەر ھەمان سیاسەتی عەروبە و ئەسەدو حزبی بەعس
دانرا بوو، لە نەخشەو پرۆگرامەکەیدا بجوکترین پێگە بۆ کورد دەستنیشان
نەکرابوو، ھەرچەندە ناوی خۆیان نابوو (ھاوپەیمانی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی
سوریا).
لە مێژەوە خەڵک و وڵاتان ئەزانن تورکیا دەوڵەتێکی تیرۆرستییەو، فاشست
ئاسا رەفتار ئەکات و بە ئاشکراو بە نھێنی پشتگیری لە چەتە روورەشەکانی
تاقمی خوێنرێژی داعش ئەکات و، چەک و تەقەمەنی و تانکیان ئەداتێ و،
چەندان شوێنی تەرخان کردووە بۆ مەشق و راھێنانی ئەندامەکانی داعش و
ئاسانکاری ئەکات لە ناردنیان بۆ بەرەکانی جەنگ لە سوریاو عێراق و، لە
کاتی بریندار کردنیان سنووری تورکیا بەروویاندا واڵایەو، لە
نەخۆشخانەکانی دەوڵەتی مرۆڤکوژی تورکیا بە گەرمی پێشوازییان لێئەکەن.
با کار بکەین بۆ دەمکوتکردنی رەجەب تەیب ئەردۆگانی روورەش و، چیتر
نەڵێـت: جیاوازی لە نێوان داعش و پەکەکە ناکەم و،ئەمەوێتجارێکی تر ئەوە
بڵێمەوە ، کە تورکیا چۆن دژایەتی رێکخراوی تیرۆرستی داعش ئەکات، بە
ھەمانشێوە لە دژی رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکەیشین، ھەزار سڵاو لە
پێشمەرگەو شەرڤانان، سڵاو لە شێرە ژنانی قارەمان، ھەزاران سڵاو لە
شەھیدانی کۆبانێ و شەھیدانی پێشمەرگە قارھمانەکان و گشت شەھیدانی رێگای
ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان.
٢١\٩\٢٠١٦
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|