٢٣\٩\٢٠١٠
مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر
ئازادیی.

شوان سدیق
چه‌ند ساڵێکه نوسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان، ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن یان له‌سه‌ر
ئازادی راده‌ربڕین و بوونی به‌ربه‌ست که به‌هۆی فه‌رهه‌نگێکی دواکه‌وتانه
یاخوود له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌وان هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه، له
وه‌ڵامی ئه‌مه‌شدا رێگاچاره رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان
ئه‌وه بووه، که زۆرجار لێیان دراوه یان هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و کوژران
و هه‌ندێ جاریش نان برین و زۆر شتی له‌مانه وه‌ڵام بووه بۆ رۆژنامه‌نووسان.
بێگومان ئه‌وه به هه‌ڵه تێگه‌یشته له‌وه‌ی که ته‌نیا گروپێک له
حیزب یاخود که‌سانێک له‌ناو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان یان حکومه‌ت به
"دوژمنی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری یا مه‌ترسی بزانرێن"، نه‌خێر چونکه زۆرن
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ناویان ناهێنرێت له‌و هه‌ڵمه‌ته ئیعلامییه‌ی که
ئێستا له گۆڕه‌پانه‌که‌دا هه‌ستی پێده‌کرێت، ئه‌ویش بوونی ئه‌و هێزه
خۆ مه‌ڵاس دراوه‌یه که به‌ناوی ئاینه‌وه کاری خۆیان ده‌که‌ن و ته‌نیا
کاریان سود وه‌رگرتنه له‌و ده‌نگه ناڕه‌زاییه‌ی ئێستاکه هه‌یه.
بێگومان هه‌رچییه‌ک بن هێزه ناسیۆنال و چه‌په‌کان ئه‌گه‌ر له ده‌سه‌ڵاتیشدا
بن یا نا، قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، به‌ڵام ئایا هێزه ئیسلامییه‌کان
که به‌دیلی ئه‌وان چاندنی فه‌رهه‌نگێکی هاورده‌یه بۆ ناو کۆمه‌ڵگاو
فه‌رهه‌نگێکی دی له کوردستان، ئاماده‌ی ئه‌وه‌یان تێدایه که له‌و
ئازادییه بگه‌ن ئه‌مڕۆ زۆرێک له خه‌ڵکی کوردستان، له پاڵ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
مه‌ده‌نیدا خه‌ونی پێوه ده‌بینن!!
هه‌رچه‌نده له لایه‌ن خێزانه‌که‌یه‌وه ناوهێنانی ئازیزه‌که‌یان به‌هه‌رجۆرێک
نزیک له‌و زانیاریانه ره‌تده‌کرێته‌وه، به‌ڵام روونکردنه‌وه‌که‌ی
لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی کوردستان "هه‌ولێر" ده‌رباره‌ی
تیرۆرکردنی "سه‌رده‌شت عوسمان" که له رۆژانی رابردوو بڵاو کرایه‌وه،
جگه له‌وه‌ی که خێزانی سه‌رده‌شت ئه‌وان راپۆرته‌که‌ی ئاسایش به‌چیرۆکێکی
"بێسه‌رو به‌ره‌ر و هه‌ڵواستراو ده‌زانن" به‌ڵام ئه‌و زانیاریانه به‌ڵگه‌ی
ئه‌وه ده‌دات به‌ده‌سته‌وه که (ئه‌نسار ئیسلام) گروپێکی ئیسلامی
تیرۆریستیه وه‌کو باندێک له کوردستان "فه‌عالیان" هه‌یه. یان وه‌ک
به‌یاننامه‌ی ئه‌و گروپه تیرۆریستییه له به‌رامبه‌ر راپۆرته‌که‌ی
ئاسایش‌دا له رۆژانی رابردوو بڵاویان کرده‌وه، که‌واته بوونی ئه‌و
باندنه نهێنییه توندڕه‌وانه و به‌وشێوه ئاگاداره له کاروباری
کوردستان ئه‌مه مه‌ترسییه‌کی دیکه‌یه له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌کانی تر بۆ
سه‌ر کاری رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی نووسین و راده‌ربڕین!
وه‌ک چۆن له کوردستان کاری رۆژنامه‌گه‌ری رووبه‌ڕووی قه‌یران و مه‌ترسی
بۆ ته‌وه بێگومان قسه‌کردنیش که دیارده‌یه‌کی ئینسانی هێجگار گرنگه
و ئه‌مه‌ش به‌شێکی دییه له ئازادی ده‌ربڕین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌کردن
ته‌نها ده‌مکردنه‌وه‌و فڕێدانی وشه‌و رسته‌و په‌ره‌گرافه‌کان نییه‌و
ده‌ره‌نجامی هه‌یه. بۆیه له‌م رۆژگاره‌ی ئێستاماندا ئه‌گه‌ر حیزبی
کوردی قسه‌کان به قه‌ولی ئه‌و نه‌بێت به‌ئاشکرا دژایه‌تی ده‌کاو به‌حه‌رامی
ده‌زانی بۆیه به‌رده‌وامیش له هه‌وڵی ده‌مکوتکردن و زار به‌ستنی که‌سی
ئازیخوازدایه.
له به‌ره‌نگاربوونه‌وه، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی نوێ‌دا تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاوی
چاخه‌کانی ناوه‌ڕاست نه‌بوونی ئازادی تاک بووه. به‌ڵام تایبه‌ت مه‌ندی
له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه له وه‌دایه نه‌ک تاک ئازاد نییه له‌ڕووی هه‌موو
پێکهاته و هه‌ڵبژارده‌کانی ژیانی بگره له ئێستای ژیانی خۆمان هه‌ر
که‌سێک به‌ڕۆڵی خۆی له سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا که زنجیرکراوه،
له‌رووی قسه‌کردن و ده‌ربرینه‌وه که‌سێک ناتوانێ ئه‌و رۆڵه بگێڕێ و
ئه‌گه‌ر بیشیگێڕێت به‌ربه‌ست و فشاری زۆری بۆ دێـته پێش وه‌کو ئه‌و
رووداوانه‌ی له چه‌ند مانگ و ساڵی رابردوودا بینیمان.
چونکه ماوه‌یه‌که فشاری هه‌ندێ حیزب و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستان
له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین و میدیای ئازاد زیاتر هه‌ستی پێده‌کرێ، که
گه‌یشتۆته ئاستێک مه‌ترسی خستۆته سه‌ر ئازادی راده‌ربرین و ئه‌زموونی
حوکمڕانیش له کوردستان. بێگومان ئه‌و فشارانه‌ش گه‌یشتۆته ئاستێک ده‌کرێت
به تۆقاندنی سیاسی به ترساندنی رۆژنامه‌نوس و نووسه‌رانی له قه‌ڵه‌م
بده‌ین، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه زیاتر ئه‌وان نه‌توانن قسه بکه‌ن و ره‌خنه
له که‌موکوڕییه‌کانی ده‌سه‌ڵات نه‌گرن.
بوونی ئه‌م فشار و به‌ربه‌ستانه‌ی که ره‌نگدانه‌وه‌ی نێگه‌تێڤیان هه‌یه
به‌سه‌ر ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری و هه‌روه‌ها ئه‌زموونی ئێستای وڵاتیش
بۆیه له دونیای ده‌ره‌وه‌شدا ئه‌مڕۆ هه‌ست به بوونی ئه‌م ڕه‌وشه ده‌که‌ن.
جگه له‌وه‌ی رۆژنامه عه‌ره‌بی و بیانییه‌کان به‌وردی چاودێری ئه‌زموونی
هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.
به‌پێی ئه‌و روپێو خشته‌ی که رۆژنامه‌نووسانی بێ‌سنور ئاماژه‌ی
پێکردووه، له ساڵی 2010 تێیدا له دوای وڵاتی ئێران، سعودییه، لیبیا،
بۆرماو وڵاتی یه‌مه‌نی عه‌ره‌بی. عێراق دێت که هێڵی مه‌ترسی هێنراوه
به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وڵاته‌که‌دا، بێگومان هه‌رێمی کوردستانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
هه‌ندێ مێدیا له کوردستان، به‌ئاشکرا باسی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و که‌موکوڕییه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتداری و به هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی هه‌روه‌ها به‌ئاشکرا ده‌ستێوه‌ردانی
حیزبی له داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و دادوه‌ریدا ده‌خه‌نه‌ڕوو.
کوردستانیشی بۆ خراپی هه‌ر به به‌شێک له عێراق له قه‌ڵه‌م دراوه،
گومانی تێدانییه ئه‌گه‌ر ئازادی راده‌ربڕین به‌ربه‌ستی بۆ دروست نه‌کرابایه
بێگومان کوردستان له عێراق جیاده‌کرایه‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ئاوا بڕوانیته به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به
ژیانی خه‌ڵکی کوردستان و ئازادی هاوڵاتیان بێگومان ئه‌و به‌رقه‌راربوونی
حوکمی یاسا‌و پاراستنی هاوڵاتییانه‌ی که ئێستا زۆر شانازی پێوه ده‌که‌ن،
ئه‌مه‌ش ده‌که‌وێـته ژێر پرسیاره‌وه!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|