٢٩\١١\٢٠١٣
مهترسییهکه
لێرهوه دهست پێدەکا.

سهباح تاهیر
بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر بنەماى هوشیارکردنهوهى خهلک بهرنامهى خۆى
دهست پێکرد، خهڵکى بهمافهکانى ئاشناکرد، رهنگه له روانگهی ئهوه
بووبێت هۆشیاری سیاسی تاکهکانی کۆمهڵگه مهرجی بنهڕهتی کۆمهڵگهی
پێشکهوتو و سهرکهوتوه..
بودجه و پڕۆتۆکولەکانى پەرلەمان و حکومەتى به خەڵک ئاشنا کرد و،
هەروەها کەدەبێت رێکەوتنەکان چ ئەوانەى ناوخۆ یان ئەوانەى دەرەکى
ئەنجام دەدرێت بە شەفافى و فلتەرەکان تێپەڕ بن.
دیاره فلتەرەکانى رێکەوتنە حکومییەکان مەرجى سەرەکى ئەوه بوو که
یاساییشه به فلتەرى پەرلەمان تێپەڕ بێت و شەفاف بێت، کۆتایى به
ڕێکەوتنى ژێربەژێر بێت؟!
ئەو ڕێکەوتنانەى حیزبه سیاسیەکان له نێو خۆیان ئەنجامى دەدەن شەفاف بن
و له نێوان دوو سەرکردەى یەکەم و ژووره تاریکەکان واژۆ نەکرێت.
ئەزموونى رێکەوتنى ستراتیژى نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتى
نیشتیمانى کوردستان، کرابووه نموونه بۆ ئه م ریکەوتنانه، رەنگه
زەقبوونەوەى ئەم ریکەوتنه له راگەیاندنەکان به هۆ کارى سەرهکى ئهوه
بووبێت که نهوشیروان مستهفا ریکخەرى گشتى ئێستاى بزووتنەوەى
گۆڕان و کەسى دووەمى ناو یەکیتى نیشتیمانى کوردستان لەم موعاناته
بووبێت. لە راستییدا پێویستە بڵێین ئەگەر کەسى دووەمى حیزبێک ئاگادارى
وردەکاریی ئەم رێکەوتنە گرنگه نەبووبێت، ئەوه دەسەلمینێت شەفافیەت
نەبووه و رێکەوتنەکه ژێربەژێرى نێوان هەردوو سەرکردەى پارتى یەکیتى
بووه، ئەوه لانی کەم له لایەنى یەکێتییەوه، دەکریت مەکتەبى سیاسى پارتى
وەلامى نیوەکەى ترى ئەم پرسیاره بدەنەوه.
ئەوەى سەبارەت به یەکیتى نیتیمانى کوردستانه چ له نێوەخۆو چ له ناوچەى
نفوزەکەى بەردەوام رەخنەگرتن له شاراوەکانى ناوەڕۆکى ئەم رێکەوتنه
هەبووه، ئەندامانى مەکتەبى سیاسی و سەرکردایەتى لانی کەم ئەوانەى
ئاگادارى ناوەرۆکى رێکەوتنەکه نەبوون یاخود ئەوانەى سەر به باڵى ریفۆرم
و نزیک له کاک نەوشیروان بوون، رۆژنامه ئەهلیەکانیش بەردەوام رەخنەى
شێوازى ئەنجامدانى ئەم رێکەوتنەیان کردبووه مانشیت....
بەلام کیشەکه لیرەوه یان به شیوەیەکى تر مەترسییەکه لیرەوه دەست
پیدهکات، کاتیک خودى کاک نهوشیروان مستهفا که ئئستا کەسى یەکەمه له
ناو بزووتنەوەى گوران هەمان سیناریو دووباره بکاتەوه له ریکەوتنى دوو
قۆڵى و ژێربەژێر، و دوور نییه گلۆپى سەوز هەڵکردن بۆ رێکەوتنێکى نەوتى
زۆر مەترسییدار له نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان یاخود هەژموندارى
پارتى له نێو حکومەتى هەرێمى کوردستان، من باسى پێدراو و ئەگەرەکانى
مەترسییدار و چارەنوسسازى ئەم رێکەوتنه ناکەم ، که چەند کاریگەرى لەسەر
هاوکێشه ناوخۆییەکانى هەرێم و عێراق دەکات؟ جگه له هاوکێشه
ناوچەییەکەکه و نێودەوڵەتیەکەش چونکه ئەوه باسێکه زۆر هەڵدەگرێت قسەى
زۆرى لەسەر بکرێت..
بەڵام من لەم رووەوه قسه دەکەم ئەگەر کاک نەوشیروان به هەموو تواناى
دژى رێکەوتنى دووقۆڵى و ژێربەژێرى نێوان سەرکرده پله یەکەکانى ناو
حیزبەکان بووبێت، چۆن دەکرێت له یەکەم ئەزموونى هاتنەپێشەوەى ئەم
بزووتنەوەیه سەرنەکەوێت و رێکەوتنى لەم شێوەیه واژۆ بکات!؟ بۆچى ئەگەر
پێش سەردان و دانیشتنەکه ئەجێنداى دانیشتنەکه و ئەگەرى رێکەوتنەکانى
روون نەکردەوه، ئەی بۆ دواتر بەم کاره هەڵنەستا، خۆ ئەوه موعاناتى
پێشتری خودى کاک نەوشیروان و کۆمەڵانی خەڵکى کوردستانه و بووه؟ ئەى
بۆچى ئەو رۆشنبیران و چاودێره سیاسیانەى رەخنەبارانى ئەم جۆره رێکەوتنه
ژێربەژێرانەى دەکرد، که حەقى خۆیان و ئەرکى سەرشانى رۆشنبیرانه
ئاگادارکردنەوەى راى گشتى له مەترسییەکانى ئەم جۆره رێکەوتنانه؟!!
بەڵام پرسیار ئەوەیه بۆچى بێدەنگى له دووبارەکردنەوەى له لایەن
کارەکتەرى تر؟
ئەوەى سەبارەت به رێکەوتنى هەناردهى نهوتیشه له رێگاى بۆڕیی نهوتى
کوردستان، که ڕێک له دواى ئهم دانیشتنه دوو قۆڵیهى نێوان سهرۆکى
ههرێم و سهرۆکى حکومهت ئهنجام دهدرێت، که سهرۆکى حکومهتى
کاربهڕێکهر رۆژێک دواتر سهردانى ئهنقەره دەکات بۆ واژۆکردنى
رێکەوتنەکه، که رێکەوتنێکى به پله یەک سیاسیه بەر لەوەى رێکەوتنێکى
ئابوورى بێت!؟ ئایا دەکرێت ئهمپرسه نهوروژابێت و باس نه
کرابێت!؟ ئه ى بۆچى کاک نەوشیروان دڵنیاییەک به کومەڵانى خەڵکى
کوردستان و لانی کەم هەوادارو لایەنگرانى نادات؟ یان ئاگادار بوونى
بەریزیان بەسه بۆ ئەوەى ئەم رێکەوتنانه بەئەنجام بگات!! که ئەوه رەنگه
پاڵنەرى رێکەوتنەکانى پێشوو تریش بووبیت!! تێبینى ئەوەش دەکریت
راگەیاندنى گۆڕان قەڵاقوپى لەم پرسەش کردوەو به لایدا داناچێت.
شەفافیەت به قەدەر ئەوەى قسەکردنه لەسەر میکانزمەکان گومانبردن نییە له
کاراکتەرەکانى لایەنەکانى رێکەوتنەکه، که ئەوەى دواییان به مەرجى تر و
پرسى تر دەست واڵا دەکرێت بۆ رێکەوتنەکان، چونکه رێکەوتنى شەفاف هەمیشە
یاساییه و ئاساییه و کاراکتەرەکانیشى کەسانى شەفاف و یاسایین، بەلام
رێکەوتنى تر کاراکتەرەکانیش کەسانى کوماناوى و .... ترن.
لێرەدا کاتى ئەوه هاتوه روو له رۆشنبیران و راگەیاندنەکان بکەین به
تایبەتى ئازاد که هەر جۆره رێکەوتنێکى دوو قۆڵى و ژێربەژێر بخەنه ژێر
رەخنه جا ئەو رێکەوتنانه له لایەن هەر کارەکتەرو حیزبێک ئەنجام
درابێت... رێگاش لەو راگەیاندن و راگەیاندکاره فاشیزمانەش بگیرێت هێرشى
ناڕەوا دەکەنه سەر ئەوانەى رەخنه له پرسى لەم شێوهیه دەگرن، که ئەوه
سەرەتاى مەترسییەکانه.
ماڵپهڕی سەباح تاهیر
|