٧\٢\٢٠١١
مه‌ترسیی حیزبه
ئیسلامییه‌کانی هه‌رێم په‌یڕه‌وکه‌ر له کۆماری ئیسلامی ئێران.
هێمن
به‌ر له هه‌ڵسه‌نگاندی قسه‌کانی ئه‌ندامی پارله‌مانی کوردستان سه‌ر به
کۆمه‌ڵی ئیسلامی به پێویست ده‌زانم به‌دوو شت ئاماژه بکه‌م.
یه‌که‌میان ئه‌و نوسراوه حیزبه‌سیاسییه ئیسلامیه‌کانی هه‌رێمی
کوردستان و ئه‌و که‌سانه‌یه ده‌گرێته‌وه که په‌یڕه‌وکه‌ر له سیاسه‌ته‌کانی
کۆماری ئیسلامی ئیراننو به‌ناوی ئیسلام ده‌یانهه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
کۆماری سێداره له باشووری کوردستان بپارێزن‌و کوردستان به‌شیعه‌بکه‌ن.
دووهه‌م جیاوازی و هه‌ڵاواردکردنی ئیسلام وه‌ک ئائینێکی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی
کوردستان له حیزبه سیاسییه‌کانی کوردی په‌یڕه‌وکه‌ر له کۆماری
سێداره‌ی ئێران و ڕێز گرتن له کۆمه‌لانی ئیسلامی کوردستان، ئه‌وه‌ش
مانای ئه‌وه‌یه که مرۆڤ ئازاده هه‌ڵبژرادنی ئه‌و ئائینو مه‌زهه‌به
بکا که له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ری ده‌گونجی و شیاوه.
به پێی یاساکانی مه‌ده‌نی هه‌مو مرۆڤێک ئازداه‌و ده‌توانێ هه‌ر مه‌زهه‌بێک
که له گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی ئه‌و بگونجی هه‌ڵبژاردنی بکاو بۆ به‌جێهێنانی
ئه‌رکه‌کانی ئائینی هه‌موهه‌وڵێکی بۆ بدا به مه‌رجێ خه‌تر و مه‌ترسی
له سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا درووست نکا.
جیاوازی پرسی نه‌ته‌وه‌یی له ئائین له‌وی دایه که ئائین و دین
شتێکی شه‌خه‌سیین‌و مرۆف ده‌توانێ هه‌ر ئائینێک که به باشی بزانێ بۆ
خۆی دیاری بکا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی مه‌زهه‌ب پرسی نه‌ته‌وه‌یی
شتێکه که مرۆڤ به پێی ڕه‌گه‌زو ڕه‌سه‌نو مێژوو پێ بڕاوه وهه‌یه‌تی.
نه‌ته‌وه‌کانی جۆراوجۆر خاوه‌نی نیشانه‌کانی نه‌ته‌وه‌یین که لێکتریان
جیاده‌کرێنه‌وه‌و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆیه له دیاری کردنی
ئائینی خۆی، به‌ڵام دین ناتوانێ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی بنه‌چه و ڕه‌گه‌زی
نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێ.
نه‌ته‌وه کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵک ده‌گرێته‌وه که خاوه‌نی ئامرازی ناسینه‌وه
له خه‌ڵکانی تر هه‌ن. نیشانه‌کانی ناسینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له نه‌ته‌وه‌یه‌کی
دیکه بریتین له زمانێکی هاوبه‌ش و فه‌رهه‌نگونه‌ریت ومیژووی نه‌ته‌وه‌یی،
لێره‌دا جه‌خت ده‌خرێته سه‌ر کۆمه‌ڵانی یه‌کگرتو به‌پێی ره‌گه‌زو بنه‌چه‌و
بابوباپیرو میژووی هاوبه‌ش.
به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه، ئائین خاوه‌نی نیشانه‌وئامرازی لێک جیاکردنه‌وه‌و
هه‌ڵاواردکردنی نه‌ته‌وه‌کانی جۆراجۆری نییه‌و مه‌زهه‌ب له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
ئه‌رکێکی ئائینییه زیاتر پێوه‌ندی به مسائیلی مه‌عنه‌وی و دینییه‌وه
هه‌یه. یه‌کلاکه‌ره‌وه‌و په‌یمانو پێوه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندی مرۆڤ به پێی
مه‌زهه‌ب ئاستوڕاده‌ی به جێهێنانی ئه‌رکه‌کانی ئائینی تاکه.
نه‌ته‌وه‌یه‌ک به هۆی نیشانه‌کانی ڕه‌گه‌زو ڕه‌سه‌ن و بنه‌چه له
ڕێگه‌ی زانستی دی. ان. ئه‌ی یه‌کلاوناسینه‌وه ده‌کرێت له کاتێدا دین
ڕه‌گه‌ز و بنه‌چه‌ی بۆ ناسیه‌نه‌وه نیه‌و تاک ده‌توانێ هه‌ڵبژاردنێ
بکا و بۆی هه‌یه بگۆڕرێت. نیشانه‌کانه‌ی ناسینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یه‌کلاو
قۆرخکراون واته تایبه‌ت به کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی هاوبه‌شن، بۆ نمونه‌ی هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک
خاوه‌نی زمانێک وڕه‌گه‌زێکی هاوبه‌شن و هه‌ر یه‌ک له‌وانه ناگۆڕرین.
به‌ڵام ئێستا بزانیین بیلال عوسمان ئه‌مدامی پارله‌مانی کوردستان سه‌ر
به کۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌یڕه‌وکه‌ر له سیاسه‌ته‌کانی کۆماری سێداره چ
ده‌ڵێ.
بۆ زانیاری خوێنه‌رانی به‌ڕێز دوابه‌دوای به‌رێوه‌چوونی شه‌پۆلێکی له‌سێداره‌دانی
چالاکڤانای سیاسی کورد به‌ده‌ستی رژیمی سێداره له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان، بۆ یه‌که‌م جار 30 ئەندامی پارلەمانی باشوری کوردستان لە
بەیاننامەیەکدا وێڕای محکوم کردنی لەسێدارەدانی چالاکوانانی رۆژهەڵاتی
کوردستان، داوای هەڵگرتنی سزای لەسێدارەدان لە جه‌مهۆری ئیسلامی ئێران
کردوه.
له‌و ڕابه‌ته‌دا بیلال عوسمان ئەندامانی پارلەمانی کوردستان سەر بە
کۆمەڵی ئیسلامی لە لێکدوانێکدا بۆ رۆژنامەی هاوڵاتی رایگەیاندبوو کە
ئەوان بەشداری هەڵمەتی ئیمزاکردنی بەیاننامەکەی پارلەمانتارانی
کوردستانیان نەکردووە و پێیان وایە ئەو مەسەلە دەستێوەردانە لە
ئیشوکاری دادگای ئیران و هەروەها دەڵێ:
"ئەوان ئاگاداری ئەوە نین کە ئەو کەسانەی ئیعدام دەکرێن بەراستی بێ
تاوانن یان نا، و کۆماری ئیسلامی ئێران دەوڵەتێکی ئیسلامیە و لە سەر
بنەمای شەریعەت دانراوە و ئەو کەسانەش کە بە پێی شەریعەتی ئیسلام
دادگایی بکرێن و سزا بدرێن جێگەی گومان نیە!"
بیلال عوسمان به‌و شێوه قسه‌کردنێ شه‌رعییه‌تی داوه‌ته له
سێدارادانی خه‌ڵکانی بێتاوانی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ده‌ستی
رژیمی ئێران و پیشیوایه چون کۆماری ئیسلای سیداره‌ی له به‌ر ئه‌وه‌ی
له سه‌ر شه‌ریعه‌تی ئیسلامی درووست بوو هه‌موو زوڵم‌و کۆشتارێک وغه‌دروبێ
دادی پێی ڕه‌وایه.
له لایه‌ک بیلال عوسمان شکی هه‌یه که ئه‌وان(کۆمه‌ڵی ئیسلامی)
ئاگارداری تاوانباربوونی ئیعدامکراوه‌کان له ڕۆژه‌هه‌لاتی کوردستانیین
و له لایه‌کی تر پێوایه چون جمهۆری سێداره‌ی ئێران کۆمارێکی
ئیسلامییه سزاکانی جێگه‌ی گومان نیین و له‌سه‌ر هه‌قن.
قسه‌کانی بیلال ڕیک له گه‌ڵ سیاسه‌ت وڕێبازی جه‌مهۆری ئیسلامی ئێران
دێخوێنێته‌وه، کۆماری سێداره‌ی ئێرانیش له‌و باوه‌ره‌دایه که ڕه‌وشتوڕه‌فتاری
له سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌تی ئیسلامی شیعه دارژاون و هه‌موو بڕیاره‌کانی
سه‌رچاوه‌یه‌کی مه‌زهه‌بی شیعه‌یان هه‌یه‌و له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه‌ش خه‌ڵکی
کورد ده‌بێ بکۆژی چون داواکانی نه‌ته‌وه‌یی کورد له گه‌ڵ ئیسلامی شیعه
ناگونجین.
ئه‌وه‌ی بیلام عوسمان لێ نادوێ ئه‌وه‌یه که ڕێکخراوه‌ی کۆمەڵی
ئیسلامی په‌یڕه‌وکه‌ر و بستراوه‌ی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی شیعه‌ی
ئیرانه و واژۆکردنی به‌یاننامه دژبه ئێران به‌مانای بڕینی یارمه‌تییه‌کانی
کۆماری ئیسلامی ئێران له‌و ڕێکخراوه‌یه.
جه‌مهۆری ئیسلامی ئێران و بیلال عوسمان و حیزبه‌که‌ی له‌و باوه‌ره‌دان
که کورد بۆ نییه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێته ئه‌ژماردنو وداوی سه‌ربه‌خۆیی
بکاو به بڕوای ئه‌وان کورد مافی موسڵمان بوونی هه‌یه نه‌ک بوونی وه‌ک
نه‌ته‌وه‌یه‌ک.
گه‌ر بێت‌و کورد داوای مافه‌کانی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بکا
بیلال و مه‌لاکانی قۆم فتوای کۆشتنی له‌سه‌ر ده‌رده‌که‌ن.
5\2\2011
soranhawrami@gmail.com
|