١٣\٢\٢٠١٤
مەودا.

عەلی ره‌سوڵی. و.
یوسف عەلی پوور
نازه‌نین
دڵم په‌شێوی دیدارته
دیدارێكی راسته‌قینه
راستییه‌كی هه‌ست پێكراو
كه هه‌ڵقوڵاوی وشه‌یه‌كه به ناوی «تۆ»
ئه‌و ده‌مانه‌ی
كه ده‌ست به سه‌روقژتا دێنم و
دارستانی رازاوه‌ی یه‌خسیر بوونت
پڕ ده‌بێت له‌و رێبوارانه‌ی
كه ناویان ده‌ستانی منه
ئه‌و ده‌مانه‌ی
كه هه‌ودای هه‌سته‌كانی من
خه‌ره‌نده‌كانی دڵم ده‌خرۆشێنن و
ورده زیخه‌كانی روخسارت
ده‌ڕژێنه ناو دارستانی ده‌ستانمه‌وه
هه‌ر له‌وێدا حه‌شار ده‌درێن
حه‌شار هه‌روه‌ك
روانینی تۆ له‌و دیوی په‌نجه‌ره‌وه
ئه‌و ده‌مانه‌ی
كه بڵێم: نازه‌نین بۆنی نانی تازه
بۆنی هه‌موو سه‌رله‌به‌یانیه‌كانی دایكمم
له باوه‌شتدا دۆزیه‌وه و
تێر هه‌ڵمژم له بۆنی تۆ و
له بۆنی جله ئارداویه‌كانی دایكم
ئه‌و ده‌مانه‌ی
كه ئه‌سرینه‌كانم ببنه ته‌م و
پێڵوه‌كانیشم بێ هه‌ست بن
مژۆڵكه‌كانیشمان رێبوارانی به‌ر باران بن
ئه‌و بارانه‌ی هه‌موو رۆژێ
له میچی ناو ماڵه‌كه‌وه
ده‌تكێته سه‌ر سه‌حرای تینوی لێوه‌كانت
ئێستا
له‌م به‌هاره نامۆیه‌دا هه‌ستت پێده‌كه‌م
وڵاتانی نه‌ونه‌مامم
له‌گه‌ڵ به‌هاردا جووت بوون
به‌ڵام لێره
به‌هاری چاوه‌ڕوانیه‌كه‌م
ترسی ته‌نیایی لێ نیشتووه و
بۆ هاندانت
هه‌روا كلكه‌سووته‌یه‌تی
به‌ڵام بایه‌ك
هه‌موو رۆژێ
به‌هاری چاوه‌ڕوانیه‌كه‌م دووگیان ده‌كات
هه‌ر له چه‌شنی ئه‌و بایه‌ی كه
له درزی ده‌لاقه دارینه‌كه‌وه
خۆی لوول ده‌دایه ناو ئه‌گریجه ته‌ڕه‌كانت و
بۆنی ئه‌وان باوكمیان ئازار ده‌دا
هه‌ر به‌ڕاست
ده‌زانی بۆ وایه؟
له نێوان من و تۆدا مه‌ودایه‌كه
تۆ نازانی چ مه‌ودایه‌ك؟
مه‌ودای ماڵه قوڕینه‌كه‌مان
له‌گه‌ڵ رێبوارانی دڵخۆش
هه‌ر ئه‌و ماڵه‌ی
كه تۆ و دایكم
به قوڕه سوور
سواختان كرد و
دیواره‌كان گه‌شانه‌وه
رێبوارانیش له دووره‌وه بۆیان ده‌نواڕی
به‌ڵام روخساریان نادیار بوو
ئه‌ی گوڵه گه‌نمه‌كه‌ی من
له نێوان من و تۆدا تەلدڕوو رایه‌ڵ كراوه
تۆ نازانی تەلدڕوو چییه؟
تەلدڕوو هه‌ر ئه‌و په‌رژینه‌ی ماڵمانه
كه باوكم بونیاتی ناوه
له نێوان ئێمه دا دره‌ختێك هه‌یه
تۆ نازانی دره‌خت چییه؟
هه‌ر ئه‌وه‌یكه له به‌هاردا سووتا
هه‌ر ئه‌و زوڵف و ئه‌گریجانه‌ت
زوڵف و ئه‌گریجه‌كانی تۆ
كه له حه‌ساری په‌چه‌وه
بازیان دایه سه‌ر ته‌پۆڵكه‌كانی سینگت و
باوكیشم لێی مقه‌ست كردی و
مه‌مكۆڵه‌كانت هه‌ڵله‌رزین و
سه‌رمایان بوو
به‌ڵام دره‌خته‌كان
له كام حه‌ساره‌وه بازیان دایه
سه‌ر كێهه ته‌پۆڵكه؟
به‌ڵام
هه‌ر ئه‌و ئه‌سرینانه
كه روخساری هه‌ڵقرچاوی تۆیان هه‌ژاندوه
هه‌ر ئه‌و فرمێسكانه
شایه‌تی ئازاره‌كه‌ی تۆن
كه هه‌روه‌ك لێوه له‌رزه‌كه‌ت
ده‌زانی هۆكاری چییه.
communard@live.com
|