١٢\٤\٢٠١٢
مەیمونێکى تر لەدایک بوو.

بێستوون مینه
مەیمونێکیتر
لەدایک بوودارەکان بۆى کەوتنە سەما
کانیاوەکان تەقینەوەو گژوگیاکان بووژانەوە
هەمووشتێک بەرەو باشى چوو
من هێندەى سمۆرەیەک دڵم پێى خۆشنییە.
* * *
* *
مەیمونێکیتر لەدایک بوو دارستانەکان گڕیان بەردایەخۆیان
دارەکان لەڕیشەوە دەرهاتن
هەموو شتێک وشک بوو خراپ بوو
من هێندەى مەیمونێک دڵم پێى خۆشنییە.
* * *
* *
مەیمونێکى تر لەدایک بووقەفەسەکان ئامادەکران
ژوورەکان پاککرانەوە باغچەکان پڕکران لەتۆڕى گەورە
هەمووشتێک کەوتە لەرزە
دڵى منیش
من هێندەى باغچەیەکى بەر ،با،دڵم دەلەرزێ.
* * *
* *
مەیمونێکیتر لەدایک دەبێ شەڕێکى گەورە دەستپێدەکات
هەرزوو لەشەڕى سمۆرەکاندا دەکوژرێ
من هێندەى سەرکردەیەکى دۆڕاو دڵم تەنگ دەبێ.
* * *
* *
مەیمونێکى تر لەدایک دەبێ کارگەکان دەست بەکاردەبن
دووکەڵ هەمووشتێک دادەپۆشى
دەخنکێ
من هێندەى کارگەیەگ دەڵم لەکار دەکەوێ.
* * *
* *
مەیمونێکى تر لەدایک دەبێ ئەوە منم
مەیمونێکى تر لەدایک دەبێ ئەوەتۆى
مەیمونێکى تر لەدایک دەبێ ئەوانن
من هێندەى تۆ و ئەوانیش دڵم پێى خۆشنییە.
* * *
* *
مەیمونەکان لەدایک دەبن کەس نازانێ بۆلەدایک بوون
دایکەکەنازانێ بۆ لەدایک بوون
باوکەکان نازانن بۆلەدایک بوون
دارستانە کان نازانن بۆلەدایک بوون.
* * *
* *
مەیمونێک لەدایک دەبێ
من هێندەى سمۆرەیەک دڵم پێى خۆشنییە.
bestunmina@yahoo.com
|