میدیای باشوور له‌نێوان
په‌تی سێداره‌ی ئیحسانی فه‌تاحیان و
ئه‌شکه‌نجه‌دانی
نه‌به‌ز گۆران له لایه‌ن پارتی.
قادر نادر
ئه‌وه‌ی به‌وردی سه‌یری میدیای کوردی بکات ، که‌وتۆته نێوان دوبه‌ره‌وه
، میدیای ده‌سه‌لات به‌رده‌وام پاساو بۆ تاوان و ناپاکی وگه‌نده‌ڵی
ومافیابونی به‌رپرسانی ده‌هێنێته‌وه ،وه لاپه‌ره‌ی یه‌که‌می زمان حاله
کانیان (کوردستانی نوێ و خه‌بات) زیاتر له‌ئه‌لبومی تاله‌بانی
وبارزانی و ئاسای عیراق وسه‌وره‌ی به‌عس ده‌چێت. له‌ته‌ک ئه‌مه‌ش
میدیای ئازاد ، پێچه‌وانه‌ی میدیای ده‌سه‌لات هه‌وال وزانیاری بلاوده‌کاته‌وه
.له‌م نێوه‌نده‌شدا خوێنه‌ر له په‌روه‌رده‌کردن و هه‌واڵی نه‌ته‌وه‌یانه‌ی
ونکردوه . هه‌رئه‌مه‌شه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین خوێنه‌رو بابه‌ت
، که‌میدیای ئه‌هلی داگیربکات ، ره‌خنه‌گرتنی جدیه له‌ده‌سه‌لات ، به‌راده‌یه‌ک
چه‌نده مانشێت و وته وره‌خنه‌کان توند‌و بریندارکه‌ر بێت ، خوێنه‌ری
زیاتره . راسته هۆکاره‌سه‌ره‌کیه‌که‌ی ، بێزاری خه‌لکه ، له ده‌سه‌لات
، که‌گه‌یشتۆته لوتکه و سارێژی به‌شێک له ئازاره‌کانی ، ئه‌گه‌ر به‌وشه‌ش
بێت ، له‌ئازاردانی به‌رپرسان ده‌بێنێته‌وه . بۆیه به‌رده‌وام زۆرینه‌ی
دارشتنی مانشێته‌کانی میدیای ئازاد له‌نێوان شه‌ری گۆران ویه‌کێتی و گه‌نده‌لی
ووته‌ی به‌رپرسان ده‌خولێته‌وه نه‌وه‌ک هه‌وال وکاره‌ساتێکی ، خۆش و
ناخۆشی نه‌ته‌وه‌یی.
دیاره له‌ته‌ک ده‌ستخۆشی بۆ میدیای ئه‌هلی به رۆژنامه‌و مالپه‌رو
گۆڤاره‌کانه‌وه ، که‌جه‌به‌روتی 50 ساله‌ی ترسی به‌رپرسانی کورد ، ده‌که‌نه
وه‌هم و رۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌رده له‌سه‌ر ماهیه‌تی درۆزنانه‌ی به‌رپرسانی
کورد هه‌ڵده‌مالن . به‌لام ناکرێت ئه‌و ره‌خنه‌یه‌شیان لێ نه‌گرین .
میدیای سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وام بابه‌ته‌کانیان له سه‌ر ململانێ له‌گه‌ل
ده‌سه‌لاتی کوردی چڕکردۆته‌وه ، به‌راده‌یه‌ک مه‌ترسی و پیلانی
داگیرکه‌ران ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وایه‌تی ، وه‌ک بچوکترین هه‌وال کونجی ،
رۆژنامه‌و مالپه‌ره‌کانیان ده‌گرێت ، به‌لام هه‌والێکی سه‌رنج راکێشی ،
شه‌رو ململانیی ، ژن هینان و شه‌ره‌قسه‌ی به‌رپرسان ، زۆرینه‌ی پانتای
لاپه‌رو هه‌واله‌کانیان ده‌گرێت ، به‌تایبه‌تی هه‌والی ، عومه‌ر فه‌تاح
و گۆران ونه‌وشیروان و پۆلێ به‌رپرسی یه‌کێتی وگۆرانی تر . باشترین
بازاری کرین و هه‌والی ڕۆژنامه‌نوسانه !؟
29ی ئه‌کتۆبه‌ر گه‌وره‌ترین پارتی سوێدی (سۆسیال دیموکرات ) له‌کۆنگره‌ی
خۆی دانی به‌تاوانی ئه‌نفال نا که جینۆسایده ، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی
چه‌پ ( ژینگه وچه‌پ و سۆسیال دیموکرات ) له‌ولاتی سوێد بێنه‌وه ده‌سه‌لات
، ئه‌وا ولاتی سوێد ده‌بێته یه‌که‌م ولات که تاوانی ئه‌نفال به
جینۆساید بناسێنێ . که‌چی ئه‌و هه‌واله گرنگه وه‌بۆ ئێمه‌ی کوردی هه‌ژار
که‌له‌سه‌ره‌تای ئه‌و خه‌باته داین ، هاولاتی وئاوێنه به دودێریش
بلاویان نه‌کرده‌وه که‌خۆیان پێ لوتکه‌ی رۆژنامه‌ی پڕۆڤشناله ، که‌چی
زۆرینه‌ی مانشێت و هه‌واڵ و زانیاریان له‌سه‌ر شه‌ری گۆران و یه‌کێتیه
؟ یان ئه‌گه‌ر به‌په‌له سه‌یری چری هه‌واله‌کانی ڕۆژنامه‌و مالپه‌ره
کوردیه‌کان بکه‌ین له‌مانه‌دا خولاوه‌ته‌وه ، ده‌رکردنی عه‌تا سه‌راوی
، شه‌ری گه‌نجێکی هه‌ولێر که سێ هاولاتی تیا شه‌هید بوو، هه‌والی ده‌شنێ
و هانی و باخان ، ئه‌نفلۆنزای محه‌مه‌دی مه‌لا قادر، به‌رپرس بونی
هێرۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌مه‌لبه‌ندی سلێمانی ،وته‌یه‌کی کۆسره‌ت ،
.... هه‌زار ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی وای به‌قوربان بێت . به‌راده‌یه‌ک
ئه‌و میدیایانه‌ی که له‌چوارده‌وری پککش ده‌خولێنه‌وه به‌ئاستی
پێویست وه‌ک هه‌والیش گرنگیان پێ نه‌دا ، له‌کاتێکدا ئه‌وان به‌رده‌وام
ئه‌وپه‌روه‌نده له‌بیرکراوه‌یان به‌یاد خه‌لک هێناوه‌ته‌وه . ئه‌مه‌باس
له‌زۆر مالپه‌ر و ڕۆژنامه ی کوردیش ناکه‌م ، مادام چاک هاریکار و
پالپشت بووه ، ئه‌وا منال ئاسا بایکۆتی هه‌واله‌که ده‌که‌ن ، له‌کاتێکدا
ره‌خنه له‌ده‌سه‌لات ده‌گرن که‌خاوه‌نی هه‌مان ئه‌قلیه‌ته؟ . ئاخر ده‌ستکه‌وتی
نه‌ته‌وایه‌تی به رق و ململانێی شه‌خسی ده‌کرێت !؟ مرۆڤ زۆر جار له‌م
روداوانه ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و هوشیاری رۆژنامه‌گه‌ری کوردی هه‌لده‌سه‌نگێنێ،
نه‌وه‌ک دروشم دان و شین‌و ڕۆرۆ بۆ ئه‌ی ره‌قیب وله‌سینگدان ئارمێکی
ئالای کوردستان ؟
یان که‌هه‌والی تێکدانی شوینه‌واره‌کانی کوردستان‌مان بلاوده‌کرده‌وه
، زۆرینه‌ی میدیای کوردی وه‌ک هه‌والێکی زۆر بچوک یان بلاویان نه‌ده‌کرده‌وه
؟ زۆر جاریش که‌ئاگاداریان ده‌که‌یته‌وه ده‌لێن ئه‌ی چه‌ند جار باسمان
کردوه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی کاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌وال له‌سنورێک
کۆتایی دێت ؟ ؟ ئاخر تا ئێوه به‌و هه‌واله سه‌رنج راکێشانه خه‌لک په‌روه‌رده
بکه‌ن بێگۆمان هه‌والی له‌م شێوه ، نابێته بابه‌تی ڕۆژه‌ڤی خه‌لک ؟
. له‌هه‌موی سه‌یرتر ، رۆژنامه‌یه‌ک که‌خۆیان پێ فول نه‌ته‌وه‌یه ، که‌چی
ته‌نیا ریکلام و هه‌وال وزانیاریه‌کانی پاریزگای هه‌ولێریان بلاوده‌کرده‌وه
، (هه‌واله‌کانی ئێمه راست نیه) ، گه‌رچی نامه‌ی رێکخراوی یۆنسکۆمان
بۆ ناردن به‌لام ئه‌میشیان بلاونه‌کرده‌وه ، که‌چی خۆشیان پێ ڕۆژنامه‌یه‌کی
پڕۆڤشنال و نه‌ته‌وه‌یه ؟
له‌ته‌ک ئه‌مه‌ش 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵی ئه‌وه بلاو بۆوه که
تێکۆشه‌ری زیندان ( ئیحسانی فه‌تاحیان ) بریاری له‌سێداره‌دانی له‌به‌رواری
11.11 به‌سه‌را جێ به‌جێ ده‌کرێت ، چه‌ندین هه‌والمان بۆ میدیاکانی
باشور به شێوازی جۆراو جۆر نارد ، له‌سلێمانی خۆپیشاندان کرا ، که‌چی
نه‌هه‌واله‌که‌یان بلاوکرده‌وه نه به‌دوایدا چون دوای له‌سێداره‌دانه‌که
، ڕۆژنامه‌ی هاولاتی که‌وتۆته خۆ !!؟ . له‌کاتێکدا بۆ لێدانی نه‌به‌ز
گۆران ، دنیایه‌ک که‌مپین و ناره‌زایه‌تی وواژو کۆکردنه‌وه مالپه‌رو
رۆژنامه‌کانی گرتبوو .
ره‌خنه‌ی به‌نده ئه‌وه‌نیه ، لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌دانی نه‌به‌ز گۆران
، دیارده‌یه‌کی بچوکه و نه‌ده‌بوایه ئه‌و ئاسته وه‌رگیرێت . به‌لام
مڕۆڤ کاتێک به‌هه‌مان پێوه‌ر ، تاوانێک ده‌بینێ وه مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیشی
له‌گه‌له ، که‌چی گرنگی پێ ناده‌ن ، هه‌ست به‌ئاستی ڕۆشنبیری ونه‌ته‌وه‌یی
که‌سایه‌تیان ده‌که‌یت ، . ئه‌وه‌ی بۆ به‌نده جێگای سه‌یره له‌م
روداوه‌دا ،
کاتێک به‌رهه‌م سالح په‌یمانی به‌هه‌له‌بجه‌یه‌کان دا ، که‌عه‌لی حه‌سه‌ن
مه‌جیدیان بۆ بێنێته شاره‌که‌یان تا له‌سێداره بدرێت، وه‌دوای
بریاردانه‌که هه‌ولێک هه‌بوو بۆ جێبه‌جێ نه‌کردنی بریاره‌که ( هه‌روه‌ک
رویدا ) ئێمه کۆمه‌لێک نوسه‌ر بوین له‌ترسی ئازادکردنیان ، به‌تایبه‌تی
سولتان هاشم ، له‌گه‌ل له‌سێداره‌دان بوین . که‌چی رۆژنامه‌کان بابه‌ته‌کانیان
بلاونه‌ده‌کردینه‌وه ،ده‌یانوت ئێمه دژی له‌سیداره‌دانین . ئیستا ئه‌و
پرسیاره له‌هزری من ده‌خولێته‌وه چۆن ئه‌وهه‌سته‌تان بۆ ئیحسانی فه‌تاحیان
نه‌جولا ، له‌به‌ر تاوانه نه‌ته‌وه‌یی و خۆراگری ئه‌و نا ، به‌لکو له‌به‌ر
دژایه‌تی په‌تی سیداره ، که‌ئێمه ی کوردی باشور ده‌زانین ، ئه‌م په‌ته
چ خۆشه‌ویستێکمانی بردوه و چه‌نده تاوانه‌که‌شی قورسه ؟
لێره‌دا ناشکرێت کۆتایی وشه‌کان به ره‌خنه‌یه‌ک له هه‌موو ناوه‌ندو
لایه‌نانه‌ش نه‌گرین که‌خۆیان پێ داکۆکیکه‌ری مافی مرۆڤ و زیندانیانی
سیاسی و حزبه به‌ناو نه‌ته‌وه‌یه‌کانه‌و بلێین چ شه‌رمێکه حزبی ئه‌ورپی
هه‌لوێست و پرۆتستۆی ئه‌م تاوانه ده‌کات ،که‌چی ئێوه‌ش بێده‌نگ و لاڵن!؟
|