(محه‌مه‌د عارف)ی هونه‌رمه‌ند و داهێنان بوو
به پایزی گه‌لاڕێزان.

ئاشتی گه‌رمیانی
کۆچ کردنی یه‌کیک له هونه‌رمه‌نده پێشه‌واکانی کورد که قوتابخانه
و ئه‌زموون و مێژوویه‌کی بۆ هونه‌ری شێوه‌کاری کوردی به جێ هێشت.
به‌داخ وپه‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچ کردنی هونه‌رمه‌ندو نوسه‌رو
زانای هونه‌ری شێوه‌کاری کورد مامۆستا
محه‌مه‌د عارفمان بیست که زۆر
جێگای په‌ژاره‌یه و خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌مان لێ که‌وت بۆ کورد بۆ هونه‌ره‌که‌مان
به ئه‌زموونی گه‌له‌که‌که‌مان به‌دا‌خه وه ئه‌مرۆ هه‌موو هونه‌رموندان
و خه‌ڵکی کوردستان خه‌مگینن بۆ ئه‌و هه‌واله ناوه‌خته .. مامۆستای
ریالستی هونه‌ری کوردی مامۆستای ووشه‌و پاراوگه‌ی هونه‌ری کوردی ئه‌و
مامۆستایه‌ی که قو‌تابخانه‌یه‌کی ریالستی بۆمان به جێ هێشت وه چه‌ندین
و چه‌ندین قوتابی پێ گه‌یاندوه وه ئه‌مرۆ وه‌زیرن به‌ریوبه‌رن هونه‌رمه‌ندن
دکتۆرن.. ئه‌و مرۆڤه‌ی که ته‌نها خۆشه‌ویستی و سۆزی ده‌به‌خشی یه خه‌ڵک
وه مانای تووره بوونی نه‌ده‌زانی..
محه‌مه‌د عارفی هونه‌رمه‌ند تا
له ژیاندا بوو چۆکی دانه‌دا هه‌روه‌ک ئه‌سپه‌کانی ده‌فری غاردانێ ی
هونه‌ری کوردی ده‌دا بۆ تینوێتی نه‌ته‌وه‌که‌ی بۆ ریالیست و ئه‌زموونی
و ده‌وله‌مه‌ند کردنی نه‌ته‌وه‌که‌ی، هه‌ر واش که‌ره‌سته‌و بارگه هونه‌ری
یه‌که‌ی کۆ کرده‌وه‌و روو نا دیاری ژیان سه‌ری خۆی هه‌ڵگرد دڵه ناسکه‌که‌ی
ئوقره‌ی ئه‌و توند‌و تۆله‌یه‌یی نه‌ده‌گرت بۆیه ژیانی به‌جێ هێشت.
جوانیه‌کانی
محه‌مه‌د عارفی هونه‌رمه‌ند زۆرتردن وه شیرین ترن له
هه‌ڵ دانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌کانیدا، ئه‌ومامۆستایه‌یی که له پێشانگاو
کارێکه‌وه بۆ کارکی ترده‌رۆشیت وه کۆڵی نه‌ده‌دا وه رۆژانه به‌رنامه‌و
پرۆگرامێکی تایبه‌تی ده‌کرده به‌رنامه‌ی ژیانی.
مامۆستای کۆچ کردوو له ساڵی 1937 له شاره خنجیلانه‌که‌ی ره‌واندوز
سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر له دایک بوه وه له ساڵی 1956 دبلۆمی په‌یمانگای
هونه‌ره جوانه‌کانی شاری به‌غدای وه ده‌ست هێناوه وه له ساڵی 1967
ماسته‌ری ئه‌کادیمیای مۆسکۆی وه‌رگرتوه.
له‌ساڵێ 1961 تا ساڵی 1967 3 پێشانگای تایبه‌تی له روسیا له مۆسکۆ
کردۆته‌وه ، خاوه‌ن چه‌ندین پێشانگای تایبه‌تی و گشتی یه له
وولاتانی عه‌ره‌ب و به‌غداو ئه‌وروپا وه خاوه‌ن چه‌ندین ووتارو نوسین
و کتێب و کراسه‌یه له‌سه‌ر هونه‌ری شێوه‌کاری کوردی و جیهانی وه
کراساتی ئه‌کادیمی بۆ قووتابی یه چاوو گه‌شه‌کان. بێچگه له پیشان
دانی سلایت و کۆرو کۆبونه‌وه له کوردستان و به‌غدا و شاره‌ه‌کانی تری
عێراقدا .
هه‌ر له پێشانگای سه‌مفۆنیای چیاکانه‌وه تا ده‌گاته کوردستان و ره‌نگه‌کان
و خۆشه‌ویستی خه‌ج و سیامه‌نده‌که‌ی و پاڵه‌وانه کورده‌واری یه
ئازاکان وه سه‌رگوزشته‌ی ئه‌فسانه کوردی یه‌کان.
بۆ ئێمه‌ی کورد به‌داخه‌وه خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌بوو بۆ هونه‌ری کوردی
وه بۆ که‌لتووری کوردی . برینێکی قووڵی به‌جێ هێشت بۆمان ..
محه‌مه‌د عارفی سه‌رده‌م و هاوچه‌رخێتی په‌پوله‌یی ژیانی بۆن و به‌رام و جوانی
یه‌کی بۆمان به‌جێ هێشت.. هه‌زار سه‌لاو بۆ گیانی پاکی مامۆستای گه‌وره‌م
وه خودا سه‌بووری بداته یاسه‌مین خان و که‌س و کاری و منداڵه‌کانی..
به‌داخه‌وه.
shegani_66@hotmail.com
|