٧\٦\٢٠١٦
محەمەد عەبدوڵاھی
زیندانی سیاسیی کورد
کە بە سێدارە سزادراوە لە نۆیەمین
رۆژی مانگرتندایە.
یەکشەمەی
هەفتەی رابردوو، محەمەد عەبدوڵاھی بە
ناردنی نامەیەک بۆ سەرۆکی بالای دادی ئێران
بۆ مافی دادخوازیی
لە دادگایەکی عەدالەتخواز لە رۆژی یەکشەمە ٢٩/٥/٢٠١٦ دا دەستی کردووە
بە مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە.
لەو نامەدا ھاتووە کە ئەو لە ناکاو و بە ھۆی
تەقەی گۆللە لە لایەن مەئموورەکانی ئەمنیەتیەوە
کە شانی راستی ئەوی بریندار کردووە و بە ھۆی لێدان و دەست رێژی،
بازووی دەستی راست و ساقی پێ چەپی بریندار بووە و ددانەکانی
شکاوە، کە لەو ماوەیەشدا لە خزمەتە پزیشکییەکان
بێ بەش بووە، ئەم زیندانییە سیاسییە
کوردە گوتوویەتی کە بەرپرسی شوعبەی دووھەمی چاودێری دادگا،
رای بە بەرائەتی ئەو داوە کە بە ھۆی ئیعترازی چاودێرە
ئەمنیتیەکانی پەروەندەکە، لە لایەن دادگای
ئنقیلاب مەھابادەوە بە لەسێداردان مەحکوم
کراوە.
محەمەد
ئەمین عەبدولاھی داوای دادخوازێکی
عەداڵەتخوازانەی کردووە کە بە بێ ھۆیەک لە لایەن ھێزە ئەمنیەتییەکانی
رژیمەوە لەو پارێزگاەوە داسەپاوە، کە ئەو تۆمەتانە گۆیا کەوتووتە پاڵ
ئەوەوە و لە ھیچ شوێن و جێگایەکی دادوەریی و
ئەمنێەتییەوە دانی پێ ننراوە و،
بەم ھۆیەوە دەستی داوەتە مانگرتن و بەم ھۆیەوە گۆازاوەتەوە بۆ
زیندانێکی تاکەکەسی لە شاری مە ھاباد. محەمەد عەبدوڵاھی
لە ھاوینی ٨٩ لە زیندانی مەھاباد بە تۆمەتی دژایەتی لە گەڵ خودا واتە
محاربە و پەیوەندی لە گەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامییدا
کەوتووتە پالی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info
------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆمەڵێک لە
گیراوانی سیاسی
بۆ پشتیوانی لە
کەبودوەند و محەمەد عەبدولاهی، مانیان لە خواردن گرت.
ئەمشەو
۱٥ی جۆزەردان سێ زیندانی سیاسی کورد لوقمان مورادی و زانیار مورادی و
سەعید شێرزاد، لە زیندانی رەجایی شار بۆ پشتگیری لە مانگرتنی محەمەد
سەدیق کەبودوند و محەمەد عەبدوڵاهی و زیندانیانی دیکەی سیاسی کورد و
گشت زیندانیانی سیاسی لە ئێران دا مانگرتنییان لە خواردن راگەیاند.
لە دوای درێژەی مانگێک بەسەر مانگرتنەکەی محەمەد سەدیق کەبودوند چالاکی
مافی مرۆڤ و تێپەڕبوونی نزیک لە حەوتویک لە مانگرتنەکەی محەمەد
عەبدوڵاهی زیندانی سیاسی کورد و گشت زیندانیانی مانگرتوو لە
بەندیخانەکانی ئێراندا و دۆخی ناجێگیری جەستەیی محەمەد سەدیق کەبودوند
و هەندێکی تر لە زیندانیانی سیاسی، لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، لە
دوای بەڕێکردنی بانگەوازێک بۆ دەرەوە، ڕایانگەیاندوە، کە ئێمە، کۆمەڵێک
لەزیندانیانی سیاسی لەزیندانی ڕەجایێ شاری کەرەج ، لەمانگرتنی بوێرانەی
زیندانیانی سیاسی کورد محەمەد سەدیق کەبودوند و محەمەد عەبدوڵاهی و گشت
زیندانیانی سیاسی مانگرتو لە زیندانەکانی ئێراندا، بۆبەرەنگاربونەوە،
بەرگری و تێکۆشان لەڕێی مافە زەوت کراوەکانماندا، پشتگیری دەکەین و بۆ
پشتگیری لە مافی بەرگری خۆجێیی ئەم زیندانیانە ئێمەش لەمەبەدوا بۆ
ماوەی یەک ڕۆژ دەست دەدەینە مانگرتن لە خواردنی وشک.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info
|