کورته چیرۆک:
مێعماری ژین و
سروشت!

ئه‌یوب
ره‌حمانی
نێر
و مێیه‌کی لاو و تازه پێگه‌یشتووی شێر که ماوه‌یه‌کی کورته زه‌ماوه‌ندییان
کردووه له شارستانی جه‌نگه‌ڵ ئه‌ژین. به هۆی قاره‌مانه‌تی نواندن
له کاتی ڕاو کردندا که تێیدا نزیک چه‌ند هه‌نگاوی مردن بۆنه‌ته‌وه،
به‌ڵام قاره‌مانانه خۆیانیان ده‌رباز کردووه، له لایه‌ن گه‌وره
لێپرسراوی شێره‌کان که وا ئێستا ئیتر پیر بووه و ناتوانێت بۆخۆی ڕاو
بکات، خه‌ڵات کراون. ئاخر هه‌مو جارێک که ڕاویشیان ده‌کرد به‌چکه
ئاسکێکی ناسکیشیان ده‌دا به گه‌وره پیره شێره، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش
ته‌مه‌نی هه‌ر وا به ئاسانی به‌ره‌و کۆتایی نه‌چێت. ئه‌ویش هه‌م به
هۆی ئه‌م هه‌ستی پێ‌زانین و لێپرسراوه‌یه‌تیه‌یانه‌وه و هه‌روه‌ها به
هۆی توند و تیژی ڕاکردن و شێوه ڕاوکردنی هه‌ر دو شیره لاوه‌که و خۆ
ڕزگار کردن له مردن له کاتی ڕاودا، خه‌ڵاتی کردوون و زۆریش پێیاندا
ئه‌نازێت. ئاخر هه‌ردووکیان به‌چکه‌ی خۆی و په‌روه‌رده‌ی خۆین که وا
زه‌ماوه‌ندییان کردووه و ئێستا پێکه‌وه ئه‌ژین. ئه‌مانیش بۆخۆیان
بوونه‌ته بنه‌ماڵه و حه‌شیمه‌تییان زیادی کردووه و زۆر نیه که به‌چکه‌کانیان
هاتۆنه‌ته دنیا و هێشتا سه‌ره‌تای بوون به دایک و باوکیانه. هه‌ستی
دایک بوون و باوک بوون مه‌ستی کردوون و به ته‌واوه‌تی کاتی گرتوون و
تێپه‌ڕینی کاتیان له بیر چۆته‌وه و هه‌تا زیاتریش نوقمی ژیانی خۆیان
و بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌بنه‌وه، که‌متر له بیری شێره پیره‌دان و ئه‌مه‌ش
کاری کردۆته سه‌ر سیحه‌ت و ساخ و سه‌لامه‌تی شێره پیره و ته‌واو
هیلاک بووه و ناچاره ڕۆژانه برسیه‌تی بکێشێت و هێز و وزه‌ی که‌م
بۆته‌وه، هه‌ر بۆیه ئیتر خۆی داوه‌ته ده‌ست قه‌زا و قه‌ده‌ر و کاته‌کان
ئه‌ژمێرێت به‌ره‌و کۆتای ژیانی. وادیاره پیره شێر که ئه‌زمونێکی
زۆری له سارد و گه‌رمی ژیان چێشتووه، واقعی ناسیوه و په‌سه‌ندی
کردووه و ته‌سلیمیشی بووه، بۆیه وا خۆی خستۆته چنگ و باوه‌شی قه‌زا
و قه‌ده‌ر. بۆخۆی ده‌زانێت که جێگه‌ی ئه‌و پڕ کراوه‌ته‌وه و ته‌کلیفی
خۆی به جێ هێناوه و کاتی ماڵئاواییه‌تی. ته‌نیا پیویسته که شیره
لاوه‌کان له کۆتایی کاته‌کانی ژیانی پیره که‌ڵک وه‌ربگرن بۆ بیستنی
ئه‌زمونه نه‌وتراوه‌کانی. ئایا شێره لاوه‌کان ئه‌م ته‌جروبانه وه‌ر
ده‌گرن یا هه‌ر وا نوقمی خێر و خۆشی بنه‌ماڵه و له مه‌ستی دایک و
باوک بووندا نوقم ده‌بن و ئاگایان له شێره پیره نامێنێت؟ غورورێکی
بێ ئه‌ندازه گه‌وره سه‌رتاپایانی گرتووه و هه‌ر له ئێستاوه خه‌ریکی
دانانی پلان و به‌رنامه‌ن بۆ گه‌وره کردن و پێ گه‌یاندنی به‌چکه‌کانیان
و ده‌بێت هه‌ر وه‌ک خۆیان که له دایک و باوکیانه‌وه فێری تاکتیکه‌کانی
ڕاو و خۆ حه‌شاردان و خۆ پاراستن له مه‌ترسیه‌کانی شارستانی جه‌نگه‌ڵ
بوون، به‌چکه تازه پێگه‌یشتووه کانیشیان گه‌وره و ئاماده بکه‌ن بۆ
درێژه‌ی ژیان و مانه‌وه و درێژه‌پێدانی ده‌وران ده‌وری دایره و سیکلی
به‌قا. پیره شێر ئه‌مه‌ی دایمه به گوێیاندا ده‌وته‌وه و تێی گه‌یاندبون
که تاقه ڕازی نه‌پسانه‌وه‌ی ژیان و درێژه‌ی حه‌یاتی ئێمه شێره‌کان،
په‌روه‌رده کردنی به‌چکه‌کانمانه به دڕندانه‌ترین شێوه، له
کاتێکدا که پێکه‌وه بوونمان له‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستیدایه و پێکه‌وه
بوونمان کلیلی به هێزبون و هاوپشتیمانه. ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ین ڕه‌گه‌زمان
ته‌واو ده‌بێت و نامێنێن و بێ‌شک به کۆتایی ڕه‌گه‌زمان، ژیانی ئێمه
شێره‌کان بۆ هه‌میشه به مێژوو ده‌سپێردرێت. ڕۆڵه‌کانم هه‌مو ژیانێک
به نێر و مێیه‌ک ده‌ست پێ ده‌کات و ئه‌گه‌ر یه‌که‌مین نێر و مێیه‌کان
به ئه‌شق به ژیان نه‌ژین و خۆشویستی نه‌که‌نه کلیلی ژیان و ئه‌گه‌ر
تازه چاو به ژیان پشکووتووه‌کان له ژیاندا نه‌مێنن یا ژیانیان کورت
بێت، ئه‌وا دروست بوونه‌وه‌ی جارێکی دیکه‌ی شێر ئیتر مه‌حاڵه و ورده
ورده و بۆ هه‌میشه به ئه‌به‌دییه‌ت ئه‌سپێردرێین! ئه‌مانه وته‌کانی
پیره شێرن که دایمه له گوێیاندا ئه‌زرینگێته‌وه و بۆیه ئه‌شقیان
کردۆته چرای ڕێگایان و خواردنی ئاژه‌ڵه‌کانی دیکه سه‌رچاوه‌ی هێز و
وزه بۆ ئه‌م ئه‌شقه‌یه و بۆ درێژه‌ی خۆشویستنه. کلیلی مانه‌وه‌ی
خۆشه‌ویستیمان له ڕێگای کوژانه‌وه‌ی چرای ژیانی ئه‌وانیتره‌وه‌یه، ئه‌مه
یاسای ژیان و مانه‌وه له ژیاندا له شارستانی جه‌نگه‌ڵه و نه‌ک ته‌نیا
له‌وێ...!
ئێستا به‌ره به‌یانه و بنه‌ماڵه برسین و ئه‌بێ هه‌مدیسان بچنه‌وه
بۆ ڕاو. ڕاوی ئه‌مڕۆمان چی بێت؟ حه‌زتان له چییه؟ یه‌ک له به‌چکه‌کان
حه‌زی له ئاسکه، یه‌کی دی حه‌زی له به‌رازه و ئه‌ویتر جیاوازییان
تیا ناکا و برسیه‌تی و هه‌رچی بێت به زیاد بێت. هه‌تا فێنکه و خۆر نه‌گه‌ییوه‌ته
ناوه‌ڕاستی ئاسمان ده‌بێت ڕاوه‌که‌یان بکه‌ن و بیخۆن و ئه‌وجار بڕۆنه
ژێر داره‌که‌ی نیزیک خێوه‌ته‌که‌یان و له سێبه‌ره‌که‌یدا نیوه‌ڕۆ خه‌وێک
بکه‌ن. ئاخر هاوینه و گه‌رمای نیوه‌ڕۆ له مێشکیشا کار ده‌کات. ورده
ورده شوێنی نیشته‌جێ به جێ ئێڵن و ئه‌مجار خۆیان ئه‌گه‌ێننه نزیک
ئاسکه‌کان، چونکو بڕیاره ئه‌مڕۆ ئاسک بخۆن. به‌ڵام ئاسکه‌کان که تا
ڕاوی پێش‌و دایمه به بیستنی هه‌واڵی هاتنی شێره‌کان یا دیتنیان له
نیزیک خۆیان، ئه‌ترسان و ڕایان ده‌کرد، ئه‌مجاره هیچکام له ئاسکه‌کان
له جێگای خۆیان نه‌بزوان! شێره‌کان هه‌ست به ئاڵ و گۆڕێک ئه‌که‌ن!
شته‌کان هه‌ندێک غه‌ریبن به لایانه‌وه. هاتو و چووی ئاسکه‌کان گۆڕاوه.
وه‌ک جاران که ده‌ترسان و هه‌ر به دیتنی شێره‌کان عه‌سه‌بی ده‌بون و
له ترسان و بێ ئاسۆ و بێ پلان و به‌رنامه به‌م لاو لادا ڕایان ده‌کرد،
ئه‌مجار زۆر هادیئ و ئارامن. ئه‌مڕۆ به بیستنی هه‌واڵی هاتنیان و به
دیتنی شێره‌کان که لێیان نیزیک بوونه‌ته‌وه نه‌په‌شۆکاون، عه‌سه‌بی
نین، له‌خۆڕا به‌م لاولادا ڕا ناکه‌ن، هاوکات که‌وتونه‌ته وته وت و
له ناو خۆیاندا به ئه‌سپایی قسه دێنن و ده‌به‌ن و سرته سرتییانه.
شێره‌کان ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی ئاسکه‌کانیان به لاوه زۆر غه‌ریبه و هیچ
به دڵیشیان نیه. هه‌ست به بێ ڕێزی به خۆیان ده‌که‌ن، هه‌ست ده‌که‌ن
ئاسکه‌کان حورمه‌تیانیان ژێر پێ ناوه و به سوکی سه‌یریان ئه‌که‌ن و
ڕێزیان لێ نه‌گرتوون. باوکی به‌چکه‌کان که پێشینه‌یه‌کی قاره‌مانه‌تیشی
بۆ خۆی تۆمار کردووه به ته‌واوی غوروری شکاوه و نایه‌وێت هه‌ر وا به
ئاسانی له ئاسکه‌کان خۆش بێت و له به‌ر خۆیه‌وه ورته ورتیه‌تی و ده‌ڵی
ئاخر ئه‌مه سوکایه‌تی نیه، که هیچ ئاسکێک ڕا ناکات؟ هیچ ئاسکێک
ناترسێت و هاتنی ئێمه به لایانه‌وه سوک و بێ بایه‌خه؟ له لایه‌کی
دیکه‌وه ئه‌ی به‌چکه‌کانی چۆن فێری ڕاو بکات؟ ئه‌ی مه‌گه‌ر نابێ شێر
فێری دڕنده‌یی ببێت؟ ئه‌ی چۆن لای به‌چکه‌کانی ئازایه‌تیه‌کانی خۆی
بنوێنێت و بیره‌وه‌ریێکی باش و ئازایانه له خۆی بۆ به‌چکه‌کانی به
جێ بهێڵێت؟ ئه‌مانه هه‌مو کێشه‌ن و به لای هه‌ر دوک شێره نێر و مێکه‌وه
ناپه‌سه‌ندن و ده‌بێت ده‌ست به جێ حاڵه‌ته‌که بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر
جاری جاران و حاڵه‌تی نۆڕماڵی هه‌میشه‌یی دروست بکرێته‌وه، ئه‌گینا ئه‌مه
مه‌ترسیه بۆ سه‌ر مان و نه‌مانی نه‌سڵی شێره‌کان و ئه‌گه‌ر به‌چکه
شێره‌کان فێری ڕاو نه‌بن، دڕنده خوو بار نه‌یه‌ن، سبه‌ی که گه‌وره‌تر
بوون و دایک و باوکیان مردن، چۆن ڕاو بکه‌ن و چلۆن زیندو بمێنن و چلۆن
به‌چکه دروست بکه‌ن و چلۆن یه‌کترینیان خۆش بوێت و چلۆن پاش گرتن و
خنکادنی نێچیر و تێر لێ خواردنی، زمانی نه‌وازش به سه‌ر و پێستی یه‌کتردا
بێنن و ئه‌م خۆشه‌ویستیه چلۆن دروست ده‌بێت؟!
پێشتر به شێوه‌ی سونه‌تی و هه‌ر له زۆر کۆنه‌وه وا داندراوه که هه‌مو
ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی شارستانی جه‌نگه‌ڵ که له لیستی ژه‌مه خواردنی شێره‌کاندان
و ده‌بنه نێچیر، دایمه له نیزیک نشینگه‌ی شێره‌کان هواڵنێرێکیان هه‌یه
بۆ ئاگادار بوون له جم و جۆڵی نێچیرڤانه‌کان. به تایبه‌ت که کاتی
ڕاو کردنیان دێت، ده‌بێت هه‌مو ئاگادار بن که ئه‌م ژه‌مه، شێره‌کان
به‌ره‌و کام کۆمه‌ڵه ئاژه‌ڵ وه‌ڕێ ده‌که‌ون، ئایا ئه‌م جاره به‌ره‌و
ئاسکه‌کان ده‌چن یا به‌ره‌و زێبڕاکان یا که‌ڵه جه‌نگه‌ڵیه‌کان و هتد.
و هه‌مو ئاژه‌ڵه‌کان له ڕێگای هه‌واڵنێره‌که‌یانه‌وه ئاگادار ده‌کرێن
که ئایا ئه‌مڕۆ نۆره‌ی ئه‌وانه که یه‌ک تا دو ئاژه‌ڵیان لێ بخورێت
یا نۆڕه‌ی کۆمه‌ڵه ئاژه‌ڵێکی دیکه‌یه؟ بڵاوبونه‌وه‌ی ترس له نێو ئه‌و
ئاژه‌ڵانه‌ی که ئه‌م ژه‌مه نۆره خورانیانه له‌م هه‌واڵه‌وه ده‌ست
پێ ده‌کات، واته هه‌ر خۆی هه‌واڵه‌که که ده‌ڵێت "ئه‌وا شێره‌کان هاتن"
به شێوه‌ی غه‌ریزه یانی ڕاکه هاتن بتخۆن، ڕاکه خۆت ڕزگار که و
هاوکات بشترسه. ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مڕۆ هێرشیان ده‌کرێته سه‌ر ده‌بێت
بۆ پاراستنی گیانی خۆیان بترسن و ڕابکه‌ن و ئیتر ئه‌گه‌ر ڕاو کۆتایی
هات و یه‌ک دو دانه‌یان لێ گیرا، واته ئه‌مڕۆ شانس ڕوی له باقیه‌که‌یان
کردووه و ئه‌مڕۆ تا ڕاوی دواتر که نۆره‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌ی ئه‌مان دێته‌وه
زیندو ده‌مێنن و ئه‌مه‌ش جێگای خۆشی و شادیانه و تا چه‌ند ڕۆژێک نۆره‌یان
نایاته‌وه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌واڵنێری ئاسکه‌کان له‌وێ له پۆسته‌که‌ی
خۆی نه‌بو. هه‌ر بۆیه کاتێک که شێره‌کان به مه‌به‌ستی ڕاوی ئه‌مڕۆ
به‌ره‌و کۆمه‌ڵی ئاسکه‌کان وه‌ڕێ که‌وتن، هه‌مو هه‌واڵنێریه‌کانی تر ده‌یانوت
که هه‌ر ئێستا چه‌ند دانه له ئاسکه‌کان ده‌بنه ژه‌مه خواردن، بۆ
ئه‌وه‌ی ئاگایان له هاتنی شێره‌کان نابێت و ئه‌مه‌ش به هۆی بێ به‌رپرسیاره‌تی
ئه‌و ئاسکه هه‌واڵنێره داده‌نێن که ئه‌مڕۆ نه‌هاتۆته سه‌ر پۆسته‌که‌ی.
به‌ڵام که حاڵه‌تی ئاسکه‌کانیان بینی که ڕاناکه‌ن و ناترسن، چ شێره‌کان
و چ ئاژه‌ڵه‌کانی دیکه هه‌مو واق مابوون و پێیان سه‌یر بوو. هه‌ر بۆیه
هه‌مویان تامه‌زرۆ بوون بزانن چی ڕویداوه که ئاسکه‌کان ناترسن و
ڕاناکه‌ن و شێره‌کان چلۆن له‌گه‌ڵ وه‌زعه‌که هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌ن؟
خولاسه ئه‌مڕۆ جه‌نگه‌ڵ حاڵه‌تی نائاساییه و جه‌وێکی به ته‌واو مانا
سیاسی هاتۆته ئارا که هه‌مو ئاژه‌ڵه‌کانی به خۆیه‌وه خه‌ریک
کردووه و هه‌مو که‌وتوونه‌ته قسه و باس له‌مه‌ر ڕوداوی ئه‌مجاره.
ورته ورتی ئه‌وه هه‌یه که ئه‌م هه‌ڵس و که‌وته نا سونه‌تیانه‌ی
ئاسکه‌کان که به ئاشکرا سونه‌ته جێ که‌وتووه‌کانی سروشت و شارستانی
جه‌نگه‌ڵیان پێشێل کردووه له لایه‌ن کۆمه‌ڵه ئاژه‌ڵه‌کانی دیکه‌وه
لۆمه بکرێت! ئاسکه‌کان ئه‌مڕۆ به ئاشکرا و بێ شه‌رمانه یاسای بنه‌ڕه‌تی
ژیان و ژینگه‌ی ئاژه‌ڵیان ژێر پێ ناوه که بۆ پاراستنی مافی ژیانی
ئاژه‌ڵ له سازمانی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی ئاژه‌ڵان له بنکه‌ی سه‌ره‌کی
ئه‌م سازمانه له ئامازۆنا نوسراوه و هه‌موان واژۆیان کردووه! ئه‌و
یاسایه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی ژیان به ناوی مانه‌وه و
ئیدامه‌ی ژینی ئاژه‌ڵ نوسراوه و له سازمانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاژه‌ڵان
له ئاماۆن پارێزراوه! ڕه‌نگه هه‌ر سبه‌ینێ هه‌ڵس وکه‌وتی ئه‌مڕۆی
ئاسکه‌کان له لایه‌ن چه‌ند کۆمه‌ڵه ئاژه‌ڵی دیکه‌ی غه‌یره ئاسکه‌وه
له ئامازۆن مه‌حکوم بکرێت و له ڕۆژانی داهاتوشدا هه‌یئه‌تێک له
ئامازۆنه‌وه بگه‌نه شارستانی جه‌نگه‌ڵ و لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له وه‌زعه‌که
بکه‌ن، مافی شێره‌کان به ته‌واویی ژێر پێ نراوه!
پاش ئه‌م روداوه شێره‌کان خێرا له ده‌وری یه‌ک کۆ ده‌بنه‌وه و بڕیار
ده‌ده‌ن ئه‌مڕۆ ڕاو نه‌که‌ن و سبه‌ی عه‌ینی ئاکسیۆن دووپات بکه‌نه‌وه
و وه‌ک سونه‌تی جێکه‌وتووه، له سه‌ره‌به‌یانیدا که ڕۆژ هه‌ڵدێت،
ورده ورده له خێوه‌ته‌که‌یان بێنه ده‌ره‌وه و خۆیان پیشان هه‌مو
هه‌واڵنێره‌کان به‌ن و هه‌ر له به‌رچاوی هه‌واڵنێره‌کانیشدا هه‌ندێک
به ده‌نگی به‌رز بگوڕێنن و به نینۆکه تیژه‌کانیان، ئه‌و داره‌ی که
له نیزیکیانه و له کاتی نیوه‌ی ڕۆژدا که گه‌رما زیاد ده‌بێت، له
سێبه‌ره‌که‌یدا ئیسراحه‌ت ده‌که‌ن، به نینۆک هه‌ڵکۆڵن و هێزی خۆیان و
توڕه‌یی و بێزاری خۆیان له ئاسکه‌کان نیشان به‌ن و ئه‌وجار که ترس به
ته‌واویی بڵاو بووه‌وه، هه‌مدیسان به‌ره‌و کۆمه‌ڵی ئاسکه‌کان به‌ڕێ
بکه‌ون و که ئاسکه‌کان که‌وتنه ڕا کردن و ترسان، ئه‌مانیش له به‌ر
چاوی به‌چکه‌کانیان دو ئاسکی بچوک یا ئاسکێکی گه‌وره بگرن. شه‌و به
برسیه‌تی تێپه‌ڕی و هه‌مدیسان ڕۆژێکی نوێ ده‌ستی پێکرده‌وه، شێره‌کان
ده‌بێت هه‌ستن و ئه‌وه‌ی دوێنێ ده‌بو بیکه‌ن، ئه‌مڕۆ ته‌واوی که‌ن و
خۆیان له ده‌ست ئه‌م قه‌یرانه سیاسیه نوێیه ڕزگار بکه‌ن، با هێنده‌ش
کێشه‌که گه‌وره‌تر نه‌بێته‌وه. پێش ئه‌وه‌ی ڕێ بکه‌ون هه‌ر دو شێره
لاوه‌که به‌ڵێنیان به به‌چکه‌کانیان دا که تۆڵه‌ی کرده‌وه بێ شه‌رمانه‌که‌ی
دوێنێی له ئاسکه‌کان بکه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت به زیندوویی بیانخه‌نه
به‌ر دیانه تیژ و بچکۆله‌کانی به‌چکه‌کان، با به ئازاره‌وه بخورێن و
ئه‌مه‌ش له تۆڵه‌ی دوێنێدا که سوکایه‌تیان به شێره‌کان کرد و
غوروریانیان ژێر پێ نابون، ده‌که‌ن، ئه‌گینا له ئه‌سڵدا شێره‌کان
هێنده دڵڕه‌ق نین که به زیندوویی ئاژه‌ڵی ژه‌مه خواردنه‌که‌یان
بخۆن، ئه‌وان ئه‌مڕۆ ئه‌م کاره ته‌نیا بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه و ئیعاده‌ی
حه‌یسییه‌ت ده‌که‌ن و هیچ مه‌به‌ستێکی دیکه‌یان نیه! ئه‌وجار به‌ره‌و
کۆمه‌ڵی ئاسکه‌کان وه‌ڕێ که‌وتن. هه‌مو ئاژه‌ڵه‌کانیتر ترسابوون و به
تایبه‌ت که مانۆڕی هێز و په‌نجه نیشاندانی شێره‌کانیان له لای داره‌که‌ی
نیزیک خێوه‌ته‌که‌یان بینیبوو و پێیان وابو که ده‌نگی شێره‌کان نه ته‌نیا
گه‌ییوه‌ته ئاسکه‌کان، به‌ڵکو تا ئه‌و په‌ڕی شارستانی جه‌نگه‌ڵ گه‌یووه
و هه‌مو ترساون و پێیان وایه که ئاسکه‌کانیش ئه‌مڕۆ له هه‌مو زێده‌تر
ترساون، چونکو ئه‌مڕۆ نۆره نێچیریانه. له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌واڵنێری
ئاسکه‌کان ئه‌مڕۆش نه‌هاتبو و شێره‌کان به‌مه‌یان زانیبو و له دڵی
خۆیاندا هه‌ندێک نیگه‌ران بوون، به‌ڵام لای به‌چکه‌کانیان ئه‌مه‌یان ده‌شارده‌وه
با ئه‌وان پێی نه‌زانن، ئاخر ڕه‌نگه ئه‌سه‌ر و جێدانه‌ری خراپ له
غیره‌ت و پێگه‌یاندنی به‌چکه‌کاندا دابنێت!
شێره‌کان خۆیان گه‌یاندۆته ناوچه‌ی ناسکه‌کان و له دو لاوه دامه‌زراون
و چاو ده‌گێڕن بزانن له کوێوه ده‌ست پێ بکه‌ن و کام ئاسک بگرن؟ نه
ته‌نیا هه‌واڵنێرانی ئاژه‌ڵه‌کان له ناوچه‌ی ئاسکه‌کان بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی
هه‌واڵ کۆبونه‌ته‌وه به‌ڵکو ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی ئاژه‌ڵه‌کانی دیکه که هه‌واڵنێریش
نین و ته‌نیا بۆ دیتنی وه‌زعه‌که، ئه‌مڕۆ هاتونه‌ته ناوچه‌ی ئاسکه‌کان
و ئه‌م ناوچه ئه‌مڕۆ بۆته سینه‌ما و هه‌مو هاتون بۆ ته‌ماشا و هه‌ندێکیشیان
بۆ شاهیدی و بۆ لێکۆڵینه‌وه له وه‌زعه‌که حازر بوون. ئاسکه‌کان به‌ڵام
هیچ ئیهتیمامێک به وه‌زعه‌که ناده‌ن و هیچ خۆحازر کردنێک یا ترسانێک
یا ڕاکردنێک ناکه‌ن و ئه‌وانیش ماتڵی جم و جۆڵی شێره‌کان ماونه‌ته‌وه.
شێره‌کان چه‌ند جارێک به ده‌نگێکی زۆر توڕه و ترسناک ئه‌گوڕێنن، به‌ڵام
ئاسکه‌کان دیسانه‌وه بێ بایه‌خه له لایان و به له‌وه‌ڕی خۆیانه‌وه
خه‌ریکن و هاوکات به سرکه‌ش یه‌کتر له جم و جۆڵی شێره‌کان ئاگادار ئه‌که‌نه‌وه
و ئه‌مه خۆی ده‌ری ده‌خات که ئه‌گه‌ر چی ئه‌وان وا ده‌ر ده‌که‌وێت که
به بێ بایه‌خ ئه‌ڕواننه وه‌زعه‌که، به‌ڵام وه‌زعه‌که زۆریش به
لایانه‌وه بێ بایه‌خ نیه و ده‌ر ده‌که‌وێت که به شوێن مه‌به‌ستێکه‌وه‌ن
و هه‌ر ئان و سات ئه‌م نوکته شاراوه بۆ هه‌موان ڕون ئه‌بێته‌وه و هه‌مو
تێده‌گه‌ن که ئاسکه‌کان پلانیان چیه؟! شێره‌کان که ئیتر هه‌م زۆر
برسییانه و هه‌میش وه‌ڕێز هاتون له وه‌زعه‌که، بڕیار ده‌ده‌ن که
گوێ به‌وه نه‌ده‌ن که ئاسکه‌کان لێیان ئه‌ترسن یا لێیان ناترسن و یه‌ک
ئاسکی گه‌وره له به‌ر چاو ئه‌گرن و ورده ورده له دو لاوه لێی
نیزیک ئه‌بنه‌وه. شێره‌کان ئاگایان له‌وه نیه که به‌چکه‌کانیان که
به ته‌نیا به جێ هێشتووه و هێشتا بچکۆله‌ن و ناتوانن پارێزگاری له
خۆیان بکه‌ن، ڕه‌نگه بکه‌ونه مه‌ترسی هێرشی ئاژه‌ڵی دیکه‌وه، ئاخر
ڕوداوی له‌م چه‌شنه هه‌رگیز لێیان ڕوی نه‌داوه و له‌و ببه‌ته‌وه بێ
خه‌من. که ته‌واو له ئاسکه‌که نیزیک بوونه‌ته‌وه و له به‌چکه‌کانیشیان
دور که‌وتونه‌ته‌وه و ده‌یانهه‌وێت هێرش بکه‌نه سه‌ر تاقه ئاسکه‌که،
دو ئاسکی زۆر به هێز و گه‌وره و شاخدار که پێشتر خۆیان حازر کردووه،
هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هه‌ر سێ به‌چکه شێره‌کان و به‌چکه‌کانیش که ئه‌ترسن
و رائه‌که‌ن و ده‌نگیان ده‌ر دێت، به تایبه‌ت که یه‌کیان ئه‌که‌وێته
ژێر پێی یه‌ک له ئاسکه‌کان، قاچێکی و دو په‌راسوی ئه‌شکێت، دایکی شێره‌کان
که ئاگادار ئه‌بێت ناچاره شوێنی ڕاوه‌که جێ بهێڵێت و فریا به‌چکه‌کانی
که‌وێت که وا یه‌کیان له زه‌وی که‌وتووه و ناتوانێت هه‌ستێته‌وه و
یه‌کیان دیار نیه و یه‌کیشیان به دو گوڕگ ده‌وریان داوه و ده‌یانهه‌وێت
ڕاوی که‌ن. هه‌ر چۆنێک بێت گورگه‌کان ڕاو ده‌نێت و بچکه‌که‌ی ڕزگار ئه‌کات،
به‌ڵام که ئه‌گ‌ڕێته‌وه لای به‌چکه برینداره‌که، ئه‌ویش چه‌ند که‌فتارێک
ده‌وریان داوه و وا خه‌ریکه ئه‌نجن ئه‌نجنی ئه‌که‌ن و تازه که‌س
ناتوانێت فریای که‌وێت. دایکی به‌چکه‌کان به برسیه‌تی ته‌نیا یه‌ک به‌چکه‌ی
ڕزگار کردووه و یه‌کی خورا و یه‌کی بێ سه‌ر و شوێنه و له‌و لاوه
باوکی به‌چکه‌کان که زۆر توڕه بووه و ده‌یهه‌وێت به ته‌نیا هێرش
بکات، سێ ئاسکی گه‌وره‌ی شاخداری دیکه لێی دێنه پێش و هه‌رچی ده‌کات
هیچ ڕاوێکێ بۆ ناکرێت و له گه‌ڵ به‌ربه‌ره‌کانێی ئاسکه گه‌وره‌کان
ڕوبه‌ڕو ده‌بێته‌وه و وا خه‌ریکه بۆخۆیشی تیا بچێت و ئه‌مجاره‌یان
خۆی ببێته نێچیر و بریندار بکرێت و شێری برینداریش دواتر هه‌رگیز ڕاوی
بۆ ناکرێت، بۆیه پاش هه‌وڵێکی زۆر، واز له ڕاوی ئاسک دێنێت و به
برسیه‌تی و بێ نێچیر به‌ره‌و عائیله‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه و له‌وێش له‌گه‌ڵ
تڕاژیدییه‌کی دیکه به‌ره‌وڕو ئه‌بێته‌وه و دو به‌چکه‌ی تیاچون! شێره‌کان
په‌شۆکاو و هیلاک و برسی ناوچه‌ی ئاسکه‌کان به‌ره‌و ڕوبارێک تۆزقاڵێک
دورتر له‌ولاوه جێ دێڵن، تا تۆزێک تینویه‌تی بشکێنن، که گوێیان له
جریوه جریوی هه‌ندێک باڵنده ئه‌بێت و سه‌ر هه‌ڵدێنن وا داڵه پیره‌که‌ی
سه‌ر یه‌ک له داره به‌رزه‌کان به‌چکه ونبووه‌که‌یانی هه‌ڵگرتووه و
بردویه‌تیه سه‌ر هێلانه‌که‌ی و خه‌ریکه ورده ورده و تیک به تیکه
به ده‌م جوجکه‌کانیه‌وه ده‌کات، ئاخر ئێره شارستانی جه‌نگه‌ڵه و هه‌مو
ده‌بێت بژین و خوا ڕزقی هه‌موان ده‌دات. شێره‌کان ئه‌مرۆش وه‌ک دوێنێ
به برسیه‌تی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه و بیریان ئه‌که‌وێته‌وه که بۆ حه‌لی ئه‌م
کێشه‌یه و یاخیبونی ئاسکه‌کان بڕۆن بۆ لای شێره پیره و ڕێگا چاره‌یه‌کی
لێ بپرسن و وه‌زعه‌که‌ی بۆ شه‌رح که‌ن. که ئه‌گه‌نه لای شوێنی ژیانی
پیره شێر، ئه‌بینن که ئه‌ویش ژیانی ته‌واو بووه و وا کۆمه‌ڵێک ته‌یری
لاشه خۆر لێی کۆبونه‌ته‌وه و لایه‌کییان خواردووه و ئه‌م که‌لێن و
هیوایه‌شیان نه‌ماوه و په‌شیوان ئه‌بنه‌وه که بۆچی له‌م ئاخرانه‌دا
له بیری ئه‌م پیره‌دا نه‌مابون و تا زیندو بوو سه‌ردانیان نه‌کردبو و
له برسان ویستیان لاشه‌خۆره‌کان ده‌ر که‌ن و خۆیان بکه‌ونه خواردنی
باقی لاشه‌که، که له پڕ په‌شیوان ئه‌بنه‌وه و هه‌ندێک له نه‌سیحه‌ته‌کانی
شێره پیره‌یان وه‌بیر ئه‌که‌وێته‌وه و هیوایه‌کی نوێ دێته‌وه له‌شیانه‌وه
که سبه‌ی ڕۆژ، ڕۆژێکی نوێ ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه و ده‌توانن سبه‌ینێ
ڕاوێکی دیکه ده‌ست پێ بکه‌ن و هه‌ر که ڕاویان کرد، هه‌مو قه‌یرانه‌کانیشیان
تا برسیه‌تییه‌کی دیکه کۆتایی پێ دێت و له شارستانی جه‌نگه‌ڵ له
گۆشت خۆره‌کاندا قه‌یران به برسیه‌تیه‌وه ده‌ست پی ده‌کات و هه‌ر کات
برسیه‌تی نه‌بێت، قه‌یرانیش نیه، بۆیه به هیوای ده‌سپێکردنێکی نوێ ده‌ڕۆنه‌وه
خێوه‌ته‌که‌یان و شه‌وێکی خه‌مبار له نه‌بونی دو به‌چکه‌که‌یاندا ده‌به‌نه
سه‌ر و هه‌رگیز ئه‌وه‌ش به خه‌یاڵیان نایات که ئه‌و نێچیرانه‌ی که
ده‌یانگرتن و ده‌یانخواردن، ئه‌وانیش لای که‌س و کاریان جێگایان دیاره
و ئه‌مه یاسای ژیان له شارستانی جه‌نگه‌ڵه! نێچیرڤان به ئه‌گه‌ر
هیوایه‌تت درێژه‌ی ژیانه، ده‌نا خۆت ده‌بیته نێچیر!!
مێعماریی سروشت و ژین کارێکی ئێجگار تاقه‌ت پڕوکێن و پڕ پێچ و پڵۆچه و
هاوکات پلانێکی ئێجگار حه‌ساس و دژواره و به تێڕامان و خوێندنه‌وه‌یه‌کی
وردی ئه‌م مێعماریه، به‌م ئاکامه ده‌گه‌ین که ژیان له سه‌ر بنه‌مایه‌کی
ئێجگار بێ ڕه‌حم دامه‌زراوه! بۆیه ئه‌ساسنامه‌ی بنه‌ڕه‌تی ژیان و
ژینگه پێویستی به گه‌شه و ئاڵ و گۆڕی بنه‌ڕه‌تییه و پرسیار ئه‌وه‌یه
که ئایا ئه‌و ئاڵ و گۆڕه له تواناکاندا هه‌یه؟!!
11ی
ڕه‌زبڕی 2709
rahmayub@yahoo.de
|