١٢\٦\٢٠٢٠
میهرەبان.*

مەحسون کرمزگوڵ |

و: نەژاد
عەزیز سورمێ |
قژی زەردت،
بە دڵی شێتم گرێ داوە
بە هیچ شتێ ناكرێتەوە، میهرەبان!
میهرەبان!
پێت وانەبێ
مردن لە جودایی قورستر بێ
گەر تاقیت نەكردووەتەوە
بە خەیاڵ ناتوانی
میهرەبان، خۆشەویستم ..!
كە ناوی دڵبەر دێ،
قەڵەمم لەدەست دەكەوێ..
چاوم ناكارن ببینن..
عەقڵم لە خوێندنەوە دەوەستێ
ئاگری فانۆس،
دەكەوێتە پرتەپرت.. میهرەبان!
ئاگری فانۆس دەلەرزێ..
ناتوانرێ عەشق
لەسەر كاغەز بنووسرێتەوە، میهرەبان
خۆشەویستم!
عەشق لەسەر كاغەز نانووسرێتەوە.. میهرەبان!
چارەی دەردی من
لای دكتۆران نییە میهرەبان!
كە وتت عەشق،
بە دوای شتی دی مەگەڕێ..
هەموو شتێك كۆتایی هەیە
لێ عەشق سنووری نییە میهرەبان
خۆشەویستم !
____________________________________________
*
ئەم شیعرە، (میهرەبان) لە بنەڕەتدا گۆرانی (مەحسون كرمز گوڵ)ی
هونەرمەندی بەڕەگەز كوردە لە یووتووبدا بە وەرگێڕانی عەرەبی بڵاو
كراوەتهوە.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|