١٣\٩\٢٠١٠
میلەتێک مێژووی
خۆی نەناسێ،
دیارە دۆست و
دوژمنی خۆشی ناناسێ!

عوسمان- مەلا
مانگی رەمەزانی ئەمساڵیش، مانگی سەرکەوتنی عەربی داگیرکەری ئیسلام کە
وەک هەمیشە بە سەرکەوتنی خورافات و جەهالەت و ژێر کەوتنی کورد چوەتە
پێش، کۆتایی پێهات. سەرەرای ئەوەیکە هەمو موسوڵمانانی جیهان دەڵێن کە
خودا ١ خوداێە، بەڵام لەراستیەوە دورە و بە کردەوە خودای ئیسلامیش وەک
خوداکانی دیکە ١ خودا نیە و چەندین خوداێە. خودادی شیعە، خودای سوننە،
خودای شافێعی و حەنەفی، خودای مالکی و حەنبەلی، خودای سۆفی و دەروێش و
.... موسوڵمانان کە لە سەر (کامە رۆژ جەژنە) کێشەێان هەێە و رێک ناکەون.
ئەمە سەلمێنەری فرە خوداییە. (کوردی موسوڵمانیش) بە شانازیەوە کە لەم
پێشبرکیەی جەهالەتدا تەنانەت لە پێشەوەی عەرەبی جاهێلی ئیسلامیی ١٤٠٠
لەوەپێش بو و هەێە، لە بری ١ رۆژ، ٥ رۆژ ئەم سەرکەوتنەی ئیسلامی
تالانچی و خوێنرێژی بەسەر خۆی و هەست و شعور و خاک و وڵاتیدا پیرۆز کرد.
لەمەش سەیرتر ئەوەێە کە کورد سەرەرای ئەو هەمو ئازار و دەربەدەری و
مالوێرانیەی کە بەدەستی ئیسلام و حکومەتە ئیسلامیەکان کە بەسەریدا
هاتوە، لە خودی عەرەبەکانی سعودیەش رازاوەتر و شێلگیرتر و حەماسیتر ئەم
رۆژە مێژویانەی سەرکەوتنی عەربی داگیرکەری ئیسلامی پیرۆز دەکا. خۆ
ئەگەر ئیسلام لە ماوەی مێژوی هاتنی بۆ کوردستان و ئێستاشی لەگەل بێت
تەنیا ١ خاڵی لەبار و باشی تێدا بواێە بۆ رێرەوی ژیان، تەنیا جارێک لەو
هەمو کارەساتە تاڵ و خوێناویانەدا کە بەسەر کوردا هاتوە یارمەتی ئەم
کوردەی دابا، دەمانوت قەی ناکا لەبەر ئەم خالە باشە، یان لەبەر ئەم
یارمەتیە کە بە کوردی گەیاندوە با یەکیک لە بۆنە و جەژنەکانی پیرۆز
بکەین.
لەمانش سەیر و سەمەرتر و شەرمەزار و خەجاڵەتبارتر ئەم راستەێە کە، کورد
بە درێژایی مێژوی ئیسلام لە یارمەتیدان ولە ئەمری سەقامگیر بونی
ئیسلامیە عەرەبە تەجاوەزکارەکاندا نەک هەر دەستی باڵای هەبوە و خۆ
فرۆشانێکی وەک سەلاحدینەکان و مەلای خەتێەکان ملی سەدان هەزار خەلکیتر
و کوردیشیان پەراند، سەر و ماڵی خۆی فیدای ئیسلام کرد، بەڵام هەتا
پارەش نەدا، رێگای پێنادەن بچن بۆ سەلماندی نۆکەراێتی خۆێان و زیارەتی
قبری موحەمەدی پێغەمبەریان. بون بە حاجی، یانی بە سەرماێەی خوتەوە
نۆکەری کردنی دۆژمنانی خۆت. پێغەمبەری ئیسلام سەرکردە و رێبەری
دەستدرێژیکەرانی عەرەب بو بۆ سەر ژن و منداڵ و خاک و وڵاتی تۆ جەنابی
حاجی.
کورد بەردەوام بە هوی ستەم و زوڵمی دەوڵەتە ئیسلامیەکانەوە لە ناوچەی
رۆژهەڵاتی ناوەراست بە دەێانجار شار و گوند و ماڵ و منداڵی سوتێنرا و
خاپور کرا. میلەتان و وڵاتانی نا موسوڵمان هەم یارمەتی کوردیان داوە و
هەم زۆر جاران دیفاعیشیان لێ کردوە، بەڵام تەنانەت بۆ یەکجاریش
نەمانبیستوە و نەبینراوە کە عەرەبستانی سعودی و وڵاتان و دەوڵەتانی
دیکەی ئیسلامی بکوژەکانیشی مەحکوم بکەن. بە ددرێژایی مێژو و بەتایبەتی
لەم چەند سەدەی دواییدا کە ئیسلام لە رۆژهەلاتی ناوەراست دەسەڵاتی
هەبوە، کورد لە سەر ماڵ و حاڵی خۆی دەریان کرد و پەریوەی هەندەران بو،
بەڵام عەرەبستانی سعودی کە کورد هەمو رۆژێک ١٧ جار سوجدەی بۆ دەبا، ١
کوردیشی رێگا نەدا وەک پەنابەر بچێتە ئەو وڵاتە و گیان و ژیانی
پارێزراو بێت.
هەر ئێستا بە سەدان هەزار و بگرە بە میلیون کورد پەریوەی ولاتانی
جیهانن، وە لە پەنای کافرەکاندا ژیان و ماڵ و منداڵ و ئەمنیەتیان
پارێزراوە! کە چی، جنێو و سوکاێەتی بە یارمەتیدەرانیان و بە تایبەتی
وڵاتانی ئوروپایی دەکەن. پێان دەڵێن کافر و گڵاو. موسوڵمانی کورد کە
هەر خەریکی پیرۆز کردنی ئیسلامی داگیرکەری عەرەبن، بەڵام ئا بەم
حاڵەشەوە عەرەبستانی سعودی و وڵاتانی ئیسلامی هیچ حیسابێکیان بۆ ناکان
و ئامادە نین پەناشیان بدەن. هەر ئێستا ژمارەێەکەی زۆر لە کوردی
هەڵهاتوی دەستی دەوڵەتان و گوروپە ئیسلامیەکان لە کەمپەکانی ئوروپا و
ئوسترالیا و ئەمریکا و وڵاتانیتردان کە مەترسیی ناردنەوەێان لەسەرە،
وڵاتەکەی پێغەمبەر و خودی پێغیمبەر و خوداکەشیان نەک بە هاناێانەوە
نەهاتون، تەنانەت پشگگری لە ناردنەوەشیان دەکەن. خودا و پێغەمبەر و
دەوڵەتانی ئیسلامی تەنانەت یەکجاریش پشتگرییان لێ کورد مافی کورد
نەکردوە. لەبەرانبەردا ئەم گەمژانە بەم حاڵەشەوە و لەو کەمپانەشدا هەر
دەڵێن: بژی ئیسلام و پیرۆز بێ جەژنی رەمەزان و قوربان و پێغەمبەری
نازیزمان.
گرفتی کورد ئەوەێە کە مێژوی خۆی ناخوێنێتەوە، لە کولتوری زالی ئیسلام
کە وەک مۆتەکەێەکی ١٤٠٠ ساڵە برستی لێ بریوە، بێ عەقڵی کردوە، بە
کۆشتنی ژن و کچ و خۆشکی خۆی کە لە ئاێەتەکانی اللەدا هاتوە، خۆی لای
جیهانی ئینسانی و پێشکەوتو ناشیرین و دزێوی کردوە. کوردی موسوڵمان
ئامادە نیە لەم کولتورە بکۆڵێتەوە و بیناسێ. کوردی موسوڵمان بەس فێر
کراوە تا دەمرێ بیر نەکاتەوە و بەردەوام پەیرەوی کوێرانە و بەرێوەبەر
بێت. هەر لە منداڵیەوە مێشکی ساکار و سادەی بە خورافاتی دینی ئیسلام پر
دەکەنەوە. بە زۆر و بە بەڵێنیدانی بەهەشت فێری نوێژ و رۆژ و کوشت و بری
دەکەن. فێری پیرۆز کردنی ئەو رۆژانەی دەکەن کە عرەبی داگیرکەری ئیسلامی
سەرکەوتن و کورد و کوردستانیان داگیر کرد. کورد نە ئیسلامی ناسیوە نە
دوست و دۆژمن. کورد بە پێی بەرژەوەندی مەلاکان و سەرانی هەلپەرەست،
هەمیشە دۆستەکانی خۆی کوشتوە و دۆژمنەکانی پەرەستوە. بە پێی سەدان
بەڵگەی حاشا هەڵنەگر دەتوانین لەم راستیە تێبگەین کە کورد بە زەبری
شمشێر و بە خەێانەتی سەرانی هەلپەرەست کە زۆربەێان لە شێخ و مەلا و
ئاغاکان، وە ئێستا لە سەرماێەدارانی کورد پێک هاتون، کرا بە ئیسلام!
ئەم کوردە ئیستاش نە ئیسلامیە و نە وویستویەتی و نە دەتوانێ بەرێوەی
بەرێ. کورد پاش ١٤٠٠ ساڵ هێشتا لە ورێنەکان و جەهالەتی ئیسلامیش
تێنەگەیشتوە. بونی سەدان قەبری عەرەبی کوژراو لە کوردستان کە ناویان
ئەسحابە و شەخس و ئیمامە، ئەم راستیەمان بۆ دەسەلمێنێت کە بە دەستی
کوردی بەرهەلەستکار کۆژراون.
خودی کارکردی ئیسلام و یاسا و رێساکانی قورئان بۆ ئەحمەق کردنی ئینسانە،
بۆ لە خۆ بێخۆ کردنی ئینسانەکانە و بۆ ئەو مەبەستە هێنراوەتە کاێەوە کە
رێگا لە وەگەر کەوتنی عەقڵ و مەنتق و مەعریفە و شعوری ئینسانەکان بگرێ.
ئیسلام و الله و قورئان ئامرازی خەرەفاندن و بە کویلە کردنی ئینسانن بۆ
چەوساندنەوەێان، وە بۆ حکومەت کردن بەسریاندان.
شەریعەتی ئیسلام، کە هەمان ئاێەتەکانی قورئان و حەدیسەکانی موحەمەد و
وتەی رێبەرانی ئایینیی و ئیمامانی ئیسلامین، لە چوار چێوەی ئەو
حوکمانەدا پێناسە دەکرێ کە، بۆ بەرێوە بردنی ئەمرەکانی اللەی دەستکرد،
حکومەتی الله پێک دێنن و دەیسەپێنن. خەلیفەکان و سەرانی دیکەی دینی
ئیسلام میراتگر و راسپاردەن بۆ بەرێوە چونی ئەمرەکانی اللەی دەست کرد.
ئەمر و فەرمانەکانی الله ش هەمان ئاێەتەکانی قورئان. قورئانیش لە
ئاسمانەوە نەهاتوە، بەلکە قسەکانی خودی موحەمەد و دارودەستەکەێەتی.
بەرێوەچونی ئەم حوکم و ئاێەت و ئەمرانەش دیارە بە بێ رێکخراوەێەکی
حوکمرانی و دامەزراوەێەکی بەرینی پەروەردە و فێر کردن، بە بێ سەرکوتی
نەێاران و باوەردارانیتر و بێدینەکان، بە بێ مەلای درۆزن و خۆ فرۆش، بە
بێ مزگەوت و تەکیە و خانەقا، وە لە هەمویان گرنگتر بە بێ دواکەوتویی
کولتوری و فکریی خەڵک، کە ناوی دەنێنە ئیمان بە ئیسلام، نە جێ دەکەوێ و
نە سەقامیش دەگرێ.
بە داخەوە کەسانی بەناو روناکبیر و ئازادیخوازی کورد کە هێشتا
نەێانتوانیوە لە تاریکخانەی ئیمان و لە زرق و برقی دێموکراسیی
شەرمێوندا درباز بن، باسی ئازادی بیرو باور دەکەن. دەێانەوێ لە گەڵ
مەلای ریاکار و ساختەچی، وە لە نێوان موسوڵمانانی بێ ئیرادە و
فریوخواردودا بە ئازادی و دێموکراسی و حاکمیەتی خەڵک بگەن. ئەم بەناو
روناکبیرانە هێشتا لە فەرمانەکانی اللە کە بۆ کوشتاری ئینسانی غەیری
موسولمان دەرکراوە، تێنەگەیشتون. ئەم روناکبیرانە هێشتا عەقڵ و فکریان
توانای ئەوەی نیە کە جیاوازی لە نێوان ئازادی و عەبدی الله ببینن.
هێشتا ناتوانن تێبگەن کە دێموکراسی، یانی دەسەڵاتی خەلک و حاکمیەتی
الله پێکەوە ناتەبان و جیاوازن.
لە هەر شوێنێک و لە هەر وڵاتێکدا کە دینی رەسمی ئیسلام بێت و یاساکانی
ئیسلامی بن، ئیتر لەو وڵات و شوێنەدا الله حوکم دەکا نەک خەڵک.
ئاێەتەکانی فرە ژنە و بەردەباران، قەساس و شەلاق لێدان، خەتەنە و جیهاد،
دست و لاق برینی کەسانێک کە ناچارن بۆ بژیوی ژیانی منداڵەکانیان دزی
بکەن، حاکمیەتی اللەێە. لەم یاساێانەدا خەڵک هیچ دەور و ئازدیەکی نییە.
لە وڵاتانی دینیدا تەنانەت ئەوە شەریعەتە کە یاسا دانەرە نەک مەلا و
پارلەمانتار. خەڵکێک کە بە هەر هۆێەک دەخرێتە زیندان، ئەو خەڵکە
گرفتاری ئیمانی خۆێانن نەک زیندان. لە ولاتی دین و ئیسلام لێدراودا
ئینسان و ئازادی هیچ ماناێەکیان نیە. بۆ گەیشتن بە ئازادی تەنیا
داخستنی ئەو ناوەندانەن کە دین بەرهەم دێننەوە. بۆ گەیشتن بە مافی مرۆڤ
و عەدالەتی کۆەمڵاێەتی، داخستنی دوکانی مەلای دین فرۆش و دەوڵەتانی
دینین! کورد رۆژە مێژوییەکانی خۆی بە کوفر و شەرمەزاری دەزانێ، بەڵام
رۆژانی سەرکەوتنی ئیسلامی وەحشی و داگیرکەر پیرۆز دەکا. کورد نەک هەر
باسی تێکوشرانی رێگای رزگاری و ئازادی خۆی ناکا، بەلکە سوکاێەتیشیان پێ
دەکا و لە بەرانبەردا سالیادی رێبەران و کەسانی ناوداری درنەدە و
دستدرێژی کەری ئیسلامی تاڵانچی بۆ سەر شەرف و ناموسی خۆی و وڵاتەکەی و
میلەتەکەی پیرۆز دەکا و رێزی لێ دەگرێ. ئەمەێە تراژیدیا و ئاکامی خۆ
نەناسی و دوست و دوژمن نەناسیی کورد.
١١\٩\٢٠١٠
rashkaw@hotmail.com
|