په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٦\٢٠١٥

میللەت کەنگێ لەو خەوە قووڵە وەئاگا دێ؟!

 

 

 

پاش چارەگە سەدەیەک لە پاوانکردنی دەسەڵات و هەڕاجکردنی خاک و نیشتیمان بە دەوڵەتە داگیرکەر و ئیسلامییەکانی ناوچەکە و دەوڵەتە زلهێزەکانی جیهان و دادۆشینی وزە و هزری هاوڵاتییان بە کۆنەپەرستیی دینیی و ئایدیۆلۆژیایە تۆتالیتاریی و پڕ لە توندوتیژییەکان لە لایەن هەردوو باندی ساختەکار و مافیایی بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی.. ئەو دەڤەرە هێشتا هەر خوێنی لێدەچۆڕێتەوە و تەژیی بووە لە کۆمەڵێک قەیرانی وەک (فرۆشتنی خاک بە ئەردۆگان و قاسم سولەیمانی، بەکوشتدان و لەنێوبردنی گەنجانی ئەو هەرێمە بە ناوی (پێشمەرگە) لە شەڕی داعش، هەڕاجکردنی سامانی ژێر زەوی بە داگیرکەران و چەوسێنەران، نەبوونی دەستوورێکی مۆدێرن، نەبوونی سیستەمێکی شیاو و سەقامگیری بەڕێوەبردن و کارگێڕیی، پەککەوتنی کەرتی کشتوکاڵ، داڕمانی کەرتی پیشەسازیی و بازرگانیی، کوشتن و ئەتککردنی ژنان، نایەکسانیی و گەندەڵی لە تێکڕای دامودەزگەکان، نەبوونی میدیای ئازاد و سەربەخۆ، نەبوونی ئـاو و کارەبا، نەبوونی مووچە، نەبوونی نەفت و بەنزین، نەبوونی هەلی کار، نەبوونی بیمەی بێکاریی، نەبوونی بیمەی تەندروستیی، نەبوونی پێشینەی هاوسەرگیریی و وەگەرخستنی گەنجان، نەبوونی پێشینەی خانووبەرە، خەستکردنەوەی تیرۆر و تۆقاندن و نانبڕین و پەراوێزخستن، و...هتد)، جا ئەی هاوڵاتیی چەوساوە و ستەمکێشی ئەو هەرێمە پڕ لە قەیرانە.. ئیدی کاتی ئەوە هاتووە تەکانەک بدەی و لەو خەوە قووڵە رابپەڕی و ئەو دوو باندە ساختەکار و مافیائاسایەی زەرد و کەسک لەگەڵ داعش و داعشییەکانی نێوخۆ رابماڵی و بیانخەیە زبڵدانی مێژووەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک