٥\٨\٢٠١٣
ململانێی نێوان
لایه‌نه‌کانی ناسیۆنالیزمی کورد لە سوریا ئایندەی خه‌ڵک به‌ره‌و
نادیاریی ده‌به‌ن!

نوری به‌شیر
لە‌دوای گۆڕینی نارەزایەتی‌و خرۆشانەکانی جەماوەری سوریا لەسەر دەستی
حکومەتەکەی ئەسەدو ئۆپۆزیسۆنی بۆرژواییدا بۆشەڕی ناوخۆ، ناوچه
کوردنشینه‌کانی سوریاش بەرەو ناو ئەو شەڕە راکێشران. به‌شار ئه‌سه‌د بۆ
مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئۆپۆزسیۆنی پرۆ ئه‌مریکایی-تورکیدا،
ناوچه کوردیه‌کانی به‌پێی رێکه‌وتنێک بەهاوکاری جمهوری ئیسلامی ئێران،
ته‌سلیم به‌پارتی یه‌کیه‌تی دیموکراتی (په‌یه‌ده) کرد، که له په‌که‌کەوه
نزیکە. ئه‌م واقعیه‌ته خه‌ڵکی کودزمانی سوریای خسته به‌رده‌م
بیربکه‌نه‌وەیەک کە بەکردەوە دەتوانن بەر بەوە بگرن کە ناوچەکانیان
رابکێشرێتە ناو ئەو جەنگ‌و کوشتارەی لە سوریادا بەرێکەوتبوو. بەڵام
بەپێچەوانەوە ناوچه کوردنشینه‌کانیش بەرەو ناو شەڕێک راکێشران کە
لەبەرێکیدا دەوڵەتی سوریا‌و لە بەرەکەی تری‌دا ئۆپۆزیسیۆنی دەوڵەتی سوریا
بوو کە راستەوخۆ لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی سیاسی‌و چەکداری لێدەکرێت.
ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌کرا ئەوەبوو که ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی
ناوچە کوردنشینەکان وشیارانه‌تر مامەڵەی ئەو بارودۆخە نەکەن‌و رێکخراو
نه‌بن، له‌رابه‌رایه‌تیه‌کی سیاسی که بەرگری له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
ئه‌وان دەکات به‌هره‌مه‌ند نه‌بن، ئه‌وا کێشه‌و ئاڵۆزیەکان‌و جەنگیش
بەردەرگایان پێدەگرێت‌و کێشه‌ی نێوان لایه‌نه ناسیونالیسته‌کانی
کوردیش که‌هه‌ر یه‌که‌یان سه‌ر به‌لایه‌نێکی ناوچه‌که‌ن ده‌یانگرێته‌وه‌و
به‌عه‌مه‌لیش ئه‌مه له‌ئێستادا ده‌ستی پێکردوه.
له‌م په‌یوه‌نده‌شدا تائیشتا چه‌ندینجار کێشه‌ی جۆراوجۆر‌و شه‌ڕو
پێکدادان رویداوە. هێرشی ئەم دواییانەی گروپه ئیسلامیه‌کانی سه‌ر به
"به‌ره‌ی نه‌سره"و گروپه چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق‌و
وڵاتی شامی سه‌ر به قاعیده بۆ سه‌ر ناوچه کورد نشینه‌کان‌و شه‌ڕو
پێکدادانێکی سه‌خت کە روویدا، کوشتاری زۆر و پێشێلکاری زۆری بەرامبەر
بە خەڵک بەدوای خۆیدا هێناو ره‌نگه له ئەگەری به‌هێزبوونی ئه‌و هێزه
ئیسلامیانه‌ی سوریادا، ناوچه کوردنشینه‌کان که تارادەیەک ئارامتر
دێنە بەرچاو بەبەراورد بە باقی ناوچه‌کانی تری سوریادا بەوجۆرەی ئێستا
نەمێننەوە. سەرباری ئەوە، کێشمه‌کێشێک که‌له‌ناو لایه‌نه
ناسیونالیستیه کوردیه‌کاندا ده‌ستی پێکردوه‌و هه‌ر لایه‌نه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
خۆیان و وڵاتانی ناوچه‌که ده‌یبه‌نه پێشه‌وه، ئەگەر به‌هێزی
رێکخراوی خه‌ڵک پێشی پێنه‌گیرێت، ئه‌وا خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه‌ش چاره‌نوسێکی
خراپ چاوه‌ڕێیان ده‌کات.
ئه‌وه‌ی زه‌نگی ترسناک لێده‌دات بۆ خه‌ڵکی کوردزمانی سوریا، ئه‌وه‌یه
که لایه‌نه‌کانی ناسیونالیزمی کورد له‌سوریا دابه‌شبوون به‌سه‌ر به‌ره‌و
لایه‌نی ناسیونالیزمی کورد له‌عێراق‌و تورکیادا، که‌هه‌ریه‌کەیان به‌پێی
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان رایدەکێشن‌و هەریەکەشیان پاڵیان بە یەکێک لە
دەوڵەتە نەیارەکانی یەکترەوە داوە. بەوجۆرە ئەگەری ئەوە بەهێزە کە له‌ئاینده‌دا
ناوچه کوردنشینەکان ببێتە ناوچه‌یه‌کی نائارامی وه‌ک ناوچه‌کانی تری
سوریا.
رێگای خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکیشی کوردزمانی سوریا ئه‌وه‌یه رێگا به‌و
حزبانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی‌و لقوپۆپەکانیان لە سوریادا نه‌ده‌ن
که‌له‌چه‌ندین ده‌یه‌ی رابردوودا کاریان ته‌نیا ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ر
بووه له‌نێوان ولاتانی ناوچه‌که‌داو چه‌ندین کارەساتیان بەسەر خه‌ڵکی
کوردستاندا هێناوە. رێگا ئه‌وه‌یه که‌ده‌سه‌ڵات‌و ئیراده‌ی خۆیان
بهێننه مه‌یدان‌و ده‌سه‌ڵاتداریتی خۆیان له‌وناوچانه‌دا دامه‌زرێنن کە
دەوڵەتی سوریای تێدا نەماوە‌و بەوجۆرە رێگابگرن لە هه‌ر ئه‌گه‌رێکی
کشانی ئەو سیناریۆ خوێناویانه‌ی کە هێزو دەوڵەتە بۆرژواییەکانی
ناوچەکەو حیزب‌و لایەنە ناسیۆنالیستە قازانج پەرستەکانی کورد خەریکن
بۆیان سازدەدەن. خه‌ڵکی کوردزمانی سوریا له‌به‌رژه‌وه‌ندیاندایه که‌بزوتنه‌وه‌و
حزب‌و لایه‌نی چه‌پ‌و کۆمۆنیست‌و ئازادیخواز‌و رادیکال له‌کوردستان و سه‌رجه‌م
سوریادا به‌هێز بێت‌و خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکیش له‌ده‌وری خۆی کۆکاته‌وەو
هاوپشتی به‌ره‌ی رادیکاڵ‌و کۆمۆنیستی‌و ئینساندۆستی له‌دنیادا راکێشن
بۆ خۆیان، بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌دو گرتنه ده‌ستی
ده‌سه‌ڵات‌و ده‌ستکۆتاکردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو حزب و لایه‌نێکی ئیسلامی
و قه‌ومی له‌ئاینده‌ی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سوریادا.
ماڵپه‌ڕی نوری به‌شیر
|