٧\١\٢٠١١
ملوانکه‌که‌ی
ئازاد عـه‌ره‌ب.

سه‌عید عارف باپیر
کۆتایی
ساڵی 1986 ، یان سه‌ره‌تاکانی ساڵی دواتری بوو ، له پشویه‌کی خۆم دا
چوبوم بۆ بناری (پیره‌مه‌گرون) له دێی ( یاڵانقۆز) دیداری دایکمم
کردبوو ، زۆر ده‌مێک بوو نه‌م دی بوو ، ئیتر ئه‌وه‌ش له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیم
دا یه‌که‌م دیدار‌و دوادیدارم بوو بۆ بینی که‌س و کار‌و نزیکی خۆم .
به سێ رۆژ له مقه‌ڕه‌که‌ی خۆمه‌وه گه‌یشتبومه ئه‌وێ و ته‌نهاتاقی
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژیک توانیم دیداری دایکمی تیا بکه‌م و له گه‌ڕانه‌وه‌م
دا له‌دێ( زێوێ) رۆژێکی تر مابومه‌وه ، دواتر به یه‌ک ووچان هه‌ورازی
چیای پیره‌مه‌گرونم بڕی بوو بۆ دیوی (دۆڵه‌ڕوت) و . بۆ شه‌وێک ، له
دێی (قزله‌ر) لام دابوو .
له‌وێ له مقه‌ڕی که‌رتێک لام دابوو ( عومه‌ر پاڵه‌وان) ئامرکه‌رت و
جێگره‌که‌شی (سه‌رکه‌وت ) بو . دیار بوو تازه‌ئه‌و که‌رته پێکهێنانه‌وه‌ی
بۆ کرابو ، چونکه عومه‌رو سه‌رکه‌وت من زۆر نه‌بوو به‌پێشمه‌رگه‌ی
ساده له‌دو شوێنی جیادا ناسی بومن ، وا ئێستا بونه‌ته به‌رپرس له‌تیپی
47 پیره‌مه‌گرون دا ، بڕیارم دا بۆ ووچانێکی یه‌ک رۆژیش له‌وێ بمێنمه‌وه
، تا بۆ به‌یانی به‌که‌ڵکی ( قزله‌ر) له ڕیزه‌چیای ( چه‌رماوه‌ند)ه‌وه
، ئاودیو ببم بۆ دێی ( چۆخماخ) و له‌وێشه‌وه بۆ دێ ی (مالومه) که
مقه‌ڕه‌که‌ی خۆم له‌وێدا بوو ، له بناری ریزه چیای ( ژیلوان) به
رامبه‌ر به‌چیای ( ئاسنگه‌ران) له‌وێدا خه‌ڵکی مالومه‌ی له دێ یه بنه‌ره‌تیه
که‌دا نه‌مابوون و خه‌ڵکه‌که‌ی هاتبونه بناری ( کلکه‌ڕێوی) له دوابه‌شی
ئه‌و زنجیره چیایه نزیک مقه‌ره‌که‌ی ئێمه کۆڵیت و خانوی قایمه‌یان
بنیات نابوو بۆ خۆ قایم کردن له‌ترسی بۆردومان و مردن . له‌سه‌ر زنه‌و
ئاوێکی ئه‌و بناره ئاوه‌دانی دروست بوو بوو ، مۆڵه‌تی پشوه‌که‌م دوو
ڕۆژێکی به به‌ره‌وه مابوو بۆگه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ئه‌وێ.
له‌مقه‌ره‌که قه‌ره‌باڵغی و جدیاتی تازه ته‌شکیلی پێوه‌دیار بوو ،
پێشمه‌رگه‌یه‌کی عه‌ره‌بی ڕه‌ش پێستیان تیادا بوو ناوی ئه‌سڵی ( موسه‌نا)
بوو ، خه‌ڵکی خواروی عێراق بوو ، به(ئازاده ره‌ش) یان ( ئازادعه‌ره‌ب)
ده‌ناسراو ، به‌کوردیه‌کی پاراو ده‌دوا ، به‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی تر
زۆر سه‌ریان ده‌کرده سه‌رو ، ده‌ره‌قه‌تیان ده‌هات و فریای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
هه‌مویان ده‌که‌وت ، دیار بوو قسه خۆش و قۆشمه‌بوو .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میوان بوم ، له و شه‌وه دا بۆ کاتی نوستن ، له پاڵ
دیوار‌و به‌نزیک زۆپاکه وه‌بووم ، به‌حساب جێ خه‌وێکی باشم بۆ دانرابوو.
له‌ودیو زۆپاکه‌وه بۆ به‌ری ده‌رگاکه ( ئازاد عه‌ره‌ب) جێگه‌ی خه‌وی
ساز کرد بوو ، له‌و ماوه‌یه‌دا بوار نه‌بوو به‌تایبه‌ت بیناسم .
له نیوه‌شه‌ودا پێشمه‌رگه‌یه‌کی لاواز‌و سه‌رمابرده‌ڵه سه‌ره‌ی ئێشک
گری بوو ، هه‌ر که‌خۆی له‌ده‌ره‌وه سه‌رما زۆری بۆ ده‌هێنا ، ده‌هاته
ژورێ کۆته‌ره ، یان پارچه دارێکی ته‌وراس بڕی ، ده‌نا به زۆپاکه‌وه
. ئیتر زۆپای به‌ره به‌ره گه‌رم بوو . گه‌رمای سه‌ره‌تا بێداری کرد
بوم ،ده‌ستم له‌خه‌و شت بوو . ئه‌و باره به‌رده‌وام بوو تا پیره
زۆپای خسته لرفه کردن .
له بێداری و له‌زویه‌که‌وه حاڵی ئه‌و پێشمه‌رگه ئێشک گره بوو بووه
بابه‌تی چاودێریم ، ده‌مزانی چی ڕوده‌دات . چونکه خۆم میوان بووم
بواری ئه‌وه‌م نه‌بوو ڕیگری له کاری ئه‌و بکه‌م ، دواتریش حاڵی سه‌رمابرده‌ڵه‌یی
و لاوازیه‌که ی شوێنی به‌زه‌ییم بوو .
به‌ڵام ده‌مزانی ئه‌و دار پێوه‌نانه چی ده‌قه‌ومێنێ ، ده‌مزانی به‌ره‌به‌ره
گه‌رمی و لرفه‌ی زۆپا ڕه‌ش ، هه‌مو پێشمه‌رگه‌کانی تر ، به‌رودوا هه‌ڵده‌ستێنێ
. بۆ یه‌که‌م جار ئه‌وانه‌ی نزیکن له‌زۆپاکه‌وه ، له‌وانه (موسه‌نا)
بوو له‌به‌ر ڕۆشنایی ئاگری چاوی زۆپاکه که‌ڕوه‌و ئه‌و بو ، جگه له
کزه رۆشنایی دیوارکۆی ته‌نیشت په‌نجه‌ره ده‌لاقه‌یی ژوره‌که ، ده‌متوانی
له‌و به‌ره‌وه شه‌وقی ته‌ڕی ئاره‌ق چێنی ناوچه‌وان و لاملی ببینم ،
به‌تایبه‌ت ڕه‌ش پێست زۆر ئاره‌قیان پێوه دیاره .
بۆ تاوێک ، بیرم له‌و عه‌ره‌به ته‌نیایه ده‌کرده‌وه ، به‌راوردم ده‌کرد
به‌خۆم . من به‌و جۆره دوو ڕیزه شاخ ، به دوسه‌ره ده‌بڕم بۆ بینی
که‌سێکم ، به‌تایبه‌ت (پیره‌مه‌گرون ) ئه‌وه‌نده به‌رزه له‌دنیای زه‌مینیت
داده‌بڕێت و نزیک به‌خواو فریشته‌کان ده‌بیته‌وه ، دابڕاو ده‌بیت له
ده‌نگی زه‌مینی ، ئیتر ئه‌گه‌ر به‌هه‌ست گوێ ڕادێری ، ڕه‌نگبێ ده‌نگی
ئاسمان و جریوه‌ی ئه‌وان بیستیت ،به‌وانه‌شه‌وه هێشتا من به‌ختیار
ترێکم له‌و ڕه‌شپێسته باشوری یه ، که‌هیچ ئومێدی دیدار‌و هه‌واڵی خوێش
و خزمی خۆی نیه .
چه‌نجارێک ته‌پ و تلی دا‌و ،جارێکی تر به‌ده‌م خه‌وه‌وه فالینه جه‌رسی
یه سوپایی یه‌که‌ی به نێوه خه‌واڵویی له‌به‌ر خۆی داماڵی ، سودی نه‌بوو
. دیسان به‌ده م خه‌وه وه توێ ی جله‌کانی تری به‌رو دوا داماڵی تا گه‌یشت
به‌وه‌ی له‌ناو قه‌د به‌ره‌ژووری قۆتی کرد بوو ، هه‌ندێک به‌و جۆره له‌ژێر
به‌تانیه کۆنه‌که‌ی دا مات بوو ، به‌ڵام له‌پڕ وه‌کو یاریزانی تۆپی پێ
به(مقه‌سته شه‌ق) ـ ده‌بڵ کیکین ـ هه‌ردوو لاقی به‌توندی به‌ره‌و ژور
شه‌قاودا و به‌تانیه شڕه‌ی له‌سه‌رخۆی فڕاند به‌ئاسمان دا ، له‌به‌ر
خۆیه‌وه به عه‌ره‌بیه دایکزمانیه‌که‌ی گوتی:
(( سوتام ، مردم ، وای چه‌ند گه‌رمه)).
دیمه‌نه‌که‌ی به‌جۆرێک بوو ، پێکه‌نینی منی پژاند ، پاش خه‌به‌ر بونه‌وه‌ی
و خۆهه‌ڵکڕاندنی ، ئیتر وه‌کو من بێ ئومێد بوو بوو له خه‌و ، وه‌ک من
له چاوه‌ڕوانییه‌کی تایبه‌تی خۆی دابوو . من له‌به‌ر ئه‌و ، ده‌مویست
خۆم له پێکه‌نین بگرمه‌وه ، بێ فایده بوو ، به‌ڵام ئه‌و به‌وه‌ی نه‌ده‌زانی
من له‌چه‌نده وه خه‌به‌رم ، پێکه‌نیکه‌ی منی پێ ناوازه بوو ، ناوی
منی نه‌ده‌زانی ، بۆیه به زه‌رده خه نه‌وه گوتی :
(( مامۆستا پێ ده‌که‌نیت ، دیاره دڵت خۆشه ))
له گه‌ڵ ناگوزوری خه‌وزڕانی ئه‌و ، هه‌ستی خه‌جاڵه‌تی بێ گوزارشی من
دا ، هێشتا له قه‌فه‌زی سینه‌م دا چۆله‌که‌ی پێکه‌نینێک له‌باڵه‌ته‌په
و په‌رواز دا بو بۆ ده‌رچون و ڕه‌ها بوون .
{من باوه‌ڕم وایه تاکی هه‌ر میله‌تێک ، وه‌کو جیاوازی زمانه‌کان ،جۆرێک
جوڵه وزمانی لاشه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه ، ئه‌و جوڵه‌و هه‌ڵبه‌زینه‌وه‌یه‌ی(ئازاد)یش
،جوڵه‌یه‌کی زۆر عه‌ره‌بیانه بوو ، لای من پارادۆکسێکی له‌و دونیا ته‌نیایی
و مه‌رگباره کوردیه‌ی من دا خوڵقاند بوو ، ئه‌وه بۆ من مایه‌ی پێکه‌نینێک
، نه‌م ده‌زانی چۆن هۆکاری له کوردێک بگه‌یه‌نم ، نه‌خوازا له( موسه‌نا)
ی عه‌ره‌ب .}
باش بوو ئه‌وه‌ی له‌و باره گواستمیه‌وه ، سه‌رنجی زیادم بۆ سه‌ر ئه‌و
پارچه میتاڵه‌زه‌رده‌ی به‌ناڕێکی هێنده‌ی چاره‌که لیره‌یه‌ک ده‌بوو
، به کشته‌کێکی چه‌رمی ، وه‌کو ملبه‌ند به‌ملی یه‌وه بوو .
ئه‌و دواترله ساڵی به‌رده‌م دا شه‌هید بوو . کوردستانیش له ساڵی 1988
به‌کرده‌ی ئه‌نفال کاول وێران بوو . شه‌وانه وه‌کو چاوی کوێر تاقه یه‌ک
فانوس ڕۆشن له‌و شوینه باسکراوانه‌دا نه‌ما ، هه‌موو به ئاواره‌یی که‌وتینه
دیوی ئێران، مه‌رگی ته‌نیایی و گۆڕی غه‌ریبی ئه‌و بوو به سه‌ربودی
گێڕانه‌وه‌ی خه‌مباری هاوڕێکانی .
ڕۆژگار هات وچو ، پاش ساڵانێک له ڕۆژگاری دوای ڕاپه‌ڕین ملوانکه‌که‌م
له‌ملی براده‌رێکی دا بینیه‌وه .
له‌و کاته‌دا نزیک تر بینیمه‌وه ، توڕه نوسراویکی له‌سه‌ربوو به‌عه‌ره‌بی
نه کرا بزانم چی گوزاره‌یه‌ک ده‌به‌خشێت .
(( ئاه ،ئه‌وه ملبه‌نده ته‌ڵایی که‌ی ئازاد عه‌ره‌به))
ئه‌و براده‌ره ڕۆژێک هاوسه‌نگه‌ری ئه‌و بووه .
( موسه‌نا) ، له‌دوانه‌به‌ردی ژیانی دا ، له‌دواینه‌ی ساڵی 1987و له
سه‌نگه‌ره‌کانی چیای( قوڵه پوشێن) ، له‌کاتی ئه‌نگاوتنی دا ، ئه‌م
براده‌ره‌ی لێ نزیک بووه ، به‌هێواشی و چه‌ند جارێک بانگی له‌م هاوسه‌نگه‌ره‌ی
کردبوو ، به‌ئاگا نه هات بوو لێی ، تا گوت بووی:
((به‌رکه‌وتوم ، فڵانی من ده‌مرم ،))
له‌وێدا ئه‌وه دوا قسه‌ی ژیانی بووه ، پاش به‌جێمانی دڵۆپێک فرمێسکی
قه‌تیسماو له‌چاوی کراوه و پڕ چاوه‌ڕوانی دا .
ئه‌وکاته لای بۆ کردۆته‌وه ، ڕه‌نگبێ به‌دوای مه‌رگی ئه‌ودا ، یه‌که‌م
که‌سی نزیک به‌لاشه‌ی ته‌نیای( موسه‌نا) بوبێت به گوێزانه‌وه‌ی ملبه‌نده
خوێناویه‌که له گه‌ردنی ساردی ئه‌وه‌وه ، بۆ گه‌ردنی خۆی .
دوای ڕاپه‌ڕین ، ببوه خاوه‌نی نادیو رێستوڕانتێک . له پاره‌ی بازگه‌گومرگیه‌کانی
سه‌رسنور و شیرینی وه‌رگرتنی ئامێره ئاودیوکراوه‌کانی دا خڕی کردبونه‌وه
، ئه‌و نادی و ڕیستوڕانته ، به‌شیک بون له سه‌رمایه گوزاریه‌کانی ئه‌و
پارانه . له‌وێدا و له‌دانیشتنه تایبه‌تی یه‌کانی دا له گه‌ڵ براده‌رانی
تایبه‌ت تری خۆی دا ، پاش فڕ کردنی باده و کاریگه‌ری کهول و سه‌رگه‌رم
بون دا ، له باسی نه‌به‌ردی ڕابوردودا . وه‌کو به‌ڵگه‌ی قسه‌کانی و
تاکه‌شاهیدی ئه‌و ساتانه‌ی .قۆپچه‌ی کراسه‌که‌ی واز ده‌کردو ملوانکه
به‌جێماوه‌که‌ی له‌سه‌ر سینه‌ی ده‌خسته ڕوو .
خۆی له‌و دنیایه‌ش دا ، ته‌نها داوی ئه‌و ملبه‌نده‌ی پێ مابوو ، بی به‌ستێت
به‌مێژویه‌کی جیاواز‌و پڕ له نه‌به‌ری یه‌وه ، که‌مۆراڵێک پیرۆزی
کردبوو ، ( پێشمه‌رگه)بون پێناسه‌که‌ی بوو .
ئه‌م سه‌ربورده‌ی کۆتایی چیرۆکی ده‌ماوده‌می ئه‌و کاته بوو ، من له‌ده‌می
ئه‌و براره‌یه‌وه نه‌مبیست بوو ، به‌ڵام ئه‌و دواشاهیدی مه‌رگی بوو .
ملبه‌نده ته‌ڵایی یه‌ی موسه‌نا به‌ڵگه‌یه‌کی پیشمه‌رگایه‌تی ئه‌مه ،
خۆ ئه‌گه‌ر له‌شوێنی ئێستای نه‌بوایه ، به‌راستی شاهیدێکی ڕاسته‌قیه‌نه
بوو بۆ خه‌باتێکی به‌جێ ما‌و !!! (*)
___________________________________
*
ئه‌م چیرۆکه ، له وێنه‌یه‌کی (ئازاد عه‌ره‌ب) له‌لایه‌ن کاک (به‌رزان)ی
براده‌ری ئازاد و نوسینێکی کاک( ڕزگارساڵح) ی په‌یوه‌ندی دار به وێنه‌که‌وه
، هاتۆته نوسین بووه ، به‌بابه‌تێک ، بۆ زیندو ڕاگرتی یادی ئه‌و شه‌هیده
گۆڕ غه‌ریبه.
3\1\2011
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|