١٣\١٠\٢٠١٨
مینا راد
-
شاعیر و چالاکی مافی ژنان و منداڵان
-
دەسبەسەرکرا.
ڕۆژی
شەممە ۱٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ، شاعیری گەنج و چالاکی مەدەنی کورد خەڵکی
دوروود سەر بە لوڕستان بە ناوی ”مــینا راد” لە لایەن ئیدارەی
ئیتلاعاتی حکومەتی ئێرانەوە لەم شارە بانگهێشت و دەسبەسەرکرا.
ناوبراو لە چالاکانی گۆڕەپانی مافی ژنان و منداڵانیشە.
مینا راد، لەماوەی مانگەکانی ڕابردوو ،بۆ چەنددین جار لەلایەن ئیدارەی
ئیتلاعات و دامەزراوە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە
بانگهێشت ولێپرسینەوەی لەسەرکرا و هەڕەشە و تۆقاندنیشی لێکرابوو.
شیاوی کوتنە که، تائێستە لە شوێن و شێوازی ڕاگیران و هەروەها
لەهۆکارەکانی دەسبەسەری ناوبراو ڕاپۆرتێک بڵاو نەکراوەتەوە.
دەسبەسەریی و گوشار بۆ سەر چالاکانی کورد ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ لە
پەرەسەندندایە. لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو دەیان ژنی چالاکی مەدەنی و
سیاسی کورد دەسبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
١١\١٠\٢٠١٨
kmmkurdistan@gmail.com
|