١٩\٢\٢٠٢٣
(من)ایه‌تی له
تۆغیانی هه‌ڵكه‌وتنیدا.

نەژاد عەزیز سورمێ
خه‌یاڵ بۆ ئه‌وه ده‌چێ له‌وه‌ته‌ی ئاده‌مزاد قۆناغی كۆكردنه‌وه‌ی
بژێوی به‌جێ هێشتووه و گه‌یوه‌ته قۆناغی جێگیربوون و عاقڵی به پاوان
و پاوانخوازی شكاوه، كه‌ڵكه‌ڵه‌ی منایه‌تی تێدا بزوتووه..
با شاش نه‌چین، مه‌به‌ست لێره هه‌ر ئه‌و (منایه‌تی)یه نییه كه
بیریارانی چه‌پ و ڕاست لێكیان داوه‌ته‌وه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی باس له
دڵتاریكی و كینه‌جوویی و چزوو وه‌شێنی و فشار پێكهێنانه به خۆدیده‌یی
و هه‌موو ئه‌و ده‌رگا و بانه ئاشكرا و نهێنییانه‌ی ده‌چنه‌وه سه‌ری..
ئێستا منایه‌تی به هه‌ڵپه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌دا ته‌شه‌نه‌ی كردووه،
ده‌رفه‌تی لێكهه‌ڵاوێردنی نه‌وه‌كانیشی وێكهێناوه‌ته‌وه، تۆ ده‌توانی
(منایه‌تی) چۆن له به‌ناو ته‌مه‌ندا چوویه‌كدا ببینی، ئاوه‌هاش له
تۆلازێكی هه‌رزه‌كار، له گه‌نجێكی كامڵدا هه‌ست پێ بكه‌ی..
با خه‌یاڵمان دوور نه‌ڕوا كه له‌وه حاڵی نین به‌شێكی ڕواڵه‌تی پێشكه‌وتن
له خۆ خوێندنه‌وه‌دایه كه ڕه‌گه‌زی كێبه‌ركێ و ململانێ دروست ده‌كا
و ئیكسیری پێشكه‌وتنه ، به‌ڵام ئه‌و دیارده‌یه‌ش كه ده‌گاته سنووری
به‌خۆوه‌ژییه‌تی و حیساب نه‌كردنی به‌رامبه‌ر ته‌نانه‌ت له‌وه‌نده‌ی له
توخمی ئاده‌میایه‌تیدا كۆده‌بنه‌وه ، شیرازه‌ی ژیان له باڵ یه‌ك ده‌ردێنێ،
بنیاده‌م ئه‌و بوونه‌وه‌ره جوانه ، له باتی ئه‌وه‌ی ببێته كانگه‌ی
كۆڕگه‌رمی و جوانیی ژیان و دره‌وشانه‌وه‌ی، زۆر له‌و گیانه‌وه‌رانه
دڕنده‌تر ده‌رده‌كه‌وێ كه ئێمه وه‌ك ئاده‌می و مرۆڤ به دڕنده‌یان
ناو ده‌به‌ین هه‌ر ئه‌و منایه‌تیه‌شه له به‌ته‌نێی و یه‌ك یه‌ك
ژیاندا سه‌رچاوه ده‌گرێ و ڕاده‌ی ئه‌م په‌ڕی (عه‌داله‌ت)یش به
زیندووی چاوان ده‌نێژێ ، به‌و ئاسته‌ی (منایه‌تی) خودی خۆیشی له‌بیر ده‌باته‌وه
، ئینجا تۆ بیری لێ بكه‌وه..
ئه‌وه‌ش تیوراندن و پرسیارپێچكردن نییه ، دیارده‌یه‌كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ
سرووشتی ئادهمزادیشدا بێ، هیچ وه‌ختێك وه‌ك ئێستا دیار و هه‌ڵكه‌وتوو
دوور له‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ ویژدان په‌ره‌ی نه‌سه‌ندووه، به‌و چه‌شنه
هه‌موو چین و توێژ و ئاست و وه‌چه جیاوازه‌كانی گرتووه‌ته‌وه.. هیچ
وه‌ختێكیش به‌و جۆره ئاسۆی به نادیاری نه‌شاردووه‌ته‌وه و به لێڵی
ده‌رنه‌خستووه.
لێره‌ڕا ده‌خوازێ تا ئاسۆمان به‌دوایی لێ ون نه‌بووه بڕیار بده‌ین به
هه‌ر ڕاده‌یه‌كی وه‌ك مرۆڤ له‌سه‌ری كۆك ده‌بین پێكه‌وه بین.. با
تاقیی بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بێ.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|