١\٧\٢٠١٨ منداڵان ئایندەی گەشی کۆمەڵن.
لە ڕاستیدا ساڵانە تیپی ھونەری منداڵانی سلێمانی بەبەردەوامی و لە بۆنە تایبەتەکانی منداڵانیش دا وەک ڕۆژی جیھانی منداڵان و سەرەتای دەستپێکردنی دەوامی قوتابخانەکان ،چالاکی ئەنجام دەدات و دڵی منداڵانی کورد خۆش دەکات سەرباری قەیران و نەبوونی و کێشە و گرفتەکان کە ئەمەش مایەی شانازییە بۆ ئەو تیپە جوانە و لە ھەمان کاتیشدا وەک ئەستێرەیەکی پرشنگدار بە ئاسمانی ھونەری منداڵانەوە دیارە و بێجگە لە منداڵانی سلێمانی سەردانی شارەکانی تریشیان کردووە تا منداڵانی ئەو شارانەش دڵخۆش بکەن لە ڕێگەی بەرھەمە جوان و ناسکەکانیانەوە ،وەک (ھەولێر وھەڵەبجە و کەلار و کفری و دەربەندبخان و ھەورامان و خورماڵ وبازیان و سیێادق و کەرکوک و پشدەر) کە ئەمەش دڵسۆزی و خەمخۆری زیاتری ئەم تیپە ئازیزە دەردەخات بۆ منداڵان و پەرۆشییان بۆ ئەوەی بۆ ساتێک ئەوانیش بکەنە ھاوڕێی خەندە و قاقا لێبدەن و سەما بکەن لە دنیا جوانە ڕەنگاڵەییەکەی خۆیاندا. ئەم تیپە٢٨ ساڵە دامەزراوە و بەردەوامن لە کار و چالاکی ھونەری لە بوارەکانی شانۆیی و ئۆپەرێت ومۆزیک و گۆرانی و شێوەکاری بۆ منداڵان.تا ئێستا ئەم تیپە زیاتر لە ٢٠٠ کۆنسێرت و فیستیڤاڵی گۆرانی و مۆزیکی بۆ منداڵان و نزیکەی ٣٠ شانۆیی و ئۆپەرێت و ٥ کورتە فیلمی منداڵانی پێشکەش کردووە.دوایەمین شانۆیی(بوکەکەی سۆز) بو کە لە ١/٤/٢٠١٨ دا نمایش کرا.چالاکییەکانی تیپ زۆربەی بە دیاری و بێبەرامبەر بووە بۆ منداڵان.ئەم تیپە بەردەوامن و بەردەوامیش دەبن لەو خزمەتە مەزن و کەم وێنەیەیاندا بە منداڵانی کورد ،کە ئەمەش پێویستی بەوە ھەیە کە بەرپرسان لە وەزارەتەکانی پەروەردە و ڕۆشنبیری لایەکی لێبکەنەوە وھاوکارییان بکەن تا کارەکانیان کە بۆ منداڵانی کوردیان ئەنجام داوە و ئەنجامی دەدەن بگاتە منداڵانی دوور ترین گوندی کوردستان لە ڕێگەی سیدی و تیڤییەکانەوە،چونکە وەک سەرنج دەدەین سەرجەم کارەکانیان پەروەردەیین و بەشێوەیەکی ھونەری بەرھەم ھاتوون.چەندە خۆش دەبوو کە دوای کۆتایی ھاتنی ھەموو کۆنسێرتێک بەرھەمەکەیان بە شێوەی سیدی بەدیاری بدرایە بە ھەموو ئەو منداڵانەی کە بەپەرۆشەوە ھاتوون دانیشتوون و گوێ لە گۆرانییەکان دەگرن.دواتریش بگەیشتایە قوتابخانە و ھەموو ئەو شوێنانەی کەمنداڵان ڕووی تێدەکەن.
لێرەدا بەپێویستی دەزانم کە ڕوو بکەمە ئەو
کەسە دڵسۆزانەش کە دەیانەوێت خزمەت بە منداڵان بکەن دەتوانن ببنە
سپۆنسەر بۆکارەکانیان تا ئەوانیش زیاتر و زۆرتر پێشکەش بکەن.ھەروەھا
دەتوانن ببنە سپۆنسەر بۆ ئەو شاعیر و نوسەرانەش کە کار بۆ منداڵان
دەکەن ، تا لەگەڵ سیدییەکەدا کتێبێک یان دوو کتێبی منداڵان وەربگرن کە
من دڵنیام ھەرگیز ئەو خۆشییەیان بیرناچێتەوە وئایندەیان گەشتر
دەبێت.ئەوەتا ناونیشانی ئەم کۆنسێرتەش بریتییە لە(منداڵان ئایندەی گەشی
کۆمەڵن)ڕاستە منداڵ ئایندەی گەشی کۆمەڵە،بنیاتنەری کۆمەڵە ، بەڵام
دەبێت بەشێوەیەکی دروست پەروەردە بکرێت و ھەوڵ بدرێت سەرجەم
پێداویستییەکانیشی بۆ دابین بکرێت بەپێی توانا تا لە بنیات نانی ئەو
ئایندە گەشەدا بەشدارێکی چالاک و گورجوگۆڵ بێت و بە داھێنان و
ھەوڵەکانی بەشداربێت لە پێشکەوتنەکان و سەرکەوتنەکان و دەرکەوتنەکانی
نیشتمانەکەیدا.من کاتێک ئەو ناونیشانەم بینی وەک شاعیرێک کە ساڵانێکە
بۆ منداڵان دەنوسم و زۆر لە ھۆنراوەکانیشم کراون بە گۆرانی و ئێستا
بەرھەمی ئەم تیپە ئازیزەن ،ئەم ھۆنراوەیەم بۆ نوسین کە ھەر بە
ناونیشانەکەی ئەوانەوەیە.بەو ھیوایە ئەمیش لە کارەکانی داھاتووی ئەم
تیپە ئازیزو خۆشەویستەدا ببێتە گۆرانییەکی خۆش.
ھــەر منداڵان
ئایندەی گەشی کۆمەڵن ھەمـوو
|