مندالانی غه‌زه له چاوه‌روانی "بابا
نوئێل" دا گیانیان له‌ده‌ستدا!

هه‌ورامان عه‌لی
له گه‌رمه‌ی خۆ ئاماده‌کردنه‌کانی جه‌ژنه‌کانی کرسمس و پێشوازی سالی
نوێ‌دا ، فرۆکه‌کانی ئیسرائیل ، زۆر درندانه که‌رتی غه‌زه‌یان له خوێن
و فرمێسک هه‌لکێشا، غافلگیرانه و له پێناو خولقاندنی ترس و مه‌رگدا،
هه‌زاران ته‌ن ئاگرو باروتیان به‌سه‌ر دانیشتوانی مه‌ده‌نیدا ، باراند.
له راستیدا ئه‌وه‌ی له غه‌زه‌دا روده‌دات، ناکرێت ناوی جه‌نگی
لێبنرێت ، جه‌نگ له نێوان دو سوپا، دو ده‌وله‌تدا به‌رپا ده‌کرێت،
ئاخر فه‌له‌ستینیه‌کان نه فرۆکه‌ی ف 16 یان هه‌یه نه تانک و رۆکێتی
دور هاوێژ، ئه‌وان ته‌نیا گۆشت و ئێسقانی خۆیان شک ده‌به‌ن تا بیکه‌نه
بهمهتهرێز و بۆمب!. ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی رابردودا رویدا، قه‌تل و
عامی ده‌ستی ئه‌نقه‌ستی خه‌لکێکی سیڤل و بێچه‌که له لایه‌ن سوپایه‌کی
بههێزوچهکدار به پێشکه‌وتوترین جۆره‌کانی چه‌کی کۆمه‌لکوژ! . تا
ئێستا که من خه‌ریکی نوسینی ئه‌م چه‌ند رسته‌یه‌م ، ژماره‌ی قوربایهکانی
حه‌وت رۆژی رابردو 465 کوژراو 2250 بریندارن که برینی گه‌لێکیان زۆر
مه‌ترسی داره و مه‌حاله بمێنن.تا ئێستا له نێو کوژراوه‌کاندا 21 ژن
و75 مندالی تێدایه.
ئه‌و به‌ربه‌ریه‌ته‌ی له غه‌زه‌دا ئه‌گوزه‌رێت، بۆ هه‌زاران جاری تر
ئه‌و راستیه‌ی سه‌لمانده‌وه که ئاین و ده‌مارگیری ئاینی ده‌توانێت تا
چ راده‌یه‌ک مرۆڤ له خۆیی نامۆ و بێگانه بکات ، تا چ راده‌یه‌ک ده‌توانێت
تاوانی قێزه‌ون بخولقێنێت. غه‌زه جارێکی تر نیشانیداینهوه که مرۆڤ
هێشتا له چ سه‌رده‌مێکی تاریک‌دا ملی رێگای ژیانی گرتووه، نیشانی داین
سه‌ره‌رای هاتوهاواری دیموکراتی و ئازادی ، سه‌ره‌رای هاتوهاواری متهمهدبونی
مرۆڤایه‌تی و ماف و چی و چی تر ، که‌چی وه‌ک جه‌نگه‌ل و هه‌ر به‌پێی
یاساکانی جه‌نگه‌لیش " به‌هێز مافی خواردنی بێهێزی هه‌یه!" کۆمه‌لگای
مرۆڤایه‌تی به‌رێوه ده‌چێت. غه‌زه نیشانی داین سه‌ره‌رای هه‌ر
ئیدعایه‌کی دادپه‌روه‌ری وچه‌سپاندنی یاسا ، دنیای ئه‌مرۆ، دنیای به‌رژه‌وه‌ندیه.
په‌یوه‌نیه نێوده‌وله‌تیه‌کان جگه‌له پاراستنی به‌رژه‌ندی زلهێزه‌کان،
په‌یره‌وی له هیچ سه‌ره‌تایه‌کی مۆرالی و ئینسانی ناکه‌ن.
ئه‌و روباری خوێنه‌ی له غه‌زه‌دا به‌رێکه‌وتوه به شێکه له‌و
ئۆقیانوسی خوێنه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده‌یه له ناوه‌ندی خۆرهه‌لاتی
ناوه‌راستدا وه‌رێخراوه. نیو سه‌ده‌یه نیشتمانێک بوه‌ته قه‌سابخانه‌ی
رۆله‌کانی و میللهتێکش کراوه‌ته خۆراکی گه‌رم راگرتنی کۆری
هاتوهاواری مه‌لاو شێخه چه‌نه‌بازه‌کان. نیو سه‌ده‌یه زیاتر له سێ
ملیۆن مرۆڤ به‌زۆری چه‌ک و به وه‌رێخستنی کۆمه‌لکوژی ناچار ده‌کرێن
مال و حال و باخ و مه‌زاره‌کانی خۆیان جێبهێلن و تا که سانێکی تر له
هه‌ر چوارلای دنیاوه بێن و له جێگه‌یاندا نیشته‌جێبن!.
له دواین هه‌لبژادنه‌کانی ده‌سه‌لاته خۆجێییه‌که‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان،
رێکخراوی حه‌ماسی توندره‌وی ئیسلامی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست
هێنا ، به هه‌موو پێوه‌رێک ئه‌وه خۆشه‌ویستی حه‌ماس نه‌بوو که بوه
هۆی بردنه‌وه‌ی ، به‌لکه ئه‌وه گه‌نده‌لی ده‌سه‌لاته‌که‌ی رێکخراوی
فه‌تح بوو حه‌ماسی گه‌یانده کورسی ده‌سه‌لات. له‌و رۆژه‌وه کێشه و
ململانێیه‌کی توند له نێوان حه‌ماس و فه‌تح دا سه‌ری هه‌لدا. سه‌ره‌نجام
حماس به کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی توانی ده‌سه‌لاتی یه‌کلایه‌نه‌ی خۆی به‌سه‌ر
که‌رتی غه‌زه‌دا بسه‌پێنێت و فه‌تح له‌و ناوچه‌یه وه‌ده‌ربنێت. له‌و
رۆژه‌وه ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌ویه‌وه گه‌مارۆیه‌کی خنکێنه‌ری به‌سه‌ر
غه‌زه‌دا سه‌پاندووه. سوپای ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر توندرهویهکهی
حه‌ماسدا ژیانی ملیۆن و نیوێکی دانیشتوی غه‌زه‌ی به بارمته گرتووه .
له‌م نێوه‌دا زۆرێک له رژێمه حاکمه‌کانی ولاتانی عه‌ره‌بی به جۆرێک
له جۆره‌کان ره‌زامه‌ندی کوشتاری غه‌زه‌ن! حه‌ماس درێشکراوهی " اخوان
مسلمین" مسریه که مایه‌ی سه‌رێشه‌ی ولاتانی عه‌ره‌بین ، وه‌ک
ئاشکرایه رێکخراوه ئیسلامیه‌کان به هه‌ردو بالی شعه و سونیه‌وه
دژی پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان عه‌رب و ئیسرائیلن .
که‌رتی غه‌زه پارچه زه‌ویه‌کی درێژکۆله‌یه به درێژایی 40 کم و
پانایی 5- 10 کم ، که ده‌که‌وێته سه‌روی خۆرهه‌لاتی نیمچه دورگه‌ی "سینا"
وه . سه‌رجه‌م روبه‌ره‌که‌ی 378 کلیۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه و ته‌نیا 1%
کۆی خاکی فه‌له‌ستینی مێژوویی پێکده‌هێنێت. ئه‌م پارچه زه‌ویه زیاتر
له ملیۆن و نیوێک مرۆڤی تێدا ده‌ژی، چری دانشتوان هه‌ر 4100 که‌س بۆ
هه‌ر یه‌ک کیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه! هه‌ر بۆیه که‌رتی غه‌زه چرترین
ناوچه‌ی نیشته‌جێبونی مرۆڤه له جیهاندا. پێش ده‌سپێکردنی ئه‌م جه‌نگه‌ی
دوایی 80% دانیشتوانی غه‌زه له‌ژێر هێلی هه‌ژاریدا ده‌ژیان و بۆ
زیندومانه‌وه‌ی له‌شیان به‌ته‌واوه‌تی پشتیان به کۆمه‌که نێوده‌وله‌تیه‌کان
ده‌به‌ست. تا پێش "کوده‌تاکه‌ی" حه‌ماس 65% دانیشتوانی غه‌زه بێکار
بون ، له‌دوای ئه‌و روداوه و له‌گه‌ل توندبونه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی سوپای
ئیسرائیل، ئه‌م رێژه‌یه بۆ 85% به‌رز بویه‌وه. هه‌ژاری و بێ‌کاری ، مه‌رگ
و شه‌رو کوشتاری رۆژانه، ده‌مێکه سیمای ئاسایی ژیانی رۆژانه‌ی ئه‌و
خه‌لکه‌یه. به شی زۆری دانیشتوانی غه‌زه ئاواره‌ن و له ئه‌نجامی شه‌رو
پێکدادانه‌کانی په‌نجا سالی رابردودا ئاواره‌ی بون .به‌شێک له‌م
ئاوارانه که تا مانگی ئازاری 2006 له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه‌وه
ناونوسکراون به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه به سه‌ر هه‌شت خێوهتگهدا دابه‌ش
بون:
خێوه‌تگاکانی غه‌زه بریتین له" جبالیا" 106691 که‌س ،" ره‌فح " 96743
که‌س، " الشاگی " 79853 که‌س، " النێیرات " 58139 که‌س،" خان یونس "
60673 که‌س ، " البریج" 29414 که‌س ، " المغازی" 22840 که‌س و " دیر
البلح" 19847 " ئاواره‌ی له خۆ گرتووه. 1
سالانێکی دورو درێژه فه‌له‌ستینیه‌کان قوربانی پیلانه نێودهولهتیهکانن
، کێشه‌و گرفتی فه‌له‌ستینیه‌کان هه‌ر ته‌نیا زولم و زۆری ده‌وله‌تی
ئیسرائیل نیه، ئه‌وان قوربانی بزوتنه‌وه مللی و نه‌ته‌وه‌ی و ئاینیه
خۆمالیهکانیشن ، به درێژای پهنجاسالی رابردو ، هه‌میشه کێشه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان
دێوجامه‌یه‌ک بوه به‌ده‌ست ولاتانی عه‌ره‌بیه‌وه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی
مه‌رامه سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌کانیان ، به‌درێژایی ئه‌و
سالانه ولاتانی عه‌ره‌بی له لایه‌ن کۆمه‌له رژێمێکی دکتاتۆره‌وه
حکم ده‌کرێت که به بیانوی روبه‌روبونه‌وه له‌گه‌ل ده‌وله‌تی
ئیسرائیل‌دا ، له نێوخۆی ولاتدا یاسای باری نائساییان راگه‌یاندووه و
هه‌ر به‌وبیانوه‌وه هه‌موو ده‌نگێکی نارازی سه‌رکوت ده‌که‌ن ، کرده‌وه
درندانه‌کانی سوپای ئیسرائیل هه‌موو رۆژێک ئاو به ئاشی رێکخراوه
ترۆرستی و توندره‌وه ئاینیه‌کانی له جۆری قاعده و حماس و حیزبولا ده‌کات
، ئه‌م بزوتنه‌وانه کار‌و کرده‌وه‌ی ده‌وله‌تی ئیسرائیل ده‌که‌نه ده‌سمایه‌ی
پروپاگه‌نده‌ی فاشتی و راسیستیانه‌ی خۆیان له دژی جوه‌کان . ئه‌م
بزوتنه‌وانه پشت به‌ستو به ئایهتو حه‌دیسه‌کان ، به روداوه مێژویه‌کانی
پازده سه‌ده‌ی رابردو شه‌رو کوشتاره‌کانی سه‌رده‌می فتوحاتی ئیسلامی ،ره‌وایه‌تی
به بیرکردنه‌وه‌ی دواکه‌وتوانه و دژی ئینسانی خۆیان ده‌ده‌ن. ئه‌وان
مندال و پیرو لاوی فه‌له‌ستینیه‌کان به سوته‌مه‌نی جه‌نگی ئاینی ده‌زانن
و له روانگه‌ی ئه‌مانه‌وه ئه‌م خه‌لکه پرۆژه‌ی مه‌رگن تا بیرکردنه‌وه
نه‌خۆشه‌کانی ئه‌مان چرۆ بکات .
بێگومان له هه‌لومه‌رجێکدا که بیرورای گشتی زال له خۆر هه‌لاتی ناوه‌راستدا
ئاودراوبێت به فاشیزمی ئیسلامی، قبولنه‌کردنی به‌رامبه و رق و ده‌مارگیری
کوێرانه‌ی ئیسلامی و یه‌هودی ، تادێت کێشه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان ئالۆزتر
ده‌کات. ئه‌و برینه‌ی په‌نجا ساله خوێنی لێدهچۆری هه‌ر قهتمغه نابه‌ستێت.
ئاسۆی رزگاری خه‌لکی فه‌له‌ستین به‌نده به گه‌شه‌کردنی بزوتنه‌وه
ئازادی خوازومرۆڤ دۆسته‌کان، به‌نده به گه‌شه سه‌ندنی گیانی هاوکاری
و یه‌کتر قبولکردن و گیانی لێبورده‌یی ، به‌نده به گه‌شه‌ندنی بزوتنه‌و
چه‌پ و سۆشیالیستیه‌کان له هه‌ردوو به‌ره‌که‌دا ،چ له نێو کۆمه‌لگای
ئیسرائیل‌دا و چ له نێو فه‌له‌ستینیه‌کاندا.
http://www.un.org/unrwa/arabic/Refugees/Gaza/index.htm
. 1
3.1.2009
|