٩\٢\٢٠١٤
خەمێک بۆ منداڵانى
سوریا.
منداڵانى سوریا بەفر و
باران خەون و نوێنەکانیان تەڕدەکا!!!

نەجم محەمەد
رێکخراوى مافەکانى مرۆژڤ بەرگرى لە هەمووشتێ
دەکات تەنها لەمرۆڤ نەبێ!!!
ئەوەى لە ماوەى سێ ساڵى ڕابووردوودا ڕوودەدات کارەساتێکى گەورەى مرۆیى
بێوێنە یە لە مێژوودا، ماوەى سێ ساڵ لە سسوریادا ڕۆژانە بەدەیان
وبەسەدان کەس دەکوژرێن وگیان لە دەست دەدەن مەرگ لە سوریا بوەتە
دیاردەیەکى ئاسایى ڕۆژانە وبەبەردەوامى ڕۆژانە چەندین کەس دەبنە
قوربانى ڕۆژێک نیە لە سوریادا چەندین مرۆڤ نەکوژرێن بەدرێژاى ئە وسێ
سالەى ڕابووردوبەپێ ى ئامارە فەرمیەڕاگەیانراوەکان وزیاتر لە 130هەزار
مرۆڤ گیانیان لە دەست داوە وبەهەزاران مرۆڤى تریش کەم ئەندام بون
وبەهەزارانیتریش ئاوارەى ووڵاتانى ناوچەکە بوون ئەوانى تریش کە لە
سوریادا ماونەتەوە لە حاڵەتێکى دەرونى سەخت ونالە باردا ژیان
دەگوزەرێنن چاوەڕێ ى مەرگن.
دیارە لە نێوئەم قوربانیە گەورەیەى سوریادا منداڵان بەشێکى بەرچاوى ئەو
قوربانیەن کە بەپێ ى ئامارە فەرمیە بڵاوکراوەکان لە سەرەتاى قەیرانى
سوریاوە تا ئەمڕۆ زیاتر لە ١٢ هەزارمنداڵ لە سوریادا گیانیان لە دەست
داوە وبوونەتەقوربانى وبەهەزارانى تر کەم ئەندام وبرینداربوون وهەروەها
بەهەزاەرهاى تریان ئاوارەى ووڵاتانى ناوچەکەبوون ولەئۆردگاکاندا
ژیانێکى سەخت ونالەبار بەسەردەبەن بێبەشن لە زۆربەى پێداویستیەکانى
ژیان ومافەکانى منداڵان.
د یارە منداڵانى سوریا چ ئەوانەى لە ناوسوریادا دەژین چ ئەوانەى لە
دەرەوەى سوریادا ئاوارەن دوچارى حاڵەتێکى دەرونى سەخت وخراپ بوونەتەوە
ژیانى منداڵانەیان لێسەنراوەتەوە بوونەتە قوربانى جەنگ وکورسى دەسەڵات
ومللملانێى نێوان دەسەڵات وئۆپۆزیسیۆن کەهەردوولایان دەسەڵات وکورسیان
لاگرنگ ترە لەخوێن وگیان وژیانى ئینسانەکان بەکورتى سوریا بوەتە
کوشتارگە ..قەسابخانەى منداڵان دیارە بەشێکى زۆرى ئەو منداڵانەى
کەلەسوریا کوژراون منداڵى ساوان وبەشێکى تریان قوتابیانى سەرەتایى
وناوەندین ولەناو قوتابخانە یان لەڕێ ى قوتابخانەدا کوژراون هەندێکى
تریان لە کاتى یاری کردندا کوژراون هەندێکى تریان گیراون وبە دیلى
کوژراون وهەندێکی تریان لە ژێرئازارو ئەشکەنجەدا گیانیان لە دەست داوە
وهەندێکى تریان برینداربوون ودواتر گیانیان لە دەست داوە وهەندێکى
تریان لە ماڵەوە بەرکەوتون وگیانیان لەدەست داوە وهەندێکى تریان بەر
گازى کیمیایى کەوتون و... هتد.
بەداخەوە سوریا ئەمڕۆ بۆتە کوشتارگەیەکى گەورە بۆ خەڵکى سوریا
بەتایبەتى بۆ ژنان و منداڵانى سوریا کەچى لە ولاشەوەکۆمەڵگالى
نێودەوڵەتى وئەنجومەنى ئااسیشى نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوى مافى
مرۆڤ وڕێکخراوى مافەکانى منداڵان تەماشاکەرو بێدەنگ وبێ هەڵوێستن
وناتوانن سنورێک بۆ ئەم کوشتارگە گەورەیە دانێن کەرۆژانە بەسەدان
مرۆژڤى سڤیل دەبنە قوربانىاڵانى سوریادووچارى جۆرەها توندوتیژى
دەبنەوەبەپێ ى ڕاپۆرتەکانى نەتەوەیەکگرتوەکان لەنێوگرتوخانەکانى ڕژێمى
سوریادا منداڵان دەستدرێژى سیکسیان دەکرێتە سەرو وەک قەڵغانى مرۆیش
بەکاردەهێنرێن لە جەنگدا،دیارەهەموو دیمەنەکانى قەیرانى سوریا لەناوە
وە ولەدەرەوە تراژیدین وهەستى مرۆڤ دەهەژێنن وهەندێکیان دەچنە خانەى
جینۆسایدەوە دیارە ئەوى زیاترهەست وویژدانى مرۆڤەکان دەهەژێنێت
دیمەنەکانى منداڵانە ئەمڕۆ منداڵە ئاوارەکانى سوریا لەهەرێمى کوردستان
لەم کەش وهەوا سەختەى زستاندا زۆرخراپ ژیان دەگوزەرێنن باران وبەفر
خەون ونوێنەکانیان تەڕدەکات سەرما ئازاریان دەدات وبرسێتى ونەخۆشى
هەڕەشەى مەرگیان لێدەکات دوور لەیارى وخوێندن وخۆشى وشادین بەڵام
لەولاشەوە ڕێکخراوەکانى مافەکانى منداڵان ومافەکانى مرۆڤ کوێرن وئەم
دیمەنانە نابینن وئەم دیمەنانە نایان جوڵێنێ ونایان هەژێنێ من دەڵێم
واچاکە ئە وڕێخراوانە کە ئەو ناوەیان لە خۆیان ناوە کەچى بەرگرى
لەهەمووشتێ دەکەن تەنهالە مرۆڤ ولە منداڵ نەبێت واباشە کە بارگە
وبنکەکانیان هەڵگرن و کۆکەنەوە وبارگەوبنکەکانیان داخەن وجێ هێڵنن
ووازبهێنن وچیتر گەمە بە چارەنوس ومەرگ ونەهامەتی وقوربانیەکانى مرۆڤ
نەکەن.
ماڵپهڕی نهجم محهمهد
|